تبليغاتX
سازمانی خه بات كۆ میته ی سقز
خانه | آرشیو | پست الکترونیک
شه هیدانی 16 ی خاکه ڵیوه ی
شه هیدانی 16 ی خاکه ڵیوه ی 1360 به رامبه ر به 1981 میلادی ، که له شه رێکی نابه رابه ر دا دژ به هێزی داگیر که ری کۆماری ئاخوندی له گوندی یه ک شه وه ی ناوچه ی بۆ کان ئابڵۆ قه دران ،ڕێبازی پڕ له سه ر وه ری سازمانی خه بات کرده ئامانج و گیانیان فیدای ئازادی کوردستان کرد،یادیان به رز و پیرۆز و ڕێبازیان پڕشنگدارتر و پڕ ڕمێنتر بێت.
        Die Flagge von Kurdistan
           
 
 
 شه  هید ئارام  

 شه هید قانع
     
 شه هید عوسمان  شه هید ئیسماعیل  شه هید محمد
     

 شه هید حسین
 

 شه هید محمد.ر































 

 

 

لە یادى شەهید مامۆستا عەبدواڵە ئارام و هاورێ یانى 
پێی ناوێ بۆ شەهیدى وەتەن شیوەن و گرین
نامرن ئەوانەى والە دڵى میللەتدا دەژین

تازە بەفر و سەهۆڵ بەندان بەرۆکى زەوى بەردا بوو، تازە لاسکى ناسکى گوڵ و گیا سەرى لە بن خاک دەر هێنا بوو و خۆیان نیشان خۆر دەدا، تازە کارى نەخشین و بەرخى خڕ و خۆڵ و گیا و گژى پێ دەشتى یەک شەوە ببوە پێخۆریان و لە خۆشى هاتنى بەهار و سەرهەڵدانى گیاى بۆن خۆش سەرمەست ببون، لەو کاتەى شەنگە بیرى دڵخۆش بوون بە وەرزى بەهار و دەرکەوتنیان بۆ کەژ و کێو هەوارگە. لەو کاتەى بولبول و مەلى هەست ناسک بە ئاوازى بە سۆز و ئاهەنگى خۆش بە بەهارى رازاوە یان هەڵدەگوت و هەرکام بە ئاوازێک پیرۆزبایی نەورۆز و هاتنى وەرزى نوێ یان پێک دەگوت.
بەڵێ لەو رۆژانەدا کە خەڵک ئاسوودە و دڵ خۆش بوون بەوەى نەورۆز هات و لە رۆژى سیانزە هەمى بەهار بەرى کردوەو هەر کەس بەفرى دانێ سیانزە بەرد هیوادار بوون بەڵاو ئازارەکانیان لێ کەم ببێتەوە و لەگەڵ فڕێ دانى هەر بەردێک ئاواتیان بوو دەسەڵاتى ستەمگەرى ئاخوندەکانیان لە مڵ بێتەوەو ئازادى بو نیشتمان بگەرێتەوە. بەڵێ لەو کاتانەدا، بەداخەوە، لە پێ دەشتى یەک شەوەى بۆکان، جارێکى تر پاسەوانان و جەلادان و خۆفرۆشانى تاریکى پەرست و دژمن بە ئازادى، نەورۆز و بەهاریان لە خەڵک و لە دەستەیێک پێشمەرگەى ئەویندارى ئازادى و رزگارى کە نمونەى شەرەف و وەفا و نیشتمان پەروەرى بوون شێواند و دەستەیێک پێَشمەرگە شەهید دەکەن و خوێنى سووریان لە بەرزایی و پێ دەشتى ناوچەى بۆکان دەڕێژن. بێ گومان خوێنى ئەو شەهیدە بە نرخانە لە دێڕ دێڕى مێژووى خەباتى رزگاریخوازى گەلى کورد دەمێنێتەوە. بەتایەبەت، ئەو دێڕەى کە مامۆستاى هەمیشە زیندوو بەنرخ مامۆستا عبداڵە ئارام کە بە خوێنى خۆى و لە دوایین ساتەکانى ژیانیدا، لە سەر بەردێک لە پشتى یەک شەوە، نووسى، (وریا بۆ کوردستان و خەبات) هیچ کات ناسڕێتەوە و ئەویندارانى رێبازى پیرۆزى سازمانى خەبات، تا گەیاندنى ئامانجى شەهیدانى یەک شەوە و تێکڕای شەهیدانى سازمانى خەبات و شەهیدانى کوردستان، درێژە بەو رێگە دەدەن.
رۆژى 16ى خاکەلێوەى ساڵى 1360ى کۆچى خۆرى، ئەو رۆژە کارەسات بارە بوو کە لە پێ دەشتى یەک شەوەدا، مامۆستا و سەرکردەى تێکۆشەرى سازمانى خەبات، مامۆستا عەبداڵە ئارام و شەش کەس لە کادر و پێشمەرگە تێکۆشەرەکانى سازمانى خەبات، شەهیدان عوسمان عەبوو خەڵکى سێوەدینى بۆکان، شەهید ئیسماعیل سلێمانزادە خەڵکى ساردەکۆسانى گەورکى مەهاباد، شەهید سادقى زەندى (قانع) خەڵکى خمانەى شارباژێڕی کوردستانى عێراق، شەهید حسەین ساحەب نەزەر خەڵکى بۆکان، شەهید محمد رەسووڵى خەڵکى شێنانى ناوچەى بانە، شەهید محمد خالید خەڵکى ناوچەى بۆکان شه  هید کران.
یادى  شەهیدانى یەک شەوە  مامۆستا ئارام وهاوڕێیانی  شه هید که   له دێى ئینگى کەندبه  خاکی نیشتمان  سپێردراون  بەرز و بەرێز بێ و رێگەى پڕ لە سەروەریان بەردەوام.


 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه پانزدهم فروردین 1387 و ساعت 1:9 | 
Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar