| خانه | آرشیو | پست الکترونیک |
|
جارێکى دیکە رژیمى ئاخوندى کردەوەى تێکدەرانە و دژە مرۆڤایەتى ئەنجام دا
رۆژى 20 مانگى رێبەندانى 1386 کۆچى خۆرى دەست و پێوەندەکانى رژیمى ئاخوندى لەکردەوەێکى جینایتکارانە ئیزگەى ئاوگەیاندنى شارى ئەشرەفیان لە نزیک خالیس تەقاندەوە ورێگەیان لە گەیاندنى ئاوى خواردنەوە بو دانیشتووانى شارى ئەشرەف گرت.جیگەى ئاماژە پێکردنە، ئەو کردەوە لەکاتێک دا بەرێوەدەچێ کە دادگاى بریتانیا بە حوکمێک داواى کرد موجاهیدین لە لیستەى ترۆریستى دەربهاوێژرێ و لە هەمانکاتدا چەندین سەرکەوتنى دیکەى لەناوەندە جیهانییەکان وەدەست هێناوە. لەلایەکى دیکەوە بە نزیک بوونەوەى کاتى پەسەند کردنى سێهەمین بڕیارنامەى ئەنجوومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووکان لەدژى بەرنامە ناوکەییەکانى رژیم، شاهیدى تەریک کەوتنەوەى زیاترى رژیم لەناوەندە نێودەوڵەتیەکانداین کە بێ گومان ئەو هەل و مەرجانە کاریگەرى بووە لەسەر هەوڵەکانى بەکرێگیراوانى رژیم بۆ ئەنجام دانى ئەو کردەوە ترۆریستیە.
سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران ئەو کردەوە دزێوانەى رژیمى ئاحوندى ئێران بە توندى مەحکووم دەکا و پێ دادەگرێتەوە کە خەباتى ئازادیخوازانەى خەڵکى ئێران بەو پێلانانە ناوێستێ و تا گەیشتن بە ماف و ئامانجە بەرزەکانى خەڵکى ئێران و رووخانى رژیمى ئاخوندى بەردەوام دەبێ. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران کومیتەى ناوەندى 21/1/1386 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:7 |
یادى ڕاپەڕینى گەلانى ئێران لە دژى رژیمى شاهەنشاهى
ئاشکرایە یادکردنەوەى ڕاپەڕینى گەلانى ئێران، لە بەرانبەر رژیمى شادا پێویستە، چونکە لەلایەک ئاڵ و گۆڕێکى گرینگى سیاسى لە مێژووى ئێران‌دا هێنایە ئاراوە و دەسەڵاتى 2500 ساڵەى شاهەنشاهى کۆتایی پێ هێنا و ستەم و درندەیی و دیکتاتۆرى تاکە کەسى شاهەنشاهى لە ناوبرد، و ماوەیێکى کەم هەل و مەرجێکى ئازاد لە ئێران جێگیر بوو، لەلایێکى دیکەوە بیرەوەرى هاتنە سەرکارى دەسەڵاتێکى، مەزهەبی ووشکە کە ئامانجەکانى ئینتقلابی جەماوەریى لەلایەن، خومەینى و دەستەیەک ئاخوند بە فیرۆدا. بە چاوخشاندنێک بە 29 ساڵەى دەسەڵاتى ئاخوندەکان و بە تاڵان بردنى ماف و ئازادیەکانى خەڵکى ئێران، بە روونى دەردەکەوێ خەڵکى ئێران دواى رزگار بوون لە دەسەڵاتى شاهى، کە سەرکوت و چەوسانەوەى چین و تووێژەکان و نەتەوەکانى ئێرانى گرتبوە پێش، تووش دەسەڵاتێکى دەیان جار دڕندەتر و بێ بەزەییانەتر هاتن. دەسەڵاتێک کە بەوپەڕى بێ رەحمى، ماف و ئازادیەکانى خەڵک پێشێل دەکا. پیر و منداڵ لە بەر ستەم و بێ عەداڵەتى ئەو دەسەڵاتە ئاسوودە نین. 29 ساڵە خەڵکى ئێران ئامانجى ڕاپەڕینە بەشکۆى 22ى رێبەندانیان تەنیا بە یاد کردنەوە بۆ ماوەتەوە، کە بەو ڕاپەڕینە و ئاکامەکانى بە هیوا بوون کۆتایی بە ستەم و ئازارە جۆراوجۆرەکانیان بێ. لە سایەى دەسەڵاتى ئاخوندەکانەوە کەم گەڕەک و ئاوایی هەیە، چەند کەسى بە دەستى دەسەڵاتداران ئێعدام نەکرا بێ، کەم خێزان هەیە یەکێک لە ئەندامانى لە چاڵە ڕەشەکانى دەسەڵاتداران نەبێ، کەم خانەوادە هەیە کەسێک یان چەند کەسى، خانەوادەکەى ئاوارەى دەستى ئەو رژیمە سەرکوتگەرە نەبێ. دەسەڵاتى ئاخوندى هەژارى، گرانى، بێکارى، ماسینى ئابوورى، فەساد و بێ متمانەیی بۆ خەڵکى ئێران بە دیارى هێنا، ئێستا ئێران یەکێک لەو وەڵاتانەیە کە فەساد هەموو ناوەند و دەستگایەکى حکومەتى گرتۆتەوە و رێژەى فەساد رۆژ لە دواى رۆژ لە بەرەو سەرچووندایە. لە ماوەى 29 ساڵ دەسەڵاتى ئاخوندى ، ئێران لە سیاسەت و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى تەریک کەوتۆتەوە، دەسەڵاتە ناوچەیی و غەیرە ناوچەییەکان بە چاوى گومان لە ئێران دەروانن، رژیمى ئێران بە کردەوە دزێو و ناسیاسیەکان و هەروەها دەست تێوەردان لە کار و بارى وەڵاتان واى کردوە، ئێران گۆشەگیر بکرێ و بەردەوام هەڕەشەى جیهانى لە سەر بێ. بە تاڵان بردنى سەرمایەى خەڵکى ئێران لەلایەن ئاخوندانەوە و بەخشینى بە رێکخراو و دەستە ترۆریستیەکان و خەرج کردنى لە ئاژاوەگێڕى و کڕینى چەک و چۆڵى پێش کەوتوو هەروەها هەوڵ بۆ دروست کردنى بۆمبی ئەتۆمى، بەڕادەیێک زۆرە کە هەژارى تاقەت پڕوکێن رۆژ لە دواى رۆژ خەڵکى تووشى تەنگانە کردوە. بەو هەڵوێست و کردەوانەى دەسەڵاتداران خەڵکى ئێران دڵیان بە ئینقلاب و سەرکەوتن بە سەر رژیمى شادا خۆش، بێ گومان ئەو ئینقلابەى کە ئامانجى ئازادى و بەختەوەرى بۆ تێکڕاى چین و توێژ و نەتەوەکانى پێک هێنەرى ئێران و مەزهەب و ئایینەکانى ئەو وەڵاتە بوو بە داخەوە بووە مایەى زیان و دەرد و تۆقاندن و ئێعدام و هەڕەشە لە ئازادیخوازان و کەمایەسیە نەتەوەیی و مەزهەبیەکان. گەلى کورد کە لە دەسەڵاتى شادا ستەمى بەرینى لێ دەکرا لە ماوەى حوکمڕانى ئاخوندەکاندا، ستەمى بێ بەزەییانە و دوور لە گشت رێ و شوێنە ئایینى و مرۆڤایەتیەکانى لێ دەکرێ، لە ماوەى دەسەڵاتى ئاخوندەکاندا، کوردستان کەوتۆتە بەر بێ رەحمانەترین هەڕەشە و سەرکوت و سەدان کەس لە رۆڵە ئازادیخوازەکانى کورد ئێعدام و هەزارانى دیکەش ئاوارە کراون. بێ گومان لەگەڵ ئەوەى کە دەبێ شادى بکەین بەبۆنەى سەرکەوتنى ڕاپەڕینى تێکڕایی و جەماوەرى خەڵکى ئێران لە دژى دەسەڵاتى شا، لە هەمانکاتدا، داخ و نیگەرانى قووڵى خۆمان لە بە تاڵان بردنى ئامانجەکان و ئاکامەکانى ئەو ڕاپەڕینە لەلایەن ئاخوندە سەرکوتگەرە ملهوڕەکانەوە دەربڕین و هەموو چین و توێژەکان لە سەرانسەرى ئێران و تێکڕاى نەتەوە و ئایین و بۆچوونەکان، تێ بکۆشین تا رژیمى ملهوڕى ئاخوندى و تاڵان کەرى ڕاپەرینى جەماوەریی ساڵى 1357ى کۆچى خۆرى بروخێ و ئازادى باڵ بە سەر ئێران و کوردستاندا بکێشێتەوە. بە هومێدى ئەو رۆژەى ئاخوندەکان و دەسەڵاتى گەندەڵ و دژى خەڵکیان بە ڕاپەڕینى تێکڕایی جەماوەریی لە ناوبچێ و ئازادى و عەداڵەت و دیموکراسى باڵ بە سەر ئێران‌دا بکێشێ. سازمانى خه بات ى كوردستانى ئيَران 22ى ريَبه ندانى 1386 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:6 |
یادی سه روه ران شه هید رحمان قادری و شه هید عه بدوالله ئه حمه د پوور ئه ندامانی کۆ میته ی ناوه ندی س
بۆ ئەوانەى کە بیرەوەریان لەگەڵ شەهیدان هەیە و شەوان و رۆژانى زۆریان لەگەڵ یەک بە سەر بردوە، تاڵى و سوێرى، خۆشى و ناخۆشیان پێکەوە چێشتوە، لە دەستدانیان زۆر سەخت و گرانە و بیرەوەریان دڵان چۆڵ ناکەن، بەڵێ بە بیرەوەرى رۆڵەى فیداکارى گەل و هاورێ و هاوباوەڕانى رەزا شیرینى شۆخ و قسە خۆش و ئازا و دڵسۆز و خاوەن ئیمان، بۆ سۆ لە جەرگ و دڵ هەڵدەستێ و چاوى چاوەڕوان ووشک نابێتەوە. بەڵام بەو حاڵەش، منى سەربازى هەمیشەیی رێبازى پاک و بێ گەردى سازمانى خەبات، سەرەڕاى هەموو دەرد و ئازارەکان لە بیرەوەرى هاورێ یانى شەهیدم، ویژدان ئاسوودەم، بەوەى کە بەردەوامم لە سەر رێبازى پیرۆزیان و تا بەو هومێدەى رۆژێک بێ ئازادیى کورد لە ئاسۆ هەڵ بێ و هەموو پێکەوە لە نیشتمانى ئازاد و لە ناو هاونیشتمانانى رزگار بوو لە ستەم کۆڕیان بۆ بگرین و باس لەو رۆژانە بکەین کە شەهیدان، قارەمانانە لە بەرانبەر لەشکرى ستەمگەران راوەستان و برسیەتى، شەونحونى، نەبونى و ئازار، کارى نەکردە سەر ورەى بەرزیان. شەهیدانى هەمیشە زیندوو، سەروەرانى گەل و شەهیدانى لە خوێندا شەڵاڵى شەوى 12ى رێبەندانى ساڵى 1377ى کۆچى خۆرى کاک رەحمان قادرى و کاک عەبدواللە ئەحمەدپوور ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران بە هۆى روداوێکى دڵتەزێن و جەرگ بڕ شەهید کران. ئەوانەى کاک رەحمان قادرى بناسن، دەزانن کوڕێکى چەندە روو خۆش و زمان شیرین بوو، کاک رەحمان باوەڕێکى قوڵى بە سازمانى خەبات هەبوو، دواى ماوەى چەند ساڵ دابڕان لە ریزەکانى سازمان و گەرانەوەى بۆ هەموانى سەلماند تا چ ڕادەیێک تامەزرۆى رێبازى سازمانى خەباتە، بێ گومان بە شەهیدکرانى کاک رەحمان قادرى (رەحمان ێۆفى) سازمانى خەبات یەکێک لە کادرە دڵسۆزەکانى کە 19 ساڵ بە بەردەوامى پێشمەرگە بوو و هومێدى زۆرى بە ئازادى و رزگارى هەبوو، لە دەست چوو. شەهیدى قارەمان و لێهاتوو، کاک عەبدواللە ئەحمەدپوور لە مەیدانەکانى نەبەرد لە بەرانبەر هێزە سەرکوتگەرەکانى رژیمى ملهوڕى ئاخوندى دا نمونەى ئازایەتى و چاونەترسى بوو، لە کارى راگەیاندن بە تایبەت لە رادوێ دەنگى خەباتى کوردستان، دەورى بەرچاوو دیاریى هەبوو، کاک عەبدواللە قادرى یەکێک لە خاوەن باوەڕترین کادر و پێشمەرگەکان لە مێژووى سازمانى خەباتدا بوو. شەهادەتى کاک عەبدواللە ئەحمەدپوور، و کاک رەحمان قادرى خەسارەتێکى گەورە بوو، کە تەنیا بە درێژەدان بە رێبازیان، رۆحى ئەوان و تێکڕاى شەهیدانى سەربەرزى سازمانى خەبات، شاد دەبێ و ئاواتەکانیان دێتە دیی. هەزاران سڵاو لە رۆحى پاکى شەهید رەحمان قادرى و شەهید عەبدواللە ئەحمەدپوور، ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى سازمانى خەبات. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:5 |
سەلیبى سوور داواى کرد یارمەتى پەنابەرانى کوردى ئێرانى بدەن
رێکخراوى نێودەوڵەتى سەلیبی سوور رۆژى یەکشەممە داواى کرد 190 پەنابەرى کوردى ئێرانى بۆ شوێنێکى ئەمین وەگوێزرێن، ئەو پەنابەرانە ئێستا لە ئوردوگایێک لە نێوان عێراق و ئوردون لە بیاباندا دەژین.بە پێى ڕاپۆرتى ئاسوشیتدپرس، ئەو پەنابەرانە بەریتین لە 29 خێزان کە لە ساڵى 2005 لە ئوردوگاى التاش لە رومادیە چوونە سنوورى ئورودن. پول کاستلا، بەرپرسى کۆمیتەى نێودەوڵەتى سەلیبى سوور لە ئوردون دەڵێ: تەنیا شتێک کە ئەو پەنابەرانە گەرەکیانە، ژیانێکى ئاساییە، واتە منداڵەکان بتوانن بچنە مەدرەسە و دایکەکان بتوانن کار بکەن. ئەو بەرپرسەى سەلیبی سوور، ئەوەى زیاد کرد کە هەل و مەرج و ژیانى ئەو پەنابەرانە، حەستەم و ئازار هێنەرە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:4 |
گرتنى سدیق بۆستانچى نوێنەرى جوتیارانى قومقەڵا
موکریان نیوز بڵاوى کردەوە، سدیق بوستانچى نوێنەرى جوتیارانى دێى قومقەڵاى مەهاباد، لە رۆژانى ڕابردوودا گیراوە، تاوانى ناوبراو پروپاگەندە لە دژى رژیمى ئاخوندی باس کراوە. سدیق بۆستانچى پێشتریش بەو تاوانە گیرابوو کە بە زەمانەت ئازاد کراوە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:4 |
رۆژی شه‌ممه 20 ی رێبه‌ندانی 2707 ی کوردی به‌رانبه‌ر به 9 ی فێورییه‌ی 2008 ی زایینی ، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به بۆنه‌ی ساڵرۆژی کۆمه‌لــه ، له شیستاهاڵێن له ستۆکهلم پێته‌ختی وڵاتی سوئێد رێ و ره‌سمێکیان به‌رێوه‌برد . له‌م رێ و ره‌سمه‌دا شاندی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌شداری کرد و له‌لایه‌ن هاوڕێ تێکۆشه‌ر کاک جه‌لال خۆشکه‌لام ، په‌یامی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران خوێندرایه‌وه.سه‌ره‌تا کاک جه‌لال به پارچه هه‌لبه‌ستێکی خۆی له‌سه‌ر کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد که له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پێشوازێکی گه‌رمی لێ‌کرا . له‌م رێ و ره‌سمه‌دا له سه‌ر داوای کومیته‌ی سوئێدی سازمان به‌شێکی به‌ر چاو له بنه‌ماڵه و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سازمان به‌شدار بوون ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که له دانیشتن و وت و وێژێکی کورت نێوان کاک عه‌بدوللا موهته‌دی سکرتێری کۆمه‌ڵه و کاک جه‌لال خوشکه‌لام ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه به‌ری کومیته‌ی سه‌ئیدی سازمانی خه‌بات ، باس له سه‌ر دۆستایه‌تی وهاوکاری ولێک نزیکی ، سازمانی خه‌بات و کۆمه‌ڵه کرا . کاک عه‌بدوڵڵا وێرای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ به‌شداری نوێنه‌ری سازمان له‌م یاده‌دا ، کار و چالاکی و هه‌وڵی سازمانی خه‌باتی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ درێژه‌دان به خه‌بات و تێکۆشان له دژی دژمنانی گه‌لی کورد ، به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به راگه‌یاندن و وتار و نوسراوه‌کانی سازمان و ئه‌ندامانی سازمان له سه‌ر سایته به‌رچاوه‌کان و تۆڕی ئینتڕنێت کرد و هیواداری خواست که‌له داهاتوو دا بتوانین زیاتر و باشتر لێک نزیک بین و هاوکاری بکه‌ین .
The Committee of Organization Khabat of Iranian Kurdistan in Sweden Tel: 0046 735 55 78 11
xebat.swed@hotmail.com
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:3 |
به‌ره یان پێکهاتنی به‌ره، چۆن؟ بۆچی و بۆكێ؟
جه‌لال خۆشکهلامپێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌کانی مه‌یدانی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی ڕۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌ک زه‌روریه‌تێکی هه‌نووکه‌یی بۆ ئێستا و له‌پاشانیش بۆ داهاتومان پێویسته‌و ده‌بێ زۆر به کارامه‌یی و دڵسۆزانه کاری بۆبکه‌ین و زه‌مینه‌ی گونجاوی بۆ ڕێکبخه‌ین. زۆربه‌ی زۆری هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌سه‌ر باسی به‌ره‌ی کوردستانی هه‌ڵوێستی خۆیان ڕوون کردۆته‌وه و پێیان وایه پێکهاتنی به‌ره ده‌توانێ به‌ره‌و سیاسه‌تێکی هاوبه‌ش و لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی هاوبه‌شمان ببات. به‌ڵام تائێستا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و ده‌سبه‌کاربوونی ئه‌و به‌ره‌یه هه‌نگاوی که‌م نراون و به‌جیدی و به‌ڕاشکاوانه کاری بۆ نه‌کراوه . له‌درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م دا باسێک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ره و کار‌و ئامانجه‌کانی به‌ره، بۆ خوێنه‌ران ده‌خه‌مه به‌ر باس و شیکردنه‌وه. له‌ڕاستی دا باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پێکهاتنی به‌ره و چ جۆره هه‌ڵبژاردنێک له‌سه‌ر شێوازی کار‌و ئامانجه‌کانی ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌ت و شێوازی تێڕوانین و داڕشتنی به‌رنامه و کاری ئه‌حزابه‌کان خۆیان بۆ ئه‌م به‌ره‌یه. به‌ڵام نابێ ئه‌و شێواز و داڕشتنانه ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی چه‌ند ده‌سکه‌وتێکی حیزبی و ڕێکخراوه‌یی بێنه ئاراوه. به‌ڵکو ئامانج و به‌رنامه‌کان ده‌بێ به‌گشتی و به‌هه‌موو ماناوه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازانه‌ی گه‌لی کورد بێ به‌هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌م ناوه‌رۆکه‌ش ، ده‌بێ حیزب ڕێکخراوه‌کان وێکڕا ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌ی بۆ گه‌له‌که‌مان وه‌ده‌ست بێنن و له پێناو سه‌قامگیر کردن و په‌ره‌پێدان و به‌ره‌وپێش بردنی ویکڕا هاوکاره و هاوفکربن. دۆستایه‌تی ئێستای حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ یه‌کتری، به‌گشتی له‌و ئاسته‌دا نیه که‌بتوانرێ به‌ڕاشکاوانه له‌گه‌ڵ یه‌ک کۆوه‌بن و باس له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندی ئه‌م به‌ره‌یه بکه‌ن و ڕا له‌گه‌ڵ یه‌کتر بگۆڕنه‌وه، به‌ڵکو ئه‌و په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تیه‌ی که‌ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کرێ زۆر سه‌ره‌تایی و ساده‌ن وزۆرتر له سه‌ردانی سوونه‌تی ده‌چن نه‌ک سیاسی و بۆ به‌ره‌و پێش بردنی سۆڕشی ره‌وای گه‌له‌که‌مان . به‌وشێوه‌ش که هه‌ن هه‌ر باش و به‌که‌ڵکن و له دژایه‌تی و دڕدۆنگی و له یه‌کتر باشترنو له ئه‌ساس دا گرنگن به‌ڵام ، گرنگتر له‌وانه باسی لێوه ناکرێ و نایه‌ته به‌ر باس و تێڕوانین. بۆئه‌وه‌ی کارکردن به‌ڕاستی و دروستی بۆلێک نزیکبونه‌وه و پێکهاتنی کاری هاوبه‌ش بکرێ ، ده‌بێ حیزب و ڕێکخراوه‌کان له‌سه‌ره‌تا دا جۆرێک له‌پلانی داڕێژراوی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێکی گرنگ و په‌یوه‌سته به‌یه‌کتره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. سه‌ره‌تا ده‌بێ له لایه‌ن هه‌رحیزب و ڕێکخراوێکه‌وه سێ تا چوار که‌س دیاری بکرێ، که کار بۆ زه‌مینه خۆشکردن و لێک نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی جیدی و ڕاشکاوانه بکه‌ن. له‌هه‌مان کاتیش دا هه‌ر ئه‌م نوێنه‌رانه ئه‌رکی به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و ساکاری به‌ره‌که‌یان پێ بسپێردرێ. بۆ نموونه: کار له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه بکه‌ن که‌له سه‌ریان هاورا و هاوبه‌ش نین. پاشانیش به‌ڕای مه‌شوه‌ره‌تی خۆیان جۆرێک له‌چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بدۆزنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که هه‌ڵوێسته‌کان لێک نزیک ببنه‌وه. دوای ئه‌مه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه ساده و ساکاره بانگهێشتی به‌رپرس و لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندی دار به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه بکرێ. دوا به‌دوای ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ده‌کرێ به‌رده‌وامی به پڕۆژه‌که بدرێ و که‌سایه‌تی سیاسی وحیزب و ڕێکخراوه‌کانی تری به‌شه‌کانی کوردستانیش به‌شداری تێدا بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌ساسی کار ئاسانی بۆ خاڵه جیاوازه‌کان. به‌م شێوه‌یه کاری پراکتیکی ده‌که‌وێته گه‌ڕ و هه‌وڵ و بۆچونه‌کان لێک نزیک و نزیکتر ده‌بنه‌وه ده‌بنه‌وه. کار و ئه‌رکی به‌ره‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌رده‌مێکه‌وه بۆ سه‌رده‌مێکی تر ده‌گۆڕێ. ئه‌م گۆڕانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌ساسی گۆڕانی سه‌رده‌میانه له سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی کاری ووڵاتانی جیهان به‌گشتی و ده‌وروبه‌ر و ناوچه‌یی به‌تایبه‌تی دێنه ئاراوه. له ئێستا دا ده‌کرێ ئه‌م به‌ره‌یه کار بۆ پته‌وبوونی پێوه‌ندی نێوان حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کان و نه‌مانی ناکۆکی و لێکترازان و دڵه‌ڕاوکێ له‌یه‌کتری بکا و له‌حاڵه‌تی چالاک و ئاماده‌باشیه‌کی ته‌واو دابێ له‌سه‌ر گۆڕانکاری سیاسه‌ته‌کانی جیهان و ناوچه‌که زۆر سیاسیانه‌و وردبینانه ئاکار و هه‌ڵس و که‌وته‌کانی دژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، له‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه کۆماری دیکتاتۆر و دژی ئینسانی ئێرانی ئاخوندی و پیلانه ده‌ره‌کی و ناوه‌کیه‌کانی ، بخاته ژێر چاوه‌دێری و شان به شانی به‌ره‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی له دژی ئه‌م رژیمه سه‌رره‌ڕۆیه به پێی توانا چالاک بێ. له‌هه‌مان کاتیش دا ئه‌م به‌ره‌یه ده‌کرێ به‌رنامه‌یه‌کی شیا و گونجاو دابڕێژێ بۆ کاری سیاسی کورد له داهاتوودا، له‌سه‌ر مه‌سه‌له جۆر به‌جۆره‌کانی ناوچه‌که‌و ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک له ئێران دا وڵامده‌ری داخوازیه‌کان بێت. ئێمه وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران زۆر به ئومێده‌وه بۆ پێکهاتنی ئه‌م به‌ره‌یه تێده‌کۆشن و هه‌وڵی خۆمان ده‌خه ینه گه‌ڕ. هه‌روه‌ک چۆن بانگه‌واز کراوه له ڕابردودا ئاواش بانگه‌واز بۆ کارکردنی عه‌مه‌لی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌که ين و پێمان وایه که‌ده‌بێ بۆچون و بیرورا‌و به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی خۆمان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به ڕاشکاوانه و شه‌فافیه‌تێکی دڵسۆز و شۆڕشگێڕانه‌وه ده‌ربڕین.به بێ هێنانه‌وه‌ی ده‌لیل و له به‌رچاوگرتنی ناکۆکیه‌کانی نێوانمان ، هه‌موو وێکڕا به دڵ و به‌گیان، کوردانه بێینه مه‌یدان و کار ئاسانی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین. دڵنیاشین له‌وه‌ی که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری حیزب و ڕێکخرا و لایه‌نه‌کانی تریش له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت و بۆچونه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاوڕا و هاو باوه‌ڕن!!. له ده‌سپێکی دروسبوونی به‌ره‌ش دا سه‌ره‌تا ده‌بێ بۆ هاوده‌نگی و هاوکاریی سیاسیمان له‌سه‌ر بنه‌مای کاری هاوبه‌ش و هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کتری هه‌بــێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:2 |
ئــــــــه‌ویـــــــــن و تــــــــۆڵـــــــــــه
هێشتا گزینگی ئاڵتوونی خـۆری به‌یان ده‌ستی له گه‌ردنی به‌رز و سپی چیای پشتی کانی مـرادان وه‌ر نه‌هێنابوو. به‌و به‌یان و سه‌حه‌ره شنه‌بای به‌یانی به‌هار زوڵفی په‌ل وپۆی دارستانی شانه‌ده‌کرد و نه‌غمه‌ی مه‌لی خۆش ئاوازی سپێـده ، دڵی له‌کوڵی هه‌موو دڵدارێکی ده‌لاوانده‌وه و که‌ف و کوڵی هه‌ناوی پــڕ له سـۆز و که‌سه‌ر و کوڵی ، دڵسوتاوانی به‌گڕی عه‌شق و ئه‌وین و خۆشه‌ویستی راسته‌قینــه ، ده‌نیشانده‌وه و وه‌ک هه‌ناســه‌ی،، عیـســا ،، لێوی له گۆچووی وه‌بـزه دێنایه‌وه . بــه‌ڵــێ وابوو ! بای سه‌بای عه‌تری به‌هاری فوی له پۆلووی هه‌ستی هه‌ستیاران ده‌کرد و ژیله‌مۆی خه‌وتووی هه‌سـتی خه‌مۆشی ده‌گه‌شانده‌وه . به‌و سپێد ه یه سـاقی ئه‌مه‌ل له کۆپه‌ی ئاره‌زوی ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه بۆ کۆڕی عاشقان ، جورعـه جورعــه مه‌ی ده‌گێڕا و ، بلبلی سه‌وداسه‌ری شـه‌یـدای ماچـی تــه‌ڕی رووی هوڵان ، ئاهه‌نگـی دڵنه‌وازی خۆشتر له ده‌نگـی به‌ڕبه‌ت و عــوود و سـازی ، به‌رز به‌رز هه‌ڵده‌دا و گه‌ڕی ره‌شبه‌ڵه‌کی عاشقانی دڵ به گــڕی خـه‌م چـزاوی ژێر باری مه‌لامه‌ت ، له‌سه‌ر شینـکه‌ی سه‌ر به‌ئاوه‌نگی ته‌ڕ و پاراو ده‌گه‌ڕا . له‌و به‌یان و به‌هار و چیمه‌نه‌دا ، به نه‌غمه‌ی قومری غونچه‌ی گوڵی ئاواتی دڵان ده‌کرانه‌وه . جار جارێکیش چـه‌نـد په‌ڵه هه‌وری خه‌فه‌تباری چاوته‌ڕ و فرمێسکاوی به ته‌شقـی ئاسمانه‌وه به گرمــه و نـاڵه ، شینیان بــۆ دوا کۆچـی زستان و وه‌رزی سارد و دڵته‌نگی ده‌گێڕا و گۆڕه‌پانی ئه‌و شایی و چۆپـی کێسانه‌یان ئاورشێن ده‌کرد و له رێژنه‌ی بارانی فرمیسکیان لافاوی شادی هڵده‌ستا و به‌ره‌و به‌حری حه‌یاڵ ده‌که‌وته رێ. هه‌ر عاشقانی ئه‌هلی سه‌فا بوون به‌و سه‌حه‌ره له خورێنی ، جامــی مه‌ی دوو لێوی گراوی خــۆیان به دزی خه‌م له په‌ناوه به سه‌ره‌وه ده‌نــا و ده‌یان وت : ساقی به‌فیـداتم ! بده له‌و جامی مه‌یه‌ی که بـێ دڵانی هه‌ســت خـوتوو تا ئێستا لێویان لێی نه‌داوه و سه‌ریان پێی نه خــولاوه‌ته‌وه!!. هاواریان ده‌کرد که : ئـه‌ی کۆڕی حه‌ریفانی ته‌ریقه‌تی ئــه‌وین و سه‌ربه‌ستی وه‌کۆ بن و بـزانن که ئه‌وه‌ی بـۆ پله و پایه دڵ ده‌شکێنـێ ، بـێ فکره و بـۆ بێ هه‌ستان گێتی ته‌نگه‌و ده‌رک و گۆشه‌ی مه‌یخانه‌ی ئه‌وینی حه‌قیقه‌ت ، بـۆ ئه‌هـلی سـه‌فا و یه‌ک بوون و هاو ده‌نگـی هــه‌راو و ئاواڵایــه!!!. به‌ڵی ! به‌و به‌یانـه عاشقان وه‌ک شنه‌ی شه‌ماڵ بۆ دڵی یه‌ک ده‌شنان و له خـوشی یه‌ک له هـۆشی خــۆ ده‌جـوون . مه‌لی وه‌فاش به سـۆز و سه‌فـا و ئاوازێکی ئه‌فسوناویه‌وه ، نه‌غمه‌ی دڵڕفێنـی خــۆی تێکه‌ڵ به ره‌قسـی سـه‌ر و عه‌ر عه‌ر و گوێـز و چنــار ده‌کـــرد و بای به‌یان بۆنـی گـوڵانی بـۆ دڵان ده‌بــرد و په پـووله‌ی حـه‌ز و ئاره‌زوش ، گوڵاو گوڵ خنجیلانه‌و ئێسک ســووک ، ده‌فــڕی و ده‌مـی ده‌نایــه ناو ده‌مــی غــونچـه‌ی زه‌نوێر و گه‌شاوه‌ی پــڕ له ئاوی خـوشه‌ویستی و تا تێر ده‌بوو لێــوی گوڵـی به‌یانی ده‌مــژی و شنــه‌ی بای واده‌ش به بــزه‌ی لێــوی چــرۆی دار مــازوی وڵاتی کوردان ، له لێڕه‌واری پشتی گــــــــوندی ،، بنــــاران ،، شـاگه‌شـکه‌ده‌بــوو . به‌ڕاستـی ئه‌وه‌ی جـوانی و وه‌فـا و سـه‌فا و یه‌ک ره‌نگـی و یه‌ک ده‌نگـی بوو ، له‌م کۆڕ و ئاهـه‌نگه هه‌ست بـزوێنــه‌ی عاشـقـانـدا خــۆی ده‌نـوانــد . له‌م کــۆڕه‌دا دوو دڵـداری راسته‌قینه ، دوو فــریشته‌ی خـۆشه‌ویستی ، دوو هــوزاری باغــی ئه‌وین ، دوو ســووره گــوڵی ناو به‌رژیــن ، دوو تازه لاوی خــــــــــــــــوین شـیــریـن ،، رێـــــــواس و رێـنــــاس،، هـاو کــۆڕ بوون . رێــــــواس کێـژێکـی ئه‌سمه‌ری گه‌نم ره‌نگی باڵا کــوڵ بوو . رێنــــــاس کوڕێکی باڵا ناوه‌ندی ره‌ش ئه‌سمــه‌ر . هه‌ردووکیان خه‌ڵکــی گــونــدی ،، بنــــــاران ،، بوون . هه‌ر له مندالیه‌ووه هۆگری یه‌کتری بوون . بۆساتێکیش به بێ یه‌کتر نه‌یان ده‌کــرا . ته‌نانه‌ت شه‌وانه‌ش هه‌تا له رێ و بانی کانی یه‌کتریان نه‌دیبا ، خــــه‌و رێگای مـاڵی دوو چـاوی گه‌شی پــڕ له ئه‌ندیشه‌ی خۆشه‌ویستیانـی نه‌ده‌زانــی . چیڕۆکـی ئه‌وینـی ئه‌م دوو دڵـداره جیا له ماڵه و ماڵی گـونــدی ،، بـنــــــاران ،، له هــه‌مــوو گه‌نده‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده دا ده‌نگــی ده‌یه‌وه . مـامۆستا ،، هـێمـــن ،، گوتـــــه‌نــی : نه‌مـا خــانــی هه‌تا جێــڕۆکــی عه‌شــقی ئێمه داڕێــژێ ، ده‌نــا ئێسـتاش له کوردستان ده‌ژین زین و مــه‌مێـکـی تــر ! به راستی داستان و چیڕۆکی ئه‌م دوانه‌ش له باس و به‌سه‌رهاتی که‌ونه دڵدارانی پێشـو که‌متــر نه‌بوو .!!! رێـنــــــاس هه‌ر به‌ته‌ینا عاشـق و ئه‌وینداری چاوه‌کانی رێـــــــــــواس نــه‌بوو . به‌ڵکــو لاوێکـی دڵسـۆز و کوڕه کوردێکی خاوه‌ن باوه‌ڕی به‌رزی رزگاری نه‌ته‌وه‌یی بوو . هاوکار و یاریده‌ده‌ری پێشـمــه‌رگه‌ی کوردستان بوو . لاوێک بوو که خــوێنـی پاکی کوردی ، بۆ کوردایه‌تی و ئازادیـخوازی له ده‌ماره‌کانی دا ده‌گــه‌ڕا و ، له زۆر کار و بار دا هاوکار و هاوفکری کادر و پێشمـه‌رگه‌کانی سازمانــی خه‌بات بــوو . کـــه‌م لوتکـه و پێ ده‌شت و تووله‌رێ هه‌ن که له شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاو و شڵێوه‌دا ، رێنــــاس وه‌ک چاو ساغ و رێ پیشانده‌ر پێیانـدا وه‌پێش شـێـره کوڕه‌کانی سازمانی خه‌بات نه‌که‌وتبێ .که‌م حـه‌مـاسه و فیداکاری خـه‌باتیه‌کان هه‌یه که به‌شه شانازی رێنــاسی پێوه نــه‌بــێ . کێژه کورده گوندیه دڵپاک و دڵسـۆزه ئه‌وینداره که‌ی گراوی دڵبڕاوی رێنــــــــاس ، تازه سـه‌ر له نواڵی ژیان ده‌رهاتوو ، خـاتــوو ،، رێــــــواس ،، یش له کوردایه‌تی و دڵسـۆزی بـۆ شـۆڕش و باوه‌ڕی به مافی نه‌ته‌وایه‌تی ، ده‌ستێکی که‌می له دڵداره که‌ی نه‌بوو و ئه‌ویش له مه‌کته‌بــی شۆڕشگێڕی و فیداکاری دا له سه‌ر ته‌خته‌ڕه‌شه‌ی بێ به‌شی کوردی نیشتمان و ئازادی لێ زه‌وتکراو دا، پیت و ووشه‌ی خه‌بات بۆ رزگاری خـوێنــد بوو و وانــه‌ی راستی و وه‌فاداری وه‌رگــرتبـوو، هــه‌ر وه‌ک چۆن رێنــاس له هه‌ر هه‌ل و مه‌رج وکات و ساتێک دا یاریده‌ده‌ر و رێنوێـن و له مپه‌رشکێنـی سه‌ر رێگای هــاو رێیانی پێشـمه‌رگه‌ی بوو ، رێــواسیش له گه‌یاندنی راگه‌یاندراو و هه‌واڵه‌کانی سازمانی به ئه‌ندام ولایه‌نگرانی ناو شار له رێگای شانه‌ێکی ته‌شکیلاتیه‌وه ، سه‌ره‌ڕای راپه‌ڕاندنی کار و فه‌رمانی ژیانی ئاسایی ماڵه‌وه‌یان ، به بـی دوودڵی و ترس هه‌ڵـده‌سـووڕا و ببوه پــردێـکی کڵ قایـمی نێوان سازمان و شانه نهێنیه‌کانی ناو شــار !!. زۆر حه‌ماسه‌ی پـڕ له سانازی رۆڵه‌کانی سازمانی خه‌بات ،( نموونه‌ی به‌رچـاویان گرتنی دوو پایه‌گای شـوێ و شه‌ڕی ده‌راوی ، ســه‌دبـار و نـــژۆ ی رۆژی دوای گرتنی پایه‌گاکان به‌فه‌رمانده‌یی شه‌هیدی نه‌مر و پارتیزانی خاوه‌ن ناوی کوردستان ، شه‌هید سـه‌ید عـه‌بولکـه‌ریم حسێنی ، له لایه‌ن لکه‌کانی شه‌هیدانی ساوان ، ده‌شته‌تاڵ، پێنـجی خه‌رمانان ی ئه‌وکاتی سازمان به رێـوه چــون )، ئاکامی هه‌وڵ و فیداکاری ئه‌و دوو دڵداره وه‌فاداره‌ن ، که تا سازمانی خه‌بات و کوردێکی خاوه‌ن باوه‌ڕی پاکی کوردایه‌تی له سه‌ر رێبازی ئه‌م سازمانه خاوه‌ن مێژووه پــڕ له گیانبازی و شانازیه بمێنـێ ، شانازیان پێوه ده‌کــرێ و ئێمه مانانیش که هــه‌یـن ، بـه‌وانه‌وه دیــاریـن و تــا هــه‌یــن له خـانه‌قای فیداکاریاندا ده‌ین دار‌و تــۆبــه‌کاریــن. . رۆژ و مانگ و ته‌نانه‌ت ساڵ تێپه‌ڕین و وه‌رزی سورماو زستان و به‌هار ، داهاتن و ورده ورده ساڵ به‌ره‌و هاوین هـه‌ڵـده‌کشـا . وه‌رزی ئاره‌ق و تین و ماندووبوون ، وه‌رزی خه‌له و خه‌رمان و به‌رهــه‌م ، وه‌رزی هاوینـی کوردستان پێ گه‌یشت . رێنــــــاســـی دڵ پـڕ له گــڕی ئـه‌ویـن هـه‌موو رۆژێک به‌یانی زوو ، دوای به‌زمی کۆڕی دڵـداران ، به‌ره‌و مه‌زرا بــۆ دروێنه و گێره و کێشــه ده‌که‌وته رێ . به قـرچـه‌ی گه‌رمای هاوین ، تائێواره شانی ده‌کوتا ، داسی ده‌سوو و گه‌وزی ده‌داو سـواڵه‌ی ده‌گرت و باخبێنـی باده‌دا و باخـه‌ی ده‌به‌ست و کرشه‌ی لێده‌دا و شێغـره‌ی هه‌ڵده‌به‌ست ماندوو بوون له لای مانای نه‌بوو ، به باده‌ی خـۆشه‌ویستی ســه‌رخــۆش بوو . هیوای دوا رۆژێکی پـڕ له ئه‌وین و کامرانی له هه‌ناوی دا ده‌گه‌ڕا . ئاواتی ژیانێکی به‌خته‌وه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ رێــواســی خـۆشه‌ویست و دڵخوازی له دڵــــدابوو . هه‌موو شتێک له لای رێنـــاسی گه‌نج ورۆح سووک ، جـــوان وله به‌ردڵان بوو. کار کردن مایه‌ی ژیان بوو ، هه‌ڵسووڕان ده‌رمانی ژان بوو !. که ئێواران به‌ره‌و ماڵ ده‌بوه‌وه شایی له دڵدا ده‌گه‌ڕا . کاتێک له جێ‌ژوان رێــــواسـی گـراوی خــۆی له با وه‌ش ده‌گرت ، هه‌موو خه‌م و ده‌ردو کوڵی جـه‌سته و دڵـی له بیر ده‌کــرد. ژانی زامی کاری دڵی خــۆی به هه‌توانــی دوو نیگای وه‌ک گه‌لاوێـژ و ڤینووسـی رووی یاره‌که‌ی ده‌شکاند و سارێــژ ده‌کــرد. رێواسی چاوگه‌ش و نه‌رم و نیانیش ، کابانی ماڵه‌بـابــی بوو . دایکــی هـــه‌ر زوو هێشـتا رێــواس هــه‌ر جـه‌کــروزه بوو تازه له لانواڵی ژیان سه‌ری وه‌ده‌رنـابوو که شــه‌خته‌ی شـومـی شــه‌وی تووشی بـی به‌شـی ، لاسک وگه‌ڵای زه‌رد هه‌ڵگێرا و گێژه‌ڵوکه‌ی نه‌هاتی به‌ره‌و زه‌ندۆڵ و لا شیوی نه‌مان راپیچـی کــردبوو!!. ئه‌ویش هه‌ر له به‌یانی تا ئێواره به‌ده‌م ئه‌رکی تاقه‌ت پروکێنــی ژیانی گوندنشینیه‌وه ، دڵداره‌که‌ی ده‌لاوانده‌وه و رێگای مه‌زرای خــوار ماڵانی به چاوی چاوه‌ڕوانی پــڕ له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌وینداری ده‌کێڵا و به تاسـه‌ی دیتنه‌ه‌وی ، رۆژی ده‌برده ســه‌ر. زۆر پێ نه‌چـوو که خـزم و خوێشان داخوازی رێواسیـان بـۆ رێناس کرد و بابی ده‌ستی به‌روه‌وه نه‌نان و هه‌ر ئه‌و شه‌وه ماره‌یان بـڕین و که پاییز داهات ، به رێوڕه‌سمی کوردانه زه‌ماوه‌نیان کرد‌و خــوڵای خـۆشه‌ویستی و جـوانی ، نیازی ئه‌م دوو دڵداره‌ی پێک هانــی . سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که هه‌رده‌هات و ژیان له لای ئه‌م دووانه خۆشتر و خۆشه‌ویستر ده‌بوو ، به‌ڵام پێوه‌ندی و هاوکاری ئه‌م دوو کورده ئه‌وینداره له گه‌ڵ کۆڕی خه‌بات و به‌رخودان که‌می نه‌هێنا و ، وه‌ک جوتێکی خاوه‌ن باوه‌ڕی قـوڵ به رزگاری و سه‌که‌وتنی گه‌ل ، درێژه‌یان به فیداکاری و دلسـۆزی خـۆیان دا !!. تازه چه‌ند مانگێک له به‌یه‌ک گه‌یشتیان تێپه‌ری بوو . هێشتا خـۆر هـه یکه‌لـی کیژی به‌یانی له ئامێز نه‌گرتبوو . رێواسی تازه بووک له خه‌وێکی قـوڵی هه‌نگوینی دا بوو . رێــواس ، ده‌نگـی زه‌نگـی ژیان له خه‌وی راپه‌راند بوو . دیمه‌نی رێواسی خێزانی له هه‌موو رۆژان له به‌ر چاوان شیرین و جـوانتر بوو . چمه‌نـد جارێک ویستی له خه‌و هه‌ڵیستێنـی ، به‌ڵام دڵی نه‌هات گۆمـی مه‌ندی ئارامگرتوی جه‌سته‌ی خه‌سته‌ی بشڵه‌قێنـێ و به‌و سه‌حه‌ر و سپێده‌یه له‌و خه‌وه خـۆشه‌ی هه‌ستێنـێ و نیرگــزی دوو چاوه ره‌ش و مه‌سته‌کانی بشه‌مـزێنــێ . هه‌ر بۆیه دوای جـه‌نـد جار تێڕامان و لێڕوانینی به‌دڵ ، ده‌رگای خانوه قوڕینه‌که‌ی کرده‌وه و به‌ره‌و مه‌زرای خــوار ماڵان که‌وته‌ڕێ . تازه په‌نجه‌ی زاوای یه‌که‌م تیرێژی خــۆر ، تارای له سه‌ر بووکی شه‌رمنــی به‌یان لاده‌دا که ده‌نگێکـی بێگانه و نامــۆ ئه‌و ده‌ر و دۆڵه‌ی هه‌ژانــد . په‌پوله‌ی خه‌یاڵی له‌سه‌ر گوڵی دڵ هه‌ڵفڕانــد . بـزه و خه‌نـده‌ی له‌سه‌ر لێوی کۆرپـه‌ی هیوا و ئاوات تـارانــــد . کۆڕی به‌زمی عاشقانی شێوانـد . کوپه‌ی مه‌ی ئاره‌زوی ئاره‌زوو مه‌ندانی شـکانــد . به‌ڵــــێ ئاله‌و کاته‌دابوو که ده‌نگی ده‌ستڕێژی چـه‌ک له ده‌ورو به‌ری گونــدیکی نزیک گوندی ،، بـنـــاران ،، بێده‌نگی و ئارامی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی شکاند . شه‌ڕێکی توندی نابه‌رانبه‌ر له لایه‌ن جاش و پاسـدار له لاێک و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له لایه‌کی تره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد . شه‌ڕ هه‌ر ده‌هات گه‌رمتر ده‌بوو ، هێزی پێشمه‌رگه سه‌ره‌رای شکاندنی گه‌مارۆی دژمن ، راوه جاشێکی باشیان کرد جه‌نده‌کی گه‌لێک له هێزی پاسدارانیان خسته سه‌ر زه‌وی . دژمن بۆ پارێزگاری له هیزه تێک شکاوه‌که‌ی ، شه‌لم کوێرم ، تۆپ و کاتیوشا بارانی شه‌ڕگه‌که‌و ئه‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ری کــرد . له ئاکامی تۆپ بارانی دژمن گوندی ،، بنـــاران ،، به‌و به‌یان و سپێده‌یه نـوقـمی گـڕ و تۆز و ته‌م بوو . بـۆنـی باڕوت و سـوتمان ، گه‌یشته ئه‌وقـی ئاسـمــان . رێــواس هێشتا هه‌ر له‌خه‌ودا بوو که یه‌که‌م گولله‌ی کاتێوشا ئاراسته‌ی خانوه قوڕینه‌که‌یان بوو . ریواسی تازه بووکی په‌نجه هێشتا هه‌ر به‌خه‌نه ، نێرگـزی چاوه خـوماره‌کانی بۆ هـه‌مێشه لێک نان و ئاواته ئه‌رخه‌وانیه‌کانی خـۆی و رێنــاسی هاوسه‌ر و هاورێی بردنه ژێــر گڵ و دار و په‌ردووی خانوه قوڕینه‌که‌یانه‌وه . رێناســی تازه زاوای دڵ پـــــڕ له تاسه و ئاواتی رۆژانی داهاتووی ژیان ، به بــی راوه‌ستان و به‌لــه‌ز به‌ره‌و گونــد ی که‌وته هه‌ڵه‌داوان . کاتێک که دیمه‌نی ماڵه‌که‌ی خــۆی دی ، کوره‌ی ده‌رونی نێڵه‌ی ساند و جاوگه‌ی کانــی چاوه‌کانی ته‌قینه‌وه . کاتێک جه‌سته‌ی بێ گیان و قه‌قنه‌س ئاسای رێـــواسـی شلک و تاه‌ز بووکی لــه ئامێــز گــرت ، رقێکـی پیرۆزی تۆڵــه وه‌کو گڕه‌شینکه له دوو چاوه کانیه‌وه بڵێسه‌ی سـه‌نـد و له‌و رۆژه‌وه رێگای خه‌باتی گرتیه‌به‌ر و به‌نیازی تـۆڵـه‌ی کۆڕی به‌زمی عاشقان ، تـۆڵـه‌ی خۆشه‌ویستی و ئه‌وین ، تـؤڵـه‌ی ئاواته ئه‌رخه‌وانیه‌کانی . بـه‌ڵــێ ! بـۆ ئه‌ستانـدنـی هه‌موو ئه‌و تــؤڵانـه . رێناس پێشمه‌رگـــه‌ی کـورد و کـوردسـتانــه !!!. (خوێنه‌ری هێژام ! ئه‌م باسه چیڕۆکێکی هه‌ڵبه‌ستراو نی یه . به‌ڵکو راستێکه که له‌به‌ر چه‌ند هۆی تایبه‌تی ئه‌منیه‌تی ناوی شوێن و که‌سه‌کانم گۆڕیوه ). رێبــوار حـسێنـی . |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:0 |
یەکەم دانیشتن بۆ لێپرسینەوە لە خاوەن ئیمتیاز و بەرپرسى حەوتوونامەى کەرەفتو بەرێوە چوو
بەشى سێ لە دادگاى سنە، یەکەم دانیشتنى خۆى بۆ لێپرسینەوە لە لەیلا مەدەنى خاوەن ئیمتیاز و بەرێوەبەرى حەوتوونامەى کەرەفتو دەست پێ کرد.ئەو داواکاریە لە دواى شکایەتى نیروى ئینتزامى لە سەر بڵاو بوونەوەى ڕاپۆرتێک لە ژێر ناوى رێ و رەسمى رۆژى جیهانى کرێکار لە سنە و بە نووسینى ئاکۆ کورد نەسەب بەرپرسى بەشى هەواڵى ئەو بڵاوکراوەیە بەرێوە چوو. لە دادگا، لێکۆڵەرەوەى پەروەندەکە، تێکڕاى مەدرەکەکان بێنێ کە راستى ڕاپۆرتەکەى دەردەخست و چەند کەس لە کرێکاران کە ئامادەى رۆژى جیهانى کرێکار بوون راستى ڕاپۆرتەکەیان سەلماند. سەرچاوە موکریان نیوز |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 20:0 |
مانگرتنى کرێکارانى شیرکەتى گلۆکۆزى شنۆ
سەر لە بەیانى رۆژى شەمممە 20ى رێبەندان، کرێکارانى شیرکەتى گلۆکۆزى شارى شنۆ بە ئیعتراز لە نەدانى حقوقی مانگانەیان، لە بنکەى ئەو شیرکەتە دەستیان دایە مانگرتن.کرێکارانى ئەو شیرکەتە 6 مانگە حقوقیان وەرنەگرتووە و داواى حەقى خۆیان لە خاوەن کارخانە دەکەن. سەرچاوە موکریان نیوز |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:59 |
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا نیگەرانى لە تاقى کردنەوەى سانتریفوژ لە ئێران دەربڕى
رۆژى هەینى 8ى فیوریە نیکولاس برێنز جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا، نیگەرانى لە تاقى کردنەوەى مووشەک و هەروەها دەست پێ کردن بە تاقى کردنەوەى سانتریفوژێکى پێشکەوتووى دەربڕى. هەواڵدەرى رۆیتێرز لە راپۆرتێک‌دا بڵاوى کردەوە ئەو روداوانە پەسەند کردنى بڕیارنامەى سێهەمى ئابڵوقەکان لە ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان دژ بە رژیم بەهێز و خێراتر دەکا. نیکولاس برێنز رایگەیاند زانیارى لە پێوەند بە لێکۆڵینەوەى رژیمى ئێران لە سەر سانتریفوژێکى پێشکەوتوو لە دەستدایە و دەبێ بزانین کە ئایا ئەو ڕاپۆرتانە راستن یان نا. ناوبراو زیادى کرد کە ئەو روداوانە زیاد بوونى سەرپێچیەکانى رژیمى ئێران لە بەرانبەر بڕیارنامەکانى شۆراى ئەمنیەت دەردەخا. نیکولاس برێنز ئاشکراى کرد ئەمریکا راستى ئەو ڕاپۆرتانە لە مەڕ تاقى کردنەوەى سانتریفوژى پێشکەوتووى لە ناوەندى ناوکەیی نەتەنز ناسەلمێنێ، بەڵام ئەگەر ئەو ڕاپۆرتانە راست بن، ئەوە جێگەى نیگەرانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیە و دەرکردنى بڕیارنامەى سێهەمى ئەنجومەنى ئاسایش خێراتر دەکا. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:57 |
یەکێتى ئوروپا لە راگەێندراوێکدا نیگەرانى خۆى لە سەنگسار لە ئێران دەربڕى
لە راگەێندراوێکدا یەکێتى ئوروپا نیگەرانى لە حوکمى سەنگسار بۆ سێ تاوانبار دەربڕى و داواى لە بەرپرسانى رژیمى ئاخوندى کردوە حوکمى سەنگسار لە قانوونەکانیان لابەرن.لەو راگەێندراوەدا بەرێوەچوونى حوکمى کوشتن بە بەردەباران بۆ تاوانباران بە حوکمێکى (زاڵمانە و قێزەون) زاندراوە و بە ئاماژە بە ناوەکانى زەهرا کەبیرى نیەت، ئازەر کەبیرى نیەت و عەبدوڵا فریوەر، کە وێ دەچێ بەم نزیکانە بەردەباران بکرێن نیگەرانى دەربڕیوە. لە راگەێندراوى یەکێتى ئوروپادا هاتووە ، لەگەڵ ئەوەى لە دووهەمین کۆبوونەوەى نێوان هەیئەتەکانى مافى مرۆڤى ئێران و یەکێتى ئوروپا لە ساڵى 2003 بە یەکێتى ئوروپا راگەێندراوە، حوکمى سەنگسار لە ئێران هەڵپەسێردراوە، بەڵام ئەو حوکمە لە قانوونى ئێران‌دا هەر وەک خۆى ماوە و قازیەکان لە دادگاکانى رژیم ئەو حوکمەیان دەرکردوە و جێ بە جێ یان کردوە |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:57 |
چاو خشاندنێك به كێشه‌ی ئێران و ئه‌مریكا و داهاتووی كورد
سید كامیل چاپاش ململانێی ئه‌مریكا و رژیمی ئاخوندی ئێران مه‌سه‌له‌یه‌كی هه‌ستیار و چه‌ندین ساڵه‌یه كه زۆر لێكدانه‌وه و شرۆڤه‌ی بۆ كراوه و باسێكی گشتیه و له‌ئێستا دا پتر له‌جاران جێگه‌ی موناقشه و گفتگۆیه. له‌و پێوه‌ندیه دا شاهیدی بۆچوون و رای جێاوازین و هه‌ر كه‌س بۆچوون و لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی له‌سه‌ر مه‌وزووعه‌كه هه‌یه. كۆمه‌لێك له‌سه‌ر ئه‌و بروایه‌ن كه له‌ئه‌نجام دا ئه‌مریكا و رژیمی ئێران له‌سه‌ر مێزێك داده‌نیشین و كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هێندێك به‌شێوه‌یێكی موحافیزه‌كارانه خۆ له‌و بابه‌ته ناده‌ن و ته‌نیا به‌وه‌نده‌ی كه لاگیری له‌هێرشێكی ده‌ره‌كی ناكه‌ن قه‌ناعه‌ت ده‌كه‌ن، له‌لایێكی دیكه‌وه كۆمه‌لێَك كه ژماره‌شیان كه‌م نییه له‌سه‌ر ئه‌و بروایه‌ن كه ئه‌مریكا له‌بیری پلان دارشتن بۆ هێرشێكی كتوپره و ته‌نانه‌ت له‌وه‌پێش كاته‌كه‌شی دیاری كراوه، به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو توێژه‌ران و كارناسانی مه‌سایلی نێوده‌وڵه‌تی و شاره‌زایانی سیاسی دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه 16 رێكخراوی زانیاری ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رژیمی ئێران به‌رنامه‌ی دروست كردنی بۆمبی ئه‌تۆمی له‌ساڵی 2003وه راگرتووه، راپۆرتێكیان بڵاو كرده‌وه، بۆچوونه‌كانیان گۆراو هێرش كردنه سه‌ر ئێرانیان لانی كه‌م له‌ماوه‌ێكی نزیكدا به‌دوور زانی. به‌و پێیه ئه‌و ره‌وشه درێژه‌ی ده‌بێ و هه‌ر وه‌ك ده‌بینین لێكدانه‌وه‌كان به بچوكترین نه‌وسان و گۆرانێك له‌بارودۆخه‌كه ده‌گۆرێن. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه دا دووباره ده‌توانین باسی لێكدانه‌وه‌كان له‌سه‌ر پالێوێراوانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا بكه‌ین كه هێندێك ده‌ڵێن "براك ئوباما" كه‌سێكی زۆر نه‌رم و نیانه و باسی دانیشتنی بێ مه‌رج له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی رژیم ده‌كات و هێندێك وای ده‌رده‌خه‌ن كه هه‌ڵوێسته‌كانی سه‌ناتۆر "جان مه‌ك كین "ی كۆماریخواز كه‌سێكی زۆر به بڕشت و تونده له‌به‌رانبه‌ر رژیمی ئێران و به‌و شێوه‌یه خه‌ڵكیان چاوه‌روانی ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ئه‌مریكا كردووه و له‌ئه‌نجامیش دا ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر كام له‌و كه‌سانه بێنه سه‌ركار هیچ كام له لێكدانه‌وه‌كانبه‌و شێوه‌ی باس ده‌كرێ نایه‌نه دی. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بیروبۆچوونه جیاوازه‌كان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری روودانی شه‌ر یان ئاشتی یان هه‌ر حاڵه‌تێكی تر له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا سه‌دله‌سه‌د راست و دروست نییه، چونكه كۆمه‌ڵێك شتی تر له‌و هه‌ل و مه‌رجانه دا كاریگه‌رییان هه‌یه كه تا كاتی وه‌دی هاتنی رووداوه‌كان، به ته‌واوی ناتواندرێ بیانخوێنینه‌وه، وه‌ك باری سایكۆلۆژی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌روونی مرۆڤ به گشتی و هێندێك كرده‌وه‌ی هانده‌رانه، كه بێ گومان سه‌ركرده‌كانیش ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان تێدایه. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ وێنه له مێژوو دابێنینه‌وه ده‌توانین ئیشاره به هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستانه و شه‌رخۆازانه‌ی ئادۆڵف هیتله‌ر رێبه‌ری ئالمانی نازی بكه‌ین كه له ئه‌نجام دا بوو به هۆی هه‌لگیرسانی شه‌ری جیهانی دووهه‌م و له‌ناوچوونی خۆی، یان ده‌توانین ئیشاره به هاندانی ئه‌مریكا بكه‌ین له لایه‌ن سه‌دام حوسێن كه به هێرش كردنه سه‌ر كویت رێگه‌ی بۆ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی كرده‌وه تا هه‌ڵكووتنه سه‌ر حكوومه‌تی به‌عس. ئه‌و حاڵه‌ته به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر راسته، هێندێك كرده‌وه و تایبه‌تمه‌ندی ده‌روونی ده‌بنه هۆی پێشگیری له‌روودانی بژارده نه‌خوازرا و زۆر تێچووه‌كان. له‌و چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای هه‌ر كام له‌و وه‌زعانه تا كۆتایی له‌لای كه‌س ئاشكرا و روون نییه، چونكه كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر ده‌ور ده‌گێرن كه قابیلی پێش بینی نین. لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره بكه‌ین كه ئێمه‌ی كورد و خه‌ڵكی ئێران به تێكرا وه‌كوو ته‌رف حیسابێك كه چاره‌نووسی میلله‌ته‌كه‌مان به‌و كێشه سیاسیه گرێدراوه و ته‌ئسیری له‌و ململانییه جیهانیه‌یه وه‌رگرتووه، له‌كوێ وێستاوین و چ ده‌ورێكمان هه‌یه؟ ده‌بێ چ هه‌نگاو گه‌لێك هه‌ڵگرین و پرۆژه‌مان ده‌بێ چی بێ؟ بێگومان به بنه‌ما گرتنی ئه‌و ئه‌سڵه‌ی سه‌ره‌وه، كارێكی نالوژیك و ژیرانه نییه كه له‌و ئه‌تموسفێره دا یا زۆر ئومێدوار بین یا خود نا‌ئومێد و له لایێكی دیكه‌وه به كه‌ڵك ورگرتن له‌ئامێره‌كانی پێوه‌ندی و راگه‌یاندن و لێكدانه‌وه هه‌ڵه‌كان ئه‌و ره‌وشه بگوازینه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا. به بروای من ئوپۆزسیونی كورد به تایبه‌تی و ئێرانی به‌گشتی ده‌بێ به‌رنامه‌ی دیاریكراوی خۆی هه‌بێ و زیاتر له‌وه‌ی كه ته‌ئسیر وه‌رگر و چاوه‌روان بێ ته‌ئسیر دانه‌ر و پێشره‌و و ئه‌كتیڤانه حزوروی هه‌بێ. ده‌بێ پێش ئه‌مری واقع و روودانی هه‌ر رووداوێك ئاماده‌كاری و خۆسازدانمان بۆ كردبێ و له هه‌ر حاڵه‌تێك دا به‌رنامه و ئیستراتژی دیاری كراوی خۆمان هه‌بێ. ئه‌وه‌ش هه‌رگیز به شێوه‌یێكی ته‌واو جێبه‌جێ نابێ مه‌گه‌ر به یه‌كێتیێكی نه‌ته‌وه‌یی و لێك نزیكبوونه‌وه‌ێكی گشتی نه‌بێ. ته‌نیا به دروست كردنی ئیتلاف و مه‌كۆێكی نه‌ته‌وه‌یی له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌م و پاشان به‌رینتر كردنه‌وه‌ی ده‌توانین به‌رژه‌ه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ییمان بپارێزین و تووشی سه‌رلێشێواوی و په‌رێشانی نه‌بین. خۆسازدان و ئاماده‌كاری و لێك نزیكبوون و لێك حالیبوون له‌كاتی جێكۆركێی ده‌سه‌ڵات و سرینه‌وه‌ی سێبه‌ری شوومی رژیمی ئێران چ به راپه‌رینی گه‌لانی ئێران یا هێرشێكی ده‌ره‌كی زه‌روره‌تێكی هه‌ستیار و هه‌نووكه‌ییه. ده‌بێ به بێ ته‌عاروفاتی سیاسی له‌ده‌وری یه‌كدی باس له‌مه‌وزووعه گرینگه‌كان بكه‌ین و خۆمان بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی كتوپر و یان رێكخستن و خه‌ت ده‌یی و رێنوینی جه‌ماوه‌ر رێكبخه‌ین. پێویست به‌ووتنه كه ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه نابێ له‌روانگه‌ی تاك و له‌چوارچێوه‌ی قازانجی حیزبی لێی بروانین، به‌ڵكو وه‌كوو زه‌روره‌تێك و ئه‌ركێكی مێژوویی له‌راست ته‌ئریخ و گه‌له‌كه‌مان چاوی لێ بكه‌ین و به هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تیه‌وه هه‌نگاوی چاره‌نووس سازی بۆ هه‌ڵگرین. سید كامیل چاپاش |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:56 |
هێزەکانى رژیم دوو خوێندکاریان لە شارى مەریوان گرت
رۆژى چوارشەممە 17ى رێبەندان هێزە ئەمنیەتیەکانى رژیمى ئاخوندى چوونە سەر ماڵى دوو خوێندکارى کورد بە ناوەکانى جەمشیدى بەهرامى خوێندکارى زانکۆى تەورێز و سەلام نەباتى خوێندکارى زانکۆى پەیامى نوورى مەریوان و هەر دوکیان گرتن و بۆ شویێنێکى نادیاریان بردن.جێگەى ئاماژەیە کە هەر دوو خوێندکار لە مەیدانى کارى هونەرى و فەرهەنگى چالاک بوون. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:55 |
رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ دەڵێ، بەردەباران کردنى سێ تاوانبار ڕابگرن
رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ کە داکۆکى لە مافى مرۆڤ دەکا و بنکەى لە نیۆیۆرکە، لە راگەێندراوێکدا داواى لە ئاخوند محمود هاشمى شاهرودى سەرۆکى بەشى قەزایی رژیمى ئاخوندى کرد تا حوکمى بەردەباران کردنى سێ تاوانبار، کە حوکمەکەیان تازە دەرچووە ڕابگرێ. لە دوو حەوتووى ڕابردوودا، 2 خۆشک بە ناوەکانى زەهرا و ئازەر کەبیرى نیەت و پیاوێک بە ناوى عەبدواللە فریور کە مامۆستاى موسیقایە و خەڵکى باکورى ئێرانە، بە بەردەباران مەحکوم کراون. لە راگەێندراوى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ لە زمان (جواستورک) جێگرى بەشى رۆژهەڵاتى ناوەراستى ئەو رێکخراوە هاتووە کە رژیمى ئێران بڕیارى داوە سێ کەس ئێعدام بکا. هەروەها داواى کردوە کە بەشى قەزایی رژیم لە ئێستاوە هەنگاو بۆ لابردنى ئەو شێوە حوکمە نامرۆڤانەیە هەڵگرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:53 |
گاز لە چەند شوێنى شاری سەردەشت بڕاوە
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:53 |
روسیە گومانى لەمەبەستى گەڵاڵە ناوکەییەکانى رژیمى ئێران هەیە
ئەلکساندر لوسیۆکۆ، جێگرى وەزیرى دەرەوەى روسیە رۆژى چوارشەممە 17ى رێبەندان رایگەیاند: هاویشتنى موشەکى ماهوارەهەڵگر لەلایەن رژیمى ئێران، بۆتە هۆى زیاتربوونى گومان و شک و دوودڵى لەمەڕ ناوەرۆکى گەڵاڵە ناوکەییەکانى رژیمى ئێران.جێگرى وەزیرى دەرەوەى روسیە بە ئاماژە بە هاویشتنى مووشەکى ماهوارە هەڵگر گووتى: هەر نەوعە کارێک بۆ بەرەوسەر بردنى توانا و هێزى رژیمى ئێران جێگەى نیگەرانى ئێمە و خەڵکى دیکە دەبێ. لەهەمان کاتدا بە پێى راپۆرتى هەواڵدەرى ئینتر فاکس، روسیە ویکتۆر ییسین، سەرۆکى پێشووى هێزە مووشەکیە ئیستراتیژەکیەکانى روسیە، گووتى: حەوادانى ئەو مووشەکە دەرى دەخا کە ئێرانییەکان لەدروست کردنى مووشەکى باڵستیک نزیک بوونەوە، کە لەداهاتوو دا دەتوانن مووشەکى ئەوتۆ دروست بکەن کە لەنێوان 3500 تا 4000 هەزار کیلۆمێتر مەبەستەکانى بپێکێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:52 |
سەرۆکى رێکخراوى زانیارى ئەمریکا دەڵێ رژیمى ئێران: بەشێکى کەم بایەخ لەگەڵاڵەى چەکسازى راگرتوە
![]() رۆژى سێشەممە 16ى رێبەندان دەریا سالار(مایکل کانل) سەرۆکى رێکخراوى زانیارى نەتەوەیی ئەمریکا لەراپۆرتێکدا کە بۆ کۆنگرەى ئەمریکاى ناردووە، رایگەیاندوە ئێران، تەنبا بەشێک لەگەڵاڵەکانى بۆ دروست کردنى بۆمبى راگرتووە.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:51 |
بەداخەوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى گازەوە، حەوت کوردى ئاوارە کۆچى دواییان کرد
شەوى 12ى رێبەندان، لە ئوردوگاى ئاوارەکانى کوردى ئێرانى (کەمپی کاوە) لە نزیک شارۆچکەى قوشتەپەى شارى هەولێر، بە هۆى هەڵ کردنى زۆپا، گاز بڵاو دەبێتەوە، کە دەبێتە هۆى خنکاندنى حەوت کەس لە ئەندامانى ئەو خانەوادەیە بەم ناوانە: 1ـ کاک ئەنوەر پاڵانى 2ـ نجیبە سەفەرى خێزانى ئەنوەر پاڵانى 3ـ کەژاڵ پاڵانى کچى ئەنوەر 11 ساڵە 4ـ نەشمیل پاڵانى کچى ئەنوەر 8 ساڵە 5ـ عومەر پاڵانى کوڕى ئەنوەر 7 ساڵە سروە پاڵانى کچى ئەنوەر 3 ساڵە 7ـ ئەدیبە پاڵانى کچى ئەنوەر 2 ساڵە لەو خانەوادە تەنیا کچێک‌یان رزگارى دەبێ کە ئەویش 16 ساڵەیە و تا ئێستاش لە ژێر چاودێرى دوکتوردایە. بەبۆنەى ئەو روداوە دڵتەزێنەوە سەرەخۆشى بە کەس و کار و دۆستانى خانەوادەى کاک ئەنوەر پاڵانى پێش کەش دەکەین. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:50 |
دەرکردنى حوکمى ئێعدام بۆ کەسێک بە تاوانى خواردنەوەى مەشروب
رۆژى سێ شەممە 16ى رێبەندان، جەلیل جەلیلى دادرەسى بەشى 72ى دادگاى کەیفەرى ئوستانى تاران، بە هەواڵنێرى ئیسناى راگەیاند کە موحسین بە 4 جار خواردنەوەى مەشروب تاوانبار کراوە، کە بە پێى یاساى سزاى رژیم، هەر کەس کە دووجار مەشروب بخواتەوە و هەرجارە و دارى حەدى لە سەر بەرێوە بچێ، جارى سێهەم دەبێ ئێعدام بکرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:47 |
ئێران چوارەمین زیندان بۆ رۆژنامەنووسانە لە جیهان
رێکخراوێکى چاودێرى ئازادى ڕادەربڕین و پشتیوانى ى رۆژنامەنووسان، لە ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆیدا، ئێرانى بە چوارەمین زیندانى رۆژنامەنووسان لە جیهان دا ناساندوە.کۆمیتەى دیفاع لە رۆژنامەنووسان کە بنکەى لە نیۆیۆرکە، لە ڕاپۆرتى ساڵانەى خۆیدا پێى داگرتەوە کە رژیمە مەزهەبیەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست لە ساڵى ڕابردوودا، سەرکوتى بەردەوامى راگەیاندنیان لەگەڵ چاکسازى تێکەڵ کردوە. ئاکامى بە دوادا چوونى ئەو کۆمیتە لە سەر ئازادى راگەیاندن لە جیهاندا دەرخەرى ئەوەیە کە رژیمەکانى رۆژهەڵاتى ناوەراست هاوکات کە قسە لە چاکسازى دەکەن، رۆژنامەنوسان بە هۆى بڵاو کردنەوەى ڕاپۆرت و بابەت، زیندان دەکەن. لە ڕاپۆرتى نوێى کۆمیتەى پارێزگارى لە رۆژنامە نووسان کە لەلایەن نوێنەرایەتى ئەو رێکخراوە نا حکومیە لە قاهیرە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە کە رژیمە عەرەبەکان بە رێگەگرتن لە بەرەو پێش چوونى راگەیاندن و لاواز کردنى توانیویانە رۆژنامە نووسە سەربەخۆکان لە ژێر فشار بهێڵنەوە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:46 |
ناوی 9 مندالی مەحکوم بە ئێعدام لە زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج ئاشکرا کرد
هەڵسوراوانى مافی مرۆڤ لە ئێران، ناوی 9 منداڵانی مەحکوم بە ئێعدام کە لە زیندانی گەوهەر دەشتی کەرەج گیراون، بڵاو کردۆتەوە کە وێنەیەکیان بۆ رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، چاوەدێژی مافی مرۆڤ و "لوئیز ئاربور" کومیسێری باڵای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ناردوە. ئەو ناوەندەی پارێزەری مافی مرۆڤ لە راگەیاندنەکەی خۆی دا روونى کردۆتەوە کردەوەى ئێعدام کردنى ئەو لاوانە لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئێران بە قەتلی عەمدی دەزانێ و ئێعدامی منداڵان بە توندی مەحکوم دەکات، هەربۆیە وێرای ناساندنی چەند منداڵى زیندانی لە زیندانى گەوهەردەشتی کەرەج، هەوڵەکانی بەمەبەستی ئاشکرا کردنى منداڵان لە زیندانەکانی دیکەدا درێژە پێ دەدا و داوای یارمەتی لە رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ رزگار کردنی گیانی ئەو کسانە دەکات. ناوى زیندانیەکان: بنیامینی رەسولی، بێهروزی شوجاعی و مورتەزا فەیزی کە لە تەمەنی 15، 16، 17 سالی دا کەسیان کوشتوە و مەسعودی کەفیشیر، سەعیدی جەزی، حسینی تورەنج، مێهدی عەزیمی، حامیدی پورحەیدەری و مستەفا نەقدی کە هەمویان تەمەنیان کەمتر لە 18 ساڵە، ئەو منداڵانەن کە لە لایەن دەزگای قەزای رژیمى ئاخوندیەوە حوکمی ئێعدام‌یان بۆ براوەتەوە، ئێستا لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج دەست بە سەرن. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:45 |
ئێعدامى دوو کەس لە سنە
بە پێى هەواڵ 17 پەروەندەى ئاژاوەنانەوە بۆ ئەو کەسە دروست کرابوو، وە دەگوترێ هۆى ئێعدام کردنیان خواردنەوەى مەشروب و بە شەرهاتن لەگەڵ مەئموورانى رژیم بووە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:44 |
بۆمبارانی چەند ناوچەى سنوریى لە کوردستانی عێراق لە لایەن تورکیەوە
شەوی یەکشەممە و بەیانی دوشەممە 15ی رێبەندان، چەند ناوچەى سنوریی کوردستانی عێراق لە لایەن فرۆکە شەڕکەرەکانى ئەرتەشی تورکیەوە بۆمباران کران .بە پێی راپۆرتەکان، بەرزاییەکانی "بولی" لە ناوچەی "سیدەکان" و دێ کانى "برادۆست، سورە زەوی، بەدران و بێجوان"، لە لایەن فرۆکەکانی سوپای تورکیەوە بۆمباران کران، بەڵام ئەو هێرشانە زەرەر و زیانی گیانی و ماڵی لێ نەکەوتۆتەوە. شایانی باسە کە، جگە لە ئاوایی "بێجوان"، ئەو دێ یانەى دیکەی کەوتوونە بەر هێرش، پشتر چۆڵ کرا بوون و دانیشتوانی ئاوایی "بێجوان"یش بە هۆی بارینی بەفری زۆر ناتوانن دێ کەیان بە جێ بهێڵن. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:43 |
دەرکردنی حوکمی بەردەباران بۆ 2 ژنی لاو لە شاری کەرەج
2 خوشکی لاو لە شاری کەرەج لە لایەن دادگای رژیمى ئاخوندى حوکمی بەردەبارانیان بۆ براوەتەوە.حوکمی بەرد باران کردنی "زوهرە کەبیری" 27ساڵان و "ئازەری کەبیری" 28 ساڵانە، دانیشتوی گەرەکی "خادم ئاباد" لە دەوروبەری شەهریار لە نزیک شاری کەرەج لە لایەن دیوانی باڵای رژیمی ئێران تەئید کراوە و نابراوان ئیستا لە زیندانی گەوهەردەشتی کەرەج دەست بە سەر کراون. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو 2 ژنە لاوەکە یەکی مندالێکیان هەیە، بە هۆی سکاڵای هاوسەری یەکێک لەوان بە تۆمەتی پێوەندى نامشروع بە بەردەباران مەحکوم کراون. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:43 |
پچڕانی هاوکاری بانکەکانی چین لەگەڵ رژیمى ئاخوندى
رۆژی شەممە 13ی رێبەندان، کاربەدەستێکی پایەبەرزی وەزارەتی دەرەوەی رژیمى ئاخوندى کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری "ئیسنا" وتی: بانکەکانی چین 4 مانگە پێوەندیەکانى خۆیان لەگەڵ بانکەکانى رژیم پچڕاندوە.ئەو کاربەدەستەی رژیمى ئاخوندى وتی: چین بە هۆی فشارەکانی ئەمریکا، ئابڵوقەى ئابوری لە دژی رژیمى ئێران بە کار دێنێت. هەر لەو پەیوەندەدا، "ئەسەدوللا ئەولادی" سەرۆکی ژوری بازرگانی رژیمى ئێران و "چین" وتی: تا ئیستا 4 هەیئەت لە لایەن رژیمى ئێران بۆ لابردنى کۆسپەکان رەوانەی چین کراون، بەڵام ئەو کۆسپانە هەروا لە ئارا دان. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:42 |
ناڕەزایەتى خەڵکى سنە بەهۆى گرتنى مامۆستا ئەیوبى گەنجى
رۆژى 12ى رێبەندانى 1386، خەڵکى بەهارانى شارى سنە دواى نوێژى هەینى وکاتى هاتنە دەرەوە لە مزگەوتى قوباد دەستیاندایە ناڕەزایەتى وخوازیارى ئازادکردنى ناوبراو بوون. نارازیان لە هەوڵى ئەوەدا بوون نارەزایەتیەکە بەرینتر بکەن بەڵام لەلایەن چەند مامۆستاى ئایینى کە بەڵێنى وەدواکەوتنى مە سەلەى مامۆستا ئەیوب گەنجى یان بەخەڵکەکە دا، ڕێگریان لە گەورە بوونى ناڕەزایەتى خەڵک گرت. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:41 |
کۆچى دوایی مەنسور ئەردەڵان
بە داخەوە هەواڵمان پێ گەیشت کە مەنسور ئەردەڵان کوڕى حەمە خانى ئەردەڵان و براى کاک بێهروز ئەردەڵان ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، بە هۆى نەخۆشى لە تەمەنى 45 ساڵیدا کۆچى دوایی کردوە. بەو بۆنەوە سەرە خۆشى و پەژارەى خۆمان بە کاک بێهروز ئەردەڵان و خانەوادەى بەرێزى حەمەخان ئەردەڵان پێش کەش دەکەین، خوداى گەورە سەبووریان بدا. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:41 |
وەزیری بەرگرى فەرانسە رایگەیاند، رژیمى ئێران لە هەوڵى دروست کردنى بۆمبی ئەتۆمیدایە
هیرۆەمورن، وەزیرى بەرگرى فەرانسە وریایی دا: کە رژیمى ئێران لە هەوڵى وەدەست هێنانى بۆمبی ئەتۆمیەدایە.ناوبراو لە واشنگتۆن بە هەواڵنێرانى گوت، زانیارى وێک چوو لەلایەن ناوەندە زانیاریەکانى ئێمەوە هەیە کە دەرى دەخەن رژیمى ئێران خەزى خۆى بۆ درێژەدان بە گەڵاڵە ئەتۆمیەکان وەلا نەناوە. فەرانسە داوا لە ناوەندى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆمى دەکا، لە پێوەند بە هەڵسوڕانە ناوکەییەکانى رژیمى ئێران لێکۆڵینەوەى پێویست ئەنجام بدا. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:39 |
کۆبوونەوەى نارەزایەتى لە سەردەشت
خەڵکى شارى سەردەشت لە بەرانبەر داخستنى سنوورەکانى ئەو شارە لەگەڵ هەرێمى کوردستان، نارەزایەتیان دەربڕى. ئەو نارەزایەتیانە کاتێ ڕووى داکە فەرماندارى شارى سەردەشت لە مزگەوتى سەرچاوە بۆ هاندانى خەڵک بۆ سەر سندوقەکانى هەڵبژاردن قسەى دەکرد، خەڵک نارەزایەتى خۆیان لە بەرانبەر داخستنى سنوورەکانى ئەو شارە لەگەڵ هەرێمى کوردستان دەربڕى و فەرمانداریان بە تاوانبارى سەرەکى بەستنى سنوورەکان زانى و داوایان لێ کرد کە بە جیددى هەنگاو بۆ چارە سەرى مەسەلەکە هەڵ بگرێ. فەرمانداریش لە وەڵامى خەڵکدا وتى: ماوەیێک پێش ئێستا مەجلیس هەزار و دووسەد ملیارد تمەنى تەرخان کردوە بۆ بەستنى سنوورەکان کە لە لایەن هێزى ئینتزامى و بەرێوە دەچێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:39 |
پارڵمانى ئوروپا پێ شێل کردنى مافى مرۆڤى لەلایەن رژیمى ئاخوندى مەحکوم کرد
رۆژى پێنج شەممە 11ى رێبەندان پارڵمانى ئوروپا لە کۆبوونەوەى رەسمى خۆی لە بروکسێل بە پەسەند کردنى بڕیارنامەیێکى توند، پێ شێل کردنى بە بەرنامەى مافى مرۆڤ لە ئێران و هەوڵەکانى رژیمى ئاخوندى بۆ وەدەست هێنانى بۆمبی ئەتۆمى مەحکوم کرد و بیرى هێنایەوە حوکمى دادگاى عەداڵەتى ئوروپا لە 12ى دیسامبرى 2006 لە سەر لابردنى ناوى سازمانى موجاهیدینى خەلق لە لیستى ترۆریستى و هەروەها حوکمى دادگاى ئینگلستان لە 30ى نوامبرى 2007 لە پێوەند بە رەش کردنەوەى بە پەلەى ناوى سازمانى موجاهیدین لە لیستەى ترۆریستى پێ یان داگرتەوە. لە بڕیارنامەى پارڵمانى ئوروپادا بەرەو سەرچوونى ئێعدام لە ئێران بە تایبەت لە مانگەکانى ڕابردوودا، هەروەها ئێعدامى کەسانى خوار تەمەنى 18 ساڵان، کە زیاتر لە بەرچاى خەڵکدا و لە شوینە گشتیەکان بەرێوە دەچێ، شکەنجەکردن و رەفتارى ناشیرین لەگەڵ زیندانیەکان، سەپاندنى حوکمى بێ رەحمانە، نامرۆڤانە و بێ حورمەتى کردن، وەک قامچى لێدان و قرتاندن و بڕینى ئەندامى لەشى مرۆڤ، بەرەو سەرچوونى سەرکوتى دڕندانەى نارەزایەتیە سیاسى کان، پارێزەرانى مافى مرۆڤ، رۆژنامە نووسان، وبلاگ نووسان، مامۆستایان، ژنان، خوێندکاران، هەڵسوراوانى یەکێتى کرێکارى و کەمایەسیە مەزهەبی و نەتەوەیی، زمانى و تێکڕاى کەمایەسیەکان، جیاوازى دانانى بەرین لە دژى کەمایەسیە مەزهەبی و نەتەوەییەکان و سەرکوتى مافە فەرهەنگیەکانیان، وەک کورد، ئازەریەکان، سۆفیەکان، سونیەکان. تەنانەت بەشێک لە کەمایەسیەکانى دیکە لەوانە ئەهوازیەکان، کوردەکان و بلوچەکان دەکەونە بەر شکەنجە و ئێعدام و زیاتر خراپ بوونى مافى مەدەنى و ئازادیە سیاسیەکان کە دەردەکەوێ لە دەورانى بە دەسەڵات گەیشتنى ئەحمەدى نژاد پێ شێل کردنى مافى مرۆڤ لە ئێران خراپتر بووە. بڕیارنامەى پەسەند کراوى ئوروپا داوا لە وەڵاتانى ئەندامى ئوروپا دەکا، تا هاوکارى و رێکەوتنى بازرگانى لە نێوان ئێران و یەکێتى ئوروپا ببەستنەوە بە باش بوونى مافى مرۆڤ لە ئێران |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:38 |
بەشدارى کۆمیتەى کاناداى سازمانى خه بات لە رێ و رەسمى2 ی رێبەندان 62 هەمین ساڵیادى دامەزرانى کۆمارى ک
رۆژى شەممە26 ی ژانویەى 2008، هەیئەتێکى کۆمیتەى کاناداى سازمان بەشدارى لە رێ و رەسمى 2ى رێبەندان 62 هه مین ساڵیادى دامەزرانى کۆمارى کوردستان کرد کە لەلایەن کۆمیتەى کاناداى حیزبی دیموکراتى کوردستانەوە و لە شارى ڤانکۆڤەر رێکخرابوو. پەیامى کۆمیتەى سازمانى خەبات لە لایەن خۆشکە نیهایەت شەرێعەتپەناوە به بۆ نه ی ئه و رۆژه مێژوویی و نیشتمانی یه پیرۆزه خوێندرایه وه. شایانی باسه ژمارێکی به ر چاو له کوردانی دانیشتوی ڤانکۆ ڤه ر و ژمارێک له لایه نه کوردستانیه کان به شداری ئه م ساڵیاده یان کرد.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:36 |
دەرکردنى حوکمى زیندان بۆ هەڵسووڕاویکى فەرهەنگى لە شارى سنە
دادگاى گشتى شارى مەریوان چالاکێکى فەرهەنگى شارى سنەى بە ناوى شۆرش گوڵکارى بە زیندان مەحکوم کردوە.ئەو دادگایەى رژیم شۆرش گوڵکارى بە تاوانى شکاندنى سنوور بە 91 رۆژ زیندان مەحکوم کردوە. شایانى باسە شۆرش گوڵکار ساڵى ڕابردووش بە تاوانى هاوکارى لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان لەلایەن دادگاى بە ناو ئینقلابەوە بە 2 ساڵ زیندان مەحکوم کرا بوو کە ئەو حوکمە لەلایەن دادگاى پێداچوونەوە کەم کرایەوە بۆ 4 مانگ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:35 |
به‌شداری شاندێکی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات له رێ و ره‌سمی 2 ی رێبه‌ندان له ستۆکهۆڵم
سه‌ر له ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 26 ی ژانوییه‌ی 2008 زایینی ، به بۆنه‌ی بیره‌وه‌ری 62 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆماری کوردستان له لایه‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانه‌وه ، له ساڵۆنی وه‌رزشی سۆڵنا هاڵێن له ستوکهۆڵم پێته‌ختی سوئێد ، رێ و ره‌سمێک به‌ڕێوه چـو . په‌یامی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران به‌م بۆنه‌وه وه‌ک باقی حیز ب و لایه‌نه‌کانی تری به‌شدار بوو له‌م رێوڕه‌سمه‌دا ، له لایه‌ن کاک ساڵح مه‌حمودی ئه‌ندامی کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات ، پێشکه‌ش به به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م رێره‌سمه‌کراو و له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆڕه‌که‌وه وه‌ک بروسکه خوێندرایه‌وه . شایانی باسه له سه‌ر داوای کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، کۆمه‌ڵێکی به‌ر چاو له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی و بنه‌ماڵه‌کانی سه‌ر به‌سازمانی خه‌بات ، له و جێژن و یاده پیرۆزه‌دا به‌شدار بــوون . ئێمه وه‌ک کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، جارێکی تــر 2 ی رێبه‌ندان ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان به هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان پیرۆزبایی ده‌ڵێن و هیوادارین جێژنه‌کانی داهاتوی ئه‌م یاده پیرۆز پڕ بایه‌خه له وڵاتی خۆشه‌ویستماندا کوردستان ، له ناو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانی گه‌له‌که‌ماندا جێژن بگرین . سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران کومیته‌ی سوئێدی 6 ی رێبه‌ندانی ساڵی 2707 کوردی ، 26 ی ژانوییه‌ی 2008 زایینی. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:35 |
هێرشى هێزى دژى خەڵک بۆ سەر خوێندکاران لە دانشکاى تاران
شەوى یەک شەممە 7ى رێبەندان هێزە سەرکوتگەرەکانى رژیم هێرشیان کردە سەر خوێندکاران لە دانشگاى تاران بە مەبەستى بڵاوە پێ کردنیان لە بەرانبەردا خوێندکاران بە هاویشتنى بە (کوکتل مولوتف) و بەرد رووبەرووى هێزە سەرکوتگەرەکان بوونەوە. بە پێى هەواڵەکان زیاتر لە 60 دانشجو بریندار بوون و 40 کەسیان گیراون. لە سەعات 10ى شەودا کە ژمارەى خوێندکاران گەیشتە 1000کەس، شیعارى توند یان لە دژى رژیم و دەسەڵاتداران دەدا و لە بەرانبەر هێرشى هێزە سەرکوتگەرەکاندا مقاومەتیان دەکرد و سەرئەنجام توانیان ئابڵوقەى هێزەکانى رژیم تێک بشکێنن و بچنە خیابانى ئەمیرئاباد و هەروەها کێوسکێک ئاور تێ بەردەن. دروشمى خوێندکاران بریتى بوو لە: حکومەتى ستەمگەر، پۆلیسى خۆفرۆشمان ناوێ، دانشجوى بە غیرەت پشتیوانى پشتیوانى ، مردن باشترە لە سەرشۆڕى. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:34 |
به شداری شاندێكی سازمانی خه بات له رێ‌و ره سمی 2 ی رێبه ندان له ئوسلو
رۆژی 26.01.2008 كاتژمێر 5ی پاش نیوه رۆ ، شاندێكی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران كه به شێوه ی ر ه سمی له لایه ن حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بانگهێشت كرا بوون، به شداریان له م بۆ نه پیرۆزه نیشتمانیه دا كرد.شاندی سازمانی خه بات كه پێك هه تبوو له كاك عبدالله قادری ،وكاك محمود یوسفی و كاك عومه ر به پێش كه ش كردنی په یامی سازمانی خه بات ، كۆمیته ی نۆروێژ به به رێوه به رانی مه راسیمه كه ئاماژه یان به گرنگی ئه م رۆ ژه مێژوویه پر بایه خه دا و ئه م په یامه وه ك بروسكه له لایه ن به رێوبه ران خوێندرایه وه. شایانی باسه ژمارێكی به رچاو له سازمان و پارته كوردستانیه كان به شداری ئه م مه راسیمه یان كرد .
سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران
كومیته ی نوروێژ
29.01.2008 ![]() |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:33 |
به شداری شاندێكی سازمانی خه بات، كۆ میته ی نۆروێژ له رێوره سمی 2 ی رێبه ندان
به بۆ نه ی یادی 62 هه مین ساڵرۆژی دامه زرانی كۆ ماری كوردستان، له رێكه وتی 25.02.2008 كاتژمێر 5ی ئێواره ، شاندێكی سازمانی خه بات كه به شێوه ی فه رمی له لایه ن حیزبی دیموكراتی كوردستان بانگهێشتی ئه م كۆ ره كرا بوون، له ساڵۆ نی شێسمو كورشه ت ، به شداریان له 62 هه مین ساڵرۆژی كۆ ماری كوردستان له نۆروێژ كرد.هاورێ محمود یوسفی پیامی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران، كۆمیته ی نوروێژی پێش كه ش به به رێوه به رانی ئه م مه راسیمه كرد و له لایه ن به رێوه به رانی كۆ ره كه وه ك بروسكه خوێندرایه وه. شایانی باسه كه ژمارێكی زۆر له کورستانیان ، لایه نه كوردستانی و هه ندێ كه سایه تی كورد و لایه نی که مه نه ته وه کانی ئێرانی به شداری ئه م مه راسیمه یان كرد. هه روها له لایه ن كانالی ئاسمانی كورد كاناڵ وتوێژێك له گه ل كاك محمود یوسفی سه باره ت به 2ی ڕیبه ندان كرا. كۆ میته ی نۆروێژی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران 28.01.2008
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:33 |
بنکەى سۆما لە مەهاباد داخرا
فەرماندارى رژیم لە مەهاباد، بنکەى فیرکردنى زمانى کوردى و لێکۆڵینەوەى ئەدەبی سۆماى لە شارى مەهاباد داخست. داخرانى ئەو بنکە فەرهەنگیە بە هۆى هەڵسووڕانى لە بارى فێرکردنى زمان و ئەدەبی کوردی‌دا بووە. ماوەیێکە دەسەڵاتدارانى رژیم زیاتر لە ڕابردوو، فشاریان خستۆتە سەر رۆشنبیران و ناوەندە زانستیە سەربەخۆکان لە کوردستان و بە بێ هیچ تاوانێک رێگە لە کار کردنیان دەگرن. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:32 |
گرتنى مامۆستایێکى ئایینى لە سنە
![]() مامۆستایێکى ئایینى بە ناوى مامۆستا ئەیوب گەنجى، پێش نوێژى هەینى مزگەوتى قەباى سنە و وانە بێژى دەرسى دینى لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانى رژیمەوە گیراوە. دەگوترێ ناوبراو لە نوێژى هەینى دا باسى مردنى ئیبراهیم لوتفلاهى خوێندکارى سنەیی و دووى رێبەندان و نمایشى هەڵبژاردنى مەجلیسى رژیمى کردوە |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:31 |
گیرانى چەند کەس لە شارى سنە
ماڵپەڕى موکریان بڵاوى کردوەتەوە، بەم دواییانە چەند کەس بە ناوەکانى بەختیار مورادى، موزەفەر کازمى، نەزیر شاکرى، عوسمان ئەیوب پور، فەرهاد ئەیوب پور لە چەند رۆژى ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانى رژیمەوە گیراون کە تێکڕایان خەڵکى دێى (شیانى) شارى سنەن. تاوانى گیراوەکان پرۆپاگەندە لە دژى رژیم راگەێندراوە|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:30 |
گیرانى کەسێک لە بۆکان
ماڵپەڕى موکریان بڵاوى کردەوە ئافرەتێک بە ناوى سارا عەزیززادە، لەلایەن دادگاى شارى بۆکان بانگ کراوە. ناوبراو تاوانى هاوکارى لەگەڵ یەکێک لە لایەنە سیاسیەکانى کوردستانى لێ دراوە و دەبێ لە رۆژى 8ى رێبەندان خۆى بە دادگا بناسێنێ.دەگوترێ سارا لە ڕابردوودا گیراوە بەڵام بە زەمانەت ئازاد کراوە |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:30 |
نارەزایەتى 500 کەس لە خاوەنى ماشینە بارهەڵگرەکانى قەسرى شیرین
زیاتر لە 500 کەس لە خاوەن کامیونەکانى شارى قەسرى شیرین، دەستیان دایە نارەزایەتى لە دژى رژیم. نارەزایەتى خاوەن ماشینەکان لە سەر وەزعى خراپى ژیانیان و خراپى رێگە سنووریەکان بووە و داوایان کردوە رژیم هەنگاوى بە پەلە بۆ چارەسەر کردنى کێشەکانیان هەڵگرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:28 |
نارەزایەتى 1500 خوێندکارى دانیشگاى تاران لە بەرانبەر رژیمى ئێران
کۆبوونەوەى دانشجویان لە بەرانبەر جێ خەوی دانشگاى تاران کە لە رۆژى هەینى 6ى رێبەندان بە رەخنە لە خراپى خواردن و نەبوونى پێداویستیە خزمەت گوزاریەکان و وەڵام نەدانەوە بە داواى سندیکاکان دەستى پێ کرد و، تا رۆژى شەممە درێژەى کێشا. بە پێى ڕاپۆرتەکان سەرەتا خوێندکاران لە ساڵۆنى نان خواردن مانیان گرتوە کە بە هۆى وەڵام نەدانەوەى بەرپرسان بە داواکانیان، چوونە ناوەندى دانشگا، خیابانى کرێکارى شوماڵى و ئەمیرئاوا و دەستیان کرد بە نارەزایەتى.بە پێى هەواڵەکان هێزە نیزامیەکان هێرشیان کردۆتە سەر خوێندکاران و رێگەیان لە بەشێک لە خوێندکاران گرتوە بچنە دەرەوەى دانشگا. هەواڵدەرى ئیسناى رژیم رایگەیاندوە، خویندکاران لە ناو دانشگادا بەردیان هاویشتۆتە خەیابانەکان و ئیعتراز و نارەزایەتى لە رۆژى شەممەوە بەردەوامە و لە دواى نارەزایەتیەکانى ساڵى 1382، بە گەورەترین نارەزایەتى خوێندکاراى دەژمێردرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و چهارم بهمن 1386 و ساعت 19:21 |
یه‌کگرتنی وزه و توانا و پیشــــــــــــه‌مان ده‌بێته هۆی سه‌رخستنی ئه‌م چینه‌مان
جه‌لال خۆشکه‌لام
گه‌لی کوردی هه‌ژار و نه‌دار، گه‌لێ جاران ڕسته‌ی لێ بۆته‌وه خوری و ئه‌وه‌ی وه‌سه‌ر یه‌کی ناوه لێی ڕوخاوه، لێی سوتاوه و لێی دزراوه. کورد که گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ ووڵات و نه‌خشه و ده‌نگن، له‌مێژووی به‌شه‌ریه‌ت دا به تێکۆشه‌رو کۆڵنه‌ده‌رو چه‌وساوه‌ترین میلله‌ت چاویان لێکراوه و لێده‌کرێ زه‌نای سۆز‌و سکاڵای کورد له‌سه‌ر ئه‌و زوڵم و زۆری و ناحه‌قیه‌یی که له‌گه‌ڵی کراوه و ده‌کرێ ده‌رگایی گه‌لێک به‌رده‌رک و هه‌یوانی کوتاوه و دڵی گه‌لێ له مرۆڤ دۆست و یه‌کسان په‌رستانی تاساندوه. وه‌کو شه‌ماڵی ساردی ئێواره‌یه‌ک چۆله‌که‌ی پاساری گه‌لێک ده‌ڤه‌ری لێک کۆکردۆته‌وه و له‌بن بێسوانی خانه‌ی چۆڵی بێ هه‌وار و بێ ژوانی دڵدارانی مرۆڤ دۆستاندا وه‌ده‌نگی هێناوون و ده‌یان دوێنێ. گه‌رچی ئه‌م چۆله‌که بێ سنوورانه که‌م ده‌بینرێن، که‌م ده‌بیسرێن، به‌ڵام بوونیان دڵخۆشکه‌ره. ڕه‌وابوونی دارستان گه‌ر ده‌سکردیش بیانشێوێنێ هه‌ر ده‌مێنن. چوونکه له‌جێگه‌یان هه‌زاره‌ها داری سه‌ربڕاو، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تازه ژیاوه به‌دی ده‌کرێن. ڕه‌وابوونی ڕووباره‌کان، گه‌ر ناحه‌زانیش ئاقاره‌کانیان بگۆڕێ، شوێنه‌واریان هه‌ر ده‌مێنێ. چوونکه له جێگه‌یان خاکی سنگ دا دڕا‌و، ورده زیخی به‌جێماو ده‌بینین. هێنده‌ی مێژووی دارستان و ڕووباره‌کان ،مێژووی کورد و کوردستانیش ڕوون و ڕه‌وایه. کورد هه‌زاران ساڵه به‌ده‌ست سنووری ده‌سکردی ناحه‌زانه‌وه سنووری ووڵاته‌که‌ی له‌دڵیا ده‌نه‌خشێنێ. به‌خوێنی شه‌هید و فیداکارانی ڕه‌نگی سووری ئاڵای ده‌خه‌مڵێنێ. سوێند به‌پاکی و باوه‌ڕی سپی و ئاشتیانه‌ی ده‌خوا و، خۆری ئازادی له‌چاویا سه‌رده‌ردێنێ. له‌بێشه‌ڵان و ده‌م که‌ناری قه‌دو لاپاڵی چیاکانیا، له‌ده‌شتایی ڕووت و سافیا، ڕه‌نگی سه‌وزی ئاوه‌دانی، خه‌یاڵی ژیانه‌وه و هه‌ستانه‌وه‌ی وه‌ک داستانی وه‌رزی به‌هار له‌سه‌ر سنگی مێژوو ده‌نووسێ و ده‌ڵێ: من کوردم و کوردستانم ده‌وێ، هیوایی به‌رزم قه‌ت نانه‌وێ. ئه‌مه پێناسه‌ی داستانی کورده‌کانه. ئه‌مه نیشانه‌ی ڕاستی به‌سه‌رهاتی مێژوویانه. گه‌لێ جاران دووژمن به‌سه‌ر یه‌کی داداوین، په‌رته‌وازه‌و جیا جیایی کردوین. گه‌لێ جاران به قسه‌ی دوژمنانمان هه‌ستاوین، به‌دڵی وانیش لێک ڕاساوین، غه‌یری زه‌ره‌د چیمان پێ بڕا؟ به‌ڕه‌ی ماڵمان له‌بن دڕا. غه‌یری په‌شیمانی و ڕق و دوو دڵی، ئا پێم بڵێن چی به‌جێما؟. بۆیه ده‌بێ یه‌کگرتوبین له‌ناو یه‌کدا وه‌ک برابین. هه‌رگیز ڕێگه‌ی برایه‌تی، هه‌رگیز ڕێگه‌ی دۆستایه‌تی نه‌که‌ینه قوربانی پلانی دوژمن. ده‌با وه‌ک ڕیزی ڕه‌شبه‌ڵه‌ک، هه‌ریه‌ک له‌به‌زم و هه‌ر یه‌ک له‌ڕه‌نگێ، ده‌ستمان له‌ناوه ده‌ستی یه‌ک گرێده‌ین، سه‌مای سه‌رکه‌وتنان بگێڕین. هه‌موو وێکڕا دیوارێکی پۆڕاین بین، سه‌نگه‌رێکی نه‌به‌زیووبین بۆ داگیرکه‌ر له ووڵاتمان، بۆ ناحه‌زانی نیشتیمانمان. ئه‌وسا بڵێن به‌ڵێ ڕاسته یه‌کخستنی وه‌زه و توانا‌و پیشه‌مان، بوه هۆی سه‌رخستنی ئه‌م چینه‌مان. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه هفتم بهمن 1386 و ساعت 16:8 |
ردانی ڕێبه رایه تی سازمانی خه بات له ده فته ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان
رۆژی چوار شه ممه 3 ی رێبه ندان 1386 به رامبه ر 23.01.2008 ، كاك بابه شێخ حسینی سكرتێری گشتی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران، به سه ر و كایه تی هه یئه تێكی سازمانی خه بات كه پێک هاتبوون له كاك بێهروز ئه رده ڵان، كاک محمد محمدی و كاك سید كامیل چاپاش ئه ندامانی كۆ میته ی ناوه ندی و كاک عه لی به هرامی ئه ندامی جێگری كۆ میته ی ناوه ندی سه ردانی دفته ری سیاسی حیزبی دیموكراتی كوردستان یان كرد و له لایه ن به رێزان مامۆ ستا عه بدوالله حه سه ن زاده كه سایه تی ناسراوی حیزبی دیموكرات ، كاک حه سه ن رستگار، كاك كه ماڵ كه ریمی، كاك عومه ر باڵه كی ئه ندامانی دفته ری سیاسی ، و كاك خالید وه نه وشه به رپرسی پێوه ندیه كانی حیزبی دیموكراتی كوردستان له هه ولێر پێشوازیان لێكرا.له كۆ بوونه وه ی نێوان، هه ر دوو لا هه ل و مه رجی جوڵانه وه ی كورد له كوردستانی ئێران، هه و ڵه كان بۆ نزیک بوونه وه ی لایه نه سیاسیه كانی كوردستان، وه زعی كوردستانی عێراق و ناوچه كه به تێكرا باسیان لێ كرا و هه ر دوو لا له سه ر به رده وام بوونی بیر‌ورا گۆ رینه وه پێ یان داگرته وه.
دبیرخانه ی ناوه ندی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه ششم بهمن 1386 و ساعت 18:7 |
کاتێک باوه ڕ به هێزی گه ل هه بێت
یه کێک له خاڵه سه ر کیه کانی گه شه ی ڕێکخراوه یی کارایی گه شه ی ڕامیاریی یه. بۆ ئه م مه به سته ش چۆ نایه تی پیره و پروگرام، ستراتیژیه کانی ڕێکخراوه یی ،له هه موو گرنگتر کرده وه ی شیاو ، مرۆ ڤ دۆستانه , شۆرشگێرانه و به گشتی ئازادی خوازانه زامنی گه شه و پێشکه وتنی زیاترمانه.
له هه لو مه رجێکدا که جه ماوه ر هۆ گری روانگه ی سیاسیمان بوون ، پشتیوانیکی گه وره ی معنوی دروست ده بێت و ئه م ڕه وته ش بێ پسانه وه پێشکه وتن و سه ر که وتنی هه مه لایه ن و به ر بڵاوی به دواوه ده بێت.یه کێک له و بوارانه ی که ده بێته هۆ ی ئه نگیزه و زیندوویی باوه ریی ئێمه به ئامانجه کانمان له خۆ بردویی یه، به و مانایه که فیداکاری هاوباوه رانی پێشوومان که ده ستیان له هه موو ئاسوده یی و خۆ شیه کانی ژیانیان هه ڵ گرت ، تا گه لێکی سه ر فراز، ئازاد و به خته وه رمان هه بێت. ئه م فیداکاریانه ی هاوباوه ڕانی شه هید پێویسته ببێته شاچرێک بۆ تێکۆ شانمان به مه به ستی ڕزگاری گه له که مان و به ئاکام گه یشتنه ئاواتی و ئاره زوی زیندووی شه هیدان و درێژه ده رانی رێبازیان. لێره دا ئه وه گرنگه که ئه ندامان و دۆ ستان و هاوباوه رانی سازمانی له هه ر شوێنێک هه ن بیر له وه بکه نه وه ، که بێ وه چان یار مه تی معنوی و مادی سازمانی خه بات ی خۆ شه ویستی خۆ یان و گه لی کورد بده ن. به نه یارانی سازمانی خه بات زیاتر بسه لمێنن که سازمانی خه بات ده توانێت و توانیویتی به پشتیوانی هه مه لایه نه ی ئه ندامان و دۆستان و هۆ گرانی زیاتر له هه ر کات سه ر به خۆ یی خۆ ی له هه ر زه مینه ێک دا بپارێزێت ، هه ر وه ک له ئێستا وله رابردوو ش دا ئه م حاڵه ته ی سه ر به خۆ یی یه پارێزرا و بووه. ماوه ێک له مه وه به ر به ر ێز کاک بابه شێخ حسینی ، سکرتێری گشتی سازمانی خه بات داوای له ئه ندامان و لاینگران و هۆ گران و دڵسوزان و دۆ ستان کرد که له هه وڵی زمینه سازی کردنه وه ی کانالێکی تلویزیونی سه تالایت دا بن . دیاره بۆ ئه م مه به سته ش به باوه ری ئێمه پیویسته له ئیستاوه خه ریکی کردنه وه ی ژماره حیسابێک دا بین و ئه م ئه رکه پیروزه سه رده میانه به ئه نجام بگه ێنین. به م زووانه ژماره حیسابێکی بانکی ده که ینه وه و له سه ر هه ر دو ماڵپه ره کانی سازمانی خه بات دایان ئه نێین و هیوادارین هه موو هاونیشتمانان و ئازادی خوازان به تایبه ت خه باتیه کان دڵسوزانه و له خۆ بردوانه هه وڵی شیاو بۆ دامه زراندنی بده ین . هه ر چه نده ره نگ بێت ماوه ێکی دوور و درێژمان بۆ به ئه نجام گه یاندنی ئه م ئامانجه پیروزه بوێت، به ڵام گرنگ ئه وه یه زوو یا درنگ له هه وڵی ئه م لایه نه ی کاری راگه یاندن بین، تا بتوانین بیکه ینه سه کۆێکی باش و شیاو بۆ گه یاندنی روانگه کانمان و خه زمه ت به گه له که مان له هه موو بواره کاندا. سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران کومیته کانی ده ره وه ی وه ڵات 24.01.2008 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه ششم بهمن 1386 و ساعت 18:6 |
بەشدارى هەیئەتێکى سازمانی خه بات لە رێ و رەسمى 2ى رێبەندان
رۆژى 3ى رێبەندان، لە بنکەى دەفتەرى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران، لە کۆیە بە ئامادە بوونى ژمارەیێکى بەرچاو لە نوێنەرى هێز و لایەنە سیاسیەکانى کوردستان مه راسیمی 2 ی رێبه ندان بەرێوە چوو، هەیئەتێکی سازمانی خه بات کە پێک هاتبوون لە بەرێزان: کاک بێهروز ئەردەڵان، کاک سید کامیل چاپاش ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى و کاک بەختیار عەزیزى جێگرى کۆمیتەى ناوەندى و چەند کەس لە کادرەکانى سازمان بەشداریان کرد و پەیامى سازمانیان بەوبۆنەوە پێش کەش کرد.
![]() |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه ششم بهمن 1386 و ساعت 18:5 |
پێنج ئەندامى ئەنجومەنى ئاسایش و ئاڵمان لە سەر بڕیارنامەیێکى نوێ دژ بە رژیمى ئاخوندى رێکەوتوون
5 ئەندامى هەمیشەیی ئەنجومەنى ئاسایش و ئاڵمان لە کۆبوونەوەى خۆیان لە برلین پێتەختى ئاڵمان لە سەر بڕیارۆنامەیێکى نوێى شۆراى ئەمنیەت بە مەبەستى سەپاندنى ئابڵوقەى توندتر لە دژى رژیمى ئێرن رێکەوتن. فرانک والتر ئشتاین مایر، وەزیرى دەرەوەى ئاڵمان لە دواى کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرانى دەرەوەى ئەمریکا، فەرانسە، ئینگلستان، روسیە و چین، رایگەیاند، ئێمە لە سەر ئەوە هاوبۆچوونین کە ئێرانێکى خاوەن چەکى ئەتۆمى بۆ خۆرهەڵاتى ناوەراست و هەروەها دوورتر لە خۆرهەڵاتى ناوەراست، مەترسیدار دەبێ. بۆیە ئێمە رێکەوتووین و بەردەوام دەبین لە رێکەوتن کە دەبێ درێژە بدەین بە هەوڵە هاوبەشەکان، بە ئیرادەیێکى تەواو تا ئەوە روونەدات و وەزعى مەترسیدار نەیێتە پێش. هەواڵدەرى ئاسوشیتدپرس لە زمان وەزیرى دەرەوەى ئاڵمان گوتى: شەش وەڵاتى ناوبراو لە سەر ناوەرۆکى گەڵاڵەیێک بۆ بڕیارنامەى نوێ کە لەلایەن ئاڵمان، فەرانسە و ئینگلستان ئامادە کراوە و رێکەوتوون کە بەم زوانە دەدرێتە ئەنجومەنى ئاسایش. ئەو گەڵاڵەیە لە چەند حەوتووى داهاتوو لە ئەنجومەنى ئاسایش‌دا دەکەوێتە بەرباس و لێدوان. بەرپرسێکى ئەمریکایی لە پێوەند بە رێگریەکان بۆ سەفەر کردن و ڕاگرتنى سەرمایەکان قسەى کردوە، ئەو بەرپرسە ئەمریکاییە گوتى: ئەندامانى بەشدار بوو لەو کۆبوونەوە رێکەوتوون کە ناوەرۆکى رێکەوتنەکەیان بڵاونەکەنەوە |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه ششم بهمن 1386 و ساعت 18:4 |
له هۆ نراوه کانی به رێز مامۆ ستا سید جلال ا‌لدین حسینی ( مامۆستا په ژار)
تاجی سه ری گه ل پێشمه رگه ی له لای خه ڵكی جیهان به رز و به ر ێزن
دابین كه ری سه ر به ستی و تاجی سه ری هۆ زن پێشمه ر گه له راست دژمن و داگیر كه ری خاكی بێ باكن و و پڕ باوه ر و سامدار و به هێزن بێگانه په رست سووک و چروكن وه كو مه یموون
ژیوون به وه ده رپێ شڕی بێگانه بدۆزن ئه ستێره یه پێشمه رگه ده دا مژده به رۆ ژێ بێ باوری بێگانه په رست فه جری درۆزن پیرۆزیه پێشمه رگه سه ری سه روه ره نێشگه ی بێگانه په رست بۆ گه لی خۆ ی بو به مڵۆزن پێشمه رگه که روو سووری خه باتن به نیشاتن بێگانه په رست چاو له به رو شۆڕه قه پۆزن
پێشمه رگه دڵن و شاڕه گی ئه ستۆن
بێگانه په رست لای ئه م و ئه و پووشی په رێزن
پێشمه رگه هه تا پێ ده چی زیاتر له دڵاندان
بێگانه په رست لای که س و بێگانه ده بێزن
پێشمه رگه قه ڵای گه لن ووره ی رۆ ژی مه ترسی
ته و رۆژه یه بێگانه په رست بۆ قی که رێزن پێشمه رگه به کارن به وره و یه ك به هه زارن
سه ر سه نگه ر و سینه سوپه ر و چاو مه ته رێزن |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه ششم بهمن 1386 و ساعت 18:4 |
ماهوارەیێکى ئیسرائیلى کە دەتوانێ ناوچە جیاجیاکانى ئێران تەنانەت لە شەو و لە هەوریشدا چاودێری بکا بۆ ئاسمان بەرێ کرا. بەرپرسێکى وەزارەتى بەرگرى ئیسرائیل کە نەیویست ناوى بڵاو بکرێتەوە لە ووتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەرى ئاسوشیتدپرس ئاشکراى کرد ئەو ماهوارە ناوى (تسکار) لەلایەن ئەنیستیتۆى ئاسمانى ئیسرائیل گەڵاڵەى بۆ دارێژراوەو ڕادارێکى پێشکەوتووى بە ناوى شەبەق (افق) کە کەڵک لە دووربین وەردەگرێ تواناى پێ و شوێن گرتن و چاودێری کردنى زیاترى دەبێ. ئەو بەرپرسەى ئیسرائیل گوتى ئەو ماهوارە دەتوانێ یارمەتى ئیسرائیل بدا لە پێ و شوێن گرتن و چاودێرى کردنى مەبەستە سەربازیەکان کە بۆ دروست کردنى بۆمب کاریان تێدا دەکرێ و کەڵکى زۆر دەبێ. ئەو بەرپرسە ئیسرائیلیە گوتى لەوانەیە تا دوو حەوتووى دیکە وێنەى ئەو ماهوارەیە بڵاو بکرێتەوە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه ششم بهمن 1386 و ساعت 18:0 |
|
درباره وبلاگ
![]() سازمانی خه بات بۆ كوردستانێكی ئازاد و خۆ به ڕێوه به ر تێ ئه كۆ شێت. به دامه زرانی حكو مه تی دیموكراتی پارلمانی له ئێران ده توانرێت كۆتایی به چه و سانده وه ی چه و ساوا ن بێت.سازمانی خه بات بۆ سه قا مگیری تولێرانس له هه موو بواره كانی ژیان خه باتی ڕامیاری ده كات و هیچ ئه ندامێكی كۆمڵگا نا بێت به هۆی پێوه ندی سیاسی ، مه زه بی ، نه ته وه یی و فه ره نگی بدرێته به ر ئازار و هه موو كه س مافی هه یه ئه و جۆره ی دی هه وێت له گه شه سه ندنی جیاوازیه كان له چوارچێوه ی یاسایكی سه رده می و مرۆڤ دۆستانه كار بۆ بۆچوون و باوه ری خۆی بكات.
منوی اصلی
صفحه نخستپست الكترونيك آرشيو مطالب خانگي سازی ذخيره كردن صفحه اضافه به علاقه منديها نوشته های پیشین
فروردین 1387اسفند 1386 بهمن 1386 دی 1386 آذر 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 خرداد 1386 اردیبهشت 1386 فروردین 1386 پيوندهای روزانه
ایران: آخرین اعدام كننده كودكان فهرست آرشيو پیوندها پيوندها
قالب های حرفه ای وبلاگابزار وب فارسی امکانات
|
| Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar |