| خانه | آرشیو | پست الکترونیک |
|
خەڵاتى ئۆلاف پاڵمە لە سوئێد بەخشرایە پەروینى ئەردەڵان لە شارى سنە
خەڵاتى بنکەى ئۆلاف پاڵمە بۆ ساڵى 2007 ى زاینى درا بە پەروین ئەردەڵان هەڵسوڕاوى مافى مرۆڤ لەشارى سنە. پەروین ئەردەڵان دانیشتووى شارى سنەیەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانى ناوەندى فەرهەنگى ژنان لە بەڕێوەبەرانى گۆڤارى داخراوى ژنان و هەروەها سەرنووسەرى بڵاوکراوەى ئینترنێتى " تریبونى فیمینیستى ئێران " و ئەندامى دەستەى نووسەرانى گۆڤارى " زەنستان " ە. هەروەها یەکێک لە گەڵاڵە داڕێژەرانى کەمیپینى یەک میلیۆن ئیمزا لە ئێران کە دواى وەرگرتنى ئەو خەڵاتە ڕاى گەیاند: ئەم خەڵاتە تەنیا لە هەوڵى من نەبوە و لەراستى ئەم خەڵاتە مولکى هەموو ئەو ژنانەیە کە لەبزوتنەوەى ژنان کاریان کردوە. ناوبراو وتى : ئێمە خۆمان لەناو وڵات هەڵسورانى ئاشتیخوازانەو مەدەنیانە درێژە پآ دەدەین و هەوڵ دەدەین هەوڵەکانمان بەرین تر بکەین و هیوادارم ئەم خەڵاتانە بتوانآ ڕۆڵى بەرچاوى هەبآ لە بەردەوام بوون لە هەوڵەکانمان. شایانى باسە ئەو خەڵاتە بە کەسانى وەک کوفى عەنان سەرۆکى پێشووى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان و خاوێر پرێز دوکوئیار سەرۆکى پێشوترى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان خەڵاتى پاڵمە کە دواى کوژرانى ئولاف پاڵمەى سەرۆک وەزیرانى سوئێد،لە ساڵى 1987هەرساڵە لە ڕۆژى 30 ژانویە ڕۆژى لەدایکبوونى پاڵمە، دەدرآ بە کەسانێک یاخود بنکەو ناوەندێک کە لەمەیدانى پارێزگارى و داکۆکى کردن لە مافى مرۆڤ تآ بکۆشآ. نرخى خەڵاتى پاڵمە 75 هەزار دۆلارە |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:1 |
|
درباره وبلاگ
![]() سازمانی خه بات بۆ كوردستانێكی ئازاد و خۆ به ڕێوه به ر تێ ئه كۆ شێت. به دامه زرانی حكو مه تی دیموكراتی پارلمانی له ئێران ده توانرێت كۆتایی به چه و سانده وه ی چه و ساوا ن بێت.سازمانی خه بات بۆ سه قا مگیری تولێرانس له هه موو بواره كانی ژیان خه باتی ڕامیاری ده كات و هیچ ئه ندامێكی كۆمڵگا نا بێت به هۆی پێوه ندی سیاسی ، مه زه بی ، نه ته وه یی و فه ره نگی بدرێته به ر ئازار و هه موو كه س مافی هه یه ئه و جۆره ی دی هه وێت له گه شه سه ندنی جیاوازیه كان له چوارچێوه ی یاسایكی سه رده می و مرۆڤ دۆستانه كار بۆ بۆچوون و باوه ری خۆی بكات.
منوی اصلی
صفحه نخستپست الكترونيك آرشيو مطالب خانگي سازی ذخيره كردن صفحه اضافه به علاقه منديها نوشته های پیشین
فروردین 1387اسفند 1386 بهمن 1386 دی 1386 آذر 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 خرداد 1386 اردیبهشت 1386 فروردین 1386 پيوندهای روزانه
ایران: آخرین اعدام كننده كودكان فهرست آرشيو پیوندها پيوندها
قالب های حرفه ای وبلاگابزار وب فارسی امکانات
|
| Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar |