| خانه | آرشیو | پست الکترونیک |
|
راگه‌ێندراوێک له کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
دوای هه‌وڵ و تێکۆشانی چه‌ندین مانگی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له وڵاتی ســوئێد ، رۆژی یه‌ک شه ممه 23 ی به‌فرانباری 1386 ی کۆچی خۆری به‌رانبه‌ر به 13ی ژانوییه‌ی 2008 ی زایینی، به به‌شداری کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له دڵسۆزانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له وڵاتی سوئێد، له شاری لینشۆپینگ کۆبونه‌وه‌ێکی به‌ر چاو گیرا . کۆبوونه‌وه‌که له سه‌عات 11.30 ده‌قیقه ده‌ستی پێ‌کرد و له سه‌عات 4.15 ده‌قیقه‌ی دوانیوه‌ڕ کۆتایی پێ هات. له‌سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌دا ، هاورێ رێبوار حسینی له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی ئێستای شۆڕشی کوردستان وهه‌ڵسوڕانی سیاسی و هه‌ڵوێست و بۆ چونه‌کانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ، له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دا کرد و ئه‌و ئاڵوگۆڕه به‌رچاو وبڕیاره سه‌ره‌کیانه‌ی که سازمانی خه‌بات له دوایین کۆنگره‌ی سێهه م دا کردونیه ته‌وه‌ری کارکردو هه‌وڵ و چالاکی ، بۆ به‌شدار بوان باسکرد. دوای باس و خواس و پرسیار و وڵام سه‌باره‌ت به کاروبارو ده‌ست نیشان کردنی خاڵه لاوازه‌کانی کاری رابردوی سازمان به‌تایبه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ، به‌شدارانی ئه‌و کۆبونه‌وه به تێکڕای ده‌نگ هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که بۆ به‌ره‌و پێش بردنی کار و بار و چالاک‌تر کردنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ،له وڵاتی سوئێدیش وه‌ک باقی وڵاتانی تر، کومیته‌ێک دامه‌زرێن . له ئاکام دا ده‌سته‌ێکی به‌ڕێوه‌به‌ریان، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کومیته‌یه هه‌ڵبژێردرا. ئه‌ندامانی ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه به تێکڕای ده‌نگ ، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م کومیته‌یان راسپارد که تا کۆبونه‌وه‌ێکی به‌رین و به‌ربڵاوتر و دامه‌زراندنی کومیته‌ێکی تۆکمه و ته‌واوتــر، له چوارچێوه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه دا ،کاربکه‌ن . ئه‌رکه دیاری کراوه‌کان بۆ ئه‌م کومیته‌یه بریتین له: ئــه‌لف : پێوه‌ندی گرتن به تێکڕای دۆست و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات و هۆنینه‌وه‌یان له شانه‌ی ته‌شکیلاتی دا و گه‌یاندنی سیاسه‌ته‌کانی سازمان به‌وان . ب : پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی تری سه‌ر گۆڕه‌پانی خه‌باتی گه‌له‌که‌مان له کوردستاندا به گشتی. پ : ناساندنی سازمان به ئۆرگان و ناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی سوئێد به پێی توانا و بۆلوان. ت : په‌ره‌پێدان به راگه‌یاندن و پێک هێنانی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ راگه‌ێنه‌کان ، به تایبه‌ت راگه‌ێنه‌کوردیه‌کان به پیی ده‌رفه‌ت و ئاماده بوون له بۆنه و رێ و ره‌سمه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی دا. ئـه‌ندامانی سه‌ره‌کی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئه‌م کومیته‌یه بریتین لــه : 1 – کاک جه‌لال خوشکه‌لام .
2 – کاک ســاڵــح مه‌حــمودی . 3 – کاک رێبــــــوار حسینـــی . کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 23 ی 1386 ی هه‌تاوی 13 ی فێورییه‌ی 2008 زاینی.
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:15 |
شاندێكی پایه به رزی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، سه ر دانی سه ر كردایه تی سازمانی خه بات ی كوردس
له كۆ بوونه وه یێكی دۆ ستانه و برایانه دا، كه له به شێكی دا به ر ێز و تێكۆ شه ر مامۆ ستا سه ید جه لال ا‌لدین حسینی دامه زرێنه ر و ئه ندامی رێبه رایه تی سازمانی خه بات ئاماده بوو ، پێوه ندیه كانی نێوان حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران و رووداوه سیاسیه كانی كوردستانی و ناو چه كه وته به ر باس و هه ر دوو لایه ن له سه ر گه رم ڕاگرتنی پێوه ندیه كان و رواێژ كردنی زیاتر له سه ر نزیک بوونه وه ی ، هێز و لایه نه سیاسیه كانی كوردستان و به ر به ر كانی كاریگه رتر له به رانبه ر رژیمی سته مگه ری ئاخوندی، هاو هه ڵویست بوون له دژی ڕژیمی ئاخوندی و هه روها له سه ر ته حریمی نمایشی هه لبژاردنی مه جلیسی هه شته م پێ یان داگرته وه و بڕیاری ته حریمی هه ڵبژاردنیان به هه ڵوێستێكی به جێ و پێویست زانی. ئه م كۆ بوونه وه ی نێوان سه ر كردایه تی سازمانی خه بات و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران 3 ساعه تی خایاند و له دواییدا میوانه كان به رێزه وه به رێ كران. 24 ی به فرانباری 1386 ی هه تاوی 14.01.2008 زایینی
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:14 |
رژیمى ئێران گرینگ‌ترین و گەورەترین مەترسى لە خۆرهەڵاتى ناوەراستە
کوندولیزا رایس وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند رژیمى ئێران گرنگترین و گەورەترین هەڕەشەیە بۆ خۆرهەڵاتى ناوەراست. ناوبراو رووبەرووبوونەوە لە بەرانبەر ئەو رژیمەى بە پێویست زانى. وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە کۆبوونەوەیێکدا کە لە سایتى رەسمى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا بڵاوکراوەتەوە بە ئاماژە بە سەفەرى جۆرج بووش بۆ ناوچەى خۆرهەڵاتى ناوەراست، رایگەیاندوە، ووتوێژ لە پێوەند بە رژیمى ئێران لە ئیسرائیل، لە خەلیجى فارس و تێکڕاى ناوچەکە بەرێوە دەچێ، چونکە رژیمى ئێران تەنیا هەڕەشە و گرینگ‌ترین و گەورەترین مەترسى بۆ خۆرهەڵاتى ناوەراستە. وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گوتى: ئەو رژیمە پشتیوانى لە ترۆریست لە عێراق، لوبنان و فاستین دەکا و بەرنامەى مەترسى دارى ناوکەیی هەیە، کە لە زانیارى نەتەوەیی ئەمریکاشدا شتێکى تێدا نیە دەرى بخا ئەو رژیمە جێگەى مەترسە نیە. وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بە ئاماژە بە بەشێک لە ڕاپۆرتى کۆمەڵگەى زانیارى ئەمریکا کە باس لە راوەستانى گەڵاڵەى دروست کردنى بۆمبی ئەتۆمى لە ساڵى 2003 دەکا، رایگەیاند ئەو رژیمە چەندین ساڵ بە نهێنى گەڵاڵە ناوکەییەکانى درێژە پێ دا، ئەگەر رژیم هەوڵەکان بۆ دروست کردنى بۆمبی ئەتۆمى کۆتای پێ هێنابێ، ئەوە بە هۆى زۆر هێنانە نێودەوڵەتیەکان بوو. هەر بۆیە دەبێ فشارە نێودەوڵەتیەکان بۆ سەر رژیم بەردەوام بن. وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا بە ئاماژە بە هەڕەشەکانى ئەم دواییەى گەمیە و بەلەمەکانى سپاى پاسداران بۆ سەر ناوەکانى ئەمریکا لە خەلیجى فارس وریایی دا و گوتى: رژیمى ئاخوندى نابێ ئەو نەوعە کردەوە هاندەرانە ئەنجام بدا و دەبێ ئەو کردەوانەى کۆتایی پێ بهێنێ، هەر وەک سەرۆک کۆمارى ئەمریکا، رایگەیاندوە ئەمریکا لە قازانجەکانى خۆى و هاوپەیمانانى دیفاع دەکا. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:13 |
رژیمى ئێران هەموو بیر و بۆچوونێک سەرکوت دەکا
رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ رۆژى دوو شەممە 17ى بەفرانبار لە ڕاپۆرتێکدا، رایگەیاند رژیمى ئێران بە پشت بەستن بە قانوونى ئەمنیەتى جیاجیا زۆربەى بیر و بۆچوونەکان سەرکوت دەکا.بە پێى ڕاپۆرتى ئەو رێکخراوەیە رژیمى ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەو قانوونانە، زیندانیەکان بە بێ تاوان و بێ ئەوەى پارێزەریان هەبێ بە زیندانى درێژماوە و زیندانى تاکە کەسى یان بۆ دەبڕێتەوە. ئەو ڕاپۆرتە 51 بەرگەییە کە ناوى لێنراوە (دەکرێَ هەر کەسێک بە هەر هۆیێک بگیرێ) و هەروەها ناوى دووهەمى ( رژیمى ئێران سەرکوتى هەڵسوڕاوە سەربەخۆکان بە شێوەى بەربڵاوتر سەرکوت دەکا)، بڵاو کراوەتەوە و بە سەرنجدان بە زیاتر بوونى گیرانى کەسانى هەڵسووڕ کە لە دوو ساڵى ڕابردوودا کەوتوونە بەر لێکۆلینەوە و لێپرسینەوەى قانوونى. بە پێی ڕاپۆرتى سایتى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ، (سارا لی ویتسون) بەرپرسى بەشى خۆرهەڵاتى ناوەراستى ئەو رێکخراوەیە دەڵێ قانوونى جۆراوجۆر لە ئێران‌دا هەن کە رێگە بە دەسەڵات دەدا تا هەر نەوعە هەڵسوڕانێکى ئاشتیخوازانە کە بە بۆ چوونى دەسەڵاتداران رەخنە لە سیاسەتەکانیانە سەرکوت بکەن. بە ووتەى خانمى ویتسۆن بەرپرسان دەتوانن مافى سەرەتایی خەڵک پێشێل بکەن دواى ئەوە راگەێنن کارەکانیان یاساییە. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە دەسەەڵاتدارى رژیمى ئێران هەر کەسێک بە هەر بیانوویێک کە پێ یان خۆش بێ دەگرن، نمونەى زۆریان هەیە کە چاودێرى مافى مرۆڤ دەڵێ لە زیندانیەکان و شاهیدى روداوەکان و هەروەها لێکدانەوەى وردى قانوونى ئەمنیەتى ئێران وەدەستیان هێناوە. ئەو ڕاپۆرتە زیادى کردوە، رژیمى ئێران، بە بیانووى مەترسى ئەمنیەتى درێژە بە گرتن و بە بێ بەش کردنى هەڵسووراوانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە دەست راگەیشتن بە دادگاى لێپرسینەوەى سەردەمیانە دەدا. هەڵسووراوانى مەیدانى مافى ئافرەتان کە داواى ئاڵ و گۆڕى قانوونى جیاوازى دانانى رەگەزى لە ئێران، دانشجوەکان، کرێکاران، رۆژنامە نووسان، لێکۆڵەرەوان بەشێکن لەوانەى کە داواى ئاڵ و گۆڕ لە قانوونى جیاوازى دانان دەکەن و زۆربەیان هیچ ڕابردوویێکیان لە کارى سیاسى دا نیە. لە ڕاپۆرتى چاودێرى مافى مرۆڤ، هەروەها ئەوە دەست نیشان کراوە کە لە پووشپەڕى ساڵى 1384ى کۆچى خۆرى و لەو کاتەى ئەحمەدى نژاد بۆتە سەرۆک کۆمارى رژیم، بەرپرسانى دەسەڵات بە شێوەیێکى بەرین بە بیانووى پاراستنى ئاسایش ئازاردانى کەسانى سەربەخۆیان پەرە پێ داوە. لە بەشەکانى دوایی ڕاپۆرتى چاودێرى مافى مرۆڤ ووتەکانى ئەو کەسانەى کە ماوەیێک زیندانى بوون بە بەڵگە هێندراوە. ئەو کەسانە لە ووتوێژ لە چاودێری مافى مرۆڤ گوتوویانە کە لە کاتى گیرانیان لە بەندى 209ى زیندانى ئەوین کەوتوونە بەر شکەنجەى دەروونى و جەستەیی. یەکێک لە زیندانیانى ڕابردوو گوتوویە، زیندانبانەکان بە پیسترین و ناشیرین ترین ووشە بە خۆمان و ئەندامانى خانەوادەمان بێ رێزیان دەکرد، هەڕشەیان لە ئێمە دەکرد و دەیان خستینە ژێر شکەنجە، پێ یان دەگوتین دەمان نێرنە، بەندى زیندانیە مەترسیدارەکان وەک زیندانى ئەندامانى القاعیدە، سەبارەت بە کەس و کار و خۆشەویستانمان هەواڵى درۆیان دەداینێ و بۆ ترساندنمان بەڵگەى ساختە و دروست کراویان پیشان دەداین.لە کۆتایی ئەو ڕاپۆرتە 51 بەرگەییەدا رێکخراوى چاودێری مافى مرۆڤ داواى لە رژیمى ئێران کرد، قانوونە شاراوەکان و هەروەها ئەو قانوونانەى رێگە بە دەوڵەت دەدا، دەوڵەت قانوونە نێودەوڵەتیەکان پێشێل بکا و نەهێڵێ ئازاد ڕادەربڕین، کۆبوونەوەو پێک هێنانى سەندیکا، بە شێوەى سەرەرۆیانە سەرکوت نەکا و ئەو قانوونانە لابەرێ یان ئاڵ‌و گۆڕى تێدا بکرێ. رێکخراوى چاودێری مافى مرۆڤ داواى لە رژیمى ئێران کردوە، لەگەڵ زیندانیەکان بە پێى بڕیارە نێودەوڵەتیەکان هەڵس و کەوت بکا و رێگ بدا بەندى 209 لە زیندانى ئەوین بکەوێتە بەر چاودێری رێکخراوى زیندانیەکان و یا بە یەکجارى دابخرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:12 |
رادیو ئەکتیو، لە قەتارێکى تاجیکستاندا دەستى بە سەردا گیرا
بەرپرسانى وەڵاتى قرقیزستان دەڵێن، بارێک کە پێک هاتبوو لە رادیو ئەکتیو و بۆ بەرنامەى ئەتۆمى کەڵکى لێ وەر دەگیرێ لە قەتارێکدا کە لە تاجیکستانەوە بەرەو ئێرانیان دەبرد، لە سنوور دەستى بە سەردا گیراوە. هێزەکانى گومرک لە سنوورى ئوزبەکستان و قرقیزستان گومان پەیدا دەکەن کە رادەى رادیو ئەکتیو ئەو بارە لە رادەى رێگە پێ دراو زیاترە. تا ئێستاش بە تەواویی پێک هاتەى ئەو بارە ئاشکرا نەکراوە و بەرپرسانى قرقیزستان دەڵێن، دەستیان بە سەر ئەو بارەدا گرتوە بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:11 |
بە ژیانێکى سڵامەت 14 ساڵ تەمەن درێژتر دەبێ
لە ئاکامى لێکۆلینەوەیێک دەردەکەوتوە وەرزش کردن، نەخواردنى مەشروب و خواردنى میوە و سەروزى و سیگار نەکێشان دەبێتە هۆى ئەوەى 14 ساڵ تەمەن درێژتر بێ.
لەو لێکۆلینەوەدا کە بیست هەزار کەس بەشداریان تێدا کردوە، دەرکەوێ ئەو کەسانەى ئەو خاڵانەیان لە بەر چاونەگرتوە، ئەگەرى مردنیان زووتر دەبێ. ئەو ئاکامەى وەدەست هاتووە لە جێ بە جێ کردنى هەموو خاڵەکان سەرەڕاى وەزعى مادیی و پووڵى و یا ڕادەى قەڵەوی، سەلمێندراوە. ئەو لێکۆلینەوە لە نێوان ساڵەکانى 1993 تا 2006 لەلایەن دانشگاى کمبریج و شۆراى لێکۆلینەوە پزیشکیەکان لە شارى نورفولکى ئینگلستان ئەنجام دراوە. تەمەنى بەشدار بووان لەو لێکۆڵینەوەدا 45 تا 79 ساڵ بوو، ئەو کەسانە لە چینە جیاجیاکانى کۆمەڵ پێک هات بوون و زیاتریان سپى پێست بوون و تا ڕادەیێکیش ئاگادارى وەزعى سەڵامەتى خۆیان لە کاتى ئەو لێکۆلینەوەدا کە تووش نەخۆشى سەرەتان نەبوون. بۆ هەر کەس لە بەشدار بووان دیارى کراو بوو، کە سیگار نەکێشن، مەشروب کەم بخۆن، لە هەر حەوتوودا 14 جار و هەر جار نیو پەرداخ، لە رۆژێکدا پێنج جار سەوزى و میوە بخۆن، هەروەها رۆژى نیو سەعات وەرزش بکەن، یا کارەکەیان بە شێوەیێک بێ هەڵسوڕانى تێدا بێ. لێکۆڵەرەوان بۆیان دەرکەوتوە، ئەو کەسانەى ئەو رێنوێنیانەیان ئەنجام داوە لە کاتى لێکۆڵینەوەکاندا، مەرگیان کەمتر بوو، هەروەها دەرکەوت مەترسى مردنى کەسێکى 60 ساڵە کە ئەو بەرنامە و رێنوێنیانەى ئەنجام نەداوە لەگەڵ کەسێکى 74 چوار ساڵە کە رێنوێنیەکانى ئەنجام داوە بەرانبەر بووە. کى، تى کاو، بەرپرسى دەستەى لێکۆڵەرەوەکان دەڵێ پێش تر دەمان زانى سیگار نەکێشان و وەرزش کردن دەبێتە هۆى تەمەن درێژى، بەڵام ئەوە بۆ یەکەمین جار ئەو تاقى کردنەوە تازە ئەنجام دەدەین. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:9 |
زیندانى کردنى 4 ئەندامى بنەماڵەیێک لە کرماشان
مەئمورانى ئەمنیەتى رژیمى ئاخوندى لە چەند رۆژى ڕابردوودا پەلاماریان بردۆتە سەر مالێک لە کرماشان و 4 ئەندامى ئەو بنەماڵەیەیان گرتوە.له و پەلامارەدا کە بۆ سەر ماڵى هاووەڵاتیێک بە ناوى ئەحمەدى جەواهێری ئەنجام دراوە، کەل و پەلى ماڵەکەش بە تاڵان براوەو تێک شکێندراوە، ئەندامانى ئەو ماڵەش کەوتنە بەر لێدان و بێ حورمەتى پێکردن. هێزە ئەمنیەتیەکانى رژیم پاشان 4 ئەندامى ئەو خانەوادەیان بە ناوەکانى ئەحمەد جەواهێری، رابێعە قوبادى، فاتمە جەواهێری و چیا جەواهێری زیندانى کردوە. منداڵە ساواکەى ئەو بنەماڵەیەش لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:8 |
مردنى کاسبکارێک لە سنوورى پێنجوێن
رۆژى پێنج شەممە 20ى بەفرانبار بە هۆى ئاگرکەوتنەوە، کاسبکارێکى 19 ساڵە لە سنوورى پێنجوێن کۆچى دوایى کرد. کەیوان عومەر لە باشماخ موعامەلەى بەنزینى دەکرد، لە کاتى ئاگر کەوتنەوەدا ئاگر لە جەستەى بەر بوو، و بە هۆى سەختى سووتاوییەوە، کۆچى دوایی کرد. دەگوترێ ناو براو لە کاتى ئاگر کەوتنەوەدا بەنزین بە لیباسەکانیەوە بووە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:8 |
هەڵبژاردن یان فریوکارى
هەڵبژاردنى دەورەى هەشتەمى مەجلیس لە ئێران رۆژى 24ى رەشەممە بەرێوەدەچێت. ئەو بە ناو هەڵبژاردنە بۆ مەجلیس وەکوو باقى هەڵبژاردنەکانى دیکەى سەرۆک کۆمارى و هتد.. تەنیا بۆ راکێشانى خەڵک بۆ بەردەم سندووقەکانى دەنگدانە و جیاواز لەوە فڕى بەسەر هەڵبژاردنى دیموکراتیک و مەشروع کە لە سیستەمى بەرێوەبەرى و قانوندانانى فرە لایەنەوەیە نییە. هەڵبژاردن بە مانانى گۆران و بزووتنى هێزى سیاسی کۆمەڵگایە. بەڵام لە وەڵاتە دیکتاتۆر لێدراوەکاندا ئەو سیستەمە تەنیا بە مەبەستى بەلارێدابردن و شێواندنى بیرى سیاسی خەڵکە. ئەگەر لە ئێران هەڵبژاردن و دیموکراسی هەیە، وەلى فەقیە بۆ؟ یان ئەگەر وەلى فەقیە هەیە هەڵبژاردن بە ماناى چى؟ بێهروز ئەردەڵانبە پێی ساختارى سیاسی یاساى بنەرەتى رژیمى ئاخوندى، هێزى سەرەکى لەئێران لەدەست وەلى فەقیە و باقى ئورگانەکانى لەژێر دەسەڵاتى ناوبراو دایە و هیچ کام لەدامەزراوەکانى دیکەى وەکوو خێبرەگانى رێبەرى کە بە پێی یاساى بنەرەتى وەلى فەقیە لە ژێر دەسەڵاتى دایە، لەو پێوەندییە دا نەخشێکى نەبووە و نییە. نەخشێکى کە هەیبووە تەنیا دیارى کردنى خامنەیی لە دواى مردنى خومینى بوو بۆ پۆستى وەلى فەقیە کە ئەوەش لەراستیدا خۆڵ کردنە چاوى خەڵک بوو، چونکە دەمێک بوو خومەینى خامنەیی لەجێگەى خۆى دانابوو. لە ناو ئورگانەکانى خیبرەگان و شوراى نیگەهبان و چاودێرى ئیستسوابیدا، شوراى نیگەهبان کە وەکوو چاو‌دێر بەسەر هەڵبژاردن دا دەروانێ، فلتێرێکى بە تەواو مانایە کە ئەوە ناوەرۆک و شکڵى هەڵبژاردنى بە تەواوى گۆریوە و بە هاتنى ناوى ئەو جۆرە چاودێرە هیچ مەشروعیەتێک بۆ هەڵبژاردن نامێنێتەوە. وەزارەتى ناوخۆش کە وەکوو بەرێوەبەرى هەڵبژاردن و هەروەها شوراى نیگاهبان وەکو چاو‌دێر، لەخاڵى 99ى یاساى بنەرەتى رژیمدا لەبارەیانەوە هاتووە: کە شوراى نیگاهبان چاودێرە بەسەر هەڵبژاردنى مەجلیسى خێیرەگانى رێبەرى، سەرۆکایەتى وەڵات و مەجلیسى شوراى ئیسلامى و پێراگەیشتن بە دەنگى گشتى خەڵک و راپرسیەکانى وەئەستۆیە. شوراى نیگاهبان کە ڕاگر و کۆڵەکەى یاساى بنەرەتى رژیمە چاودێرى خۆى بەسەر هەڵبژاردنى "ئیستسوابی" یان داخوازى باشتر بە ناو، دەسەپێنێ. بەو پێیە ئەو شورایە لەپەسەند کردن یان رەدکردنەوەى پالاوتەکان و هەروەها ئاکام و هەڵوەشانەوەى هەڵبژاردن خۆى بە کوێخا دەزانێ. شوراى نیگاهبان سەڵاحیەتى کەسانێک قەبووڵ دەکات کە بە رژیمى ئاخوندى وەفادار بن. بە شی کردنەوەى چۆنیەتى هەڵبژاردن لە نیزامى ئاخوندی‌دا، هیچ گومانێک نامێنێ کە هەڵبژاردن لەو سیستەمە دەسەڵاتداریەتیە دا هیچ مانا و ناوەرۆکێکى نامێنێ، بێجگە لەسیاسەتَێکى پۆپۆلیستانە و فریودەرانە. بەو پێیەى کە رژیمى ئێران یەکێک لەواژۆگەرانى مەنشوورى کۆبوونەوەى شوراى یەکێتى نێو کۆبوونەوەکانە لەرێکەوتى 26 مارسی 1994 کە بە پێى ئەوە وەڵاتانى واژۆگەر ئەبێ بە پێى بەڵێنەکانى خۆیان لە مافى نێودەوڵەتى، مافەوانى و چوارچێوەى بناغەدانەرانە بۆ هەڵبژاردنى دەورەیی، راست و ئازاد و بێ پەڵە بجولێنەوە، کە یەکێک لەو کارانە رێگە خۆشکردن بۆ پێکهاتە و هەڵسورانى حیزبە سیاسیەکانە. یەکێکى دیکە لەبەڵێنە نێونەتەوەییەکانى رژیمى ئێران ریعایەت کردنى مادەى 21ى راگەیاندنى جیهانى جارنامەى مافى مرۆڤە و هەروەها مادەى 25ى رێکەوتنى مافى مەدەنى و سیاسیە کە بە پێى ئەوە هەر هاووڵاتیێک مافى ئەوەى هەیە بێ هەر جۆرە جیاوازیێک و لەگەڵ هەل و مەرجى لەبار و بەرانبەر و بە پێى یاساى روون بۆ بەدەستەوە گرتنى هەر کارێک، یەک لەوان ببێتە نوێنەرى مەجلیس. رژیمى ئێران نەک هیچ کام لەو بەڵێنى و مادانەى جێ بە جێ نەکردووە و ناشی کا، بەڵکو ئەو رێکەوتن و واژۆ نێونەتەوەییانەى کردۆتە چەکێکى بەکار بۆ پێخۆست کردنى مافى هەر ئێرانیێک و لەهەموو یاسا و عورفێکى نێودەوڵەتى بەرى کردوون. لەرۆژى شەممە 15ى بەفرانباروە ناونوسین بۆ خۆپاڵاوتەکان دەستى پێ‌کرد، بێ گومان ئەوەى کە مۆرەى سەرەکى رژیم بێ و لەیەکێک لەدەزگا ئەمنیەتى و زانیارى و ئورگانەکانى رژیمدا کار و هەڵسورانى بووبێ ئەوا دەچێتە ریزى خۆپاڵاوتووان بۆ نوێنەرى مەجلیسى رژیم وئەوەى کە بیرێکى ئازادى هەبێ و سەربەخۆ بێ، بێ شک لە فڵتێرى ئەو گشتە شورا و چاودێرە دەرناچێ، کەوایە ئەو جۆرە هەڵبژاردنە نەک هەڵبژاردنى واقعى و دیموکراتیک نییە، بەڵکو شانۆگەریێکە کە رژیم رێکیخستووە بۆ چاوبەستنى خەڵک و نیشان دانى سیماى خۆى بە دەرەوە وەک وەڵاتێکى ئازاد و دیموکراتیک. پێکهاتە و ئورگانە جیاوازەکانى ڕاگرى رژیم پێکهاتووە لە سوننەت گەراکان کە لەکۆمەڵەى بەناو روحانیەتى خەباتکار و جامیعەى مودەریسینى حەوزەى عیلمیەى قوم و حیزبی موئتەلەفەى ئیسلامى و کۆمەڵەى ئیسلامى موهەندسین و تاقمى ئاوەدانکەرەوان و کۆگاى خۆبەخشان و حیزبووڵلا و لاگیرانى ئەو پاسدار و ئەو پاسدار، خۆى دەبینێتەوە لەگەڵ چاکسازانى بەناو هێڵى رێفورمى سەروە سەید خەندان (خاتمى) رەوتى 2ى جۆزەردان وەکوو بەرەى بەشداران و حیزبی کارگوزاران و سازمانى بەناو موجاهیدینى شۆڕشى ئیسلامى کە ئەو دوو باڵ و بەرەیە یەک شتن و تێکڕا دیارى کراو و مۆرەى گرینگى رژیمن و مشتوومڕ و شانۆگەریێکى ساختەیان دروست کردووە و بۆ ئەوەى وانیشان بدەن کە ئازادى ئەحزابی سیاسی و بیرى جیاواز هەیە دەستیان داوەتە پروپاگەندە کە هەموو شیعارەکانیان یەکێکە و بێجگە لە وەفادارى بۆ رژیمى ئاخوندى و گەرانەوە بۆ هێڵى ئیمام شتێکى نوێ و تازەى لێ نەبیندراوە و نابیندرێ. بەدەرکەوتن و روون بوونەوەى ناوەرۆکى هەڵبژاردن لە رژیمى ئاخوندى دا لەسەر هەر تاکێکى ئازادیخواز پێویستە هەر جۆرە هەڵبژاردنێک لە ئێستاى ئێران بایکۆت بکات. بێ گومان ئەگەر هەڵبژاردن لەئێرانى ئەمرۆدا تەحریم نەکرێت و خەڵک بچنە سەر سندووقەکانى دەنگ دان ئەوە رژیم توانیوێتى فریویان دا و ئازادى و رزگارى خەڵکانى ئێران زیاتر وەدوا دەکەوێت. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:7 |
رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ رۆژى دوو شەممە 17ى بەفرانبار لە ڕاپۆرتێکدا، رایگەیاند رژیمى ئێران بە پشت بەستن بە قانوونى ئەمنیەتى جیاجیا زۆربەى بیر و بۆچوونەکان سەرکوت دەکا.بە پێى ڕاپۆرتى ئەو رێکخراوەیە رژیمى ئێران بە کەڵک وەرگرتن لەو قانوونانە، زیندانیەکان بە بێ تاوان و بێ ئەوەى پارێزەریان هەبێ بە زیندانى درێژماوە و زیندانى تاکە کەسى یان بۆ دەبڕێتەوە. ئەو ڕاپۆرتە 51 بەرگەییە کە ناوى لێنراوە (دەکرێَ هەر کەسێک بە هەر هۆیێک بگیرێ) و هەروەها ناوى دووهەمى ( رژیمى ئێران سەرکوتى هەڵسوڕاوە سەربەخۆکان بە شێوەى بەربڵاوتر سەرکوت دەکا)، بڵاو کراوەتەوە و بە سەرنجدان بە زیاتر بوونى گیرانى کەسانى هەڵسووڕ کە لە دوو ساڵى ڕابردوودا کەوتوونە بەر لێکۆلینەوە و لێپرسینەوەى قانوونى. بە پێی ڕاپۆرتى سایتى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ، (سارا لی ویتسون) بەرپرسى بەشى خۆرهەڵاتى ناوەراستى ئەو رێکخراوەیە دەڵێ قانوونى جۆراوجۆر لە ئێران‌دا هەن کە رێگە بە دەسەڵات دەدا تا هەر نەوعە هەڵسوڕانێکى ئاشتیخوازانە کە بە بۆ چوونى دەسەڵاتداران رەخنە لە سیاسەتەکانیانە سەرکوت بکەن. بە ووتەى خانمى ویتسۆن بەرپرسان دەتوانن مافى سەرەتایی خەڵک پێشێل بکەن دواى ئەوە راگەێنن کارەکانیان یاساییە. لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە دەسەەڵاتدارى رژیمى ئێران هەر کەسێک بە هەر بیانوویێک کە پێ یان خۆش بێ دەگرن، نمونەى زۆریان هەیە کە چاودێرى مافى مرۆڤ دەڵێ لە زیندانیەکان و شاهیدى روداوەکان و هەروەها لێکدانەوەى وردى قانوونى ئەمنیەتى ئێران وەدەستیان هێناوە. ئەو ڕاپۆرتە زیادى کردوە، رژیمى ئێران، بە بیانووى مەترسى ئەمنیەتى درێژە بە گرتن و بە بێ بەش کردنى هەڵسووراوانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە دەست راگەیشتن بە دادگاى لێپرسینەوەى سەردەمیانە دەدا. هەڵسووراوانى مەیدانى مافى ئافرەتان کە داواى ئاڵ و گۆڕى قانوونى جیاوازى دانانى رەگەزى لە ئێران، دانشجوەکان، کرێکاران، رۆژنامە نووسان، لێکۆڵەرەوان بەشێکن لەوانەى کە داواى ئاڵ و گۆڕ لە قانوونى جیاوازى دانان دەکەن و زۆربەیان هیچ ڕابردوویێکیان لە کارى سیاسى دا نیە. لە ڕاپۆرتى چاودێرى مافى مرۆڤ، هەروەها ئەوە دەست نیشان کراوە کە لە پووشپەڕى ساڵى 1384ى کۆچى خۆرى و لەو کاتەى ئەحمەدى نژاد بۆتە سەرۆک کۆمارى رژیم، بەرپرسانى دەسەڵات بە شێوەیێکى بەرین بە بیانووى پاراستنى ئاسایش ئازاردانى کەسانى سەربەخۆیان پەرە پێ داوە. لە بەشەکانى دوایی ڕاپۆرتى چاودێرى مافى مرۆڤ ووتەکانى ئەو کەسانەى کە ماوەیێک زیندانى بوون بە بەڵگە هێندراوە. ئەو کەسانە لە ووتوێژ لە چاودێری مافى مرۆڤ گوتوویانە کە لە کاتى گیرانیان لە بەندى 209ى زیندانى ئەوین کەوتوونە بەر شکەنجەى دەروونى و جەستەیی. یەکێک لە زیندانیانى ڕابردوو گوتوویە، زیندانبانەکان بە پیسترین و ناشیرین ترین ووشە بە خۆمان و ئەندامانى خانەوادەمان بێ رێزیان دەکرد، هەڕشەیان لە ئێمە دەکرد و دەیان خستینە ژێر شکەنجە، پێ یان دەگوتین دەمان نێرنە، بەندى زیندانیە مەترسیدارەکان وەک زیندانى ئەندامانى القاعیدە، سەبارەت بە کەس و کار و خۆشەویستانمان هەواڵى درۆیان دەداینێ و بۆ ترساندنمان بەڵگەى ساختە و دروست کراویان پیشان دەداین.لە کۆتایی ئەو ڕاپۆرتە 51 بەرگەییەدا رێکخراوى چاودێری مافى مرۆڤ داواى لە رژیمى ئێران کرد، قانوونە شاراوەکان و هەروەها ئەو قانوونانەى رێگە بە دەوڵەت دەدا، دەوڵەت قانوونە نێودەوڵەتیەکان پێشێل بکا و نەهێڵێ ئازاد ڕادەربڕین، کۆبوونەوەو پێک هێنانى سەندیکا، بە شێوەى سەرەرۆیانە سەرکوت نەکا و ئەو قانوونانە لابەرێ یان ئاڵ‌و گۆڕى تێدا بکرێ. رێکخراوى چاودێری مافى مرۆڤ داواى لە رژیمى ئێران کردوە، لەگەڵ زیندانیەکان بە پێى بڕیارە نێودەوڵەتیەکان هەڵس و کەوت بکا و رێگ بدا بەندى 209 لە زیندانى ئەوین بکەوێتە بەر چاودێری رێکخراوى زیندانیەکان و یا بە یەکجارى دابخرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:5 |
راگەێندراوى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران لە سەر شانۆى هەڵبژاردن بۆ مەجلیسی هەشتەمى رژیم
هاونیشتمانانى تێکۆشەر!30 ساڵە ئاخوندەکان لە ژێر ناوى ئیسلام و بە چاوبەست و فریوکارى و ستەم و بێعداڵەتى و هەڕەشە و تۆقاندن دەسەڵاتى ئێرانیان بە دەستەوەیە، بە سەرنجێکى بە پەلە و لێکۆلینەوەى لە دەسەڵاتى ئێستاى ئێران دەردەکەوێ، ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرترین و قێزەونترین دەسەڵاتە لە جیهاندا. دەسەڵاتێک کە لە سەر کوشتن و زیندانى کردن و ترۆر و فریوکارى خۆى راگرتووە. ئاشکرایە دەسەڵاتی دیکتاتۆرانەى رژیم ئەوەى لێى بەریە و پێوەندى پێوەى نیە، هەڵبژاردن و ئازادى و عەداڵەتە، دەسەڵاتێک کە زیاتر لە 54 جار لەلایەن کۆڕى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان و ناوەندە جیهانیەکانى پێشتیوانى مافى مرۆڤ لە سەر پێشێلکارى مافى مرۆڤ و کوشتن و بەردەباران کردن و پێشێلکردنى مافى کەمایەسیە نەتەوەیی و ئایینى و مەزهەبیەکان مەحکوم کراوە. دەسەڵاتدارانى ئێستاى ئێران کە باس لە هەڵبژاردن و مافى خۆ پاڵاوتنى خەڵک و بەشدارى کردن لە هەڵبژاردنەکان دەکەن، تەنیا ئەوە بە مەبەستى درێژ کردنەوەى تەمەنى دەسەڵاتە ملهوڕانەکەیان و بە ناو بۆ مەشروعیەت دان بە حوکمى دواکەوتوانەیانە. کەم کەس هەیە نەزانێ ئاخوندە دەسەڵاتدارەکان مافى هیچ کام لە هاونیشتمانانى ئێرانى لە بەرچاو ناگرن، تەنانەت مافى ئەو ئاخوندانەى کە ماوەیێک لەگەڵ دەسەڵاتەکەیان بوون و بە جۆرێک رەخنەیان لە شێوەى بەرێوە بەریى وەڵات گرتوە،پێشێل کردوەو دەکەن. دەسەڵاتدارى ئاخوندى لە سەرتا خوارى لە فەساد و گەندەڵیدایە و بە رۆژى رووناک و بە شێوەیێکى بەر چاو دزى و تاڵا کردن وەک کارێکى ئاسایی تیایدا ئەنجام دەدرێ. لە دەسەڵاتێکدا کە بە 20 ملوێن دولار و ملیاردها تمەن دزى دەکرێ، نازاندرێ لە کوێ و چۆن ئەو دزیە کراوە، بێگومان هەڵبژاردن و پارڵەمان بە بوونى ئەو گشتە دیاردە دزێو و جینایەتەوە بێجگە لەوەى گاڵتە کردن بە خەڵک و چارەنووسیان بێ چی تر‌ى تێدایە. هاونیشتمانانى ستەم لێکراو! ئێوە 30 ساڵە تامى تاڵى ستەم و بێعداڵەتى ئەو رژیمە و بەکرێگیراوان و ناوەندە سەرکوتگەرکانى دەچێژن، بەربەرکانى هەڕەشەکان و بێ حورمەتى و سوکایەتى پۆلێک ئاخوندى لە خودا و لە ئینسانیەت بێ خەبەر دەکەن. ئەو ئاخوندانە بێجگە لە ڕاگرتنى دەسەڵاتەکەیان و دزى و بە تاڵان بردنى ماڵ و سەرمایەى خەڵک بیر لە شتێکى دیکە ناکەنەوە. بۆیە جێگاى خۆیەتى وەک هەمیشە بە ئاخوندەکان و دەسەڵاتى نارەوایان بسەلمێنن کە هیچ نەوعە مەشروعیەتێکیان نیە بۆیە ئەرکێکى نیشتمانی و ئینسانی و ئیسلامیتانە بەشدارى هەڵبژاردن نەکەن و نەچنە سەر سندوقەکانى هەڵبژاردن. هەر چەندە ئاخوندەکان بە فێڵ و ساختەکارى هەر لە ئێستاوە کەسانێکیان بۆ نوێنەرایەتى مەجلیسى کارتۆنى رژیم دیارى کردوە بۆ فێڵ و ساختەکارى لە هەڵبژاردنى نمایشى بەرێوە دەبەن هەر لەو پێوەندیەدا وەزیری ناوخۆى رژیم باسى لە بوونى 7 ملوێن ناسنامەى ساختە و بێ خاوەن کردوە کە بۆ دەنگدان دروست کراوە، بەڵام بەشدارى نەکردنى خەڵک، لەو نمایشەدا جارێکى دیکە ئاخوندەکان رسوا دەکا و بۆ کۆمەڵگەى جیهانیش دەردەکەوێ ئەو رژیمە هیچ پێگەیێکى کۆمەڵایەتى و جەماوەریى نیە. هەواڵدەریەکانى رژیم بڵاویان کردەوە لە رۆژى 15ى بەرفرانبارەوە ناونووسینى پالێوراوانى دەستى پێ کردوە و لە 21ى بەفرانبار، ئەو ناو نووسینانە کۆتایی پێ دێ، بێ گومان ئەوانەى خۆیان ناونووس دەکەن دەبێ لەلایەن شۆراى نیگەهبان، موتمانەیان پێ بدرێ و رەزایەت لە سەر بەشدارى کردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا بکرێ، کە ئەو کارەى رژیمیش بۆ خۆى جۆرێکە لە گاڵتە کردن بە دیموکراسى. هەر بۆیە سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران داوا لە کەسایەتیەکان و مرۆڤە خاوەن ئیمانەکان لە کوردستانى ئێران دەکا، بە لە بەرچاوگرتنى قازانجى تێکڕایی و ڕاگرتنى رێز و خۆشەویستیان لە ناو خەڵکدا فریوى بەڵێنى دژمن نەخۆن و بەشدارى نەکەن لە خۆپاڵاوتە کردندا. لە بەرانبەردا هەوڵ بدەن جەماوەر زیاتر لە گەندەڵکاریەکانى رژیم بگەن و پروپاگەندە لە سەر هەڵوەشاوەیی و بێ ناوەرۆکى دەسەڵاتى ئاخوندان و نمایشە بە ناو هەڵبژاردن کە لە مانگى رەشەمەدا بەرێوە بچێ بکەین. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران هەر نەوعە هەڵبژاردنێک لە ژێر دەسەڵاتى ئاخوندی‌دا بە نا شەرعى و نارەوا دەزانێ و پێى وایە ئاخوندان ئەو نمایشانە تەنیا بە قازانجى خۆیان و دەسەڵاتە دیکتاتۆریەکەیان وەڕێ دەخەن. با هەموو پێکەوە و هەر لە ئێستاوە هەوڵ بدەین بۆ بایکوت کردن و تەحریم و بەشدارى نەکردن لە هەڵبژاردنى رژیم بیکەینە شیعار و دروشم و کارى رۆژانەمان. بروخێ رژیمى سەرەڕۆى ئاخوندان سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران 18ى بەفرانبارى 1386 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:4 |
کۆبوونەوەى کۆمیتەى نۆروێژى سازمانى خەبات و RUK
رۆژى 06.01.2008 ، بەرێزان کاک مەحمود یوسفى و کاک لەتیف نادرى ئەندامانى کۆمیتەى نۆروێژى سازمانى خەبات لەگەڵ بەرێز کاک مەسعود ناسرى ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى یەکێتى شۆرشگێڕان کۆبوونەوە و باس لە سەر مەوزوعە نەتەوەییەکان و پێوەندى هەردوولا کراو هەردوولا، رێکەوتن لە سەر ئەوەى هاوکارى هەردوولایەن بەردەوام بێ.ئەم کۆبوونەوە نزیک بە دوو سەعاتى خایاند. ![]() |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و هشتم دی 1386 و ساعت 22:3 |
سەردانى شاندێکى پارتى ئازادى کوردستان لە سەرکردایەتى سازمانى خەبات
سەعات 3ى پاش نیوەرۆى رۆژى پێنج شەممە 13ى بەفرانبار، بەرێز کاک بابەشێخ حسینى سکرتێری گشتى سازمان و ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى سازمان، کە پێک هاتبوون لە بەرێزان: کاک بێهروز ئەردەڵان، کاک محمد محمدى، کاک کامیل چاپاش ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى و کاک عەلى بەهرامى جێگرى کۆمیتەى ناوەندى پێشوازیان لە هەیئەتێکى پارتى ئازادى بە سەرۆکایەتى بەرێز کاک حسین یەزدانپەناە جێگری سەرۆکى PAK و ئەندامەتى کاک شەماڵ پیران کوردناتۆرى کۆمیتەى ناوەندى کاک عەبدواللە نەسرى بەرپرسى کۆمیتەى نیزامى، کاک سالار حیسامى و کاک ئامانج کولیایی ئەندامى مەجلیسى گشتى پارتى ئازادى کوردستان کرد.لە کۆبوونەوەى نێوان هەیئەتى سازمان و هەیئەتى پارتى ئازادى، هەل و مەرجى سیاسی کوردستان بە تێکڕا و جوڵانەوەى کورد لە کوردستانى ئێران هاتە بەرباس و هەردوولا لە سەر هەوڵەکان بۆ نزیکى زیاتر و کار لە پێناو پلاتفۆرمێک لە نێوان هێزولایەنە سیاسیەکانى کوردستان بۆ زیاتر گەرم داهێنانى جوڵانەوەى ئازادیخوازى کورد پێ یان داگرتەوە، هەروەها لە سەر هاوکارى و نزیکى زیاتر لە نێوان پارتى ئازادى کوردستان و سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران رەزامەندیان نیشان دا.
کۆبوونەوەکە سەعات و نیوێکى خایاند و دوایی، هەیئەتى پارتى ئازادى لەلایەن سکرتێرى گشتى و ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى سازمان بە گەرمى و بەرێزەوە بەرێ کران. دەبیرخانەى ناوەندى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران 14ى بەفرانبارى 1386 کۆچى خۆرى
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:15 |
هەڵپەساردنی چالاکی بانکی میللی لە لەندەن
بانکی میللی لقی لەندەن، لە نامەیەک دا بە هاوبەشەکانی خۆی راگەیاندوە کە هەڵسوڕانی ئەو بانکە لە لەندەن، راگیراوە. لەو نامەدا ئاشکرا کراوە کە خزمەتگوزاری ئەو بانکە لە رۆژی سێشەممە ئەوەلی ژانویەوە راگیراوە و ئەو بانکە ناتوانێ دەستە چەک و خزمەتگوزاری بداتە هاوبەشەکان و موشتەریەکانی. دەولەتی ئامریکا لە رۆژی 3ی سەرماوەزەوە ناوی بانکی میللی خستۆتە لیستی ئەو بانکانەی کە ئابڵوقە نێونەتەوەییەکان دەیان گرێتەوە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:13 |
ئیعدامی 13 کەس لە ئێران
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:12 |
بڕانى گاز لە شارەکانى سەقز و بانە
لە دواى بڕانى گاز لە شارەکانى مەهاباد و سەردەشت و چەند شارى دیکەى کوردستان و ئێران، ئەمرۆ سێ شەممە 11ى بەفرانبار گازى شارى سەقز و بانە براوە، هەر لەو پێوەندیەدا هەواڵدەریەکانى رژیمیش باسیان لە بڕین و کەمى گاز لە ناوچەکانى کوردستان کردوە. ئەوەى جێگەى سەنجە لە دواى بڕانى گاز لە چەند ناوچەیێکى ئێران، بەرپرسانى رژیم بە زوویى کەوتوونە هەوڵ بۆ چارەسەر کردنى ئەو کێشەیە، بەڵام لە دواى بڕانى گاز لە شار و ناوچەکانى کوردستان بەرپرسانى رژیم هیچ هەوڵێکى جیددى نادەن بۆ ئاسایی بووەنەوەى ئەو وەزعە نالەبارە. هەر بە پێى هەواڵ ئێستا لە چەند شارێکى کوردستان بە هۆى داخرانى نانەواخانەکان، نان بە کەمى دەست دەکەوێ و خەڵک لە هەل و مەرجێکى نالەباردان. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:12 |
کاوە جەوانمرد نێردرا بۆ زیندانى مەراغە
رۆژى هەینى 7 ى بەفرانبار، کاوە جەوانمرد رۆژنامەنووس و هەواڵنێرى حەوتوونامەى (کەرەفتوو) لە زیندانى شارى سنەوە بۆ زیندانى مەراغە بەڕێ کرا.کاوە جەوانمرد لەلایەن دادگاى بە ناو ئینقلابی شارى سنە بە تۆمەتى هاوکارى لەگەڵ یەکێک لە حیزەکان، بە دوو ساڵ زیندان لە زیندانى مەراغە مەحکوم کراوە، رۆژى هەینى سزاکەى لە سەر جێ بە جێ کرا. ناوبراو لە پەروەندەیێکى دیکەدا بە تۆمەتى هەوڵدان دژى ئاسایشى نەتەوەیی، دوو ساڵ سزاى زیندانى بۆ بڕابۆوە کە لەلایەن دیوانى بەرزى رژیمەوە پەسەند نەکرا. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:11 |
نه‌خـۆشی مه‌زنی خوازی و، ده‌رمان و چاره‌سازی!!
رێبـوار حسێنی وڵاتی سوئێد یه‌کێک له نه‌خۆشیه‌کانی مرۆڤ ، ئه‌وه‌ی که له هه‌موویان گه‌وره‌تر و بڤه‌تره، خۆ به‌زل زانین و له خۆ بایی بوونه که ده‌توانین به ره‌وشته بڵێن سه‌رچاوه‌ی خه‌راپی. چونکه ئه‌م ره‌وشته درگای دڵ و ده‌روونی هه‌ر که‌سێکی ره‌قانده‌وه ، ئه‌و که‌سه له خۆی ده‌رده‌چێ و به‌فیز و سه‌ره رۆ و له خۆبایی ده‌بـێ . مرۆڤی له خۆ ده‌رچو و به‌ده‌مار و له خۆبایی کاتێک که سه‌رپه‌ره‌شتی وبه‌رپرسیاریه‌تی کارێکی پێ سپێردرا و پله و پایه‌ێکی به‌ده‌ست هێنا، به قه‌ولی فارسان : ،، نفسکش میخواهد،، و، به قه‌ولی عاره‌به‌بانیش: خۆی به،، مطلق العنان ،، ده‌زانێ و پێ ی خۆشه به سه‌ر هه‌موو که‌س دا کوێخایی بکاو له هه‌موو دیزاندا ئه‌سکوێ بێ و ویست و خواست و ده‌سه‌ڵاتی ناڕه‌وای خۆی به سه‌ر خه‌ڵک دا داسه‌پێنێ . مرۆڤی له خۆبایی و له خۆ ده‌رچـوو ، وه‌ک ئاژه‌ڵێک وایه که هه‌میشه خه‌ریکی زه‌و وزێیه و به‌روبوومه‌که‌شی وه‌ک خۆی هه‌ر ئاژه‌ڵی ناحه‌ز و مه‌ترسیدارن. گه‌وره‌ترین خۆره و نه‌خۆشی بۆ کۆمه‌ڵ و مرۆڤایه‌تی ، مرۆڤی خۆ په‌ره‌ست و خۆپه‌سندو له خۆبایی یه که به‌سه‌ر گه‌ل و کۆمه‌ڵ دا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کا وبه هـۆی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه شیرازه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵ ده‌پچرینێ و رقه‌به‌رایه‌تی و دژکرده‌وه و هه‌ڵوێست گرتن و ده‌سته و ده‌سته‌به‌ندی و رق و دژمنایه‌تی و شه‌ر وشۆر، دواکه‌وتویی و خراپی و وێرانی و نه‌زانی ، له شوێنی کار و ژیانی ئه‌و گه‌ل و کۆمه‌ڵ و ده‌سته‌یه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دا. خــۆ په‌ره‌ستی وله خۆبایی بووون که له ده‌روونی مرۆڤ دا ته‌شه‌نای کرد، وه‌ک ئه‌وه وایه که دارێکی به‌شان و باهــۆ ، میوه و به‌رهه‌مێکی باش و جوان ده‌گرێ ، به‌ڵام کرمۆڵ ده‌بێ و به‌رهه‌م و لق و پۆپی ئه‌و داره زه‌به‌لاحه ، به هۆی ئه‌و کرمۆڵیه‌وه ، بێ که‌ڵک و به‌رهه‌م ده‌بێ و وشک هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و پاشان ده‌پوێ و ده‌ڕزێ . مرۆڤی نه‌زان و له خۆبایش ، هه‌ر کرده‌وه‌ێکی که بۆوه ببێ پێ ی بڵێی باشه وده‌کرێ پێی هیواداربی ، بێ که‌ڵک و بێ بایه‌خ ده‌کات و گوێ بۆ هیچ جۆره رێنوێنی و هاوفکرێک ناگرێ و له زه‌لکاوی نه‌زانی خۆی دا نوقمه و له گێژاوی له خۆ بایی بوون دا سه‌رگه‌ردان . ،، سوقڕات،، سه‌باره‌ت به نه‌زانان و له خۆبایی بووانی ده‌ورانی خۆی وتوویه‌تی: من و خه‌ڵکی ئاسینا نه‌زانین !، من ده‌زانم که نه‌زانم ! ، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌نده زانا نین که بزانن نه‌زانن!!. ووته‌ێکی فارسیش هه‌یه که گۆیای وته‌ی ئیمام عه‌لیه که ده‌ڵێ : آن کس که نداند و نداند که نداند ، در جهل مرکب ابدالدهربماند!!. جیا له مرۆڤی له خۆبایی ، ئه‌وه‌ش که پله‌ێکی وه‌خۆگرت که توانای به‌ڕێوه‌بردن و شیاوی و لێهاتووی ئه‌و کار و فه‌رمانه‌ی نی یه و به هیچ شێوه‌ێک حازر نی یه ده‌ست له‌و پله و پایه‌ی هه‌ڵگرێ و بیداته ده‌ستی مرۆڤی شیاو و کونجاو بۆ ئه‌و پله و جێگایه ، ئه‌وه له کرمۆڵی و له‌خۆبایی بوونه‌که خراپتره ، چونکه هه‌رچی بیڵێ و بیکا ئامانج و ئاوات ناپێکێ و خراپ خراپتر ده‌کا و چاکیش خراپ و زیان به‌و که‌سانه‌ش ده‌گه‌ێنێ که ده‌بنه هـۆی جێ به‌جێ کردنی کاری باش و به‌که‌ڵک و له راپه‌ڕاندنی کار‌و باردا دوایان ده‌خاو شوێنی خراپ له‌سه‌ر وره و باوه‌ڕ و ره‌وشت و نه‌زمیان داده‌نـێ . چونکه ئه‌وان ئه‌و مرۆڤه به کۆسپی سه‌ر رێگای کار‌و ژیان و پێشکه‌وتنی خۆیان ده‌زانن . که به راستیش وایه!. ئه‌م نه‌خۆشیه به‌رچاو و مه‌ترسی دار و بڤه‌یه ، به هۆی بێ ئه‌زمونی و لێ نه‌هاتووییه‌وه ته‌شه‌نا ده‌کا و مرۆڤی گیرۆده‌ی ئه‌م جۆره نه‌خۆشیه ترسناکه ، خـۆی له‌هه‌موو که‌س پێ ته‌واوتر و لێزانتره و له ئاکاری چاک و به‌که‌ڵک و خۆشه‌ویستی و یه‌کتر ویستی و هاوکاری و هاوفکری ، دووری ده‌کاو رێگای ماڵی رێک که‌وتن و راستی نازانێ ، به‌ڕاده‌ێک گیرۆده و شه‌یدای ره‌وشتی ناپه‌سه‌ندو بڵحــی خۆیه‌تی ، که به‌هیچ له‌ون وکلۆجێک ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرێ و له قسه‌ی راست بێزاره و خراپه‌ش ده‌ستی ماچ ده‌کات . چونکه بیر و تێڕوانینی له ئه‌ملا و ئه‌ولای لووت و گوێ زیاتر بڕناکا. رێنوێنی و هاوفکری و کار راستی له لای وی توورێکی تــه‌ڕ ناژین!!. چاره ره‌ش و سه‌ر به‌هه‌ش ئه‌و که‌سه‌یه که گیرۆده‌ی نه‌خۆشی له خۆبایی بوون وخۆبه‌زل زانین ده‌بی که رزگار بوون له‌و به‌ڵاو نه‌خۆشیه خه‌باتێکی قایم و قووڵی ده‌روونی گه‌ره‌که و ئه‌و خه‌باته‌ش خه‌باتگێڕی ئاگا‌و له زه‌برو له خۆبوردووی ده‌وێ!. ئه‌و جۆره مرۆڤانه له دنیای ده‌ورو به‌ردا و له‌و شوێنه‌ی که لێنی ، خه‌ڵک و هاوڕێ و هاوکاره‌کانیان لێ دڵڕه‌نج و بێزار ده‌بن و ناچار لێی دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و بێره و به‌وێدا ده‌ڕۆن. چونکه بابای نه‌زانی له‌خۆبایی ، زانست و فێربوون و تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن به پێچه‌وانه‌ی ویست و ئاره‌زووی خۆی ده‌زانێ ، که به‌ڕاستی ته‌نیا رێگاش بۆ رزگار بوون له‌ده‌ستیان ، ئه‌گه‌ر مه‌جال و توانا هه‌بێ ، رێ ده‌ست نه‌دانیانه له به‌رێوه‌به‌ری کار و پێسپێردراوه‌کان دا وله قاودانیانه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌ڵ ، باشیان بناسن و گیرۆده‌ی داویان نه‌بن. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، هاوفکری وپرس ورا پێکردن ویه‌کتر خۆش ویستن، رووخۆشی و له خزمه‌ت خه‌ڵک دا بوون ،گوێ گرتن له نه‌زه‌ر وبۆ چوونی خه‌ڵک ، دڵفراوانی و به دڵ ره‌خنه‌وه‌رگرتن ، رێزدانان بۆ به‌رانبه‌ر ، وردبوونه‌وه له روودا و هه‌ل و مه‌رجه‌کان ، چاکه و چاکه کاری ، له تایبه‌تمه‌ندیه گه‌ینگ و به‌ر چاوه‌کانی مرۆڤن، که له‌گه‌ڵ ویست و خواستی هه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵێک دێنه‌ه‌و و ته‌نانه‌ت له رێنوێنی رێبه‌ران ( کتێبه‌پیرۆزه ئاسمانیه‌کانیشدا) داکۆکی زۆری له‌سه‌ر کراوه و، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه به ده‌ست هه‌رکه‌سێکه‌وه بێت ، کلیلی کردنه‌وه‌ی گه‌لێک قفڵی ژه‌نگارۆی ژیانه و په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتنی مرۆڤه‌کانه له کار وبارو هه‌ڵسورانیاندا و مرۆڤ به‌روه لوتکه‌ی پێگه‌یشتن و سه‌رفرازی و ته‌کامول ده‌با و هه‌موو یاسا‌و رێسا ومرۆڤێک سه‌ری رێزی بۆ نه‌وی ده‌کا و به مایه‌ی شانازی ده‌زانێ. هێندێک گازنده ده‌که‌ن و ده‌ڵین هه‌موو که‌س بۆوه نابێ خۆشت بوێ و هاوفکری بی و راپرسی پێ‌بکرێ ، چونکه شه‌ڕانی وئاکار خراپ و شت له‌ده‌ست نه‌هاتوون ، چاکه‌کردن له‌گه‌ڵیاندا بێ که‌ڵکه !، ئه‌م جۆره بیرکردنه‌وانه بیرکردنه‌وه‌ێکی دوور له زانستی و راستین . له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ته‌نیا خاڵی لاوازی خو و ره‌وشتی خه‌ڵک ببینین وسه‌رنج بده‌ین ، وه‌ک ئه‌وه وایه که له که‌م وکوڕیه‌کانی خــۆمان { که به‌راستی لێیان بێبه‌ش نین}، ئاگادار نه‌بین وابیر ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر ئه‌وان شایانی به‌زه‌یی و چاکه له‌گه‌ڵ کردن و پرس و راپێکردن نه‌بن ، ئێمه‌ش نابێ خۆمان به‌هاوشانی ئه‌وان بزانین و له به‌رانبه‌ر کرده‌وه کانیاندا لێبوردنمان هه‌بێ!!. هه‌ر مرۆڤێک خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی چاک و خراپه و هه‌روه‌ک چاکی ته‌واو چاک نی یه ، خراپی ته‌واو خراپیش نی یه و نابــێ !!. ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێت یه‌کترمان خۆش بوێت ،، که‌ده‌بێ واش بین،، له به‌ر ئه‌وه‌ی که کاکڵی مرۆڤ بوون یه‌کترویستی و یه‌کتر خۆشه‌ویستی و رێز لێک گرتن و مافی یه‌کتری له‌به‌رچاوگرتنه وچاکه و جاکه‌کاریه، ده‌بێ بێ لایه‌نانه‌و دوور له هه‌رچه‌شنه فه‌رق وجیاوازێک به‌ڕیوانی و قه‌زاوه‌ت بکه‌ین و له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی وبیرته‌سکی خۆببوێرین و ، له خراپه‌ی دوست و خزم وهاوڕێیان چاوپۆشی نه‌که‌ین و مافی خه‌ڵکی بۆوان ژێرپێ نه‌ده‌ین ، له هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێک دا ، چ خۆشی و چ ناخۆشی ، خۆمان به هاوبه‌شی هه‌موان بزانین و زه‌ره‌رو قازانجی هه‌مووان به هی خۆمان بزانین و له هه‌ر کات و ساتێک دا یاریده‌ده‌ری یه‌کتری بین و ژیان و خه‌باتمان به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌ین و وه‌به‌ستین . له ژیانی سه‌ره‌تایی دا هه‌ر که‌س له هه‌ر پله و پایه‌ێکدابێ، کوێره‌وه‌ری و کێشه‌ی ژیانی هه‌یه که شوێن ده‌خاته سه‌ر وره وبڕیار وژیانی و، له‌هه‌مان کاتیش دا بێ هه‌ڵه‌و په‌ڵه نی یه. به‌ڵام هه‌رکاتێک حاڵ وگوزه‌رانی وی به‌وردی سه‌رنج بده‌ین و وه‌ردی ده‌ینه‌وه و لێی ورد بینه‌وه و که‌م و کوڕیه‌کانیان ده‌ست نیشان بکه‌ین و گوێیان بۆراگرین، ئه‌و کاته‌یه که دڵ و ده‌روون خراپیمان له ئاست ئه‌وان ده‌گۆڕێ و له‌جیاتی رق و بێزاری ، ده‌بێته به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی. هێندێک که‌س به تایبه‌تی خاوه‌ن فه‌رمان وکاربه‌ده‌سته‌کان و ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان ده‌ڕوات ، له بێ مه‌یلی و بێزاری و توڕه‌یی و پێنه‌گه‌یشتن و نه‌زانی ژێر ده‌سته‌کانیان ، که چینی بێ به‌شی کۆمه‌ڵن و ئه‌وانه‌ن که دوور له زانست وفێربوون گه‌وره‌بوون ،هات و هاواریان به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌ڵێـن: ئه‌وانه تێر نه‌خۆر و چاونه‌زێر وبه ته‌ماح و خواسته‌ڵۆکن!!. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه: باشه تا ئێستا هیچ بیرێک له شێوه‌ی حاملاندن وبارهێنانی ئه‌م جۆره که‌سانه کراوه‌ته‌وه؟. یان ئه‌گه‌ر کراوه‌ته‌وه که‌ره‌سته و ئامرازی باهێنان و په‌روه‌رده‌کردنیان بۆ فه‌راهه‌م کراوه؟. ئه‌وانه به‌زۆری که‌سانێکن که له‌منداڵی دا‌و ته‌نانه‌ت سه‌رپه‌رسته‌کانیشیان له‌وپه‌ڕی ده‌ستکورتی و نه‌بوونیدا بۆ به‌ده‌ست هێنانی پاروه‌نانێک ژیانیان بردۆته سه‌ر،هیچ جۆره که‌ره‌سته‌ێکینان بۆ تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی خۆیان ومنداڵ و وه‌چه‌کانیان نه‌بووه ، له ترسی بێ‌کاری و نه‌خۆشی و رۆژ ره‌شی ، هه‌موو کاتێک هێڕ و سه‌رلێ شێواو بوون وته‌نانه‌ت راوێژ و هه‌ڵس و که‌وتیان ئاسایی نی یه و نه‌بووه!!. باشه له به‌رانبه‌ر ته‌وژمی ئه‌و هه‌موو که‌م و کوڕیه‌ی ژیان و نه‌بوونی و نه‌خۆشی و ئێش و ئازارانه‌دا ، چ که‌سێک ده‌توانێ خۆڕاگربـێ و توڕه‌و تۆسن و سه‌ره‌ڕۆ نه‌بێت؟. مسۆگه‌ر ده‌بێ که‌سێک بێت که خاوه‌نی رۆح و فکرێکی ته‌واو هه‌ڵسه‌نگێندراوو کارامه‌و خاوه‌نی ئه‌زموونی باییداری ته‌واوبـێ تابتوانێ خۆی له‌و هه‌موو گێره و کێشه‌و گێژاوانه رزگاربکات!!. ئه‌وه‌ی که پیویسته بکرێت ئه‌وه‌یه که، بۆ له به‌ین بردنی ئێش و ئازاره‌کانیان ، هه‌توانێک وه‌دۆزرێ و بۆ ئاسایشی ژیانیان و بۆ تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنیان هه‌وڵی گونجاو و پێویست بدرێ ، ده‌ستیان بگیرێ ورێگای راستی خه‌باتی دژی هه‌ر چه‌شنه دواکه‌وتوویه‌کیان نیشان بدرێ و رچه‌ی ژیانیان بۆ بشکێندرێ و به قسه و کرده‌وه‌ی باش دڵخۆش بکرێن وفکرو ده‌روون و جه‌سته‌یان وه‌بووژێندرێ . چونکه له قوڵایی دڵ و ده‌روونیاندا ، تایبه‌تمه‌ندی ، چاکی و جوانمێری و له خۆبووردن هه‌یه و به هاندان ورێنوێنی کردنیان ، ده‌توانن بۆ رزگاری خۆیان خه‌بات بکه‌ن و هه‌رکامیان له گۆڕه‌پانی ئه‌و خه‌باته‌دا ببنه سوارچاکی گۆڕه‌پانی مرۆڤ دۆستی و یه‌کتر ویستی . سه‌ره‌ڕای یارمه‌تی و دڵدانه‌وه‌ش ، یه‌کتر خۆش ویستن و مرۆڤ دۆستی ورێزگرتن وماف له‌به‌رچاوگرتن ، چه‌ند به‌شی دیکه‌ی هه‌یه که یه‌کێک له‌وانه ، باش بیرکردنه‌وه وباش به‌کار هێنانی هه‌ست و هۆشه که ، خه‌ڵکی بۆ به‌جێ هێنانی کرده‌وه‌ی باش وره‌خنه گرتن ودووری کردن له وته‌و کرده‌وه‌ی خراپ هاندانه . که ئه‌مه یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی مــرۆڤـی تێگه‌یشتو و شۆڕشگێڕی به راستی یه . نه‌ک وه‌ک هێندیک که‌سی خۆپێ زلی خۆنوێنی هیچ له ده‌ست نه‌هاتوو، هه‌ر که‌زانیان هاوڕی وده‌وروبه‌ریان ، لاقیان خواردانا ، یان هه‌ڵئه‌نگوتن ،یان ره‌خنه‌یان له کرده‌وه‌ێکی نابه‌جێی گه‌ت، ده‌ست ده‌که‌ن به تانه‌و ته‌شه‌رلێدان وپشته‌مله قسه‌ی سووک له پاسه‌نگ خستن و بێزارکردنیان. که ئه‌م جۆره بۆچوون وکرده‌وانه ته‌نیا و ته‌نیا له قازانج وبه‌رژه‌وه‌ندی دژمن و نه‌یاراندایه و له رێگای راستی خه‌بات و شۆڕش و خزمه‌تگوزاری دوور‌مانده‌خاته‌وه‌و تۆوی دڵساردی وبێ مه‌یلی بۆ به‌رێوه‌بردن و جێ به‌جێ کردنی هه‌ر ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی سه‌رشانمان ده‌چێنێ و سه‌رچاوه‌ی ئاوی ژیان و خه‌باتمان شلوێ ده‌کا. که‌به‌راستی خه‌بات و تێکۆشان بۆ له‌ناوبردنی ئه‌م دیارده و که‌سانه ، ره‌وایه‌و ئه‌رکی پیرۆزی سه‌رکی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌که. باشترین ده‌رمان و چاره‌سه‌ریش له‌م بواره‌دا ، بردنه‌سه‌ری راده‌ی زانست وزانیاری ودڵفراوانی وبه‌دڵ ره‌خنه‌وه‌رگرتن و دڵسۆزانه ره‌خنه‌گرتنـه . به‌و هیوایه‌ی هه‌مولاێک دڵسۆزانه ره‌خنه‌بگرین وبه‌دڵفراوانی و تێگه‌یشتوانه‌وه ره‌خنه‌وه‌رگرین. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:10 |
لە سەرماى سەختى زستاندا گاز لە شارى سەردەشت و رەبەت بڕاوە
بە پێى هەواڵ، لە رۆژى شەممە 1ى بەفرانبار گاز لە شارى سەردەشت و رەبەت بڕاوە و خەڵکى ئەو دوو شارە لە وەزعێکى نالەباردا دەژین و بۆ گەرم کردنى خانوەکانیان، هیچ نەوعە سووتەمەنیێکیان دەست ناکەوێ. بە پێى هەواڵ نەوت و گازائیلیش لەو دوو شارە زۆر کەمە و نانەواخانەکان داخراون. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:10 |
کوژرانى بینەزیر بوتۆ سەرۆک وەزیرى پێشووى پاکستان
لە دواى ئەوەى هەواڵدەرى پاکستان بڵاوى کردەوە بینەزیر بوتۆ کوژراوە، (رەحمان ملیک) یەکێک لە بەرپرسانى حیزبی گەلى پاکستان رایگەیاند، خانمى بینەزیر بوتۆ شەهید کراوە.بە پێى هەواڵەکان، بینەزیر بوتۆ لە کاتى پروپاگەندە بۆ هەڵبژاردنەکان لە شارى راولپێندى لەلایەن چەکدارێکەوە تەقەى لێ دەکرێ و دەکوژرێ و هەر ئەو چەکدارەش خۆى لە ناو ئاپۆڕەى جەماوەردا دەتەقێتەوە و ژمارەیێک لە خەڵک دەکوژرێن. ترۆرى بینەزیر بوتۆ لەگەڵ ئەوەى خەسارەتێکى گەورە بوو بۆ خەڵکى پاکستان، لە هەمانکاتدا وەزعى شێواوى پاکستان ئاڵۆزتر دەکا. ئەو کردەوە ترۆریستیە لەلایەن هەر دەستە و تاقمێکەوە بوو بێ کردەوەیێکى نەشیاو ناپەسەندەو، هیچ پاساوێک هەڵ ناگرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:9 |
بۆ جارێکى دیکە ناوچە سنوریەکانى کوردستانى عێراق لەلایەن فرۆکەکانى تورکیەوە بۆمباران کران.
رۆژانى سێ شەممە 4ى بەفرانبار، فرۆکەکانى ئەرتەشى تورکیە بە بیانووى هێرش بۆ سەر بنکەکانى پ.ک.ک جارێکى دیکە چەند شوێنێک لە ناوچە سنوریەکانى کوردستانى عێراقیان بۆمباران کرد. لە ئاکامى هێرشەکانى رۆژى سێ شەممەى فرۆکەکانى ئەرتەشى تورکیە بۆ سەر خاکى کوردستانى عێراق، ناوچە سنوریەکانى چەم چەهى سەر بە شارى ئامێدى کەوتنە بەر پەلامار کە بە خۆشیەوە زیانى گیانى بە دواوە نەبووە. بە پێى هەواڵەکان رۆژى چوارشەممە 5ى بەفرانبار چەند فرۆکەى شەرکەرى تورکى بە سەر ناوچە سنوریەکانى هەرێمى کوردستان دا سووڕاونەوە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:8 |
حوکمى زیندان بۆ خوێندکارێک لە شارى سنە
مێژووی ناردن : Wednesday, December 26 @ 17:56:22 UTC دادگاى رژیم لە شارى سنە، خوێندکارى بە ناوى عوبەید زارعى بە ساڵێک زیندان مەحکوم کردوە، کە ئەو حوکمە بۆ ماوەى 5 ساڵ تەعلیق دەکرێت.ناوبراو پێشتریش زیندانى کرابوو و بە دانى زەمانەت ئازاد کرابوو. بە پێى هەواڵ تاوانى عوبەید زارعى تێکدانى وەزعى زانکۆ و هاوکارى لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانى دژ بە رژیمە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه شانزدهم دی 1386 و ساعت 17:8 |
پیرۆزبایی بەرێز و تێکۆشەر کاک بابەشێخ حسینى سکرتێرى گشتى سازمان
بەبۆنەى لە دایک بوونى عیسا مەسیح و ساڵى نوێى زایینى (2008) هاونیشتمانانى مەسیحى کوردستان و ئێران! پڕ بە دڵ پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم بە بۆنەى یادى لە دایک بوونى حەزرەتى عیسا مەسیح علیە السلام پێغەمبەرى ئاشتى و ساڵى نوێى زایینى 2008. هیوادارم بە هاوکارى مەسیحیانى بەرێز لە کوردستان و ئێران و تێکڕاى جەماوەرى ئێران و کوردستان، کۆتایی بە دەسەڵاتى سەراپا ستەم و بێدادى ئاخوندەکان بێ و چین وتوێژەکانى جەماوەر و خاوەن باوەڕانى دین و مەزهەبەکان لە ئێران و کوردستان لە سایەى ئازادى و دەسەڵاتێکى دیموکراتیک و پارڵەمانى، بتوانن بە ماف و ئاواتەکانیان شاد بن. بێ گومان سەرکەوتن لە بەرانبەر ستەم و بێدادى دەسەڵاتى ئاخوندان، بەندە بەهاوکارى و تەبایی و خەبات و کۆڵنەدانى تێکڕایی شکى تێدا نیە، رۆژێک دێ هەموو شاهیدى رووخانى رژیمى سەرەرۆى ئاخوندى و هاتنەدیی ئازادى دەبین. لەگەڵ پیرۆزبایی گەرمى دووبارەم و هومێد بە شادى و ئازادى بابەشێخ حسینى سکرتێرى گشتى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران 25/12/2007 4ى بەفرانبارى 1386ی کۆچى خۆرى |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه پنجم دی 1386 و ساعت 2:42 |
پیرۆزبایی سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
بەبۆنەى لە دایک بوونى حەزرەتى عیسا مەسیح و ساڵى نوێی زایینى 2008 سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، گەرمترین پیرۆزبایی بە هاونیشتمانانى مەسیحى کوردستان و ئێران پێشکەش دەکا، بەبۆنەى لە دایک بوونى حەزرەتى عیسا مەسیح و ساڵى نوێى زایینى. بەداخەوە لە کاتێکدا، ساڵى نوێى زایینى و لە دایک بوونى حەزرەتى عیسا مەسیح جێژن دەگرین کە دەسەڵاتى شوومى ئاخوندى ستەم و جینایەتى بێ بەزەییانەى بەرانبەر بە هاونیشتمانانى کوردستان و ئێران درێژە پێ دەدا، و دەروى روونى لە خەڵک بەستووە.
بەو هومێدەى بە خەباتى تێکڕایی چین و توێژەکانى خەڵکى ئێران و کوردستان دەسەڵاتى سەرەڕۆ و ملهوڕانەى ئاخوندەکان لە ناوبچێ و ئازادى و ئاشتى باڵ بە سەر ئێران و کوردستان بکێشێ و تێکڕاى چین و توێژەکانى خەڵک و بیر و بۆچوون و ئایینەکان، بۆنەکانیان بە ئازادى بەرێوەبەرن. جارێکى دیکە پیرۆز بێ ئەم جێژنە گەورە و پیرۆزە کۆمیتەى ناوەندى سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران 25/12/2007 4ى بەفرانبارى 1386ى کۆچى خۆرى |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه پنجم دی 1386 و ساعت 2:41 |
11 لە سەدى خەڵک لە ژێر خەتى هەژاریدان
ئەو رۆژنامەى رژین نووسیویە، مودیرى گشتى نەهێشتنى هەژاری رایگەیاندوە، بە پێى دوایین سەرژمێریەکان لە ساڵى 1385 لە وەڵاتدا زیاتر لە 11 لە سەدى خەڵک لە ژێر پلەى هەژاریدان کە لە نێوان ئەو رێژەیەدا نزیک بە 700 هەزار کەس لە ژێر خەتى هەژارى لە ڕادەبەدەردان. (عبداللە عمادى) رایگەیاندوە کە بنەماى دیارى کردنى هەژارى لێکۆلینەوە لە سەرژمێریەکانى ناوەندى ژمێریارى (آمار) و نیشاندانەکانى بانکى ناوەندیە کە بەو پێ یە داهاتى مانگانەى هەژارى لە ڕادەبەدەر و زۆر کە نزیک بە یەک لە سەدى خەڵکى ئێرانن بەرانبەر دەکرێ بە 88 هەزار تمەن، کە ئەو رێژە و ژمارەیە بۆ هەژارى هێواشتر لە وەڵات نزیک بە 188 هەزار تمەنە. بۆیە بە گشتى لە وەڵات زیاتر لە 11 لە سەد جەماوەرى وەڵات لە ژێر خەتى هەژاریدان. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه پنجم دی 1386 و ساعت 2:40 |
11 لە سەدى خەڵک لە ژێر خەتى هەژاریدان
ئەو رۆژنامەى رژین نووسیویە، مودیرى گشتى نەهێشتنى هەژاری رایگەیاندوە، بە پێى دوایین سەرژمێریەکان لە ساڵى 1385 لە وەڵاتدا زیاتر لە 11 لە سەدى خەڵک لە ژێر پلەى هەژاریدان کە لە نێوان ئەو رێژەیەدا نزیک بە 700 هەزار کەس لە ژێر خەتى هەژارى لە ڕادەبەدەردان. (عبداللە عمادى) رایگەیاندوە کە بنەماى دیارى کردنى هەژارى لێکۆلینەوە لە سەرژمێریەکانى ناوەندى ژمێریارى (آمار) و نیشاندانەکانى بانکى ناوەندیە کە بەو پێ یە داهاتى مانگانەى هەژارى لە ڕادەبەدەر و زۆر کە نزیک بە یەک لە سەدى خەڵکى ئێرانن بەرانبەر دەکرێ بە 88 هەزار تمەن، کە ئەو رێژە و ژمارەیە بۆ هەژارى هێواشتر لە وەڵات نزیک بە 188 هەزار تمەنە. بۆیە بە گشتى لە وەڵات زیاتر لە 11 لە سەد جەماوەرى وەڵات لە ژێر خەتى هەژاریدان. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه پنجم دی 1386 و ساعت 2:40 |
تەمەنى ئیعتیاد لە ناو لاوانى ئێران گەیشتە 14 و 15 ساڵەیی
بە پێی سەرژمێریێکى رەسمى، بە هۆى سیاسەتە نەزانکاریەکانى رژیمى ئاخوندى تەمەنى ئیعتیاد لە ناو لاوان کەم بۆتەوەو گەیشتۆتە تەمەنى چواردە و پانزدە ساڵەیی. رۆژنامەى جمهورى ئیسلامى نووسى رۆژانە 500 لاو بەریزى موعتادەکان زیاد دەبن، لە سێ ملوێن نەفەر موعتاد لە وەڵاتدا، یەک ملوێن نەفەریان لە خوار تەمەنى 19 ساڵیدان. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە زۆربەى ئەو کەسانەى لە ساڵەکانى 80 تا 83 زیندانى کراون، لە تەمەنى نێوان 19 تا 25 ساڵیدان و کەسانى 18 ساڵ نزیکەى پێنج لە سەدى ئەو کەسانەن کە زیندانى دەکرێن. یەکێک لە کارناسانى سەر بە رژیم باسى لە زیاد بوونى موعتادەکان لە زینداندا کردوە کە تەمەنیان نەگەیشتۆتە 18 ساڵ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه پنجم دی 1386 و ساعت 2:40 |
كۆچی دوایی پرۆفسۆر هوشه نگی مه جدی
مه نسور بلوری به داخه وه رۆژی 19 ـ12 ـ 2007 پرۆفسۆر هوشه نگ مه جدی دوای ماوه یه ك به ربه ره كانی له گه ڵ نه خۆشی له شاری ئۆپسالای سوئێد، لاپه ره كانی ژیانی پڕ له چالاكی وتێكۆشان، كه بۆلێكۆلینه وه ی زانستی له چه ندقۆناغێكی سروشت دا ته رخان كردبوو، كۆتایی پێهات. پرۆفسۆرهوشه نگ مه جدی تائێستا یه كه م كوردی رۆژهه ڵاته كه توانیوێتی خۆی بگه یه نێته ئه وپله یه له زانست و هه وڵی بێ وچانی بۆ ئه وپرۆژه یه داوه. له وبواره داله چه ندین زانستگه ی وڵاتانی ئوروپا كاری ده كرد‌و له هاتوچۆدابوو. زیاتر له 200 وتاری له باره ی زانست وعیلم بڵاوكردۆته وه. زۆر جاران له كۆبونه وه كانی له گه ڵ به رپرسانی ناوه ندی زانستی ئه و وڵاتانه سه رنجی ئه وانی بۆ سروشتی كوردستان راكێشاوه. له باره ی لێكۆلینه وه ی دوكتور مه جدی له كوردستان به رێز كاك سالارحه یده ری ئاوای بۆ باس كردم: « پرۆفسۆر هوشه نگ دیگوت كه ئاوی كوردستان باشترین سه رچاوه ی ئاوی سه رئه رده. ئه وئاوه بۆته هۆی ساغ وسلامه تی نه ته وه كانی ناوچه. ئاوی رۆباره كانی ده جله وفرات كه سه ر چاوه كانیان له كوردستان را ده گاته به شێكی به رچاو له ناوچه كانی رۆژهه ڵاتی ناوه راست بۆته هۆی ئاوه دانی ئه وناوچانه له كه ون ئاراوه. ئه و ئاواتی ئه وه بوو كه بگه رێته وه كوردستان وبه ئازادی له و بواره دا زۆرتر كار بكات». هوشه نگی مه جدی ساڵی 1331هه تاوی(1952) له ناو بنه ماڵه یه كی عیلمی و فه رهه نگی ناوداری كوردستان له شاری مه هاباد له داییك بوو. وه له ژێرچاوه دێری زانای گه وره ی كوردماموه ستامه لاحوسێن مه جدی ودكتورمحه مه دی باوكی قوتابخانه ی سه ره تایی له شاری مه هاباد سه ركه وتوانه كۆتایی پێ هێنا. ده وره ی ناوه ندی (دبیرستان) له شاری تاران ته واو كرد ودواتر له زانكۆی كشت وكاڵی شاری كه ره ج سه ركه وتوانه دانیشنامه ی ئه ندازیاری پێشكه ش كرد. كاك هوشه نگ وه ك ئه ندازیارو كارشناسی دوخانیات بۆ ماوه ی چه ندساڵ كار وتێكۆشانی خۆی درێژه پێدا. له راپه رینی شۆرشگێرانه دژی حوكومه تی شای ئێران به شداری كردودوای هاتنه سه ركاری ده سته ڵاتدارانی ئاخوندی هه وڵیدا پرۆژه یه كی كشت وكاڵی له رۆژهه ڵاتی كوردستان به رێوه به رێت، به ڵام دوای فه رمانی هێرشه به ناوبانگه كه ی خومه ینی بۆ كوردستان له شاری سه قزبۆ ماوه یه ك قۆڵ به ست و ده ست به سه ر كرا. له ناوقه یران وئاڵۆزی كۆتایی ساڵی 1979 كاك هوشه نگ مه جدی له شاری تاران وه ك ژماره یه كی زۆر له كورده كان به نهێنی ده ژیا وئه وبارودۆخه ناخۆشه مه جالی مانه وه ی له ناوخۆی وڵات به ر ته سك كرد. وه به بێ ویستی ده روونی خۆی له لایه ن ئه ندامانی بنه ماڵه هه وڵی بۆ درا كه ره وانه ی ژیانی ئاواره یی ده ره وه ی وڵات بیت. كورده كان رۆژهه ڵات به تایبه ت كوردانی دانیشتووی تاران به وریایی نیگه رانی په لاماری هێزی نیزامی حوكومه ت بۆ سه ركوردستان بوون. ئه ونیگه رانیه له جێ خۆی دا وه راست گه را وله به هاری ساڵی1980 بۆ جاری دوهه م له لایه ن به نی سه دری كۆنه پارێز‌و ملهۆر فه رمانی هێرش بۆ كوردستان دوپات كراوه وداگیركردن و وێرانی شار‌و دێهاته كانی كوردستان بێ به زه یانه به رێوه چوو. ده رگای زانستگاكان وه ك ناوه ندی زانست و پێشكه وتن داخران وبه ناوی شۆرشی فه رهه نگی پێش به تێكۆشان وچالاكی سه ربه خۆی ناوه ندی عیلمی زانستگاكان گیرا. كۆمه لێكی زۆر خه باتكار وخۆینكار و كه سایه تی و ماموه ستایانی زانستگا كه وتنه به ر په لامار وهێرشی هێزی په لامارده ر و چه كداره كانی حوكومه تی. له ئاكامی ئه و په لامارانه دا زۆر كه س له به ندیخانه كان راگیران و به كۆمه ڵ گولله باران ده كران. راگه یاندنه گشتیه كان وكتێنخانه كان كه وتنه به ر ئه و هێرشانه وكۆمه لێكی زۆرتریش شوێنی خۆیان به نهێنی پاراست، وه یان ئاواره ی هه نده ران بوون. موهه ندیس هوشه نگ مه جدی دوای هاتن بۆ ئوروپا درێژه ی به خوێندن دا‌و له به ر ئه وه زمانی ئینگلیزی باش ده زانی دوای چه ند ساڵ ده وره ی دوكتورای سه ركه وتوانه كۆتایی هات وله زانستگاكانی ئوروپا وانه ی ده كوته وه. له وساڵانه ی دواییشدا توانی پله ی پرۆفسۆری ته واوبكات وهه ر وه ك پێشتر ئاماژه م پێكرد، له وڵاته كانی ئوروپا به رده وام كاری ده كرد‌و له كۆبونه وه وكۆنفرانسه كان دا به شداری ده كرد. پێش كۆچی دوایی پرۆفسۆر مه جدی 3 ئه ندازیای ده وره ی دوكتورا له لای ئه و درێژه یان به خوێندن ده دا. له رۆژه كانی داهاتوودا، ته رمی پرۆفسۆر مه جدی له وڵاتی سویید ئه سپه رده ی خاك ده كرێت وبێ شك كه سایه تیه كورده كان وئه ندامانی بنه ماڵه وهاوكارانی زانستگا و خوێندكاران و به رپرسانی ناوه ندی عیلم و زانست به باشترین شێوه یاد وئه زمونی ئه وزانایه به رز راده گرن. یاد وبیره وه ری به رز بێت ورۆحی شاد. 23 ـ 12ـ 2007 مه نسور بلوری ( * ) ـ بۆ زانیاری له سه ر نوسراوه كان وچالاكیه كانی پرۆفسۆر مه جدی ده توانن سه ردانی ئه و مالپه ره بكه ن: http://www.eom.slu.se/personal/hooshang/hooshang.htm |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه پنجم دی 1386 و ساعت 2:39 |
54 مین بڕیارنامەى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان لە مەڕ پێشێلکارى مافەکانى مرۆڤ لە ئێران‌دا
کۆمەڵى گشتى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژى 27ى سەرماوەز بڕیارنامەیێکى لە دژى پێشێل کرانى مافى مرۆڤ لە ئێران، کە بریتین لە (شکەنجە، قامچى لێدان، قرتاندن و بڕینى ئەندامانى لەش، سەنگسار و ئیعدام لە شوێنە گشتیەکان) پەسەند کرد، لە کۆى 192 ئەندامى کۆمەڵى گشتى ئەو گەڵاڵەى کە لەلایەن کۆمیتەى مافى مرۆڤى نەتەوەیەکگرتووەکان پێشکەش کرابوو، 73دەنگى بەڵێ، 53 دەنگ دژ بە بڕیارنامەکەیان دا و 55 دەنگیش بێ لایەن بوون. رژیمى ئاخوندى بە هۆى ئێعدام، سەنگسار و شکەنجەى زیندانیانى سیاسى و پێشێلکردنى مافى نەتەوەکان و مەزهەب و کەمایەسیە ئایینیەکان کەوتۆتە بەر رەخنەى کۆمەڵگەى جیهانى. لەو بڕیارنامەدا سەربارەت بە گرتنى هەڵسووراوانى خەباتى دژ بە توندوتیژى بەرانبەر ژنان کە بۆ دابین کردنى مافەکانیان تێ دەکۆشن نیگەرانى دەربڕاوە. وەڵاتانى وەک کوبا، کورەى شوماڵى، سودان، سوریە و زیمبابوە کە بۆ خۆیان لەلایەن کۆمەڵى گشتى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتوەکان لە پێوەند بە پێشێلکارى کردنى مافەکانى مرۆڤ رەخنەیان لێ دەگیرێ، دژى پەسەند کرانى ئەو بڕیارنامە بوون. لە بڕیارنامەى نوێ‌دا ئەوە دەست نیشان کراوە کە سەرەڕاى پەسەند کرانى بڕیارنامەکانى ڕابردوو لە پێوەند بە مافى مرۆڤ لە ئێران،بەڵگەى حاشا هەڵنەگر لە سەر بەردەوام بوونى توندوتیژى وەک سەنگسار بۆ کوشتنى تاوانباران، شکەنجە و حوکمە بێ بەزییانە و غەیرە ئینسانى بێ حورمەتى کردن بەو کەسانەى کە بە تاوانبار دەناسیرێن. هەروەها قەمچى لێدان و بڕینى ئەندامانى لەش و ئیعدام کردن لە شوێنە گشتیەکان لە ئێران‌دا جێ بە جێ دەکرێ و دەبیندرێ. هەروەها لەو بڕیارنامە نوێ یە سەربارەت بە زیندانى کردنى هەڵسووراوانى مەیدانى ئازادى ئافرەتان، نیگەرانى ڕاگەیندراوە. ئەو بڕیارنامە داواى کردووە سەرنج بدرێ بە توندوتیژى و جیاوازى دانان بەرانبەر مەزهەبەکان و کەمایەتیە نەتەوەییەکان و رەگەزایەتیەکان بەتایبەت بەرانبەر بە بەهائیەکان. بڕیارنامەى کۆمەڵى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان داواى لە رژیمى ئێران کردوە چ وەک قانوونى و چ بە کردەوە هەر نەوعە جیاوازى دانان بەرانبەر بە کەمایەتیەکان و هەروەها پێشێلکاریەکانە مافى مرۆڤ کۆتایی پێ بێنێ. هەروەها داوا لە رژیمى ئێران کراوە کە ئیعدام لە شوێنە گشتیەکان و سەنگسار کردن و ئازاردان و هەڕشە و ترساندن و شکەنجەى نەیارانى سیاسی و هەڵسووراوانى بارى مافى مرۆڤ نەهێڵێ و کەسانێک کە بە شێوەى سەرکوتگەرانە و بە هۆى باوەڕى سیاسی زیندانى کراون ئازاد بکا. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، بڕیارنامەى نوێى کۆمەڵى گشتى رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان بە بەڵگەیێکى گرینگ دەزانێ لە مەڕ پێشێلکارى مافى مرۆڤ لەلایەن دەسەڵاتى ملهوڕى ئاخوندیەوە و پشتیوانى لە بڕیارنامەى نوێ دەکا و داواکارە کۆمەڵگەى جیهانى بە شێوەى جیددى و کاریگەر لە بەرانبەر دەسەڵاتى ملهوڕى ئاخوندی‌دا هەڵویست بگرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:43 |
ماڵپه ری خه بات مید یا پیرۆز بایی جێژنی پیرۆزی قوربان به گشت موسڵمانانی ئازادی خواز و عه داڵه ت خوازی جیهان پیرۆز بایی ده لێت. پیرۆ ز بایی تایبه تیش پێش که ش به موسڵمانانی کوردستان ده کات. هیوادارین جێژنی خۆ شی و به ره که ت بێت بۆ کوردستانی ئازیزمان و هۆ ێک بێت بۆ یه کسانی و ته فا هومی میلله تانی ناو چه بۆ عه داڵت خوازی و رێز گرتن له مافی یه کتر.|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:42 |
جارێکى دیکە هێرشى قێزەونى تورکیە بۆ سەر هەرێمى کوردستان
لە ماوەى چەند رۆژى ڕابردوودا، هێزە سەربازیەکان و فرۆکە شەڕکەرەکانى تورکیە، ناوچەکانى هەرێمى کوردستانیان بەزاندوەو بۆمبارانى چەند گوندێکى ناوچە سنووریەکانى کوردستانى عێراقیان کردوە. لە دواى ئەو هێرشانە چەند هاووڵاتى شەهید بوون و خەسارەتێکى زۆریش بە دێ و جێ ژیانى خەڵک گەیشتووە. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، هێرشى هێزى سەربازى و فرۆکەى تورکیە بۆ سەر خەڵکى بێ تاوانى کوردستان کە بۆتە هۆى شەهید کردنى چەند هاووڵاتی، بە کردەوەیێکى نارەوا و غەیرە ئینسانى دەزانێ و بە توندى رەفتار و هەڵوێستەکانى دەسەڵاتدارانى تورکیە و ئەو هێرشە نامرۆڤانە و نارەوایانە مەحکوم دەکا و پشتیوانى خۆى بۆ گەلى کورد لە کوردستانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەردەبڕێ.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران 27ى سەرماوەزى 1386 18ى دیسامبرى 2007 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:41 |
لە رووداوێکى هاتووچۆدا 5 کەس بوونە قوربانى
رۆژى پێنج شەممە 22ى سەرماوەز لە جادەى سەردەشت بانە ماشینێکى سەروارى پڕاید لەگەڵ ماشینێکى بارى لە نەوعى تویوتا لاندکرۆزەر خۆیان پێکدادا کە بە داخەوە پێنج کەس دەست بە جێ مردن کە هەموویان ئەندامى خانەوادەیێکن، و ناوەکان بریتین لە: لوقمان یوسف پوور، محسوم شەوکەتى، محەممەد یوسف پوور، مەحسوم یوسف پوور. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، داخ و پەژارەى قووڵى خۆى بەبۆنەى ئەو رووداوە تاڵەوە بە خانەوادەى کەریم بەگزادە و، تێکڕاى خانەوادەى ئەو دۆستانەمان لە ناوچەى بانە و رەبەت ڕادەگەێنێ و لە غەم و پەژارەیان خۆ بە شەریک و هاوبەش دەزانێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:41 |
پەیامى کۆمیتەى ناوەندى سازمانى خەبات
بەبۆنەى هاتنى جێژنى قوربان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانى کوردستان و موسڵمانانى جیهان دەکەین. ئاواتەخوازین کە ئەم جێژنە پیرۆز و پڕ بەرەکەتە ببێتە مایەى خێر و خۆشى بۆ وەڵاتەکەمان و هەروەها رزگار بوونى یەکەجارى میللەتى کورد لە دەست ستەمى داگیرکەران و رووخانى رژیمى ملهوڕى ئاخوندى. هیوادارین کە خەڵکى وەڵاتەکەمان بەتایبەت کوردستان لەم رۆژە پیرۆزەدا ناکۆکى و دڵە ئێشاویەکانیان لە یەکتر لە بیر بەرنەوە و یەکگرتووتر لە ڕابردوو ریزەکانیان یەکبخەن و نەفرەت بکەن لە بەدخوویی و ناخۆشەویستى و رەنجاندنى یەکتر. جارێکى دیکە پیرۆزبایی گەرمتان بەبۆنەى هاتنى جێژنى قوربانى پیرۆزەوە پێشکەش دەکەین و هیوامان جێژنێکى خۆش و مژدە بەخش بێ بۆ گشت لایێک. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران کۆمیتەى ناوەندى 27ى سەرماوەزى 1386 17/12/2007 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:40 |
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی 12 حیزبی کورد و کوردستانی
راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی 12 حیزبی کورد و کوردستانی به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌کشه‌ممه 16/12/2007، فرۆکه جه‌نگییه‌کانی ترکیا، له هێرشێکدا ژماره‌یه‌ک له گوند‌و ئاوه‌دانییه‌کانی باشوری کوردستانیان بۆردومان کرد. له ئاکامی بۆردمانه‌کاندا، پۆلێک هاووڵاتی سڤیلی کورد که له ڕیزیاندا ژن و منداڵ ده‌بینرێن، گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه ناچار بوون له مه‌ترسیی به‌رده‌وامیی هێرشه‌کان، په‌ره‌وازه‌ی شار و شارۆچکه‌کان بن. ئه‌م ده‌سدرێژییانه‌ی ده‌وڵه‌تی ترکیا، هیچ پاساوێکیان بۆ نییه؛ سه‌ره‌ڕۆیی و لاسارییه‌کی ئاشکرا و به‌هێند نه‌گرتنی بنه‌ماکانی پێوه‌ندیی و رێسا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه. پارتی کرێکارانی کوردستانیش، ته‌نیا بیانوویه‌که بۆ ئه‌و پێشێلکارییانه و ئامانجی سه‌ره‌کیی ترکیا دژایه‌تی کردنی ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئیراده‌ی خه‌ڵکی باشووری کوردستانه، که به پێی ده‌ستور له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراقدا خاوه‌نی هه‌رێمێکی فیدراڵه. هه‌ر له‌و کاته‌شدا ئه‌م کرده‌وانه، بێجگه له ئاڵۆزکردنی زیاتری ناوچه‌که، هیچ کێشه و گرفتێک بۆ که‌س چاره‌سه‌رناکا. ئه‌وه‌ی له‌و رووداوه‌دا بۆ ئێمه‌و خه‌ڵکی باشووری کوردستان جێی داخ و له هه‌مان کاتیش‌دا جێی پرسیاره، رێپێدانی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه به‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه، چوونکه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ئه‌رکی پاراستنی سنووره‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له ئاسمان و زه‌وییه‌وه له ئه‌ستۆی هێزه فره‌ره‌گه‌زه‌کانه که ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تییان ده‌کا. ئێمه ئه‌و حیزبه کوردی و کوردستانییانه‌ی ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌مان واژۆ کرده‌وه، ئه‌م په‌لامار و ده‌سدرێژیانه به‌توندی مه‌حکوم ده‌که‌ین؛ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و برینداران و زیان لێکه‌وتووانی ئه‌و هێرشانه هاوده‌ردی ده‌رده‌بڕین و داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخروای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و یه‌کێتی ئوروپا و هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین، به‌رانبه‌ر ده‌سدرێژی و په‌لاماره‌کانی ترکیا و ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمێك که به‌نمونه‌یه‌ك بۆ ته‌واویه‌تی عێراق ده‌هێنرێته‌وه، بێده‌نگ نه‌بن و لێبڕاوانه رێ‌یان لێ‌بگرن. هه‌روه‌ها داوا له فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی فره‌ره‌گه‌ز له عێراق ده‌که‌ین، رێگه به دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه نه‌ده‌ن و یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه و پاراستنی ئاسایش و ته‌ناهی هه‌رێمه‌که. 2007-12-17 حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران پارتی سوسیالیستی کوردستان(PSK) سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران پارتی یه‌کیه‌تیی کورد له سووریا(Yekiti) رێکه‌ڤتنی دێموکراتی کورد له سووریا(Wefaq) پارتی پێشڤه‌ڕۆی دێموکراتی کورد له سووریا پارتی دێموکراتی کوردستان ــ باکورPDKI ــ Bakur پارتی یه‌کێتیی دێموکراتی کورد له سووریا پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان (PWD) پارتی دێموکراتی کورد له سووریا (EIParti) پارتی ئازادی کورد له سووریا پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:39 |
مه‌لی هه‌ست وپه‌یامی رۆحـی شه‌هیدان!
نووسینی: رێبوار حسێنی زۆر له مێژ بوو نیازی گه‌شتێکی دوورم بوو، نیازم وابوو له یه‌که‌م هه‌وارگه‌ی سه‌روه‌رانه‌وه تا دوا جێژوانی ئه‌ویندارانی ئه‌وینێ بڕۆم وچم دی و چم بیست بۆتانی وه گێڕم. ره‌نگه بڵێن : پیره رێبـوارێـکی رێگای پــــڕ له که‌ندو له‌ندی ژیان ، سه‌د جار که‌وتوو و هه‌ڵدێراو ، به‌ڵام قـه‌ت هێز له‌به‌ر نه‌بڕاو، گه‌ره‌کیه بێژێ چـــــه بووگـه؟ ئـه‌م پێره‌لاجانگ چـه‌رموگــه!؟ خزمینه!. به‌یانێک هێشتا خێزان هه‌ڵنه‌ستابوو، کابان کار و به‌رخـی به‌رنه‌دابوو،خۆم پێچاوه و وه‌کازه‌کاه‌م گرته ده‌ست و تینم له لاقان کرد و هه‌ورازی سه‌خت و کووڕی" شاخه زه‌ردو دار ده‌هۆڵم" گرته به‌رو کێواو کێو به قه‌ڵای ئۆغڵو به‌گ دا به‌ره‌و کوێستانی وه‌زه‌نێ و ئاوه‌سپـی ، به‌و" که‌ژه‌ڕێیه"ی که شه‌قامی هاتوو چۆی نه‌شمیل و چاوکه‌ژاڵ و رووبه‌خاڵ و کوڕ‌و کاڵانه له وه‌رزی به‌هاری ژیان و هه‌ڵدانه‌وه ، که بۆ کوێستان ده‌چـن، گوڵی سوێسنه ونێرگز ده‌چنن و شایی ده‌گێڕن و هه‌ڵده‌په‌ڕن و بای باڵ ده‌ده‌ن و گوڵی گه‌نجـی و تازه‌لاوی به بۆن ده‌که‌ن ، بام دایـــه‌وه . خه‌ریک بوو به‌ره‌و که‌لیخان لێی ئاڵێنم ، که له دامێنی " سه‌رتوونی" سه‌ربه‌رزه‌وه، به یه‌ک ئاهه‌نگ وته‌رزه‌وه، له‌گۆرستانه‌که‌ی "ساوان"، له‌و مه‌ڵبه‌ندی خاوه‌ن ناوان، مه‌کۆی سه‌روه‌رانی خه‌بات، فیداکارانی رێی نه‌جات، ده‌نگێک وه‌ک کۆرسێکی سروود، وتیان: هـۆ لالۆی ره‌ش و رووت،! بۆ کــــــــــوێ وا به‌له‌ز بۆ ده‌ڕۆی، چـته واهه‌ناو پڕ بۆسـۆی؟. ئاوڕم داوه ، که‌سم نه‌دی به‌م دووجاوه، به‌ڵام پاشان ، له " سـه‌ید ئه‌حـمه‌دی" ساوان ، سپی پۆش ده‌ستیان هه‌ڵته‌کان ، وتیان: وه‌ره کۆڕمان گه‌رمه به‌م سه‌حه‌ره، لاده لامان وه‌ره، وه‌ره!، په‌یاممان هه‌س بۆمان به‌ره. که‌بۆ لای راست ئاوڕم داوه ، شه‌هید شێخ حسێن له گۆڕستانه‌که‌ی نژۆ ، وتی رامه‌وه‌سته بـڕۆ! که هاتییه‌وه لا‌ده‌له‌لام،هاوڕێی خۆشه‌ویستم پزمام. له دوای دیداری سه‌ربه‌رزان که‌وتمه‌وه رێگا هه‌میسان،. له کوێستانی حه‌وتاش سووکه وچانێکم بۆگرت، پڕ به‌ده‌روونم له‌و هه‌وای کوێستانه سافه‌م هه‌ڵمژی و له‌سه‌ر هه‌وای " ساڵـح دیـلان" گۆرانـی: کویستانان خاڵ خاڵ به‌فری ناجێتۆ ، قیبله‌م گۆڕاوه ئاشتی نابێتۆ، م وه‌ده‌م گاڵه‌ی پیره شه‌ماڵی کوێستانان دا دا. دوای گۆرانیه‌که ،لاسکه گوڵێکی وشک بووی هه‌ڵاڵه‌م به‌ده‌سته‌وه گرت وده‌ستم به خه‌ت وجغز کێشان له سه‌ر عه‌رز کــرد. به ده‌م ئه‌م کرده‌وه‌وه که‌وتمه ده‌ریای بێ بنی خه‌یاڵه‌وه. سوار باڵی ره‌نگاو ره‌نگی په‌پووله‌ی خه‌یاڵم بووم، به‌رز به‌رز ده‌ورم ده‌دان، له‌م لاو له‌و لای خــۆم ده‌مڕوانی، له نزیک "سـووته‌و بستام" په‌پووله‌ی بیر‌و هـۆشم بۆ مژینی ئاوه‌نگی سه‌ر په‌لکی سووره گوڵێک نه‌رم نه‌رم، هێدی هێدی، هاته‌خوار و نیشته سه‌ری. کاتێک په‌پووله‌ی ئه‌ندێشه‌م ده‌می نایه ده‌می گوڵه‌وه، سووره گوڵه‌که هاته دوان و ووتی: ئه‌ی په‌پووله‌ی بیر‌و هه‌ستی لالۆی رێبواری رێگای دوور!، نام ناسیه‌وه هه‌ر به‌شعـوور؟، من جه‌سته‌ی سووری شـه‌هـیـد " فه‌تاح نێزه‌ڕۆیی"، شه‌هیدی رێگای خه‌باتم،!! لێـم سڵ مه‌به زۆر له‌مێژه لێره ته‌نهاو بێ هاوده‌مم،! ده‌تـۆ و به‌شقی رێگای دوورت ، بۆ خاتری کاروانی سوورت ، وه‌ره تاوێک میوانم به، نانێک ئاوێ ، باسێ خـواسێ، چــۆن په‌پووله گـوڵ ناناســێ؟. په‌پووله‌ی بیر مژی ده‌می گوڵی هاوبیر. پاش ماچ کردن و مێزلێکدان ، سووره گوڵی رووگه‌ش و جوان، وتی: په‌یامێکم هه‌یه ، په‌یامی گشتمان ئه‌وه‌یه، بیگه‌ێنه هاوڕێکانم دڵنیابن هه‌ر سه‌رقافڵه‌ی کاروانتانم !. کاتی ماڵ ئاویی ووتی: هه‌ر لێره‌وه رێ نزیکه ، بچــــــۆره پارکه‌که‌ی ســــه‌قز ، شـــــــــۆڕه " غــــــــــه‌زالـی " واله‌وێ ، به‌شــکم چاوێکت پێــی که‌وێ . مه‌لی خه‌یاڵ دای له شه‌قه‌ی باڵ وله دووئاوه‌وه بای داوه ، که سـه‌قزم چاو پێکه‌وت ، شـۆڕه‌سـوارێک لێم ده‌رکه‌وت. به‌گوڕ و تاو له پانتایی پارکی شارا هاتو چـۆی بـوو، ده‌یان گوڵی سوور و جوانی له سه‌ر سینگ و به‌رۆک دابوو، سووره گوڵه‌کانی سه‌رسینگی هه‌موو ده‌میان کرابۆوه و تازه غونچه‌ی پشکووتوو بوون . له‌و لاوه‌تر کاکه" عـه‌لی چه‌مه‌نگولی و کاکه حه‌سه‌نی سه‌لیمی" راوه‌ستابوون، چـوومه‌لایان . " غـه‌زالـی" شۆڕه ســواری خه‌بات ، له کاتێک دا ئه‌م غه‌زه‌له فارسی یه‌ی حه‌سه‌نی سه‌رمه‌دی ده‌ووت که:{ زهـر جا بگذرد تابوت من غوغـــا بپـا سازد ، چ سنگین می‌رود ایـن مرده زبس که آرزو دارد} ، له گه‌ڵ دوو شه‌هیده‌که‌ی تر به‌ره‌و رووم هاتن و ووتیان: چـی یه وامات و داماوی؟، به‌م هاوینه هه‌ڵکوڕماوی؟، له " خه‌رمانان" خه‌رمانی خه‌مت به باکه ، کارمان پێته وه‌ره کاکه، هه‌مانه په‌یامی نه‌جات ، بیبه له بۆ کۆڕی خه‌بات!. جاده‌وجاده به‌ره‌و'' میره‌دێ'' که‌وتمه رێ. مه‌لی خه‌یاڵ له‌سه‌ر لوتکه‌ی شاخه‌سووری سه‌ر پردی میره‌دێ نیشته‌وه. له‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی تێر تێر روانی . له خوارو ژووری جاده‌که ، جه‌نده‌کی جندرمه‌ی مـردوو ، حه‌شری ده‌کرد. ده‌یان داڵاش و خه‌رته‌یان له‌سه‌ر بوون ، له سه‌ر به‌رزی شاخه سووریش، هه‌لۆێکی چاوتیژی چنگ به‌گڕ ، هه‌ڵنیشتبوو. مه‌لی خه‌یاڵ لیی راچه‌نی و ویستی بفڕێ ، به‌ڵام هه‌ڵۆی به‌رزه‌فڕی لوتکه‌گری ، وڵاتی شاخ و داخ و کوێستان ، قاوی لێکردو ووتی: لێم سڵ مه‌به ئه‌من گیانی به‌رزه‌فڕی قه‌ت نه‌مری ، شه‌هـید" حه‌مـه تورکه‌ی" شێره پێشمه‌رگه‌ی ناو سه‌نگه‌ر، به‌وری به‌یان ، هه‌ڵۆی هه‌ڵه‌موت و چیام، بڕوانه جه‌سته‌ی زاماویم بڕوانه شاباڵ و سێنگم که چۆن به هێزی باوه‌ڕ به خۆ بوون و خه‌بات ، یه‌خه‌ی خـۆم کردوه ئاواڵه ، ده‌می زامانی جه‌سته‌که‌م کراونه‌وه وه‌ک هه‌ڵاڵه،! وه‌ره ئه‌ی مه‌لی باڵ سووک بلبلــی ده‌نووک بجووک. ده‌م به بزه روو له مه‌لی خه‌یاڵم ، به ده‌نگێکی به سۆز ئه‌ویش ئه‌م غه‌زه‌له فارسیه‌ی هه‌ڵدا و ووتی: ای مرغ صفا صاحب عهد و وفا ، از من بدلدارم بگو: شانه کم‌تر زن ترسم تارمویت بشکند ، تارموی تواست جانا رشته جان من است !، یه‌کترمان توند له ئامێز گرت و پاشان به‌ره‌و ئارامگای پیرۆزی له گونده جوانه‌که‌ی " گـوێـــزێ ، وه‌پێش خـوی دام ، میواندارێکی لێکردم که‌س نه‌ی کردبــێ!!، ئه‌ویش په‌یامی دامێی و ووتێ: ئه‌ی رێبواری رێی ئه‌وین ، جـێ ما‌و له کاروانی به‌تین ، ببه په‌یامم بۆ یاران ، بۆ کاروانی وه‌فاداران . ئه‌وجـــا یاران ! له‌و کوێستان و شاخ و داخه ، له‌و زۆزان و هه‌رد و باخه، به‌ره‌و شاری کورده‌واری، ئه شاری جێی شه‌ره‌فباری ، شاری سه‌رداری سه‌رداران ، شاری نه‌شمیل و نازداران، شاری هونه‌ر و گۆرانـی ، مه‌کــــــــــۆی " زیــره‌ک " و یارانی ، جـوومه سه‌ر قه‌ڵاکه‌ی سه‌ردار له شاری" بـۆکانــی" دێرین ، مه‌ڵبه‌نـدی کـوردی خــوێن شـیــریـن . له‌و ده‌شتی رێیی سارو قامیش ، دوو شۆڕه‌سواری زۆر چالاک ، دوو گــــــه‌نجی جـــــــــــوانی " موکریان" ؛ خوسـره‌وی ژیـر جـه‌عـفـه‌ری جـوان؛ هه‌ڵه‌داوان به‌تاو و گوڕ، ده‌م به‌سرودی ئه‌ی ره‌قیب ، زۆر به ویقار گه‌لێک نه‌جـیب ،قاویان کردم: وه‌ره ئه‌ی لالۆی عه‌وداڵـی هه‌واڵان ، هاوڕێ و هاوبیره‌که‌ی سـاڵان !، کۆڕتان جــۆنـه؟ هه‌رواگه‌رمـه؟ عـه‌زمـی جاران ، زوور یا نــه‌رمــــه؟! وه‌ره به‌ره ئه‌م په‌یامه ، به‌ڵام توخـــوڵا لالـۆ ! مــامــه ! بێ که‌م وکور به بێ دره‌نگ ، وه‌ک بای سه‌ڕ سه‌ڕ به‌رۆژی روون به شه‌وه‌زه‌نگ ، بیبــه بـۆ یارانی خه‌بات ، دره‌نگ یا زوو رۆژێک هه‌ڵدێ خــۆری نه‌جــات!!. پێچامه‌وه بارگه و بنه ، هه‌وارگه‌م برده شـار"سنـــــه". شاری جوانی له‌به‌ردڵان، پێته‌ختی کوردی ئــه‌رده‌ڵان. له مه‌یـدان" سـیــروس" ئـه‌و شاره، قـرچـه‌س ، زرمه‌س ، هـاواره. کوڕی کورده و له‌ناو سه‌نگه‌ر، دژمن به‌زێنه و کۆڵنـه‌ده‌ر. سێ پاڵه‌وان ، به‌وری به‌یان، پیشمه‌رگــه‌ی رێبـازی خــه‌بات، خـۆیان بۆ گه‌ل ده‌که‌ن خــه‌ڵات." عـه‌تا قـادری ، ناسـر نانـه‌وا، له‌گه‌ڵ سـه‌ید جه‌میل سـه‌ججادی"، له‌ناو جه‌رگه‌ی مه‌یدانی شار، له حاست دژمن به قین و قار، ده‌که‌ن شه‌ڕی مان و نه‌مان ، له پێناو کورد و کوردستان. سڵاوم کرد له‌و حه‌ماسه، ئای له‌و رۆژ و باس وخـواســه!!. شه‌و بوو ، هه‌وا ره‌ش داگیرسا وه‌ک رووی دژمنی نابه‌کار، هه‌وارگه‌م برده" یه‌ک شـه‌وه" ، ئه‌و یه‌ک شه‌وه‌ی گه‌لێک شه‌وه حه‌وته‌وانه‌که‌ی دوانن ، یه‌ک حه‌وته‌وانه‌ی گه‌ردون و، ئه‌وی تریان حه‌وت ئه‌ستێره‌ی پڕشنگـداری ئاسمانی شــۆڕشـی کوردانن. کاکه وریای به بیر و ژیر له گه‌ڵ شه‌ش هه‌واڵی گیانی، وێکڕا هروژمیان بۆم هانــی، وتیان: رامه‌وه‌سته ، بڕۆ هه‌سته، په‌یاممان به‌ره بۆیاران ، بڵێ کۆری وه‌فاداران! حه‌وته‌وانه‌که‌ی یه‌ک شه‌وه ، هه‌موو شه‌وێ له‌و به‌رزی ئاسمانی کوردان ، له مه‌ڵبه‌ندی پیاو و مه‌ردان ، له هه‌ڵاتن و ئاوابوونه ، به‌ڵام مژده ! ئاســۆ روونـه. گاز و گووزی به‌یانی، گه‌یشتمـه گـونده‌که‌ی" قاقڵاوا" باوه ." سـه‌ید کامیلی شاعیـر" بۆ ده‌ست نـوێـژ له سه‌ر چـه‌م بوو. سه‌باح خێریم کرد و ووتی : کوڕم ! بۆ کوێ به خـێـر به‌م سه‌حه‌ره؟! دیاره رێی دوورت له‌به‌ره؟ ووتم: قـوربان! سه‌یاحـۆکێکـی رێـبـــــوارم، زۆر ره‌ش و رووت و نه‌دارم، خه‌رمانانه و کۆگای شێعـرت سوور و زۆره! هاتووم له بۆ خه‌رمان لـۆخــه ، فه‌رمووی: ده‌سا به‌رکۆشه‌که‌ت راخــه! له‌و کۆگاییه‌ی کردوومه که‌و ، شێعری بازت ده‌ی ، یا شــه‌و؟ ووتم قوربان! لای سه‌خـی ته‌بعان محاڵـه روخسه‌تی میوانی شـه‌و، پڕ له په‌ندی به‌رز و جوانه شێعـری "دڵ و باز وکــه‌و. خه‌ریکی وه‌رگرتنی زه‌کاتی شێعران بووم،"شـه‌هید کاک حه‌سـه‌ن بازوکا" گازی کردم: وه‌ره ئێره ، باوه‌ڕت برسییه یا تێــره؟ له یاران یه‌ک یه‌ک کردی پرسیار، له دوور و نزیک له دۆست و یار. ئه‌ویش په‌یامی خـوی پێدام، دڵ پـڕ زوخاو سینه به‌زام. یه‌کسه‌ر به‌ره‌و" بێلوێ" هاتـم ، سه‌دجار که‌وتم ، بۆی راوه‌ستام ،هێواش رۆیشتم هه‌ڵاتم. دیتم " برایـم خـوڕیاوایی" له گۆڕستانـی ئاوایی، ده‌ی گوت گۆرانیه‌کی به‌ســۆز، له هه‌ناوانی دێنـا تــۆز. ئه‌ویش په‌یامه‌که‌ی دامــێ ، له ســه‌ری بوو ته‌نیـا زامــێ . له وێ وه چـووم به‌ره‌و" نستان" ." شه‌هید کاک قادر نستانی و کاک عه‌زیزی عه‌بباسیم" دیـن ، دایانمــێ په‌یامــی به‌تین. چـومه سارتکـی بۆ ده‌راوه‌که‌ی به‌رماڵان ،" زاهیـر ساوانی" ده‌ی ناڵانــد . وتی: زووکه به‌ره په‌یام ، سڵاو بۆ خزم و کاک و مام . هاتمه لای" شه‌هید سه‌یـد تاهیــر ، خه‌ریکی پێچانی زامه‌کانــی بوو . که منـی دی به خۆشیه‌وه به‌ره‌و رووم هات ، په‌یامی خــۆی کردم خه‌ڵات ، ووتی: خـۆ ده‌م بینی به بێ لاق وسینـه به‌زام ، سه‌رو چاو هه‌ڵپڕوزاو و‌دڵ پڕ له کوڵ له مه‌یدانی حه‌ماسه‌و خــوێن ، هاو بیری زامارم به کـۆڵ؟!. په‌یامم بده به‌وانه‌ی ئێستا له هه‌وارگه ماون و بڵـێ: ئێوه و به‌شقـی لاقی قرتاو ، سینگی کون کون ، سه‌رو چاو و بـرۆێ پـڕوزاو. به‌سه هه‌ریه‌ک رووله له‌ێک ، پاڵ وێک دانێک ، فکرێک راێک!. هێز هه‌ر له یه‌کیه‌تی دایه ، به زاۆێک ناکرێ کایـه . به دوو ده‌ست چه‌پڵه لێده‌درێ و به دوو زاۆک گه‌مه ده‌کرێ . که ماڵ ئاوایم له‌و کرد، شه‌هید" خه‌لیفه‌شه‌مسوڵڵا" وباقی هاوباوه‌ران، زۆریان به‌خێر هێنام و به گه‌رمی خوڵقیان کردم. به‌ڵام له به‌ر تاڵوکه‌ییم لایان به‌ند نه‌بووم و به‌و گه‌رمای مانگی" خه‌رمانان" له گۆمه شین بڕێک خۆم فێنک کرده‌وه. پاشان ده‌ستم ده‌یه هه‌ورازی " کــه‌ڕه‌ی" و به‌ره‌و گونـده‌که‌ی" کانــی به‌رد"، ئه‌و گونـده‌ی که بۆیه‌که‌م جـار له‌وێ، هاوباوه‌ر و هاورێ و هابیران ، بوونی" خـه‌باتیان " راگه‌یاند. "کاک عیززه‌تـی" لاوی رووخـۆش، به تاسه‌وه دڵ پـڕ له‌جـۆش، رێی پێ گر تم و ووتی: ئـۆغـربـێ به‌و گه‌رمایـه!،کوێت قۆناغـه و چـت ته‌مایــه؟. له دووره‌وه ده‌سته‌و نه‌زه‌ر بۆی راوه‌ستام، هێشتا زامه‌کانی سه‌ری هه‌ر وا تـــه‌ڕ بوون. ووتی: بجـۆره‌لای پـۆله بازه‌که‌ی" کـۆخـه‌داڵ و پیـرێ " وجابـرۆ. به‌لام وریابه نه که‌ویه داوی ره‌وه کونده‌که‌ی ده‌شته‌تاڵ و په‌ڕ و باڵت وه‌ده‌م باده‌ن!!!. به‌لام پێشتر بچۆره لای" شه‌هید ناســر " له ئـۆغـه‌ڵ ، وریابه ئه‌و ناوه پــڕ له چـه‌قـه‌ڵ. مه‌لی هه‌ستم هاته زوان ووتی: پێش چـوونم بۆلای بازه‌کان ، ده‌چمه لای " قـادر ســاوانی" هه‌ڵۆی چاوتیژی چیـا ، له گوندی هه‌ڵۆی هه‌ڵۆ گــر، مه‌کۆی قادر قاره‌مانی خـه‌بات . هه‌وارگه‌ی هه‌موویاران چــووم. شه‌و بوو ، قه‌فـی جاده‌ی هه‌ژده دۆڵانم گرته به‌ر، زۆر ئه‌ستێره له‌سه‌ر سه‌رم راده‌خوشین ، هه‌ستم ده‌کرد که هه‌موویان رۆحـی به‌رزی شه‌هیدانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ن و گشتیان په‌یامی خۆیان دا‌و له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی دڵمم نوسین . کاتێک به‌ره‌و لای کێوی" دووزیــن" ئاوڕم داوه ، له‌سه‌ر به‌رزی گۆڕستانـه‌که‌ی، شــوێ"یـه ، دوو روناکی شین و جوانم به‌ر چاوکه‌وت، هه‌ر زوو زانیم ئه‌مه تیشکی دوو چاوه شینه‌کانـی شه‌هیـد کاکه " عه‌لـی مه‌لایین" کا به ئیشاره‌ت پێم ده‌ڵێ: په‌یامی منی تازه لاو، شلکه نه‌مامی باغچه‌ی سۆڕش و خــه‌بــات، به‌ره بۆ دارستانـی چــڕ و پــڕی چیای تێکــۆشان و نـه‌جات. هاتم به‌ره‌و دۆڵـی به‌ر ڕێ ، به‌و شه‌وه ساف و ساماڵه ، هاژه‌ی ئاو بوو، هه‌ر شنه‌ی پیره شه‌ماڵ بوو. ده‌نگی هاژه‌ی ئاو و شنه‌ی شه‌ماڵ ، له گه‌ڵ ده‌نگی شه‌هیدانی ئه‌م ناوه‌دا ئاوازێک بوو زۆر ئاشنا. بۆی راوه‌ستام ، گوێم بۆ هه‌ڵخست، هاوڕێیان ! پێتان وا چــم بیـست؟!. "عه‌بدوڵڵا نستانـی" و به‌کرچـه‌کوشـه‌یی" له " باسـکه نیسکان " شه‌هید ره‌حیم سه‌قزی و عه‌زیز بۆیه‌نی" له سیچان وبه‌رده‌ڕه‌ش". شـه‌هید" جـه‌لالـی عـه‌بباسی"، شه‌هید" عابید فه‌یزیان"،شه‌هید" ئه‌میر مه‌ر‌یوانی" و هاو هه‌وارگه‌کانیان له" ساڵوکی خـوارو. کۆڕی گه‌رم و سووری کاکه شه‌هید"تـه‌هـا سووری " روو سوور: شه‌هیدان" جه‌لال سولێمانی، جه‌لال فاتمی، کاکه که‌ریم زه‌ربه‌نه‌یی، هه‌ڵمه‌تی به هه‌ڵمه‌ت ونووری لاوچاک ، وه‌کو کۆرسـی ئه‌و ئاگه‌نگه و، شه‌هیدی به‌وره‌و ئازا کاک " برایم تاژانی و مسته‌فا شـیوه‌ڵه‌یی" له شیوه‌ڵه و" له تی‌ف میره‌وسوویی و ره‌سوڵ ماماڵی" له" کانی برایـم " و" مه‌حمـود ئارمرده‌یی ، له " نیروان"، گشتیان به‌ره‌و گۆڕستانه‌که‌ی تاژه‌بان ، روه‌و" مامۆستا سـه‌ید خه‌لیل و کاکه سـه‌ید عه‌بدوڵڵا ده‌ریایی"، ده‌یان ووت: ئێمه سه‌ربازی وڵات بووین ، ئێمه پێشمه‌رگه‌ی خه‌بات بووین. بێچوه‌شێرو چاو نه‌ترس بوین ، ئێمه بۆ گه‌لمان قه‌ڵات بوین !. ئێستاش ، کاروانی به‌روه ژووری شه‌هیدانین ، رچه‌شکێن و رێ خۆشکه‌ری سه‌رکه‌وتنی کوردستانین ، زامانی جه‌سته‌مان مۆرکی ره‌سه‌نی گه‌ل و شۆڕشـه . لووزه‌وی خوێنی گه‌شی له‌شمان داری سه‌ربه‌ستی پاراو ده‌کا و نه‌مامی باغـی رزگاری وه‌به‌ردێنـێ. له‌م دیو سنووری ده‌ستکردیش ، کاکه " مه‌لا عه‌لی وڵیاوا و که‌ریم کانـی به‌ردی"، له بناری کێوی"گـمۆ" له گۆڕستانه‌که‌ی" که‌نارو"و"شه‌هید وه‌فا جه‌عفه‌ری له دۆڵی سه‌راو میراوا وشه‌هید ره‌سوڵ دڕۆڵه‌یی و لالۆ سه‌ید برایم له سوره‌قه‌ڵات" ، ده‌یانگوڕاند: ئه‌م کاروانه ، ئه‌م کاهکه‌شانه جــوانه ، کاهکه‌شانی شه‌هیدانه . له‌سه‌ر لوتکه‌ی کێوی" گاکڕ" چوار ده‌نگ هاتن به یه‌ک ئاهه‌نگ . شه‌هیدانی " هه‌ژده‌ی ره‌زبه‌ر" دیان ووت: رۆژی هه‌وڵ و راپه‌رینه، رۆڵه‌ی کوردی قاره‌مان! ، به‌رخـی نێر بۆ سه‌ربڕینه، نه‌ک له‌بۆ دۆشین و ران!. له خـوار ئه‌وانیشه‌وه ،کاکه " خه‌لیڵ خۆشکه‌لام" له کاتێک دا کۆڵه‌پستیه‌که‌ی پــڕ له کتێب و ده‌فته‌ر بوو، له‌گه‌ڵ کاکه" تاهێـر سـاوانی" له‌سه‌ر به‌رزی ،" به‌رده‌که‌ڕه‌وه" له به‌ینی ئاوایی " به‌رده‌بووک و زه‌ربه‌نێ " وه بۆ ئه‌و کۆڕه‌یان ده‌ڕوانی . شه‌هید خه‌لیل هێشتا کتێبه‌که‌ی ،" دوکتور عاتف محمود"ی هه‌ر به ده‌سته‌وه بوو که له کۆنفڕانسی بن گوێزه‌که‌ی " سه‌راومیراو" لێی وه‌رگرتم ، که به خه‌تێکی سووری ئه‌ستوور له سه‌ر به‌رگه‌که‌ی نووسرابوو: کامیان ؟ ئیسلام یان مارکسیزم؟ له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ی ووت: خـۆم به پێی خـۆم ده‌چمه سه‌ر پێچاڵی مه‌رگم بۆ گه‌لم ، من نه‌مێنـم قه‌یدی ناکا با ووڵاتم سه‌رکه‌وێ. شه‌هید کاکه تاهیریش سیخۆ ره‌قه‌م یازده‌که‌ی که رۆژی 7 ی به‌فرانباری ساڵی 1361 له پشتی کانی برایم ، به ده‌ستکه‌وت گرتبووی ، له سه‌ر کۆشـی بوو. شه‌هیدانی بۆیه‌نیش هه‌موو پێکه‌وه کاک" حه‌مه بۆیه‌نی" سه‌رچـۆپی بۆ گرتبوون و گه‌ڕیان ده‌گێڕا و ده‌نگی ئاهه‌نگیانم ده‌بیست ، وادیار بوو کاکه تۆفیق بڵه‌سه‌نیان ده‌عوه‌ت بوو وپێوقه‌ده‌می میوانی تازه‌یان له‌لا گه‌لێک به‌خێر بوو ، وابه‌ده‌وریدا گه‌ڕیان ده‌گێڕا ، هه‌رده‌تگوت په‌پوله‌و شه‌من بۆ یه‌کتر ده‌گڕێن و ده‌سووتێن. له‌و چه‌م و دۆڵ و لێڕه‌واره، ده‌نگه‌کان واتێک چـڕژابوون هه‌ر گاڵه بوو. له کاتێک دا که مامۆستا سه‌ید خه‌لیل وانه‌ی شه‌هاده‌ت و فیداکاری بۆ هاو کۆڕ و قوتابیه‌کانی شـی ده‌کرده‌وه ، به دیتنی په‌پووله‌ی بیر و خه‌یاڵم که به‌سه‌ر گوڵه شیلانه‌کانی نزیک گۆڕستانه‌که‌وه هه‌ڵ نیشت ، کۆڕی وانه بێژی راگرت و به‌ره‌و لام هات و شه‌هیدان به‌ریز راوه‌ستان . مامۆستا له چه‌پ وراستی باڵاپۆشی دوو تیتۆڵی وه‌ک یه‌کی برین و توند لێکی گرێ دان و له باڵی به‌ستم و ووتی: ئه‌مه ره‌مز و په‌یمانمانه، بڕۆ بیبه له بۆ یاران ، بۆ هه‌وارگه‌و بنکه‌ی جاران. بڵـێ هاو باوه‌ڕانی خـۆم، هێشتاش هه‌ر پێشمه‌رگه‌که‌ی زووم. جه‌مسه‌ری خه‌بات گرێ ده‌ن ، به‌رگی چه‌ند ره‌نگی فڕێ ده‌ن !، یه‌ک لاوه‌که‌ن رێگای خه‌بات، ده‌نا قه‌ت ناگه‌ن به‌ئاوات!. په‌پووله‌ی ماندوی خه‌یاڵم به‌ره‌و لای" شه‌هابه‌دین ومه‌لاموسا"، گوڵاو گوڵ و چڵاو چڵ که‌وته فڕین. له‌ده‌راوی" شیوی خه‌لیڵ" حـه‌وت کۆتـری سپی سه‌ر باڵ سوور گمـه‌یان بوو. په‌پووله ی هه‌ست وشعورم له‌و لاوه‌تر له سه‌ر چڵی گوڵه هێرۆێک هه‌ڵ نیشت و ویستی پشوو بـدا که شه‌هید" خه‌لیل ره‌شاش و عه‌بدوڵڵا هه‌مزه وباقـی هاوبیرانی شه‌هید، چاویان کرد و گازیان کردێ و ووتیان: روح سووکه‌که! په‌یامی ئێمه‌ش هه‌ڵگره‌و بۆ هاوکۆڕانی به‌ره و بڵێ: گه‌ر داره‌کان ده‌سک نه‌ده‌نه ده‌ستی ته‌ور، قه‌ت ناتوانێ ببڕێته‌وه په‌ل و پۆی داری دارستان!، گه‌ر دڕکی مه‌م و زین نه‌با ، بۆیه‌ک ده‌بوون خـۆشه‌ویستان. هه‌زار نه‌فرین له‌و که‌سانه‌ی ده‌بنه دارده‌ستی نه‌ویستان. به‌ده‌م گولله و قه‌ناره‌وه‌ش ده‌ڵێن : بژی کورد و با ئاوه‌دان بێ کوردستان!. ئه‌و شه‌وه له‌گه‌ڵیان خه‌وتم . شه‌ونمی به‌یان سه‌رباڵی په‌پووله‌ی خه‌یاڵی ته‌ڕ کردبووم ، هه‌ر بۆیه به‌یه‌کم تیشکی خـۆری به‌یان ، له‌سه‌ر به‌رزایی "سوور کێو " له پشتی گوندی" جـه‌مپاراو" خـۆی گه‌رم و وشک کرده‌وه. ویستی سه‌یرێکی " ئــاربـابـا' بکا و به یادی منداڵیوه که خۆزگه‌و ئاواتی ئه‌وه بوو رۆژێک له لوتکه‌ی سه‌رکه‌وێ و له‌وێـوه سه‌یری "بــانــه" کا، قرچـه‌ی کڵاشینکۆفه‌که‌ی "نـاسر میراوایی" لاوچاک ، هه‌ودای خه‌یاڵی پساند، سه‌رنجی دا له کۆڵانی مزگه‌وتی ئاوایی ، کاکه ناسری تازه‌لاو ، باڵا هه‌ڵکشاو وه‌ک لاولاو. جاشی ده‌گلان ، هاواری کرد هـۆ مه‌لی جـوان ! په پووله‌ی هه‌ستی هه‌ستیاران. سڵاوم به‌ره بۆیاران. من ده‌زانم سزای خائین به‌گه‌ل مه‌رگه، پیرۆزه ئه‌رکی پێشمه‌رگه!، شه‌هید و فیدای ووڵاتم ، ئـۆخـه‌ی شـه‌هیدی خه‌باتــم!!. ویستم زۆرتری له‌لابم ، زیاتر به‌دیداری شادبم ، که په‌پووله‌ی رۆحی سه‌رقافڵه‌ی کاروانه‌که‌ی دۆڵی زاخــه، که بۆ کوردان یادی پڕ حه‌سره‌ت و داخه، شه‌هیـد کاک " سـه‌ید عبدولکه‌ریم" ، که دوێ شه‌ویش له‌خه‌وما دیم، له ناو گڕ وتۆز و ته‌ما، له‌ناو بیشه‌و چــڕ و چـه‌مـا، له‌گه‌ڵ کاک" ساڵه وکاک خه‌لیل ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ برای ده‌لیل ، به‌رز به‌رز له‌سه‌ر سه‌رم ، به پێکه‌نین و دڵ گه‌رم ، له‌م چڵ بۆ و چڵ ، له‌م گوڵ بۆ و گوڵ گوڵاو گوڵ و چڵاو چڵ، به‌ره‌و گوڵه زه‌رد و سووره‌کانی" سڵێمان به‌گی بانــه" به‌رێوه بوون. شه‌هیدی فه‌رمانده ، رووی تێ‌کردم و ووتی: خۆ ده‌زانی بست به بستی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی لێت رادیاره، هه‌ر هه‌مووی پـڕ له‌یادگاره!، جێ حه‌ماسه‌ی کوڕی کورده، ژیان ئه‌زمون و سه‌ربرده!. ئه‌وه‌ی رۆڵه و نه‌وه‌ی کورده ، له رووی دژمن ئازا‌و گورده، نیشتمان دایکی هه‌موانه ، بێ ئازادی ژیان ژانه. راسته زوه کۆچ و بارم ، نه ماندوم و نه‌بێزارم ، به‌ڵام باوه‌رکه ناچارم!، هه‌ر ئه‌وه‌ند بوو به‌شم له‌ژین . بۆ گه‌لم ببم به‌په‌رژین. به‌نیازم له‌بۆ پشودان ، بچـــم بۆ سڵێمان به‌گی جوان، له‌وێ دانێم مه‌کۆ و بارگه ، تۆش رامه‌وه‌سته دره‌نگه!، تۆزێکی تر شه‌وه‌زه‌نگه. برۆ بگه‌ره‌وه کاروان ، بڵێ کۆڕێ خه‌باتکاران ، تاهه‌ن دڵسۆزی وڵات بن ، درێژه‌ده‌ری رێی خه‌بات بن . پشتی یه‌ک بگرن یه‌ک دڵ بن ، بۆ یه‌کتر په‌پووله و گوڵ بن. فڕێده‌ن دوودڵی و نیفاق ، سه‌رده‌که‌ون به ئیتیفاق!. له‌وان کردم ماڵ ئاوایی ، دل پر له خه‌م به‌ته‌نیایی. سروه‌ی بای دڵ لاوینی کوردستان و شنه‌ی شه‌ماڵی خه‌رمانان ، مه‌لی خه‌یاڵی هه‌ڵگرتم و بــردی ، کاتێک زانیم له‌سه‌ر به‌رزی چیـــــــــــــــای " قه‌ندیل" له سه‌ر گوڵی شـۆڕه شللێرێک نیشـتـووم ، له لای سه‌روومه‌وه رندوه به‌فرێکی خــۆڵ به‌سه‌ر که به‌ده‌ست شنه‌ی شه‌ماڵه‌وه دیناڵاند و به خــوڕو تاو فرمێسکـی ساردی هه‌ڵــده‌ڕشت ، ئـۆخژنـــی خسته ناو هه‌ناوم که، ئۆخـه‌ی ئه‌وه هێـزی خوێن سارد و شه‌خته‌ی زۆرداری و زستانی بێدادیـه ، ئاوا به تینی باوه‌ڕی خـۆری وه‌ک یه‌ک بوون ده‌توێته‌وه و نامێنــێ ؟!. له خـوارمه‌وه تووله رێـواسێک وه‌ک بووکێکی شه‌رمنی ده‌ست و پی به‌خه‌نــه ،تازه تارای ناسک وترووسکی ناو په‌لی خـۆی دڕی بوو، تاجه گوڵی هێشــو ئاسای گوڵی سه‌رچـڵی له سه‌ر دابوو. چـوومه سه‌ری و تێر تێر بـۆنی سه‌ر وسینگ و گۆناو گه‌ردنیم کـرد. کاتێک که سه‌رم هه‌ڵبــڕی و به‌ره‌و ده‌شته وه‌ک به‌هه‌شته‌که‌ی " وه‌زنێ "م روانی ، شه‌هید " جـه‌لال تاژانی " رۆح سـووکم دی که به کۆڵێک زام و بینه‌وه به‌ره‌و به‌رزی " قه‌ندیلی" سه‌ربه‌رز هه‌ڵـده‌کشا وکه من دی ووتی: هاوڕێ و هاوباوه‌ڕم ! مه‌ڕوانه زامار و شــڕم ، ئێستاش خاوه‌ن هێز و گوڕم! ئه‌م زامه سوورانه‌ی سه‌ر سینه‌م هه‌موو میدالیای شـۆڕشـن . بۆیه قه‌ندیلم هه‌ڵبژارد ، تاوه‌ک فـه‌رخــه هه‌ڵــۆێکی چاوتیــژ ، له‌و به‌رزی سه‌رانـه‌وه سه‌یری نیشتمانم که‌م و تا هـه‌م چاو‌دێر و حه‌سه‌سـی ووڵات بــم!. لێره‌وه ئاسـۆی روونی رزگاری ده‌بینم ، دلنیا بن هه‌ر که یه‌که‌م تیرێژی خــۆری خۆشبه‌ختـی گه‌لمم دی ، جـه‌سته‌ی سووری خـۆمی نیشان ده‌ده‌م تا وه‌ک ده‌ڵێن: خـوێنی شه‌هیده ره‌نگی شه‌فه‌ق شه‌وق ئه‌داته‌وه، بهێنمه‌دی !!. له‌سه‌ر له‌تکه‌ی به‌رزی قه‌ندیله‌وه ده‌شتی کاکی به‌کاکی گه‌رمیانم دیت . چاوم لێ بوو شه‌هید" خالید حه‌سه‌ن نه‌ژاد وباقر جه‌لالیو هاوکۆڕانیان" له بناری" چیای کێوه‌ڕه‌شی رانیه"سه‌ر گه‌رمی قاقا وپێکه‌نین بوون . حاڵیان کردم که په‌یامی ئێمه‌ی بۆ دووبه‌شی کوردستان شه‌هید، بــــه‌ره بۆ رێبوارانی رێمان و بڵێ: له رۆژهه‌ڵات و رۆرژئاو ، له‌گه‌رمیان و کوێستانی نیشتمان ، بۆ هه‌ر بستێکی ئه‌م خاکه ، فیداببی قه یدی ناکه. مه‌رج دڵ و ده‌روونی پاکه ،مادام به‌باوه‌ڕی خه‌بات ، بوینه فیدای گه‌ل و ووڵات ، زۆر دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رین ، که‌وا سه‌هید و سه‌روه‌رین . له دوای ئه‌وان، شه‌هیدانی ده‌ستی تاوان ، سۆران و حه‌مه‌نانه‌وا، عه‌بباس شکاک ، مامه شه‌ریفی بێنه‌وا، تاهیر فه‌یزی ، ره‌حمان قادری و عه‌بدوڵڵا بانـه‌یی و چه‌ندانی تــر، له شاره‌که‌ی شـێـخــی نه‌مــر، نه‌فرینیان بوو له خـۆفرۆشان ، له دار ده‌ستانی بێ ویژدان ، له‌وانه‌ی بۆ پاره‌و سامان ، تاو ده‌ده‌نه کرده‌ی تاوان!! به‌ڵێ: دڵسۆزانی گه‌ل و وه‌فادارانی شه‌هیدانی کوردستان و خه‌بات ! له‌م گه‌شته‌م دا ده‌بوو بۆ لای زۆر شه‌هیدی تربچم و زیاره‌تی روحی پاکیان بکه‌م ، به‌ڵام دڵۆپه فرمێسکێکی ساردی رندوه به‌فره‌که که‌وته سه‌رباڵی ناسکی په‌پووله‌ی خه‌یاڵم و راچه‌نیم !!. که هاتمه‌وه سه‌ر خــۆم دیتم جه‌ستم شه‌ڵاڵی ئاره‌قه و به شنه‌ی شه‌ماڵی خه‌رمانان ته‌زووی غروور و حه‌سره‌تم به‌له‌ش دادێن " غروور بۆوه‌ی رێبـــواری رێی شه‌هیدان و په‌یڕه‌وی رێگای خـه‌باتـم . حه‌سره‌ت بۆوه‌ی که ئاواره و دوور ووڵاتم "!!. که سه‌یری ئه‌و خه‌ت و جغزانه‌م کرد که به‌نووکی لاسکی وشکی هه‌ڵاڵه‌که کێشابوومن ، نووسرابوو: شه‌هید، شاهیدی زیندووی مێژووه. تاپۆی ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه و ، سه‌روه‌ری قه‌ت نه‌مردووه. مایه‌ی شانازی گه‌لیه‌تی و، چاودێری نیشتیمانــه. باشترین پاداشتیش بۆیان ، درێژه‌دانی رێیانـــه. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:38 |
به ڵێنێ شادی‌م
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:37 |
19ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی جیهانی جارنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤه
نووسینی : بێهروز ئه‌رده‌ڵان بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی ڕێكخراوێك به ناوی مافی مرۆڤ له دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له ساڵی 1948 هاته ئاراوه و زۆرێك له وه‌ڵاتانی ئاشتیخواز له دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌وری سه‌ره‌كیان گێرا. له ئاكامی هه‌وڵ و ماندوو بوونی ئه‌و وه‌ڵاتانه، سه‌ر ئه‌نجام ڕۆژی 10ی دیسامبر به ڕۆژی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ ناسێندرا. جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ كه له پێشه‌كێك و 30ی به‌ند پێك هاتووه، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ كه ئینسانه‌كان له ماف و یاسادا به‌رانبه‌رن و مافی هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵات و ئازادیی و موڵكداری و ئاسایشیش له‌ده‌ست وان دایه. بۆ تێ گه‌یشتن له نێوه‌ڕۆك و بێچمی ئه‌و جاڕنامه‌یه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر زوو داوای له وه‌ڵاتان كرد كه ده‌قی ئه‌و بابه‌ته وه‌رگێڕنه سه‌ر زمانی خۆیان و له‌شیكردنه‌وه‌ی دا هه‌ڵسوڕ و كارابن تا هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی سودی لێ وه‌ربگرێ و ده‌سه‌ڵاته خۆ سه‌پێنه‌كانیش تێ بگه‌ن كه لادان له‌و پڕه‌نسیبانه لادانه له یاسا. له به‌شێك له وه‌ڵاتانی ڕۆژ ئاوا تا ڕاده‌یێك كاربه‌و جاڕنامه ده‌كرێ و هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی دراوه، به‌ڵام له وه‌ڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵاتدا وه‌ك پێویست له به‌رچاو نه‌گیراوه و خه‌ڵك به كه‌می سودمه‌ند بوون له‌و جاڕنامه‌یه، چونكه زۆربه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كانی وه‌ڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵات بۆ خۆیان خاوه‌نی به‌راورد و به‌رنامه‌یێكن و هه‌ر ده‌سه‌ڵاته به پێی قازانجی خۆی و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات یاسای داڕشتوه. له جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤدا حوكمی قورس له شێوه‌ی ئێعدام و بڕینی ئه‌ندامی له‌ش و سوكایه‌تی و به‌رده باران و برینداركردنی هه‌ستی مرۆڤ به توندی ڕه‌د كراوه‌ته‌وه كه له درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ده‌قی جاڕنامه‌كه ده‌نووسمه‌وه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌و جاڕنامه‌دا هاتووه ده‌سه‌لاَته‌كانی وه‌ڵاتانی شه‌رق خه‌ڵك ئێعدام ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت كه‌سانی ژێر 18 ساڵیش. بڕینی ئه‌ندامانی له‌ش و سوكایه‌تی و به‌رده بارانیش به‌ڕێوه ده‌به‌ن. كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران كه كۆمه‌ڵگه‌ێیكی زوڵم لێكراوه ئاواتی ئازادیه‌و به درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان مافی مرۆڤی تێدا پێخوست كراوه‌و مرۆڤی بیر ئازادنیه‌كه نه كه‌وتۆتبێته به‌ر سوكایه‌تی و زیندان و هه‌ڕه‌شه. له ماوه‌ی 30 ساڵ ته‌مه‌نی نیزامی ئاخوندی‌دا مافه‌كانی مرۆڤ به شێوه‌ی سیستماتیك پێشێل كراوه، به‌جوَرێك كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌و باره‌یدا ڕووی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕابردووی وه‌ك سه‌فه‌وی و قاجارو پاشایه‌تی سپی كردۆته‌وه. ڕابردووی ڕژیم پڕه له جینایه‌ت له دژی مرۆڤایه‌تی و لێره‌دا ته‌نیا باس له ده‌ورانی پاسدار ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌كه‌م كه له‌ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جینایه‌تی سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی ئێران خوڵقاندوه. نیزیك به 250 كه‌س ئێعدام و 300 كه‌س له چاوه‌ڕێ ی ئێعدام دان. ده‌ست په‌ڕاندن و به‌رده‌باران بۆته حاڵه‌تێكی ئاسایی له بێ دادگاكانی ڕژیمدا و گرتنی كچان و كوڕانی لاو له‌ژێر ناوی لات و لووت گه‌یشتوَته ئه‌وپه‌ڕی خۆیی و زیندانه‌كان ئاخێندراون له بیر جیاوازان. ئاسایش و ئه‌منیه‌تی هه‌موو تاكێكی ئازادیخواز كه‌وتۆته به‌ر مه‌ترسی و هیچ ئازاد ئه‌ندێشێك له ژیانی خۆی ئه‌مین نیه. به‌هۆی زۆرهێنانی له ڕاده‌به‌ده‌ری هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌زاران زانا له ئێران چوونه‌ته ده‌ر، به‌شێوه‌یێك كه ده‌ورانی ڕژیم به‌تایبه‌ت كابینه‌ی پاسدار ئه‌حمه‌دی نژاد به ده‌ورانی هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان ناودێر كراوه. ڕفاندن و بێ سه‌روشوێن كردنی خوێندكار و مامۆستایانی زانكۆ په‌ره‌ی ستاندوه و، زانستگا وه‌ك مه‌كۆی خه‌بات له‌دژی سه‌ره‌ڕۆیی بۆته شكه‌نجه‌گا له‌دژی خوێندكاران و ده‌روی ڕوناك و خوێندنی به‌كه‌ڵكیان بۆ خوێندكارانی سه‌ربه‌خۆ نه‌هێشتۆته‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد و لیبڕاڵی ئه‌م زه‌مه‌نه به كرده‌وه جاڕنامه‌ی گه‌ردونیان كردۆته پێوانه بۆ به‌ره‌وپێش چوونیان له هه‌مووباره‌كان دا‌و له‌وباره‌یدا زۆر ناوه‌ندی خه‌ڵات به‌خشی وه‌ك خه‌ڵاتی نۆبڵ و له‌و بابه‌ته‌یان بۆ هاندانی و به‌رچاوانی كۆمه‌ڵگه خستۆته گڕو به‌رچاوتر له ڕابردوو هه‌ڵسوریان كردون. با خوێنه‌ری به‌ڕێز خاڵه‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ وه‌خوێنێ شیته‌ڵی بكا‌و به‌راوردێك له‌نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێران و پێبه‌ند نه‌بوونی به جاڕنامه‌كه و بانگه‌وازی ڕاگه‌یاندنه‌كه بكا. ئه‌وه ده‌قی وه‌رگێرداوی جارنامه‌كه‌یه كه له په‌راوێزی ئه‌م بابه‌ته‌دایه: 1- هه‌موو مرۆڤێك به ئازادی له دایك ده‌بن و یه‌كسانن له نرخ و پایه و ماف‌دا عه‌قڵ و ویژدانیان پێدراوه ده‌بێ به رۆحێكی برایانه ره‌فتار له گه‌ڵ یه‌ك بكه‌ن. 2- هه‌موو مرۆڤێك شیاوی سوود وه‌رگرتنه له ته‌واوی ئه‌و ماف و ئازادیانه‌ی له‌م بانگه‌وازه دا هاتوون بێ جیاوازی ره‌گه‌ز و جنس و زمان و باری رامیاری و بنه‌مای نیشتمانی. 3- هه‌موو كه‌سێك مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی هه‌یه. 4- نابێ كه‌س بكریت به كۆیله. 5- مرۆڤـ نابێ شكه‌نجه بكرێ و ره‌فتاری تووند و تیژی وه‌حشیانه‌ی له گه‌ڵ بكرێ. 6- هر كه‌سێك له شوێنێك بێ مافی دانپێدانانی كه‌سایه‌تی یاسایی هه‌یه. 7- هه‌موو مرۆڤێك له به‌رده‌م یاسا دا یه‌كسانن و مافی پاراستنیان هه‌یه. 8- بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه په‌نا به‌رێته به‌ر دادگا نیشتمانیه‌كان بۆ پاراستنی ئه‌و مافه بنه‌ره‌تیانه‌ی كه یاسا و ده‌ستوور پیێ داوه. 9- نابێ كه‌س به شێوه‌ی ره‌مه‌كی بگیرێ یا ده‌ست یا ده‌ست به سه‌ر بكرێ و دوور بخرێته‌وه. 10- بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌یه به شێوه‌یێكی ره‌وا مافی روون كردنه‌وه‌ی سكاڵای بكات له به‌ر ده‌م دادگایێكی سه‌ر به خۆ و بێلایه‌ن و به شێوه‌یێكی ئاشكرا بێت. 11- هه‌موو مرۆڤێكی تاوانبار كرا‌و به تاوانێك بێگوناحه، هه‌تا له دادگایێكی ئاشكرا به پێی یاسا تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌پێندرێت و ده‌بێ له‌و دادگایه دا هه‌موو گه‌ره‌نتێه‌كی پێویست بۆ دیفاع كردن له ئه‌ودا دابین كرابێت. كه‌س بۆ ئه‌نجام دانی یا نه‌دانی كارێك كه له كاتی ئه‌نجام دانیدا به پێی یاسای نیشتمانی یان نێوده‌وڵه‌تی به تاوان دانه‌نراوه، سزا نادرێت هه‌ر وا سزایێكی قورستری به سه‌ر دا ناسه‌پێندرێ و له‌و سزایه‌ی كه له كاتی ئه‌نجام دانیدا به سه‌ری دا سه‌پێندراوه. 12- نابێ ژیانی تایبه‌تی، ژیانی خێزانی، شوێنی دانیشتن یا نووسینه‌كانی هیچ كه‌سێك به ره‌مه‌كی ده‌ستی تێوه‌ر بدرێت وه به‌ر په‌لامار بكه‌وێت. هه‌موو كه‌سیش مافی خۆ پاراستنی له‌و جۆره كردارانه هه‌یه. 13- (1) هه‌موو كه‌سێك ئازادی هاتووچوو و هه‌ڵبژاردنی شوێنی خۆی هه‌یه له نێو سنوری هه‌ر ده‌وڵه‌تێك دا. (2) هه‌موو كه‌سێك مافی هه‌یه هه‌موو وه‌ڵاتێك و له‌وانه‌ش وه‌ڵاتی خۆی به جێ بهێڵێت یان بۆ وه‌ڵاتی خۆی بگه‌رێته‌وه. 14- (1) هه‌موو كه‌سێك بۆی هه‌یه په‌نا به‌رێته هه‌موو وه‌ڵاتێك له ترسی چه‌وسانه‌وه و له ناو بردن و شكه‌نجه. (2) له‌و حاڵه‌تانه‌ی به دوادا گه‌ران له راستیدا له سه‌ر بناغه‌ی تاوانێكی گشتی و ناسیاسی یان هه‌ڵسوكه‌وتێكی پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما و ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت. 15- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی هاو نیشتمانیه‌تی خۆی هه‌یه. (2) نابێ به زۆر ئه‌و مافه له كه‌س وه‌ر بگیرێته‌وه یان مافی گۆرینی نه‌درێتێ. 16- (1) پیاو و ژنی ره‌به‌ن مافی ژن و مێردایه‌تی و دامه‌زراندنی خێزانیان هه‌یه، بێ گویدان به ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئایین له ته‌واوی ماوه‌ی هاوسه‌ریه‌تیدا یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دا ژن و مێرد خاوه‌نی مافی یه‌كسانن.(2) هاووسه‌ریه‌تی ده‌بێ به ره‌زامه‌ندی ته‌واو و ئازادانه‌ی ژن و مێرد ئه‌نجام بدریت.(3) خێزان بناغه‌ی سروشتی كۆمه‌ڵگایه، ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه له پاراستنی كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ت سوود وه‌ر بگرێت. 17- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی موڵكایه‌تی هه‌یه به ته‌نیا یان له گه‌ڵ خه‌ڵكدا. (2) نابێ به ره‌مه‌كی موڵك له هیچ كه‌س بستێنرێت. 18- هه‌ر كه‌سێك مافی ئازادی بیر كردنه‌وه و ویژدانی و ئایینی هه‌یه. هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ عه‌قیده‌ی خۆی بگۆری. 19- هه‌ر كه‌سێك مافی ئازادی بیر و را ده‌ر برینی هه‌یه. ئه‌م مافه ئه‌وه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له بوونی بیر و باوه‌ری خۆی نه‌ترسێ و له به‌ده‌ست هێنانی زانیاری و بیر وهزر و بڵاو كردنه‌وه‌ی به هه‌موو ئامرازێك و به بێ هیچ تێ بینێك ئازاد بێت. 20- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی و به‌شدار بوونی له كۆمه‌ڵه و ده‌سته و تاقمه ئاشتی خوازه‌كاندا هه‌یه. (2) ناتوانرێ كه‌س به زۆر ناچار بكرێت له كۆر و كۆمه‌ڵێك دا به‌شداری بكات. 21- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی به‌شدار بوونی هه‌یه له به‌رێوه بردنی كار و باری گشتی وه‌ڵات دا، راسته و خۆ یان به شێوه‌ی نوێنه‌ر هه‌ڵبژاردن. (2) هه‌موو كه‌سێك ئه‌و مافه‌ی هه‌یه له هه‌لو مه‌رجی یه‌كسان، كار و باره گشتیه‌كانی وه‌ڵاتی خۆی له ئه‌ستۆ بگرێـت.(3) ویستی خه‌ڵك سه‌ر چاوه و بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاته. ئه‌م ویسته ده‌بێ له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی خۆله‌كی و راست بخرێته روو. هه‌ڵبژاردن ده‌بێ گشتی و به یه‌كسانی و ده‌نگدانی نهێنی به شێوه‌یێكی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت كه ئازادی ده‌نگدان مسۆگه بكات 22- (1) هه‌ر كه‌س ئه‌ندامی كۆمه‌ڵ بێت مافی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. وه ده‌بێ به گوێره‌ی ده‌ستوور و یاسای هه‌ر ده‌وڵه‌تێك مافی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و گه‌شه كردنی ئازادانه‌ی كه‌سیه‌تی دابین بكرێت. (2) هه‌مووان ئه‌و مافه‌یان هه‌یه كه له به‌رامبه‌ر كاری یه‌كسان به بێ هیچ جیا كاریێك حه‌قده‌ستی یه‌كسان وه‌ر بگرن. (3) هه‌ر كه‌س كه كار ده‌كا شیاوی ئه‌وه‌یه كه حه‌قده‌ستی داد په‌روه‌رانه و جێی ره‌زامه‌ندی وه‌ر بگرێت كه به پێی بنه‌ما مرووییه‌كان ژیانی ئه‌و و خێزانه‌كه‌ی دابین بكات و له حاڵه‌تی پێویستدا به شێوه‌یێكی دیكه‌ی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌واوی بكات. (4) هه‌ر كه‌سێك ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه بۆ دیفاع كردن له قازانجه‌كانی خۆی له گه‌ڵ كه‌سانی دیكه سه‌ندیكا درووست بكا یان ببێته ئه‌ندامی سه‌ندیكاكان. 23- هه‌موو كه‌سێك مافی كار كردن و ئازادی هه‌ڵبژاردنی كاری هه‌یه و مافی بوون به ئه‌ندامی سه‌ندیكای هه‌یه و بۆی هه‌یه داوای هه‌لومه‌رجێكی شیاو بۆ كار بكات. 24- هه‌موو كه‌سێك مافی پشوودان و كاتی ڤاڵا و دیاری كردنێكی له باره‌ی سه‌عاته‌كانی پشوو دانی ده‌ووری هه‌یه و به وه‌ر گرتنی مووچه‌ی خۆی . 25- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی ژیانێكی تێری هه‌یه كه به‌شی پاراستنی له‌ش ساغی و خۆش گوزه‌رانی خۆی و خێزانی بكات. (2) دایكان و منداڵان مافیان هه‌یه سوود له چاودێری و یارمه‌تی تایبه‌تی وه‌ر بگرن. منداڵانی بێ باب یان هه‌ڵبراو له دایك و باب هه‌موویان به یه‌كسانی مافی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌یه 26- هه‌موو كه‌سێك مافی فێر بوونی هه‌یه وه ده‌بێ به‌لای كه‌مه‌وه پله‌ی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تیه‌كانی خوێندن به خۆرایی بێت. وه خوێندنی سه‌ره‌تایی به زۆر بێ و خۆێندنی پێشه‌یی و هونه‌ری بڵاو بكرێته‌وه و باوكان و دایكان خاوه‌نی مافی یه‌كه‌من له هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی په‌روه‌رده كردنی مناڵه‌كانیان. 27- (1) هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به ئازادی به‌شداری ژیانی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه بكات و چێژ له هونه‌ر وه‌ربگرێ و به‌شداری له پێشكه‌وتنی زانستی بكات و سود له به‌رهه‌مه‌كانی وه‌رگرێت. (2) هه‌موو كه‌سێك مافی پاراستنی قازانجی مه‌عنه‌وی و ماددی هه‌یه كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ به‌رهه‌مه زانستی یان ئه‌ده‌بی یان هونه‌ریه‌كانی. 28- هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای سیسته‌مێكی وه‌ها بكات كه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌و ماف و ئازادیانه دابین بكات كه له‌م بانگه‌وازه دا نووسراوون به ته‌واوی جێ به جێیان بكات. 29- (1) هه‌ر كه‌سێك له به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه دا به‌ر پرسیاره كه هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ گه‌شه كردنی ئازادی و ته‌واوی كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌ره‌خسێنێ (2) هه‌ر كه‌سێك له جێ به جێ كردنی ماف و كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئازادیه‌كانی خۆی ته‌نیا ملكه‌چی ئه‌و به‌ر به‌ستانه‌یه كه به هۆی یاساوه بۆی دیاری ده‌كرێت به مه‌به‌ستی ناسین و رێز گرتن له ماف و ئازادی كه‌سانی تر و هه‌روا له به‌ر چاو گرتنی پێویستیه دروسته‌كانی ئه‌خلاقی و رێكووپێكی گشتی و خۆش گوزه‌رانی گشتی كه له كۆمه‌ڵگه‌یێكی دیموكراتیدا دانراوون. (3)- نابێت به هیچ شێوه‌یێك ئه‌م ماف و ئازادیانه دژ به ئامانج و پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌كار بهێنرێت. 30- هیچ ده‌قێكی ئه‌م بانگه‌وازه نابێ وا لێك بدرێته‌وه كه رێگه بدا به ده‌وڵه‌تێك یان كۆمه‌ڵگایێك یان تاكه كه‌سێك كه مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه كارێكی وا بكه‌ن دژ به‌م بانگه‌وازه بێ. بێهروز ئه‌رده‌ڵان |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:36 |
په روه رده ی منداڵ و کارایی ژینگه له سه ر منداڵ
نووسینی: کاوه ئه مینی ئه م لایه نه ی په رورده به دوو فاکته ری سه ر ه کی گرێدراوه ، که له لاێک پێوه ندی به ژیانی منداڵ له ناو بنه ماڵه که ی له لاێکی که پێوه ندی به ئه و کاته ی منداڵ له قوتابخانه بۆ فێر بوون به گشتی به سه ری ئه بات ، هه یه. ئه گه ر ئه م دوو فاکته ره سه ر ه کیانه به باشی و شیاویی به ر ێوه بچن ، پیداویستی بۆ ڕه وته کانی که که م ده بێته وه به واته ێکی ئه گه ر ئه و دوو لایه نه ی ژیانی منداڵ به باشی به رێوه بچن، منداڵ له باری جه سته یی به هۆێ گرفتی ده روونی و ده رونی به گشتی ، زۆر به رێکه وت ئه گه ری تووش بوونی ته نگ و چه ڵه مه ی له ژیانی دوا لاوی و گه وره ساڵی بۆ دروست ده بێت. یه کێک له بنه ڕه ته کانی سه ره کی په رورده ی منداڵ و گه شه کردنی جه سته یی و فیکریی که له خۆ شه ویستی بێ گومان و بێ قه ید و شه رتی دایک و باوکه یان به ر پرسانی ژیانی بنه ماڵه یی یه وه سه ر چاوه ده گرێت. مانای خۆ شه ویستی له ڕوانگه ی په رورده وه '' پێداگۆگیک'' برییتی یه له گشت کۆ ی هه موو لایه نه باش و پۆزیتیڤه کانی هه ڵسوکه وت له گه ڵ منداڵه که ئه م ئامانجه ش ته نیا به مه به ستی شیاوکردنی ژیانی منداڵ بێته ئاراوه و هه ڵسوکه وتی پێ بکرێت. ئه م خۆ شه ویستی یه دایک و باوک پێویسته له هه ر چه شنه چوارچێوه دانان و شه رت و مه رجێکی خۆ شه ویستی له به رامبه ر خۆ شه ویستی به دوور بێت ، و له هه مان کات پێویسته ویستی دایک و باوک بۆ باشی ژیانی منداڵ و کارامه یی یان بۆ ئه م مه به سته به رده وام پڕ ئه زموون تر که ن. ئه م خۆ شه ویستی یه به و مانایه نی یه که منداڵ ئه وه ی ده ی هه وێت بۆ ی بڕه خسێنرێت و به ئه نجامی بگه ێنێت، به ڵکو ده بێت خۆ شه ویستی دایک و باوک بۆ منداڵ به شێوه ێکی به رده وام له ئارادا بێت، ته نانت ئه گه ر منداڵ نه گونجاو و ناشیاویش هه ڵسووکه وت بکات، نابێت هه ست به که م بوونه وه ی خۆشه ویستی دایک و باوک و یان که س و کاری بکات. په روه رده ی خۆ شه ویستیانه بێ شه رت و مه رجه و له هه مان کات دا ڕێنوێنی،لێهاتوویی ،به رێوه به ریی، و پێوه ندیی دایک و باوک ده کاته ئامانجی په روه رده ی زانستی بۆ باشتر ژیانی منداڵ. دیاره ئه م لایه نه ش پێوه ندیی به ڕه وته کۆ مه ڵایه تیه کان و یاسا و ڕێسا کانی ناو کۆمڵگا هه یه، که ئه م لایه نه ش ده کرێ و پێویسته به شێوه ی گونجاو هه ڵسه نگیندری و به راوردی له سه ر بکرێت. ئه گه ر ئێمه نه مان هه وێت له هه ڵسوکه وته کۆ ن باوه کانمان ، ئه و به شانه ی که زیانی بۆ گه شه ی مندال هه یه ئالوگۆر دروست که ین، بێ گومان زیان به ڕه وتی گه شه ی جه سته یی و ژیریی منداڵ ئه گه ێنین . ئامانج ئه وه یه که منداڵ به شیوه ێک په رورده بکرێت که هه ر له قۆناغی منداڵیه وه ئاماده ی سه ر به خۆ بوونی بۆ ژیانی لاو یی و دوا قۆناغی لاویی بێت. ڵێره دا گرنگ ئه وه یه که ئه و خۆ شه ویستی یه نا بێت به شێوه ێک بێت که منداڵ ئه وه نده ژیانی به دایک و باوکیه وه پێوه نددرا بێت، که ئیراده ی هه ر چه شنه سه ر به خۆ یی و تاقی کردنه وه و هه ڵسه نگاندنی شیاو له نا شیاو بۆ به رێوه به ری و ژیانی دا هاتووی به شێوه ی خۆ ویست یان ئه و جۆره ی ده ی هه وێت، لێ به ر به ست بکات. نزیکی و هه ستی دڵنیا بوونی منداڵ کلیلی په روه رده ێکی سالمه. نه هۆی پێوه ند ی نزیک له نێوان منداڵ و سه ر په رشتکارانی بنه ماڵه یی له ته مه نی ساوایی دا ، بنه ڕه تی خۆ ناسینی منداڵ و پێوه ندی به دایك و باوکی و جیهانی ده ره وه ی دا ئه مه زرێت. ئه م باوه ڕ به خۆ بوون و باوڕ کردنه به سه رپه رشتکارانی بنه ماڵه یی ئه بێته ڕێبازێکی درێژ خایان له گه شه و پێشکه وتنی منداڵ. له م قوناغه دا منداڵ پێویستی به پێوه ندی گه لێک هه یه که گه رمی هه ستی دڵسوزی و خۆشه ویستی بنه ماڵه یی بۆ دروست کات، و ئه م پێوه ندیه نزیکه ی دایک و باوک بۆ منداڵ هه ستی پارێزراویی له لای منداڵه که دروست ئه کات. هه ندێ جار له وانه یه منداڵه که له که س و کاری به پرسێت ، ئایا ئه وان خۆ شیان ئه وێت؟. ئه م خۆ شه ویستی بێ شه رت و مه رجه له لایه ن دایک و باوک یان سه ر په رسته نزیکه کانی منداڵ پێویسته به رده وام دووپات بکرێته وه. ئه مه ش به و شێوه ده کرێت که گرنگی زۆر جیددی به مندال بدرێت له کاتی قسه کردن و ئاخه فتنی دا و هه روها هه ست به نزیکی باوک و دایکی به شێوه ی کرداری بکات. هه روها له ڕاده ی شیاو دوور له زیاده ڕه وی باوه ش کردن و هه ستی نزیکی مندال به دایک و باوکی پێویسته. هه روها سه ر نجدان به منداڵ له کاتی قسه کردنی ، به شێوه ێک چاو له چاو منداڵ بکرێت و دایک و باوک دمچا وێکی گه ش و به شاش پیشانی منداڵه که یان بده ن ، زۆر کاریی ده بێت ، نه ک ئه وه ی به تۆره و تۆ سنی و بێ حه و سه ڵه یی گوێ بۆ قسه منداڵ بگیرێت. ئه گه ر وا بکرێت ، ئه وا منداڵه که هه ست ده کات که گرنگی پێ‌نادرێت و ئه ویش به هه مان شێوه فێری گرژی و تۆره و تۆسنی له دایک و باوک و که سانێ په رورده ی ده که ن ده بێت. مندال له ده ربڕینی هه ست و ئیحساسیه تی موختار نی یه، به ڵام ئه توانی فێر ی کات‌و چۆن ده ربرینی هه ست و ئیحساسی بێت. ئه مه ش ئاو کات دێته ئاراوه که باو ه ڕی به خۆ ی هه بێت یان له لایه ن باوک و دایک یان که سانی نزیک و دڵسوزی، ئه و لایه نه ده رفه تی گه شه کردنی پێ بدرێت. له م حاڵه ته دا پێویسته هه م له باری چه ندایه تی و چۆ نایه تی هه ستی منداڵ به وه ردی سه رنج بدرێت و دایک و باوک به راوردی شوێن و هه لومه رج و هۆ ی ده ربرێنی هه ستی منداڵ بکه ن.ئه م لایه نه ش پێوه ندی چۆنایه تی ده ربڕینی هه ستی منداڵ هه یه ، جا ئه گه ر ئه م هه ستانه پۆزێتیف بێت یان نه گاتیڤ پێویسته له لایه ن دایک و باوک به وردی هه ڵسنگاندنیان له سه ر بکرێت. هه روها پێویسته منداڵ که م ته رخه می له گه ڵ نه کرێت له مه ڕ ئه و لایه نانه ی ئیحساسی یه پڕ مه ترسییانه ی که ئازاری ئه دات. بۆ نمونه ترس و شڵه ژان ه شتی خه یاڵی و نه بیندراو، تۆڕه یی و هێرش کردن. شوێنی ژیان واته ژیانی بنه ماڵه یی پێویسته وابێت که مندال هه ست به دڵنیایی و پارێزراویی بکات، نه ک ئه وی ماڵه وه شی بۆ به بێته شوێنێکی نادڵنیا و پڕ مه ترسی. ئه گه ر له ماڵه وه منداڵ ئه و دڵنیایه ییه له لایه ن دایک و باوک یان که س و کاری دڵسوزی پێبدرێت، ده توانێت منداڵ له وێ به سه ر ته نگ و چه ڵه مه و ناوکۆ که کانی دنیای ده ره وه ی ماڵه وه زاڵ بێت. که ئه م لایه نه به هۆ ی بایه خ و دڵسۆزی ڕاسته قینه ی که س و کار دێته ئاکام، نه ک که م بایه خی و تۆڕه یی و ئازاردانی منداڵ له باری ده روونی و جه سته یی یه وه . هاوکات گرنگی په رورده ی زانستی له باخچه ی منداڵان و قوتابخانه له راده ێکی زۆر له ته نگو چه ڵه مه ی مندال که م ده کاته وه، و پێویسته له وێش منداڵ فێری نوێکاری ، زانست ، پێکه وه حه وانه وه ی ژیانی کؤمه ڵایه تی ، باوه ڕ به خۆ بوون بۆ ده ربڕینی و یست وداخوازیه کانی به شێوه ی به ر بڵاو بێت، نه ک بێته شوێنێک بۆ کپ و بێ ده نگ کردنی مندال له جیهانی خه فه قان و ئاوتۆریتار و دیکتاتۆری و سه ر کۆ نه کردن و ته نیا به ڵی به لێ وه تن. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:35 |
به شداری شاندێکی سازمانی خه بات
ڕۆژی 14.12.2007 شاندێکی سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران ــ کومیته ی نۆروێژ، به ده عوه تێکی ڕه سمی له لایه ن کومیته ی نۆروێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، به شداریان له رێوڕه سمی 26 سه ر ماوه ز کرد. شاندی سازمانی خه بات له لایه ن به ڕێوه به رانی مه راسمه که به گه ر می به خێر هاتن کران . له لایه ن کاک محمود یوسفی په یامی پیرۆزبایی سازمانی خه بات ، کومیته ی نۆروێژ، پێش که ش به به ڕێوه به رانی مه راسمه که کرا، و ئه م په یامه ی سازمانی خه بات وه ک سێهه مین بروسکه خوێندرایه وه. شایانی باسه نوێنه ری ژمارێکی زۆر له لایه نه کوردستانیه کان له مه راسیمه دا به شداریان کرد و بروسکه ی ئه وانیش له م کۆره دا خوێندرایه وه. سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران کومیته ی نوروێژ 14.12.2007
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:34 |
ئیجلال قەوامى لە زینداندا بارى تەندروستى خراپە
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:33 |
کۆبوونەوەى دانشجوەکانى دانشگاى موهەندیسی زانکۆى ئازادى کرماشان
رۆژى شەممە 15ى سەرماوەز دانشجوەکانى دانشگاى موهەندیسی ئازادى ئیسلامى لە کرماشان بە بۆنەى 16ى سەرماوەز رۆژى دانشجوو، کۆبوونەوە.دانشجوەکان لەگەڵ بەرز ڕاگرتنى رۆژى دانشجوو و شوێن و جێگەى دیارى دانشجوەکان لە بەربەرەکانێ لە بەرانبەر رژیمى ئاخوندى شیعاریان لە دژى کار بە دەستانى رژیم دەداو داواى ئازاد کردنى خوێندکارانى هاورێ یان دەکرد. دانشجوەکان لە دانشگاى موهەندیسی ئازادى ئیسلامى لە کرماشان داوایان دەکرد کۆتایی بە فشار و سەرکوت لە بەرانبەر خەڵک و خوێندکاراندا بێ و هەروەها بە دەرکردنى بەیاننامەیێک، داوایان کرد کۆت و بەند و سەرکوت لە دانشگاکان هەڵگیرێ و مافى خوێندکاران و دانشجوانى رۆشنبیر و ئازادیخواز پێشێل نەکرێ. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:32 |
کازمى دارابی، پاسدار و ترۆریستى بەدناوى رژیمى ئاخوندى ئازاد کرا
هەواڵدەرى ئاسوشیتد پرس بڵاوى کردەوە، بەرپرسانى ئاڵمانى رۆژى دووشەممە 19ى سەرماوەز، کازمى دارابی پاسدار ترۆریستى رژیمى ئاخوندى و عەبباس راحیل خەڵکى لوبنانیان ئازاد کردوە. کازم دارابی و عەبباس راحیل لەو ترۆریستانەى رژیمى ئاخوندین کە لە جینایەت و کردەوەى ترۆریستى لە چێشتخانەى میکونوس لە ساڵى 1992 و شەهید کردنى دوکتور سادق شەرەفکەندى و هاورێ یانى بەشدار بوون. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران، نیگەرانى خۆى بە ئازاد کردنى ئەو ترۆریستانە لەلایەن وەڵاتى ئاڵمان دەردەبڕێ و پێی وایە ئەو کردەوەیە خزمەت بە رژیمى ئاخوندى و ترۆریستان دەکا و هانیان دەدا بەردەوام بن لە کردەوەى ترۆریستى لە سەرانسەرى جیهاندا. سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران 20ى سەرماوەزى 1386ى کۆچى خۆرى |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:32 |
رۆژی 16ی سه‌رماوه‌ز یادی خه‌باتی چینی دانشجویه له ئێران
نووسینی : بێهروز ئه‌رده‌ڵان رۆژی 16ی سه‌رماوه‌ز، رۆژیكی مێژوویی و پڕبایه‌خه له دێڕی موبارزاتی چینی خوێنكار له ئێران دا. ئه‌و روژه ئه‌گه‌رچی ده‌گه‌ریته‌وه بۆ 54سال به‌ر له‌ئێستا، به‌ڵام به تێپه‌رینی زه‌مان و به‌ره‌وپێش چوونی فیكری ئازادیخوازی و هه‌ول دان بۆ پێكهاته شكێنی، ساڵ له‌دوای ساڵ ته‌وژمی موباره‌زه‌ی دانشجویان له‌دژی استبدادوسه‌ره‌ڕۆیی گه‌شه‌ی كردوه به جوریك كه بوونه‌ته سه‌ر قافڵه‌ی راپه‌ریوانی دژ به ده‌سه‌لاتی توتالیته‌و بوروكراسی. ساڵی 1332،رژیمی پاشایه‌تی فه‌رمانی به پاریزه‌ره‌كانیدا كه سه‌روه‌ری زانستگاتیك بده‌ن و به‌هێرشی پاكتاوكردنی بیری مودیرنیته كوتای به نه یارانی بێنێ. له ئاكامی ئه‌و هێرشه به‌رینه‌دا سێ خویندكار بوونه قوربانی و به‌كوژرانی ئه‌و سێ كه‌سه‌یه په‌ڵه‌یێكی دیكه كه‌وته ته‌وێڵی رژیمی پاشایه‌تی و هاوكات گوڕ به‌ڕه‌وتی ئازادیخوازی خوێندكار درا و رۆژێكی مێژویی وه‌ك رۆژی 16ی سه‌رماوه‌زی لێكه‌وته‌وه كه‌وا ئێستا54 ساڵه یاد ده‌كریته‌وه و فیداكاری و قوربانیانی ئه‌و روداوه به‌رزو به‌ڕیز ده‌نرخیندرین .به هاتنه سه‌ركاری رژیمی ئاخوندی، شێوه‌ی خه‌باتی دانشجویی له ئێران چووه قالبیكی به‌رینتره‌وه و به پێك هێنانی فه‌زای ده‌مبه‌ست له زانستگاكان دا، جووڵه‌ی خوێندكاری گه‌شه و نمایێكی دیكه‌ی به خۆوه بینی. رژیمی ئاخوندی به پیاده كردنی شورشی فه‌رهه‌نگی له زانستگادا، زوریك له ماموستایانی ئازادیخوازای وه‌ده‌رناو زیندان و ته‌نانه‌ت ئێعدامیشی كردن. جلوبه‌رگی بۆخویندكار دیاری كرد‌و وبه زوری نیزه وگۆپاڵ‌و شكه‌نجه هه‌وڵی دا زانستگا له ڕێچكه‌ی پیرۆزی لابدا و بیخاته سه‌ر رێگه‌یێك كه ئاخوندانی له سه‌رن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و گشته پیلان و برنامه ریژیه بۆ له رێ لادانی زانستگاكانی ئێران، زانستگا وه‌ك سه‌نگه‌ری ئازادیخوازی و مه‌كۆی خه‌بات له دژی فێنده‌منتالیزم مایه‌وه وسه‌رباری ئه‌وگشته فشاره، له‌كڵ هاتنه‌وه‌ده‌رو جاریكی دیكه‌ش بوونه‌وه سه‌رقافله‌ی راپه‌ریوانی دژ به ده‌سه‌لاتی داخرا و دیكتاتور. هه‌ژده‌ی پووشپه‌ری 1378 ڕقی پیر‌وز و په‌نگ خواردوی دانشجویانی زانستگای تاران له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی جه‌هل دا ته‌قیه‌وه و گه‌وره‌ترو به‌رینتر جاریكی دیكه له‌و رۆژه‌دا میژوو دوباره بۆوه . هاواروناڕه‌ته‌ی كچان و كوڕانی دانشجو، گویی ئێستبدادی كه‌ڕ ده‌كرد، به جوریك كه زنجیری خوپیشان دانی خه‌ڵكی ئاسایی و خوێندكار تێكه‌ڵ به یه‌ك بوو، كه له به‌رانبه‌ردا چۆكیان به سه‌رانی رژیم داداو وخامنه‌یی ریبه‌ری رژیمیان هێنایه ئاخاوتنی ناچاری. له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵی نویی خوێندنه‌ش دا، وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی و باقی ده‌زگا سه‌ر كوتكه‌ره‌كانی رژیم بڕیاریان دا كه شیوه‌یێكی دیكه له سه‌ركوت بۆ مه‌هاركردنی خه‌باتی ئازادیخوازان دانشجویان بدوزنه‌وه و به ناو به‌شورشێكی دیكه‌ی فه‌رهه‌نگی به‌ربه‌ست بۆ جوڵانه‌وه‌ی خوێندكاران دروست بكه‌ن. له‌و پێوه‌ندیه‌دا ده‌ستیان كرد به ده‌ركردنی دانشجویانی ئه‌ستیره‌دار و هێندێك له ئه‌ساتیدی زانستگاكانیشیان به دانشجویانه‌وه وه‌ده‌رنرا. هه‌روه‌ها هێندێكی له سه‌ركوتگه‌ره‌كان ڕه‌وانه‌ی زانستگاكان كرد و به شكه‌نجه و دیاری كردنی حوكمی زیندانی درێژماوه بۆ خویندكاران، كه ئه‌وانه به‌شێك له پیلانی رژیم بۆ سه‌ركوتی سه‌نگه‌ری ئازادی و شورش بوو، كه له سه‌رتای ساڵی نوێی خوێندندا كه بۆ دانشجویان داڕێژرا بوو. به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن دا جوڵانه‌وه‌ی دانیشجویی وه‌ڵامی ددان شكێنی به پیلانه‌كانی رژیم دایه‌وه و زانستگاكان نیشانیان دایه‌وه كه رژیمی ئاخوندی بچوك تر له وه‌یه كه بتوانێ جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵك و هه‌نگاوی پێشكه‌وتوانه‌ی زانستگاكان مه‌هار و سه‌ركوت بكات. به‌چاو خشاندنێك به سه‌ر جوڵانه‌وه‌كانی ئیعترازی دانشجویی كه به شیعاری مردن بۆ دیكتاتۆر ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ستی پێكرد ئه‌و راستیه باشتر ده‌رده‌كه‌وێ كه ته‌وژمی ئه‌و حه‌ره‌كه‌ته گه‌وره‌یه ڕوله زیاد بوونه و هیچ به‌ربه‌ره‌كانیێك ناتوانێ رێگه به ڕه‌وتی به‌ره‌وپیش چوونی ئازادیخوازی خوێندكارانی ئێران به تیكراو و كوردستان به تایبه‌تی بكرێ. ئه‌حمه‌دی نژاد ماوه‌یێك به‌ر له ئێستا سه‌ردانی زانستگای تارانی كرد كه سه‌فه‌ره‌كه‌ی به‌بۆنه‌ی 16ی سه‌رماوه‌زه‌وه رێكخستبووه دانیشجویان به شیعاری مردن بۆ دیكتاتۆر ئه‌حمه‌دی نژادی پینووشه، ئێران نابێته شیلی، دانشجویی زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێ و شكه‌نجه‌ی دانشجو مه‌حكومه، شه‌رم له خۆت بكه و خه‌ڵك رزگاربكه و ئه‌م ده‌سه‌لاته‌مان ناهه‌وێ و پۆلیسی به كرێگیراومان ناوێ و ئه‌حمه‌دی نژاد هۆی جیاوازی‌دانان و فه‌ساده، پێشوازیان لێ‌كرد. رۆژی 8ی خه‌زه‌لوه‌ریش، زیاتر له یه‌ك هه‌زار كه‌س له دانشجویانی زانستگای عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی تاران ده‌ستیان كرد به ته‌زاهورات و به شیعاری مردن بۆ دیكتاتور و دانشجو حارزی راپه‌رینه، لاپه‌ره‌یێكی دیكه‌ی زێڕینیان به خه‌باتی خوێندكاری زیاد كرد. ناره‌زایه‌تی دانیشجویانی زانستگای كوردستان سه‌باره‌ت به چاودیری توندی هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له سه‌ریان. ناره‌زایه‌تی دانیشجویانی شاهرود سه‌باره‌ت به حوكمی سه‌ركوتكه‌رانه و ده‌ركردنی حوكمی بێ به‌ش بوون له خوێندن. ناره‌زایه‌تی دانیشجویانی شاری كورد له دژی هه‌نگاوه سه‌ركوتكه‌رئه‌كانی به مه‌به‌ستی به‌رگرتن له هه‌لسورانی دانیشجویانی ئه‌میركه‌بیری تاران . ناره‌زایه‌تی كچانی خوێندكاری پوڵی ته‌كنیك و بانگكردنی 8 كه‌س له‌وان بۆ كومیته‌ی ئینزباتی. ناره‌زایه‌تی دانیشجویانی پولی ته‌كنیك له 25و28 ره‌زبه‌ر به‌نیشانه‌ی حوكمی ناعادیلانه ده‌ركراو له‌لایه‌ن دادگای رژیم له دژی دانیشجویانی زیندانی ئه‌و زانستگایه. مانگرتن له خواردنی دانیشجویان له زانستگای گیلان. كۆبونه‌وه‌ی دانشجویانی شاهرود له مه‌ڕ ده‌ركردنی حوكمی ئینزباتی. راگه‌ێنێدراوی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی دانشكه‌ده‌ی به‌رێوه‌به‌ریی زانستگای تاران له مه‌ڕ زیندانی كرانی 3 دانشجوی ئه‌میركه‌بیر. تۆماركردنی هه‌زاران واژوی دانشجویانی عه‌لامه و داواكردنی ئه‌وان بۆ ده‌ركردنی سه‌رۆكی ئه‌و زانستگایه. راگه‌ێنێدراوی كۆمیته‌ی ئیسلامی دانشجویانی زانستگای سه‌نعه‌تی شه‌ریف به‌نیشانه‌ی ناره‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی حوكمی زیندان بۆ دانیشجویانی ئه‌میر كه‌بیر . ته‌حه‌سونی سینفی دانیشجویانی زانستگای بارهێنانی موعه‌لیمی سه‌بزه‌وار. راگه‌ێندراوی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی دانشكه‌ده‌ی ئابوری زانستگای سیستان و بلوچستان سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی ئه‌ساتید و دانشجویان. راگه‌ێندراوی كۆمیته‌ی ئیسلامی دانیشجویانی زانستگای سه‌نعه‌تی شیراز سه‌باره‌ت به بانگكردنی هه‌ڵسووراوانی دانیشجویی. ناره‌زایه‌تی كۆمیته‌ی ژنانی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی زانستگای عه‌لامه سه‌باره‌ت به ته‌جاوزی حه‌راسه‌ت به حه‌ریمی تایبه‌تی كچانی خوێندكار. به سه‌رنجدان به جموجوَل و ئاخێز، ناره‌زایه‌تی توندی زانستگا له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا له دژی سه‌ره‌رۆیی رژیمی دیكتاتۆر و ماف پێشیل گه‌ر، بۆهه‌موو تاكێكی كومه‌ڵگه ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌گه‌ڵ فشاری زۆر و له راده‌به‌ده‌ری هێزه، ئه‌منیه‌تی و داپڵوسێنه‌ره‌كانی رژیم، دانیشجویان پێشه‌نگی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری ئێرانن وتاسه‌ركه‌وتنی حه‌ق وراستی به سه‌رتاریك په‌رستی و ناعه‌داله‌تی دا له‌حزه‌یێك له موباره‌زه هه‌داناده‌ن، دیسان پیروزبێ رۆژی 16ی سه‌رماوه‌ز رۆژی دانیشجو! |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:31 |
نارەزایەتى دانشجوەکان خوێندکاران بە بۆنەى 16ى سەرماوەز
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:30 |
شیعری به رێز و تێکۆ شه ر مامۆ ستا سه یید جلال ا‌لدین حسینی (مامۆستا په ژار)
خەباتى کورد ئاوى ژیان و شارەگى ژینە خەباتــــــى کورد رێگەى خەباتى بێ پەڵەیە رێ نەجاتى کورد بێ بەختى گیان و چش لە ژیان چۆن دەبێ ژیان رێگەى خەبات و شۆرشە هات ونەهاتى کورد بێ شۆرش و خەبات و بەبێ دانى ماڵ و گیان کوا کورد وکوانى خاکـێ بەناوى وەڵاتى کورد؟ زیندان و کۆیلەیی نیە شایانــــى لاوى کورد تەختى خەبات و تاجى شەهادەت خەڵاتى کورد تا نیشتمان دەناڵێ لە ژێرچۆکــى چاو چنۆک شادى خەباتە، گوللەیـــە نوقڵ و نەباتى کورد ئەرکى خەبات و شۆرشە پێویستى دین و ژین پاداشى خوا‌و نەزاى گەلە موچە وبــەراتى کورد بێ یەکیەتى لەکوێ بووە سەرکەوتنى گەلان کوا رێگە دەبڕێ دووبەرەکى بێ خەبـــاتى کورد پەژار شێبانە 1367 ک.خ |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:29 |
ســەربازى شــــۆرش
ســەربازى شــــۆرش ئەرێ پێشمەرگە ئەى ســەربازى شۆرش ئەرێ باسکى بەهێز شابازى شۆرش ئەرێ نازدارەکەى لاى داک و بــابـــان ئەرێ خۆراگر و بێ نــازى شۆرش ئەرێ رێبوارى شەو کەم خواردن و خـەو ئەرێ ئەى دڵ پــتەو لاوازى شۆرش ئەرێ ئەى قارەمــــــانى دڵ بە ئیمان ئەرێ ئەى لاوەکەى داخوازى شۆرش ئەتۆى دەبڕى بە هێزى بیر و بـــــاوەڕ وەکوو بەورى بەیان هەورازى شۆرش کە تۆ قەڵغانە سیــــــنەت بۆ بەڵایان سەریشت کردە پردە بـــازى شۆرش دڵۆپە خوێنى تۆن دەبـــــــنە هـەڵاڵە دەڕەنگێنى بە گــوڵ رێبازى شۆرش دوو چاوت بوونە چاوگەى سـامى دژمـن دڵــــى پڕ باوەڕت جێَ ڕ‌ازى شۆرش ئەتۆى پارێزەر و چـاودێری ئاســــــــۆ وورەت بازى بەرز پــەروازى شۆرش لە خۆت بووردى و لە ژینى خۆشى لاویت دەکێشى رەنجى بێ ئــەندازى شۆرش بە تۆ سەربەرزە هــــۆز پـــاوانە کۆزت خەباتگێڕى دلێر کــار سازى شۆرش لە پێناوت دەنێم ماڵ و سەر و گیـــــان لەجێی گیانم ئەتۆى گیانبازى شۆرش ئەوى دەردى کە بۆ تۆ دێن هەموویـــان بە پۆل داوەرنە سەر بێ وازى شۆرش پەژار ـ میراواى گەرمێن |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:29 |
ئەندامانى سازمانى دیفاعى ناتۆ رێکەوتن بۆ زۆر هێنان بۆ سەر رژیمى ئاخوندى ئێران
رۆژى هەینى 16ى سەرماوەز ئەندامانى ناتۆ و یەکێتى ئوروپا لە کۆبوونەوەیان لە شارى بروکسێل پێتەختى بلژیک رێکەوتن بۆ ئەوە زیاتر زۆر بهێنن بۆ رژیمى ئێران تا چالاکیە ناوەکیە سەربازیەکانى ڕابگرێ.رۆژى هەینى 16ى سەرماوەز ئەندامانى ناتۆ و یەکێتى ئوروپا لە کۆبوونەوەیان لە شارى بروکسێل پێتەختى بلژیک رێکەوتن بۆ ئەوە زیاتر زۆر بهێنن بۆ رژیمى ئێران تا چالاکیە ناوەکیە سەربازیەکانى ڕابگرێ. لە کۆتایی ئەو کۆبوونەوەدا، کۆندلیزا رایس، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە بەردەم هەاڵنێراندا گوتى: ئێمە رێڕەوەى ئەنجومەنى ئاسایش لە پێوەند بە گەڵاڵە ناوکەییەکانى رژیمى ئێران درێژە پێ دەدەین. وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا گوتى: هیوادارین رژیمى ئێران پالاوتە کردن و گورانى ئوران‌یۆم ڕاگرێ، چونکە تواناى بەرهەم هێنانى سووتەمەنى ناوکەیی و بەرەو سەر چوونى زانستى پاڵاوتە کردنى ئوران‌یۆم، جێگەى نیگەرانى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتیەو هەر ئەوە بۆتە هۆى پەسەند کردنى دوو بڕیارنامە لە ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەوە لە کاتێکدایە کە رژیمى ئێران هەر دوو بڕیارنامەى ئەنجومەنى ئاسایشى پێشێل کردوە، هەر بۆیە ئێمە لە مەڕ بەڵێنەکانمان بۆ درێژەى رێگاى ئەنجومەنى ئاسایش و زۆرهێنان بۆ رژیمى ئێران بەردەوام دەبین. (کارل دوگۆخت) وەزیرى دەرەوەى بلژیک رایگەیاند، سەرەڕاى بڵاو بوونەوەى ڕاپۆرتى شۆراى ئیتلاعات و زانیارى ئەمریکا، سازمانى ناتۆ و یەکێتى ئوروپا بڕیاریان داوە زۆرى زیاتر بخەنە سەر رژیمى ئێران، ناوبراو ئەوەى زیاد کرد، کە لە کۆبوونەوەى وەزیرەکانى وەڵاتانى ئەندامى ناتۆ و یەکێتى ئوروپا رێکەوتووین کە نابێ هەڵوێستمان لە بەرانبەر رژیمى ئێران بگۆڕین. داوید مارتینون ووتەبێژى کۆشکى (الیزە) لە فەرانسە، رایگەیاند دەبێ فشارەکان لە دژى رژیمى ئێران زیاتر بکەین و تەنیا بەو شێوەیە رژیم موجازات دەدەین، دەبێ لەو پێوەندیەدا کردەوەى بە پەلە ئەنجام بدەین. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه یکم دی 1386 و ساعت 21:28 |
|
درباره وبلاگ
![]() سازمانی خه بات بۆ كوردستانێكی ئازاد و خۆ به ڕێوه به ر تێ ئه كۆ شێت. به دامه زرانی حكو مه تی دیموكراتی پارلمانی له ئێران ده توانرێت كۆتایی به چه و سانده وه ی چه و ساوا ن بێت.سازمانی خه بات بۆ سه قا مگیری تولێرانس له هه موو بواره كانی ژیان خه باتی ڕامیاری ده كات و هیچ ئه ندامێكی كۆمڵگا نا بێت به هۆی پێوه ندی سیاسی ، مه زه بی ، نه ته وه یی و فه ره نگی بدرێته به ر ئازار و هه موو كه س مافی هه یه ئه و جۆره ی دی هه وێت له گه شه سه ندنی جیاوازیه كان له چوارچێوه ی یاسایكی سه رده می و مرۆڤ دۆستانه كار بۆ بۆچوون و باوه ری خۆی بكات.
منوی اصلی
صفحه نخستپست الكترونيك آرشيو مطالب خانگي سازی ذخيره كردن صفحه اضافه به علاقه منديها نوشته های پیشین
فروردین 1387اسفند 1386 بهمن 1386 دی 1386 آذر 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 خرداد 1386 اردیبهشت 1386 فروردین 1386 پيوندهای روزانه
ایران: آخرین اعدام كننده كودكان فهرست آرشيو پیوندها پيوندها
قالب های حرفه ای وبلاگابزار وب فارسی امکانات
|
| Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar |