تبليغاتX
سازمانی خه بات كۆ میته ی سقز
خانه | آرشیو | پست الکترونیک
ڕژیم مانۆرێكی سه ربازی له ناوچه ی سه ر شیوی سه قز به ڕێوه ده بات
به گوێره ی هه واڵه كان كه له ناوچه ی سه رشیوی سه قز به ده ستمان گه یشتوون، ڕژیمی ئاخوندی، مانورێكی سه ربازی له رۆژی سێ شه ممه وه واته 13.05.86 بۆ ماوه ی 5 رۆژ ده ست پێ كردوه


به ر له ده ست پێ كردنی مانوره كه، ده شته وانانی دێهاته كانی  میک، باینجان، ده ره ویان، كه سنه زان و سماقڵوو ئاگادار كراونه ته وه كه نه چنه سه ر زه وی وزاره كانیان. جێگه ی ئاماژه پێدانه هێزی سوپا و جاشخانه ی میره دێ ئه و مانوره به رێوه ده به ن.


17.05.1386 به رامبه ر به 08.08.2007
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه بیست و یکم مرداد 1386 و ساعت 19:6 | 
ها ونیشتمانێک به ده ستی هێزه کانی به کرێ گیراو ی ڕژیم شه هید کرا

 

لاوێكی داوداوێ سه رده شت به ده ستی هێزه به كرێگیراوه كانی ڕژیمی ئاخوندی  شه هید كرا

ڕۆژی 12 گه لاوێژ 1386 به رامبه ر 03.08.2007 ، چه ڵكاوخۆره كانی رژیم، له مۆڵگه ی داوداوێ ، ده سترێژ له ماشینی ده سته ێک  كاسبكار ده كه ن، كه به ره و دێهاتی داوداوێ ده رۆیشتن. له ئاكامی ته قه ی هێزه كانی ڕژیم له و خه ڵكانه، لاوێكی ته مه ن 21 ساڵ به ناوی كه ماڵ جیهانگیری خه ڵكی داوداوێ، ده پێكرێ و گیان ئه دات.

سه ره خۆشی له كه س و كاری شه هید ده كه ین و كرده وه ی هێزه كانی ڕژیم مه حكوم ده كه ین

سازمانی خه بات ی كورستانی ئێران 

17 گه لاوێژی 1386 به رامبه ر به 08.08.2007

سه ر چاوه   www.sazmanikhabat.com

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه هجدهم مرداد 1386 و ساعت 1:23 | 
باوكی شه هیدێكی سازمانی خه باتی كوردستان كۆ چی دوایی كرد

  وێنه ی شه هید زاهیر

ڕوژی سێ شه ممه 16 ی گه لا وێژ، ره شید به گی عوسمانی خه ڵكی  ساوان له بانه، باوكی شه هید زاهیری عوسمانی كۆ چی دوایی كرد. ره شید به گی ساوان، دۆستێكی نزیكی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران بوو و تا كاتی ماڵ ئاوایی له گه ل  و نیشتمانه كه ی، به دڵسۆزی مایه وه و یه كێک له خه مخۆرانی كوردستان بوو، ڕه شید به گ له ناوچه ی بانه پیاوێكی ناسراو و ڕه وشت پاک و جێگه ی متمانه بوو، به فه وتی ئه و كه سایه تیه كورد خۆشه ویسته، ازمانی خه بات و خه ڵكی ساوان یه كێک له خه مخۆرترین كه س بۆ كوردایه تیان له ده س دا.

سازمانی خه باتی كوردستانی ئێران، به بۆنه ی فه وتی ره شید به گی باوكی شه هید زاهیر ساوانی، پرسه و سه ره خۆشی  به خا نه واده ی  به ڕێزیان ڕا ده گه یێنێ و له خوای گه وره داواكاره كۆچ كردوو به  به  هه شتی به رین شاد كا و سه بووری به خانه واده ی به ڕێزیان و كه س و كاریان بدات.

سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران

17 گه لاوێژی 1386 به رامبه ر به 08.08.2007

سه رچاوه   http://www.sazmanikhabat.com

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه هجدهم مرداد 1386 و ساعت 0:40 | 
‌ئیعدامی سێ نه فه ری تر له زاهیدان

 

رۆژی دوو شه ممه 15 گه لاوێژ، ڕژیمی ئاخوندی، سێ كه سی دیكه ی له درێژه ی كۆمه ڵكوژیه كانی خه ڵكی ئێران له زاهیدان ‌ئیعدام كرد. عه بدول عه زیزی، ێیسماعیل زێهی، عه بدول جه مالی شه  هبه خش، ئه كبه ری شه هبه خش به تاوانی تێک هه ڵچوون له گه ڵ هێزه ئینتزامیه كانی رژیم له ناوی محارب گیرا بوون و دواتر له زیندانی ناوه ندی زاهیدان ئیعدامیان كردن.

ڕژیمی ئاخوندی له ماوه ی سێ حه و تووی ڕابردوودا به لانی كه مه وه 40 كه سی  له ژێر ناوی '' ئه رازل و ئه وباش'' ‌ئیعدام كردوه كه له ناو ئه و ئیعدام كراوانه دا زیندانی سیاسی هه یه و به ر چاو ده كه ون.

سه ر چاوه ی هه واڵ :  www.sazmanikhabat.com

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه هجدهم مرداد 1386 و ساعت 0:8 | 
بانگه واز بۆ ئه ندامان و دۆستانی سازمان له ناو خۆی کوردستان

ئه ندامان و ده سته ته شکیلاتیه کان!

دۆستانی سازمان له ناو خۆی کوردستان!

له گه ل سڵاوی شۆرشگێرانه ی گه رم

وه ك ئا گادارن له پێنجی خه رمانان، نزیک ده بینه وه و ئه مساڵ بیره وه ری  27 مین سا ڵرۆژی دامه زرانی سازمان رێز ده گرین.

به م بۆنه وه، داوا له ئه ندامان، ده سته ته شکیلا تیه کان، دۆستانی سازمان له تێکرای کوردستان ده که ین، هه ڵمه تێکی چالاکی ته بلییغی به م بۆنه پیرۆزه وه، به رێوه  به رن.

چاوه ڕێی هه وڵ و هیمه ت و کاری ڵێبراوانه تانین. به هومێدی  سه ر که وتن  و به ره و پێش چوونی زیاتری سازمانی خه بات ی کوردستانی ئێران.

مه رگ و نه مان بۆ داگیرکه ران و چه ڵکاوخۆران.

 

سازمانی خه بات ی کوردستان ئێران

کۆ میسیونی سیاسی  ـ نیزامی

به شی ته شکیلات

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در سه شنبه شانزدهم مرداد 1386 و ساعت 20:57 | 
نامه‌ی "له‌یلی حه‌سه‌نپوور" بۆ هه‌موو رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ

avatar

هاوڕێیان و مرۆڤدۆستان، ئەی ئەو کەسانەی ویژدانی ئینسان و ئینسانییەت لە ناختاندایە...
من لە کاتێکدا ئەو نووسراوە دەنووسم کە فرمێسک لەچاوەکانمدا قەتیس ماوە و کوڵی گریانم هەستاوە. بەراستی ناتوانم و نازانم چۆن قەڵەمەکەم بخشێنم بەسەر کاغەزەکەدا بۆ ئەوەی وشەکان رێکوپێک بنوسم.
چاوەکانم وردەوردە خەریکە فرمێسکی لێ ئەبڕێ، ئەوە 6 مانگە چاوەرێم... چاوەڕێی خۆشەویستترین ونازدارترین کەسم کە لە دەرگاوە بێت و هەر وەک جاران بانگم بکات و پێم بڵێ سەلام لەیلی گیان. ئەمە خۆشترین وشەی عەدنانی برام بوو کە هەمیشە پێی دەگوتم. ئەم 6 مانگە دایم بە خۆمم دەگوت: هیچ نییە، دەروونم پێی دەگوتم: لەیلی مەترسە و چاوەڕێ بە، بە زووترین کات باوانت دێتەوە.
باوان، ئاخ... باوان گیان باوان بەراستی باوانم بوو. بە راستی دڵسۆزم بوو. نازانم کام بێ ویژدان، کام نائینسان، کام نامەرد ئەو حوکمەی بە سەر باوانم دا سەپاند.ئاخر ئەی ئەو کەسانەی کە دەزانن ئینسانییەت و مرۆڤایەتی چییە، ئایا تاوانی برای من سزای لە سێدارەدانی هەیە؟ تاوانی عەدنان تەنیا دڵسۆزی بۆ هاوڕێیانی و هەروەها بۆ مرۆڤایەتی و بۆ کتێب و نوسراوە کانی بوو.تاوانی عەدنان قەڵەمەکەی بوو. تاوانی خۆشەویستی میللەتەکەی بوو. تاوانی ئەو خۆشەویستی شارەکەی و زرێباری بێ باوان بوو. تاوانی ئەو نووسینەکانی بوو. ئایا سزای ئەمانە لە سێدارەدانە؟
مرۆڤدۆستەکان، تاکەی دەبێ چاوی دایکەکان پڕبێ لە گریان و خوشکەکان بۆ براو ئازیزانیان بناڵێنن؟ تا کەی ئەبێ بێ دەنگ بین؟ بۆ ئەبێ لەم مەسەلە گرینگانە نەکۆڵینەوە؟ یەعنی ئەو تاوانانە ئەوەندە گەورەن کە مرۆڤێک بە هۆی نووسینەکانی و لە بەر خۆشەویستیی نیشتمان و لە بەر دڵسۆزیی بۆ ویست و حەزەکانی کە تەنها و تەنها نوسین و خویندنەوە بو ئەبێ لە سێدارە بدرێ؟
ئاخر من چی بە دایکم بڵێم؟ چی بە خوشکەکانم بڵێم؟ بڵێم عەدنان لەبەرچی لە سێدارە دەدرێ؟ عەدنانێک کە ئازاری بە میروولەیەکیش نەدەگەیشت. عەدنانێ کە جگە لە میهرەبانی و دڵسۆزی هێچیتری پێ نەبوو. تکایە... تکایە بمبوورن ئەگەر وشەکان جوان ورازاوە نین.
ئەگەر عەدنان برا یا هاوڕێتان بوایە و تەنانەت ئەگەر یەک جار عەدنانتان بدیبایە حەقتان بە من ئەدا... ئاخرئێوە نازانن عەدنان چ مرۆڤێکی هەست ناسک و چ مرۆڤێکی خۆشەویست و مرۆڤدۆست و دڵسۆز بوو. نانا من قەت باوەڕ ناکەم کە ئەوەندە زوو عەدنانم لێ بسێننەوە.
تازە سەرەتای گەورەبوونمانە. تازە خۆمان دۆزیوەتەوە. قەت بڕوا ناکەم باوان گیان من و تۆ ئەوەندە زوو لە یەک دابڕِێین. من دڵنیام لەو جیهانە پان و بەرینەدا بە ملۆێنان مرۆڤی راست بێژ و مرۆڤ دۆست دەستدەکەوێت کە ئاگایان لەهەمو ئەو بێتاوانانەیە کە لە زیندانەکان و لە ئەشکەنجە خانەکاندا لە چاوەروانی مەرگدان، هەربۆیە بەردەوام بەدەم فرمێسک رشتن و بەدەم نزا کردنەوە دڵخۆش دەبم بە بوونی ئەو هەموو مرۆڤدوستە کە هاوخەممانن و پشتیوانمانن و هەوڵ دەدەن نەک حوکمی بە ناهەقی عەدنان و هیوا بەڵکو هەمو حوکمە نارەواکان کە داسەپاون بەسەر هەمو ئەو بێتاوانانەدا پوچەڵ بکەنەوە.
دڵ خۆشم بەوەی کە تاوانی عەدنان و ئەوانەی لە چەشنی عەدنان لە چاوەڕوانی مەرگدان تاوانێکە کە هەمو جیهان بڕوایان پێیەتی، ئەویش ئازادی بیرکردنەوە و ئازادی قەڵەم و خۆشەویستی حەقیقەتەکانە، ئەو حەققیەتانەی کە ئەمیستا ئێمەی کردۆتە گریان و مەودایەکی کەمی هێشتۆتەوە لە نێوان ئێمەو دابڕانی هەتاهەتایدا.
ئازادیخوازانی جیهان!
لایەنگرانی مافی مرۆڤ !
ئاگاتان لە فرمیسکی ئەو خوشکە بێدیفاعانە بێ و ئاگاتان لە دڵی نەخۆشی ئەو دایکە پەک کەوتانە بێ کە حوکمێکی ناڕەوا ناچاری کردون کە لە چاوەروانی مەرگی کورەکانیاندابن و بێ پشتیوان و تەنها، هانایان بۆ ئێوە هێناوە.

لەیلی حەسەنپوو
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه چهارم مرداد 1386 و ساعت 7:15 | 
Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar