| خانه | آرشیو | پست الکترونیک |
|
وڵامێک و داواێک!!!
فه‌رهه‌نگ و که‌لتور ، جا چ فه‌رهه‌نگ و که‌لتوری سیاسی بێ یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ر شتێکی تـر، کاتێک گه‌شه‌ده‌کا و پێ ده‌گات که خوێنه‌ر یان بیسه‌ر به چاو و گوێی ره‌خنه‌گرانه‌ی زانستــــــــی و بۆ تێگه‌یشتن و به‌ره‌و پێشچــوون سه‌رنجیان بدات ، نه‌ک بۆ ســووکایه‌تی و که‌م بایه‌خ نیشـــــــــان دان و گاڵته پێ کردن.!! کاتێک مرۆڤ نووسراوه‌ی نووسه‌رێک یان شێعری شاعیرێک ، یان ده‌قێکی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندێک سه‌رنج ده‌دا و ده‌خوێنێته‌وه ، ده‌بێ لانی که‌م وزه‌ی هزر و بیری ده‌ســت نیشانکردنی سێ خاڵی سه‌ره‌کی که هه‌ر نووسراوه و ده‌قێک پێک دێنن هه‌بــێ ، وه‌ک( سه‌ره‌تا ، هه‌واڵ ، نه تیجه یان ئاکام .) واته هه‌ر نوسراوێک ده‌بێ به پێشه‌کی و سه‌ره‌تاێک ده‌ست پێ بکات پاشان هه‌واڵ و رووداوێک باس بکات و وه‌گێڕێ و دوایه ده‌بێ ئاکام و نه‌تیجه‌ێک بدات به ده‌سته‌وه . جا بابای ره‌خنه گر و هه‌ڵه هه‌ڵگر و په‌ڵه راستکه‌ره‌وه و شڕه‌پینه‌که‌ر ، ده‌بـــــــــێ زۆر شاره‌زایانه و به ئینساف و ویژدانه‌وه له پێناو ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و چاکسازی و تیگه‌یاندنـــــــه‌وه، ره‌خنـه بگرێ، نه‌ک هه‌ر له‌خۆیه‌وه و به چاوی نه‌یار و نه‌ویستان له بابه‌ته‌کان بڕوانــێ .! ئه‌وه‌ی که‌من لێره‌دا ده‌مه‌وێت بیخه‌مه به‌ر چاو شتێکه که به‌راستی ئێستا زۆر بـــــــــــــــــه‌رچاوه و تاراده‌ێکیش دێارده‌ێکی ناشیرین و دوور له ویژدان و شعـووری سیاسی مــرۆڤـی کورده ، که هیــوا دارم بتواندرێ به هۆی چوونه سه‌ری توانای زانستی و بیرکردنه‌وه‌ی دروستـی دوور لــــــــه بـیـــــــر ته‌سکی و به‌رچاوته‌نگی ، هه‌ر که‌س له‌به‌ر خـۆیه‌وه کاری بۆ بکا و له راده‌ی کــــــــاریگه‌ری ئـــــــه‌و نه‌خۆشیه ، که‌م کاته‌وه ، که بێگومان باشترین ده‌رمانی نه‌خـۆشی پارێـز و خــۆپاراستنه .!!! به‌داخه‌وه نه‌خۆشێک له‌ناو حیزب و رێکخراوه کوردیه‌کان به گشتی و رۆژهه‌ڵاتی کـوردستـــــــان بـه تایبه‌تی ،هه‌یه که نه‌خۆشی چاو به‌یه‌کتر هه‌ڵنه‌هاتن و قســـه له پارسه‌نگی یه‌کتر هاویشـتـــــــن و تانه‌و ته‌شه‌ر دان و سووکایه‌تی پێکردن و یه‌کتر به هێنــد نه‌گرتنــه ، که ئه‌م نه‌خـــــــۆشیه بـــــــــه ناشکوری نه‌بێ زۆرتر حیزب رێکخراوه به‌ته‌مه‌ن و گه‌وره‌کانی گرتۆته‌وه ، به شێوه‌ێکی گشتی هـه‌ر له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه ئه‌م نه‌خۆشی و په‌تایه تێکه‌ڵ به خوێن وره‌گ و پێستی ئه‌ندامه‌کانیان بـووه، هیوادارم و دوعا و نزام ئه‌وه‌یه که پیری شالیار له هاواریان بێ و ئاهـورامه‌زدا شفایـان بـــــداو نووشته‌ی نیزم نامه‌ی نیزمیستــانی وه‌ک فڵانیزم و فیساریــزم ، زۆری و بۆریان بپارێـــــزی و له به‌ر چاو و دڵی گه‌لیان نه‌بێــزێ .!!! زۆر سه‌یره ئه‌وانه‌ی که بۆخـۆیان هه‌ر رۆژه خه‌ریکی له‌ت و په‌ت بوون و جیابوونه‌وه و دابه‌ش و دابه‌ش بوونن ، خـه‌ونی گــولی به سازمانی خه‌باته‌وه ده‌بینن و به جۆرێک له گه‌شه و پــــــه ر ه سه‌ندنی ئه‌م سازمانه هه‌راسانن ، نازانن چۆن هه‌ستی خۆیان( ئه‌ویش چ هه‌ستێک) ده‌رببڕن . سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که به دابه‌ش و دابه‌شکاری خۆیانه‌وه خه‌ریکن و له ئاکامیش دا حیسابه‌که‌یان هه‌رکه‌می هێناوه و دێنــێ ، بــۆیه هه‌ر ده‌میان به که‌م راهاتوه . ئه‌وی ده‌یڵێن هه‌ر له ده‌ورو پشتـی بیستـه‌و له‌بیسـت تێ ناه‌ڕێ .!! له سایتی ،، بــۆ رۆژهـــه‌ڵات ،، دا براده‌رێک به‌ناوی ،، کاک عه‌لــی به‌هــرامــی ،، وتارێکی له ژێرناوی ( بیره‌وه‌ری 27 مین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی سازمانی خه‌بات) بڵاو کردۆته‌وه . کاک عه‌لی زۆر به‌وردی له سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و کار وچالاکیه‌کانی سازمانی خه‌بات نووسیـوه و بڵاو کردۆته‌وه ، که من به‌ش به‌حاڵی خــۆم ده‌ستخـۆشـی پێده‌ڵێم و له لایه‌که‌وه خۆشحاڵم کـــــــــه مرۆڤـی کوردی خاوه‌ن باوه‌ری خه‌باتی دوای کۆنگره‌ی سێــــــهه‌می سازمان و ئــــاڵو گۆڕه‌کانــــــــــــی به‌رهه‌می ئه‌م کۆنگره‌یه، به خۆشیه‌وه که‌وتونه خــۆ و بڕیاریان داوه که شان به‌شانی هه‌ر کوردێکی شۆڕشگێڕ و خاوه‌ن باوه‌ڕی رزگاریخوازی و ئاشتی و یه‌کیه‌تی و برایه‌تی له پێناو وه‌دی هـاتنی ئاوات و ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد دا ، دڵسۆزانه و شێلگیر درێژه به رێبازی شه هیدانـــی کورد و کوردستان به گشتی و شه‌هیدانی سازمانی خه‌بات به تایبه‌تی ، بــده‌ن . لــــــــــه لایه‌کــــی تریشه‌وه به‌داخم بۆ تێڕوانین وبیر و را ده‌ربڕینی چه‌نـد که‌سێک که بۆچوون و رای خــۆیان له سه‌ر نووسراوه‌که‌ی کاک عه‌لی به‌هرامی ده‌ربریوه ، به‌تایبه‌ت ،، کاک دارا میم ،،. کاک دارا ره‌نگه له‌کاتی خۆیدا له قوتابخانه ( ئه‌گه‌ر چووبـێ !!) له‌به‌ر بیری ئاڵۆز یان کورتی و که‌م وکــــــــــووڕ ی فکری یان هه‌ر هۆیه‌کی تر ، که قوتابێکی ته‌مبه‌ڵ پێوه‌ی گیرۆده‌یــه، قــه‌تـی نومره‌ی ده‌رســـــــــــی نه‌گه‌یشتبێته (20) بۆیه وا هه‌میشه ژاما ره‌ی (20) ی له‌سه‌ر زاره و هه‌ر به‌و ئاواته‌وه ئێســتــــــاش هه‌ر بۆ (20) و به (20) وه ده‌بزڕکێنێ ، بــۆیـه نووسیویه خــۆ سازمانی خــه‌بات (20) که‌س نابن.! به‌هه‌ر حاڵ بیست بن یان که‌متر ئه‌وه هیچ له راستیه‌کان ناگــۆڕێ و دڵنیاش بــــــه‌بـه‌ری رۆژ به بێژنگ ناگیرێ وکــاروانـیــش هــه‌ر ده‌روا و ... !!! لێره‌دا له کاک 20 ، ببورن له کاک دارا ، ده‌پــرسم ئایا ئه‌و جه‌ریان و رێکخــــــــــراوه غـــــــــــــــه‌یره کوردیانه‌ی که 20 جار 20 جار دابه‌ش به 20 بوون و ئێستا حیزب یان رێکخراوه‌که‌ی که تـــــــــۆی ئه‌ندامی ، شانازی به‌وه‌وه ده‌کات که له‌گه‌ڵیان به‌ره دروست بکا و شه‌و و رۆژ بۆیان له‌ده‌هۆڵ ده‌دا ، به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر بیری شۆڤینیستی و نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ، کورد به نه‌ته‌وه و خاوه‌ن ماف نازانن و داوای گه‌لی کورد وشۆڕشه ره‌وا و خوێناویه‌که‌ی به جیاوازیخواز و ئاژاوه‌گێــــڕ و بـڤــه بۆ سه‌ر ته‌واویه‌تی ئه‌رزی ئێران ده‌زانــن ، ئه‌وان چه‌نـد که‌س و بایی چه‌ندن که وا جه‌نابت و ئه‌وانه‌ی تۆیان به‌و بیر و بۆ چوونانه فــرچـک داوه ، ده‌روێش ئاسا حه‌مد و سه‌نا و سه‌مایان بۆده‌که‌ن و وه‌ک ئاغا باڵا سه‌ر ، قه‌بوڵ تانـن ؟. وه‌ک پان و درێژ و کورت و بـــــاریک ئێرانیـست ؟!!!. یان ئه‌وانی تری هه‌زار جار ته‌قسیم به‌ر 20 بوو که هه‌ر له سه‌رتای شۆڕشه‌وه تائێستا ساڵی 20 جار دابه‌ش به 20 بوون و کۆی هوموویان ناگاته 25% ی 20 و بــــــــــوونــه نووخته‌ی پاش فاریزه و له هیج معاده‌لاتێکی ریازی یان به‌کوردیه‌که‌ی خۆمان بیرکاری ش دا ناخوێندرێنه‌وه؟!! باشه توو شه‌ره‌فی شؤڕشگێڕیت کاک دارا ! ئه‌وه بێ ئینسافــی و کــــــــــــه‌م لوتفی نییه ، سازمانێک که ماوه‌ی 27 ساڵه له گؤڕه‌پانی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجه به‌رزه‌کانی ئه‌و گه‌له ، شان به‌شانی حیزب یان رێکخـراوه‌که‌ی که تــــۆی تێدا ئه‌ندامی، له دژی دڕنده‌ترین دژمنی گه‌لی کورد و دیکتاتۆرترین ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌م دا ئه‌و هه‌موو فیداکاریه‌ی کردوه و ئه‌و هه‌موو خوێن و گیانه پاکانه‌ی پێشکه‌ش به باره‌گای گه‌ل کردوون و سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو گیر وگرفتانه‌ی سه‌ر رێگای ، بۆ ساتێکیش له خه‌بات رانه‌وه‌ستاوه و ئێستاش سه‌ر به‌رزو قایم ڕاوه‌ستاوه و ناوی له‌ناو ناوانه و سه‌ری له‌ناو سه‌رانـدا دیاره ، ئـاوای له‌باره‌وه بیر وه‌کرێ ؟!! هه‌زار حه‌سڕه‌ت و مخـابــن بـۆ داماوی و به‌ر چاوته‌نـگـی کاک دارای دارا دوو داری دی نــه خـــوێنــی ئـازا له تانــه و ته‌شـه‌رو جـــوێــن .!!! مـن لێره‌دا واز له کاک دارا دێنـم و روو له هه‌موو خه‌باتیه‌کان ودلسۆزانی رێبازی ســـــــازمانـی خه‌بات ، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رۆژێک له رۆژان له ریزه‌کانی ئه‌م سازمانه‌دا له سه‌نگه‌ری پـــــــــــڕ له شه‌ره‌ف و شانازی پێشمه‌رگایه تی دا بوون و ئێستا له ووڵاتانی ئوروپادا نیشته جێـــــــــــــــن ، ده‌که‌م و ده‌ڵێم : ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه که هه‌رکام له‌به‌ر خۆیه‌وه هیممه‌ت بکاو بڕیار بدا که وه‌ک جاری جاران که چۆن به‌وپه‌ڕی فیداکاری و شــــــــــــه‌وق و زه‌وقه‌وه ئـــــــه‌رکی پـــــــــــیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تیمان به جێ دێنا‌و شانازیمان به خۆمانه‌وه‌ده‌کرد که له ریزی سازمانی خه‌بات دا پێشمه‌رگه‌ین ، سه‌ر له نوێ باسکی هیممه‌ت و دڵسۆزی لێهه ڵماڵین و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ر و بــراو که‌س و کاره شه‌هیده‌کانمان بێنینه‌وه به‌ر چاو، که ره‌نگه زۆربه‌یان به‌هۆی خـۆشه‌ویـسـتــــــــــــــی ئێمه‌وه ، به‌ره‌و ئه‌و کۆڕه هاتبن که له‌و پێناوه‌دا خــۆیان فیــدا کرد. دڵنیا بن سازمانی خه‌بات و رێڕه‌و و رێبازی تازه‌ی دوای کۆنگره‌ی سێهه‌م و بڕیار و ئاڵوگۆڕه‌کانی له شێوه و شیوازی کـــــاری داهاتووی دا ، وڵامێکه بــۆ کاک دارا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک ئه‌و بیر ده‌که‌نه‌وه . هه‌مووشمان ده‌زانین که ئه‌م جۆره قسه و قسه‌ڵۆکانه تازه‌نین و زۆر له مێژه ئه‌و ورده فه‌رمایشتانه له گــۆڕێــن. رۆژێک بوو نووسراوه‌ی وه‌ک : ،، چـه‌ند قسه‌ێک ده‌گيڵ خه‌بات ،، یان له سه‌ر ده‌نووسین . جارێک به‌ناوی دروستکراوی رژیمی ئاخوندیان ناوده‌بردین . سه‌رده‌مێک له سه‌ر دار ودیوار به عــاره‌بی ده‌یان نووسی ،، خبات صنــع فی العــراق ،،. رۆژگارێک خۆمانیان به ده‌روێش و زه‌رگ وه‌شیــن و بنکه و باره‌گاکانمانیان به خانـه‌قــا و ته‌کیه ده‌زانین و سه‌رده‌مێک به وابه‌سته‌و دارده‌ستــــــــــی وڵاتانی بێگانه‌یان ده‌شوبهاندین . به‌ڵام سازمانی خه‌بات و خه‌باتیه‌کان ، له سه‌ر کار‌و رێبازی خۆیان له خزمه‌ت به‌کورد و کوردستان سوور بوون وده‌ستی هاوکاری وهاو خه‌باتیان بۆ هه‌موو حیزب و رێکخراوه کورد و کوردستانیه‌کان درێژ کرد و به کرده‌وه له گۆڕه‌پان دا مانه‌وه و به دڵسۆزیان بۆ کورد و کوردستان ، هه‌موو ئه‌و قسه و قسه‌ڵۆکه بێناوه‌رۆک و تـــــــــــــۆمـــــه ت و ناڕاستیانه‌یان به‌راده‌ێک پووچه‌ڵ کرده‌وه که زۆرێک له‌وانه‌ی ئه‌و بۆ چوونانه‌یان له‌ســـــه‌ر سازمانی خه‌بات هه‌بوو، له زۆر بۆنه دا ددانیا به ناراستی بیر و بۆچونه‌کانیان لـــه مــــه ڕ سازمانی خه‌بات دا ناوه . باشه ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وپه‌ڕی خۆڕاگری و دڵسۆزی و شۆڕشگێـڕی نه‌بــێ، ئــه‌دی چــی یــه ؟!!. مرۆڤی شۆڕشگێڕی خاوه‌ن باوه‌ڕی خـه‌باتی زۆر باش ده‌زانێ ئه‌رک و فه‌رمانی شـــــــۆ ڕش و خۆڕاگری له گۆڕه‌پانی دژایه‌تی دیکتاتۆری و ناره‌وایی دا چـی یـه و چـۆن ده‌بـێ لـه گـه‌ڵ رووداو و باس و خواسـه سیاسیه‌کانی رۆژ دا هه‌ڵس و که‌وت بکات . ئێمه پێمان وایه بۆ وه‌ده‌ست هێنانــــی ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی ومافی مرۆڤ ورێزگرتن له بیری ئازاد و سه‌قامگیری وپه‌ره‌پێدانـــی دێمکراسی ، دڵفراوانی و خۆڕاگری وله خۆبوردویی گه‌ره‌که ،که سازمانی خه‌بات و رێره‌وانی ئه‌م رێبازه ، له‌م باره‌وه له کــڵ ده‌رهاتــوون و ئه‌وه خه‌ڵکی ترن که ته‌مه‌نێکه باس له دیمکراسی و فره‌حیزبی و به قه‌ول ،، پلۆرالیزم،، ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئێستاش که ئێستایه له ناوه‌رۆک ماناکـــــه‌ی نه‌گه‌یشتوون و مامۆستاکانیان له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌ێکی نادروست و نازانستیانه ، تـه‌تـه‌ڵـه‌یان بــۆ داداون و دڵنیاشم تازه نه‌تێی ده‌گه‌ن نه‌پێـی ده‌گــه‌ن .!! من لێره‌دا وێڕای سڵاو و رێز بۆ دانه‌دانه‌ی هاوباوه‌رانی رێبازی سازمانی خـه‌بات ، داوله هه‌ر گه‌نج و لاوێکی خاوه‌ن هه‌ست و سـۆزی کوردایه‌تی ، کورد ، ده‌که‌م ( چ کچ چ کوڕ) روو له رێبازی پڕ له شانازی ئه‌م سازمانه بکه‌ن و دڵنیابن که راسته‌ڕیترین و گونجاوترین رێگای رزگــــــــاری و گه‌یشتن به ئامانج ومافه ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان ، ئه‌م رێڕه‌و ورێبازه نوێ یه‌ی رێکخراوه دوارۆژ روونه‌که‌تان ، رێکخراوی خه‌باتی کوردستانی ئێرانــه . وه‌رن با هه‌موومان به‌م رێیه دا به‌ره‌و لوتکه‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بڕۆین و زه‌ڕڕه‌ێک دوو دڵ نه‌بین و به قسه‌ی ناحــــــــــه‌زان و نه‌یارانی ریبازمان که دیمکراسی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و بیری ئازاد‌و دابین کردنی مافه‌کانی مرۆڤه به‌گشتی ، دڵ‌سارد و دوودڵ و بێ بڕوا نه‌بین . با ئه‌م شێعــره‌ی مامۆستای گــــــــــــه‌وره‌ی کورد ،، مام هــه‌ژاری موکریانی ،، بکه‌ینه سه‌ر مه‌شق و وه‌ره و وزه‌ی رێگامان که ده‌ڵێ: ده‌نک ده‌ڕزێ بمێنـێ زۆر له ژێر گـــڵ ئـه‌شـێ گوڵ بی هه‌تا زوو بێته سه‌ر چڵ به دڵـسـاردی مــــــه‌وێــژه چـی له من دێ له خـۆ بووردووبه، کێوت بۆله‌بـــــــــن دێ . رێـبـــوار حسێنـی وڵاتی ســوئێــد |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه چهارم مهر 1386 و ساعت 8:39 |
چله ی كۆچی دوایی به رێز جه بار فه رمان له ستۆکهۆڵم
ڕۆژی یه ک شه ممه ڕێكه وتی 23.09.2007 شاندێكی سازمانی خه بات له مه راسمی چله ی كاك جه بار فه رمان به شداریان كرد. له م کۆریاده دا که زۆربه ی هێزو لایه نه کوردستانیه کان هاوبه شیان کرد و په یامی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران، کومیته ی سوئێد، پێش كه ش به ده سته ی بر ێوه به ریی كۆ ریاده كه له ستۆكهۆڵم كرا. ئه مه ش ده قی په یامه كه یه .
هاوکۆڕانی بــه‌ڕێــز! ئــه‌م رۆ چلـه‌مین رۆژی له‌ده‌ست دانی یه‌کێک له رۆڵه شۆڕشگێڕه‌کانی گه‌له‌که‌مانه که ، نزیک به ته‌واوی ته‌مه‌نی پڕ له ره‌نج ، به‌ڵام لێواو لێــو له شانازی و به‌رخــودانی له پێناو به‌شخوراوترین نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر ئه‌م تۆپه خــۆڵینـه ، واته‌گه‌لی کـــورد، برده‌سه‌ر. گه‌لی کورد ئه‌گه‌رچــی له هه‌ر چوار لاوه کۆت و به‌ندکراوه و هه‌موو ده‌ره‌تانێکی لێگیراوه و ره‌وتی کاروانی پێشکه‌وتن و پێگه‌یشتنی له لایه‌ن دژمنانه‌وه به‌ر به‌ست کراوه ، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌که‌مان خاوه‌نی گه‌لێک رۆڵه‌ی خاوه‌ن بـــــــــاوه‌ری رزگاری و شۆڕشگێڕی بوه . لاپه‌ڕه خوێناویه‌کانی مێژووی خه‌بات ره‌وای گه‌له‌که‌مان ده‌ق به ده‌ق و دێڕ به دێری به خوێن و ناوی رۆڵه‌ی فیداکار و سه‌رکرده‌ی لێهاتوو، نووسراو و نه‌خشاون . که هه‌ر ده‌م ئێمه‌ی رێبوارانی رێگای پیرۆزیان بۆ درێژه‌پێدانی رێگایان هانداوه ، یه‌کێک له‌و سه‌رکرده و فیداکارانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان شاد ره‌وانی هه‌رده‌م زینــدو (کاک جــه‌بار فه‌رمانــه ) که ئێمه ئه‌مــــــــڕۆ چله‌ی له ده‌ستدانــی رێــزده‌گریــن و په‌یمان له‌گه‌ڵ روحــی پاکی تازه ده‌که‌ینه‌وه له تاسه‌رو به پێــــی توان به رێبازی ئه‌و و هه‌موو شه‌هیــدانی رێگای رزگاری مرۆڤ به گشتی و شه‌هیــدانی کـــــــورد و کوردستان به‌تایبه‌تی، وه‌فاداربیــن . ئێمه وه‌ک سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وێڕای ده‌ربڕینـی خه‌م و په‌ژاره بۆ له ده‌ستدانی کاک جه‌بار ، راده‌گه‌یه‌نین که له‌ده‌ستدانی ناوبـراو خه‌سارێکی گه‌وره‌بوو له گه‌له‌که‌مان که‌وت . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنـــــــــــج و بایه‌خ پێدانه له هه‌ل و مه‌رجــی ئێستادا ، ئه‌وه‌یه‌که یه‌کگرتوویی ریزه‌کانمان زیاتر بپارێزین و له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا دڵسۆزتر و لیبوردوتـــر بین . حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که چرای رووناکی کوردستانی یه‌ک پارچه یه ، بـــه گیان و دڵ بپارێزین و جیاواز له هه‌ر چه‌شنه بیر و باوه‌ڕێکی که‌هه‌مانه، ئــــــــــه‌و به‌شه ئازاده‌ی کودستان به هێلانه وشوێنی کوردی په‌ڕته‌وازه‌و بێ لانه بزانیــــــــــن. ئه‌و کاته‌یه که گیانی شه‌هیدانمان له به‌هه‌شتی به‌رینی خـودادا شاده و گه‌لیشمان له ده‌ست دێوه‌زمه‌ی دووبه‌ره‌کی و هه‌تران په‌تران ئازاده . جارێکی تر سڵاو ده‌نێرین بۆ رۆحی پاکی کاک جه‌بار و خودا سه‌بوری به هه‌موو لاێک بدات. سازمانی خــه‌باتی کوردستانی ئێران ، کومیته‌ی ســوئـێــــد 23.09.2007 |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه چهارم مهر 1386 و ساعت 0:29 |
چه ند هه وا ڵ له ناو خۆ
لە سەقز پێش بە کڕین و فرۆشتنی مادەی سڕکەری کڕاک (کریستاڵ) ناگیرێ لە ماوەیێک پێش ئێستاوەمادەی سڕکەری کڕاک بە شێوەیێکی بەربڵاو لە شاری سەقزدا و بە نزخێکی هەرزان دەفرۆشرێ. جێگەی باسە ئەو مادە شیمیایە و بە دوو شێوازی حەب و تەزریق کردن بە کار دەهێنرێ، ئەو کەسانەی کڕاک بە کار دەهێنن، ماوەیێک پێش مردن پێست و گۆشتی لەشیان هەڵدەوەرێ، هەر بۆیە مردوو شۆرەکان و نەخۆشخانەکان و مزگەوتەکان ناتوانن ئەو کەسانەی بەو مادیە مردوون لای خۆیان گل دەنەوە.
کوژرانی فەرماندەیێکی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی لە ناوچەی بانە*** بە پێی ئەو هەواڵانەی لە ناوچەی بانەوە بە دەستمان گەیشتوون، لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە ناوچەی بانە فەرماندەیێکی هێزی سەرکوتگەری ئینتزامی بە پلەی سەرگورد کوژرا، ئەم سەرکردەی هێزی سەرکوتگەری ئینتزامی کە بۆ چەتەیی چوو بوو بۆ دەرەوەی شار لە نێوان سلێمان بەگ و کۆخی شێخ الئیسلامی دەکەوێتە بەر ماشین و دەکوژرێ.
لە شاریکەندی بۆکان قوتابخانەیێک دەکرێتە بنکەی بەسیج**** بە پێی ئەو هەواڵانەی بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی بەسیجی سوپای پاسداران لە ناوچەی بۆکان لە حەوتووی بە ناو بەرگری پیرۆز (دفاع مقدس) دا، تەنیا قوتابخانەی کچانی دێی شاریکەندی بۆکانیان کردوە بە بنکەی بەسیج، خەڵکی دێی شاری کەند و دێهاتەکانی دەورووبەر لە بەرانبەر ئەم کردەوەی هێزەکانی سوپای پاسداران دا نارەزایەتیان دەربڕیوە و لە بەرانبەریشدا هێزە داگیرکەرەکانی رژیمی ئاخوندیش فشاریان بۆ خەڵک هێناوە تا دەس لە نارەزایەتی خۆیان هەڵگرن. مەواد فرۆشێکی دیکەی بۆکانی کوژرا بە پێی ئەو هەواڵەی لە بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووو، مەواد فرۆشێک بە ناوی (حسین قازی نیا) لەلایەن چەند کەسی نەناسراوەوە کوژراوە. لە درێژەی کوشتنی مەواد فرۆشان لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستانی ئێران ئەمجار کەسێکی دیکە بە ناوی ( حسین قازی نیا) لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە لە گەرەکی بەرانبەر بە نەخۆشخانەی کۆنی شاری بۆکانەوە کوژراوە. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه چهارم مهر 1386 و ساعت 0:27 |
ڕێژه خه رجی ئه مریکا له عێراق به پێ ڕاپۆرتی واشینگتون پۆست
بە پێ هەواڵێکی رۆژنامەی واشینگتن پۆست، دەرکەوتووە کە لە هەر دەقەیێک دا، لە شەری ئەمریکا لە عێراق 500 هەزار دۆلار خەرج دەکرێ و لە رۆژدا وەڵاتی ئەمریکا 720ملوێن دۆلار خەرجی شەر دەکا.
رۆژنامەی واشینگۆن پۆستی ئەمریکا، لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکا کە ناوەندێکی ماڵی و لێکۆڵینەوەی ئەمریکا بە ناوی (کۆمیتەی خزمەتگوزاری دۆستانی ئەمریکا) ئاشکرای کردوە کە رۆژانە 720ملوێن دۆلار خەرجی شەر لە عێراق دەکرێ تا سەرکەوتن بە دەست بێ. بە پێی ئەو هەواڵە ساڵانە 262 تریلیۆن و 800 ملوێن دۆلار خەرجی شەر لە عێراق دەکرێت. |+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه چهارم مهر 1386 و ساعت 0:25 |
|
درباره وبلاگ
![]() سازمانی خه بات بۆ كوردستانێكی ئازاد و خۆ به ڕێوه به ر تێ ئه كۆ شێت. به دامه زرانی حكو مه تی دیموكراتی پارلمانی له ئێران ده توانرێت كۆتایی به چه و سانده وه ی چه و ساوا ن بێت.سازمانی خه بات بۆ سه قا مگیری تولێرانس له هه موو بواره كانی ژیان خه باتی ڕامیاری ده كات و هیچ ئه ندامێكی كۆمڵگا نا بێت به هۆی پێوه ندی سیاسی ، مه زه بی ، نه ته وه یی و فه ره نگی بدرێته به ر ئازار و هه موو كه س مافی هه یه ئه و جۆره ی دی هه وێت له گه شه سه ندنی جیاوازیه كان له چوارچێوه ی یاسایكی سه رده می و مرۆڤ دۆستانه كار بۆ بۆچوون و باوه ری خۆی بكات.
منوی اصلی
صفحه نخستپست الكترونيك آرشيو مطالب خانگي سازی ذخيره كردن صفحه اضافه به علاقه منديها نوشته های پیشین
فروردین 1387اسفند 1386 بهمن 1386 دی 1386 آذر 1386 مهر 1386 شهریور 1386 مرداد 1386 تیر 1386 خرداد 1386 اردیبهشت 1386 فروردین 1386 پيوندهای روزانه
ایران: آخرین اعدام كننده كودكان فهرست آرشيو پیوندها پيوندها
قالب های حرفه ای وبلاگابزار وب فارسی امکانات
|
| Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar |