تبليغاتX
سازمانی خه بات كۆ میته ی سقز
خانه | آرشیو | پست الکترونیک
به شداری شاندێکی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له ئاهه نگی 2 هه مین ساڵرۆژی دامه زرانی پارتی سه ر

به شداری شاندێکی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له ئاهه نگی 2 هه مین ساڵرۆژی دامه زرانی پارتی سه ر به ستی کوردستان له وه ڵاتی نۆروێژ

مێژووی ناردن : Wednesday, February 20 @ 09:09:01 UTC

هه یئه تێکی  سازمانی   خه بات  که  به   شێوه ی   فه رمی  له  لایه ن  پارتی   سه ربه ستی  کوردستان  بانگهێشتی  رێوره سمی دوهه مین  ساڵرۆژی  ئه و  پارته  کرا  بوون،  رۆژی  شه ممه  27 ی  رێبه ندانی 2707  کوردی  به رامبه ر  به  16.02.2008 ، کاتژمێر 17:00  به شداریان  له و  ئاهه نگه یا   کرد که   له شاری   ئۆ سلۆ   به رێوه  چوو.


شاندی  سازمانی  خه بات ی  کوردستانی ئێران   پێک  هاتبوو  له  هاورێیان  کاک فایق  نادری  و  کاک   محمو  یوسفی ،که  به  گه رمی  له  لایه ن  سکرتێری  پارتی سه ربه ستی و  به رپرسانی  ئاهه نگه که پێشوازی  و   به خێر  هاتن  کران. هاورێ   محمود  یوسفی  په یامی  سازمانی  خه بات ی  خوێندوه ، که  له م  په یامه دا  ئاماژه  به  هاوکاری  سازمانی  خه بات  له  گه ل  هه ر  لایه ن   و  نیهادێکی  تازه  پێك  هاتوو   کرا  بوو،  که  له  خه زمه ت  ئامانجه  ره واکانی  گه له  که مان   دا  بێت، و  ئه م   ڕه وته ش   وه ک  بنچینه ێکی  سه ر ه کی   روانگه  سیاسیه کانمان  هه ر  له  سه رتا ی  پێکهاتنی   سازمانی  خه بات  له  کاره کانمان دا  کرده وه  مان  پێکردوه.  و  هه روها  هاورێ  محمود  ئاره زووی  سه ر  که وتنی ئه ندامانی   پارتی  سه ربه ستی   له  خه زمه تی  زیاتر  به  دۆزی   ره وای   گه له که مان  و  کوردستان  بۆ   به  ئاوات   خواستن.



سازمانی    خه بات ی  کوردستانی  ئێران
کۆ میته ی   نۆروێژ 
khabat@live.no
 Tel: ۰۰۴۷۴۷۲۴۳۶۴۱


 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:6 | 
به شداری شاندێکی کۆ میته ی نۆروێژی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له ساڵرۆژی دامه زرانی کۆ مه ڵه ی

به شداری شاندێکی کۆ میته ی نۆروێژی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران له ساڵرۆژی دامه زرانی کۆ مه ڵه ی زه حمه تکێشانی کوردستانی ئێران

مێژووی ناردن : Tuesday, February 19 @ 09:44:24 UTC

شاندێکی   کۆ میته ی   نۆ روێژی   سازمانی   خه بات   که   به  شێوه ی   فه رمی  له  لایه ن  کۆ  میته ی نۆروێژی   کۆ مه ڵه ی  زه حمه تکێشانی  کوردستانی  ئێران  بانگهێشتی   ساڵرۆژی  کۆ مه ڵه  کرا بوون،  رۆژی   یه ک شه نبه ، رێکه وتی  17 .02، 2008 ، کاتژمێر 17 ، به شداریان   له  رێو  ره سمی  26  ڕێبه ندان    رۆژی   دامه زرانی  کۆ مه ڵه   له  شاری   ئۆ سلۆ   کرد.
شاندی  سازمانی   خه بات   پێک  هاتبوون   له  هاوری  عبدالله   قادری   به رپرسی   کۆ میته ی  نۆروێژ  و  هاورێ   محمود  یوسفی  به رپرسی    پێوندیی   پارت  و  لایه نه   کوردستانی   و  ئێرانیه  کان له  نۆروێژ  به شداری  ئه م  ئاهه نگه  بوون.




شاندی   سازمانی   خه بات  له  لایه ن  به رێوه  به رانی   ئاهه نگه که   زۆر  به  گه ر می   پێشوازی  کران  و   په یامی  کۆ میته ی   نوروێژی   سازمانی   خه بات  پێش   که ش   به   به رێوه  به رانی   ئاهه نگه   که  کرا. جێ ئاماژه یه   له م   رێوه  ره سمه  دا   ژمارێکی  به ر  چاو      له    سازمان  و   پارته   کوردستانیه کان   به  شدار  بوون.
هه روه  ها    هاورێیان   کاک  عبدالله  قادری  و  کاک  محمود   یوسفی  چاویان   به  به رێز  عبدالله  موهته دی  سکرتێری    گشتیی   کۆ مه  ڵه ی  زحمتکێشانی  کوردستانی  ئێران    که وت   ، و  له  م  چاو  پێکه وتنه دا  به رێز  عبدالله  موهته دی   ئاماژه ی   به   ده وری   چالاکی   سازمانی  خه بات ی   کوردستانی  ئێران له  جوڵانه وه ی    ئازادیخوازانه ی    گه لی   کورد  له  کوردستانی  ئێران دژ  به  رژیمی  ئاخوندی  کرد  و   تێکۆ شانی  سازمانی  خه بات ی کوردستانی  ئێرانی   به ر ز  نرخاند.

سازمانی   خه بات  ی   کوردستانی  ئێران
کۆمیته ی   نۆروێژ

khabat@live.no
Tel: ۰۰۴۷۴۷۲۴۳۶۴۱










 
 
 
 
 
 
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:4 | 
دەرکردنى حوکمى جەریمە و قەمچى لێدان بۆ چەند کەس لە کرێکارانى زیندانى لە سنە

دەرکردنى حوکمى جەریمە و قەمچى لێدان بۆ چەند کەس لە کرێکارانى زیندانى لە سنە

مێژووی ناردن : Monday, February 18 @ 18:12:09 UTC



تاوانى ناوبراوان تێکدانى ئاسایش لە کاتى بەرێوەبردنى رێ و رەسمى رۆژى جیهانى کرێکار بووە کە بە 91 رۆژ زیندان و 10 زەربە قەمچى مەحکوم کراون، کە حوکمى قومچى لە دادگاى پێداچوونەوە تائید کرایەوەو حوکمى زیندانەکەش کرا بە  200هەزار تمەن .
جێگەى باسە ئەو کەسانە لە کاتى بەرێوە بردنى رێ و رەسمى یەکى مەى رۆژى کرێکار لە سنە گیرابوون و ماوەیێکیش زیندانى کرا بوون.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:3 | 
نەدانى حەق دەستى 9 مانگى کرێکارانى کارخانەى ئەروم دەشتى ورمێ

نەدانى حەق دەستى 9 مانگى کرێکارانى کارخانەى ئەروم دەشتى ورمێ

مێژووی ناردن : Sunday, February 17 @ 11:37:39 UTC

بە پێى هەواڵى موکریان نیوز، شیرکەتى ئروم دەشت لە نزیک شارى ورمێ، نزیک بە 9 مانگە حەق دەستیان نەدراوەتێ و لەگەڵ ئەوەى کرێکاران بە بەردەوامى سەردانى ماڵى کرێکار، ئیدارەى کار، ئوستاندارى ... دەکەن بۆ داواى حەقەکانیان بەڵام وەڵامیان نادەنەوە.



دەگوترێ نەدانى حەق دەستى کرێکاران لەلایەن شیرکەتى ئەروم دەشت بۆ ماوەى 9 مانگ، کێشەیێکى زۆرى لە بارى ماڵیەوە دروست کردوە.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:2 | 
نادیار بوونى وەزعى دوو هاووەڵاتى بۆکانى

نادیار بوونى وەزعى دوو هاووەڵاتى بۆکانى

مێژووی ناردن : Sunday, February 17 @ 11:36:24 UTC

بە پیى هەواڵى ماڵپەڕى موکریان نیوز، دوو کەس بۆکانى بە ناوەکانى حوسین مجاور و ئەبوبەکر سلێمانى کە ماوەیێک پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانى رژیمەوە گیراون، بە تێ پەر بوونى 2 مانگ بە سەر گیرانیان لە زیندانى بۆکان تا ئێستاش وەزعیان نادیارە و چاوەرێى دەرچوونى حوکمى دادگا دەکەن.


ئەو کەسانە تاوانى هاوکارى لەگەڵ یەکێک لە هێزە کوردستانیەکان خراوەتە پاڵ.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:2 | 
خەڵاتى ئۆلاف پاڵمە لە سوئێد بەخشرایە پەروینى ئەردەڵان لە شارى سنە

خەڵاتى ئۆلاف پاڵمە لە سوئێد بەخشرایە پەروینى ئەردەڵان لە شارى سنە

مێژووی ناردن : Thursday, February 14 @ 19:09:19 UTC

avatar
خەڵاتى بنکەى ئۆلاف پاڵمە بۆ ساڵى 2007 ى زاینى درا بە پەروین ئەردەڵان هەڵسوڕاوى مافى مرۆڤ لەشارى سنە. پەروین ئەردەڵان دانیشتووى شارى سنەیەو یەکێکە لە دامەزرێنەرانى ناوەندى فەرهەنگى ژنان لە بەڕێوەبەرانى گۆڤارى داخراوى ژنان و هەروەها سەرنووسەرى بڵاوکراوەى ئینترنێتى " تریبونى فیمینیستى ئێران " و ئەندامى دەستەى نووسەرانى گۆڤارى " زەنستان " ە.


هەروەها یەکێک لە گەڵاڵە داڕێژەرانى کەمیپینى یەک میلیۆن ئیمزا لە ئێران کە دواى وەرگرتنى ئەو خەڵاتە ڕاى گەیاند: ئەم خەڵاتە تەنیا لە هەوڵى من نەبوە و لەراستى ئەم خەڵاتە مولکى هەموو ئەو ژنانەیە کە لەبزوتنەوەى ژنان کاریان کردوە.
ناوبراو وتى : ئێمە خۆمان لەناو وڵات هەڵسورانى ئاشتیخوازانەو مەدەنیانە درێژە پآ دەدەین و هەوڵ دەدەین هەوڵەکانمان بەرین تر بکەین و هیوادارم ئەم خەڵاتانە بتوانآ ڕۆڵى بەرچاوى هەبآ لە بەردەوام بوون لە هەوڵەکانمان. شایانى باسە ئەو خەڵاتە بە کەسانى وەک کوفى عەنان سەرۆکى پێشووى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان و خاوێر پرێز دوکوئیار سەرۆکى پێشوترى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتوەکان خەڵاتى پاڵمە کە دواى کوژرانى ئولاف پاڵمەى سەرۆک وەزیرانى سوئێد،لە ساڵى 1987هەرساڵە لە ڕۆژى 30 ژانویە ڕۆژى لەدایکبوونى پاڵمە، دەدرآ بە کەسانێک یاخود بنکەو ناوەندێک کە لەمەیدانى پارێزگارى و داکۆکى کردن لە مافى مرۆڤ تآ بکۆشآ.
نرخى خەڵاتى پاڵمە 75 هەزار دۆلارە
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:1 | 
حکومەتى هەرێمى کوردستان هێنانى دەرمانى لە ئێرانەوە قەدەغە کرد

حکومەتى هەرێمى کوردستان هێنانى دەرمانى لە ئێرانەوە قەدەغە کرد

مێژووی ناردن : Thursday, February 14 @ 17:56:18 UTC

ڕۆژنامەى قودس بڵاوى کردەوە، حکومەتى هەرێمى کوردستان هێنانى دەرمانى(ئەنسۆلین) کە دەگوترآ ویرۆسى ئێچ ئاى وى، کە نەخۆشى ئیدزى بە دواوەیە بۆ کوردستانى عێراق قەدەغە کردوە. ماوەیەکە لە ناوەندە ئەمنیەتیەکانى هەرێمى کوردستان چەندین کەس و چەندین کیلۆ مەوادى موخەدریان گرتوە کە لە ئێرانەوە هێنراونە کوردستانى ئێراق.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه یکم اسفند 1386 و ساعت 13:0 | 
Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar