تبليغاتX
سازمانی خه بات كۆ میته ی سقز
خانه | آرشیو | پست الکترونیک
به‌یاننامه‌ی 12 حیزب له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان

 

به‌یاننامه‌ی 12 حیزب له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان بۆ‌ مه‌حکومکردنی بڕیاری ئێعدامی "عه‌دنان حه‌سه‌نپوور" و "واحید بووتیمار

رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
کوردستانییه‌ به‌شه‌ره‌فه‌کان!
حوکمی کوشتن و تێرۆر و تۆقاندنی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌مجار له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ هه‌ستاوه‌. ئه‌مجار رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مه‌ده‌نی کورد، له‌ به‌رانبه‌ر وشه ‌و په‌یڤ دا حوکمی گولله‌ و په‌ت و سێداره‌یان به‌سه‌ردا دراوه‌.
رۆژی سێشه‌ممه‌ 17/7/2007 دادگایه‌کی رێژیمی تووتالیتێر و ئازادیکوژی کۆماری ئیسلامی ئێران له ‌سنه‌، له‌ بڕیارێکی ناعادیلانه ‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌دا، حوکمی ئێعدامی بۆ رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و چالاکی مه‌ده‌نی "واحید بووتیمار" ده‌رکردووه‌.
دیاره‌ یه‌که‌مجار نییه‌ رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌وجۆره‌ حوکمه‌یان له‌سه‌ر ده‌درێ. به‌ هه‌زاران خوشک و برای ئێمه‌ له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان له‌ هاتنه‌ سه‌رکاری ئاخونده‌کانه‌وه‌ تا ئیستا حوکمی ئێعدام و له‌ سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌ و له‌سه‌ریان جێبه‌جێ کراوه‌.
ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا له‌ نێو ئێراندا قه‌تیس نه‌ماوه‌ و سنوره‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی بڕیوه‌ و پۆلێک سه‌رکرده‌ی ناسراو و سه‌دان تێکۆشه‌ری کورد، له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئێران به‌ بڕیاری گه‌وره‌ به‌رپرسانی کۆماری ئێسلامی تێرۆر کراون.
ده‌ر کردنی حو‌کمی ئێعدام بۆ رۆژنامه‌نووسان و چالاکانی مه‌ده‌نی که‌ ته‌نیا چه‌کی ده‌ستیان خامه‌ و وشه‌یه‌، له‌ لایه‌ک ئه‌و په‌ڕی دڕنده‌یی ئه‌و رێژیمه‌ ده‌گه‌یه‌نێ و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌هێند نه‌گرتنی بڕیارنامه ‌یه‌ک له‌ دووای یه‌که‌کانی کۆمیسیۆنی مافه‌کانی مرۆڤی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌ که‌ ده‌یان جار، کۆماری ئێسلامی سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی‌ مافه‌کانی مرۆڤ مه‌حکووم کردووه‌.
سه‌پاندنی حوکمی ئێعدام به‌ سه‌ر براکانمان له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستان، هه‌لومه‌رجی وێکچووی ژیانی رۆله‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ هه‌موو کوردستانی‌ بنده‌ستی دیکتاتۆران و ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌رۆ و چاره‌نووسی هاوبه‌شمان نیشان ده‌دا.
بۆیه‌، ئێمه ‌نۆێنه‌رانی ئه‌و حیزب و رێکخراوه ‌کوردی و کوردستانیانه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌ هاوبه‌شمان واژۆ کردووه‌، ویڕای مه‌حکومکردنی لێبڕاوانه‌ی بڕیاری بێدادگای کۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ر چی زووتری ئه‌و حوکمه‌ و ئازادیی "عه‌دنان حه‌سه‌نپووری" و "واحید بووتیمار" و هه‌موو گیراوانی سیاسیی دیکه‌ین.
ئێمه‌ داوا له‌ هه‌موو کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک: ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێکخراوی نه‌ته‌وه ‌یه‌کگرتووه‌کان، پارلمانی ئوروپا، رێکخراوی لێبوردنی نێو نه‌ته‌وه‌یی، هیومه‌ن رایت واچ، ئه‌نجومه‌نی جیهانی قه‌ڵه‌م و سه‌رجه‌م رێکخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌ین به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌کی مومکین کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و حوکمه‌ و ئازادکردنی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و واحید بووتیمار بخه‌نه‌ ژێر گوشاره‌وه‌.
ئێمه‌ له‌ خه‌م و نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌ و ئازیزانی عه‌دنان و واحید دا، هاوبه‌شین.

پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا‌
پارتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌ - الپارتی
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD
پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌
پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکور – PDK
پارتی پێشڤه‌ڕۆی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌
پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK
رێکه‌ڤتنی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌ - وفاق
پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا‌ (یه‌کێتی)
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
 
21/7/2007

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه سی و یکم تیر 1386 و ساعت 3:22 | 
دستگيری سه تن از عوامل رژيم در بغداد
 

۱۹/۷/۲۰۰۷

دستگيری سه تن از عوامل رژيم در بغداد
روز پنجشنبه بیست و هشم تیر 1386 نيروهای چند مليتی در عراق سه تن از عوامل تروريست رژيم ايران را در منطقه العالم بغداد دستگير كردند.
سايت رسمی نيروهای چند مليتی با عنوان "سه تروريست مظنون گروههای ويژه توسط نيروهاي ائتلاف دستگير شدند" گزارش داد: "اين گروهها مظنون هستند كه انتقال بمب های پيشرفته جهت دار  ای . اف . پی و ديگر تجهيزات كشنده از ايران به عراق را تسهيل مي كردند. تروريستهای گروههای ويژه همچنين به كشتن مسلمانان سنی، هدايت عمليات عليه نيروهای ائتلاف با بمب های ای . اف . پی انجام حملاتی با تك تيرانداز و ترويج خشونت فرقه  يی مظنون می باشند. گمان میرود اين تروريستها، تسليحات، مواد منفجره و آموزش خود را از رژيم ايران دريافت كرده اند".
به نوشته اين منبع، در حمله مذكور، نيروهای ائتلاف چند قبضه سلاح، ادوات نظامی، فرمهای جعلی هويت و اسناد مشكوك ديگری را ضبط نمودند.
مارك يانط سخنگوی نيروهای چند مليتی در عراق، گفت: "نيروهای ائتلاف همچنان تروريست هایی را كه  بمب های ای . اف . پی، و تجهيزات كشنده ديگری به عراق مي آورند، هدف قرار مي دهند...  ما هم چنان به انهدام شبكه های تروريستی كه  در پی كشتن عراقيان بيگناه و نيروهای ائتلاف هستند، متعهد هستيم".

۲۰.۰۷.۲۰۰۷

۲۹.۰۴.۱۳۸۶

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و نهم تیر 1386 و ساعت 20:28 | 
حوکمی ساڵێک زیندانی بۆ کەسێکی خەڵکی شاری بانە
 

حوکمی ساڵێک زیندانی بۆ کەسێکی خەڵکی شاری بانە لە لایەن دادگای رژیم لە شاری سەقز
دادگای رژیمی ئاخوندی لە شاری سەقز، دانیشتویەکی شاری بانەی بە ناوی "عەبدول واحیدی کەریمی" بە سالێک زیندان مەحکووم کردوە.
"عەبدول واحیدی کەریمی"6 مانگ لەمەوبەر لە لایەن مەئموورانی وەزارتی ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندیەوە بەتاوانی  تەبلیغات لە دژی نیزامی رژیمی ئاخوندی گیرابوو و له م ڕۆژانه دوایی دا ئه م حو كمه ناڕه وایه ی به سه ر ئه م لاوه دا سه پاند.

بیست و نهم تیر 1386

۲۰.۰۷.۲۰۰۷

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و نهم تیر 1386 و ساعت 20:2 | 
خۆپیشاندانی خە ڵکی شاری سنە
 


 خۆپیشاندانی خە ڵکی شاری سنە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی تازە لاوێکی 17 ساڵ تەمەن
رۆژی سێ شەممە 26ی پوشپەر سەدان کەس لە خەڵکی شاری سنە و دێ کانی دەوروبەری، بە وەرێ خستنی تەزاهوورات لە بەرانبەر دادگوستەری ئەوشارە، داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لە سێدارە دانی لاوێکی 17 ساڵە بوون.
لەو خۆپیشاندانە کە لە سەر داوای "کومیتەی هەوڵدان بۆ رزگار کردنی گیانی موسلێحی زەمانی لە ئێعدام " لە شاری سنە بەرێوە چوو، هەڵسووراوانی ناوەندە مەدەنیەکان، بنەمالەی موسلێح زمانی و سەدان کەس لە شاری سنە بەشدار  بوون.
سەرەرای هەرەشەی مەئموورانی ئەمینیەتی و ئینتزامی رژیم، بەشدار بواونی ئەو تەزاهووراتە،  چەندین سەعات درێژەیان بە کۆبونەوە و نارەزایەتیەکەیان دا.
"موسلێح زمانی" لە لایەن دادگای رژیم لە شاری سنە بە ئێعدام مەحکووم کراوە و ئەوحوکمەش لە لایەن شوعبەی 27ی دادگای بالای تاوانی رژیمەوە تەئید کراوە.

۱۹.۰۷.۲۰۰۷

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و نهم تیر 1386 و ساعت 19:40 | 
حكم اعدام براي عدنان حسن پور و هيوا بوتيمار را محكوم مي كنيم
 

حكم اعدام براي عدنان حسن پور و هيوا بوتيمار را محكوم مي كنيم

طبق گزارشات دريافتی، روز سه شنبه 26 تير، دادگاه رژيم در سنندج آقايان عدنان حسن پور و هيوا بوتيمار را به اعدام محكوم كرد.
رژيم جنايتكار آخوندی هیچگاه ندای آزاديخواهی و حق طلبى را تحمل نمی كند و در برابر آزاديخواهان با قصاوت و بی رحمی رفتار مي كند.
جوانان غيرتمند و آزاديخواه، با شكنجه تهديد و مرگ روبرو هستند و با افزايش اعتراضات مردمی و انتقادات و قيامهای جوانان برومند و انقلابي، رژيم آخوندی و سردمدارانش برای مقابله با مردم و جوانان با سركوب و قلع و قمع، می خواهد روند روبه زوال و نابودی خود را متوقف كند و به اعتراضات و خيزشهای مردمي پايان دهد.
حكم اعدام برای عدنان حسن پور روزنامه نويس مستقل و هيوا بوتيمار نيز در اين راستا مي باشد و رژيم و سردمدارانش می خواهند با اعدام و جو ارعاب، جوانان و مردم را از تداوم اعتراض و انتقاد عليه حاكميت آخوندی باز دارند.
سازمان خه بات كردستان ايران، حكم اعدام برای عدنان حسن پور و هيوا بوتيمار را محكوم مي كند و از نهادهای بين المللی مدافع انسان تقاضا دارد، براي نجات جان آنها اقدام لازم و فوری انجام دهند.

سازمان خه بات كردستان ايران
18.07.2007
27 تير 1386

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و نهم تیر 1386 و ساعت 19:36 | 
بڕیاری دژ به یاسا و نائاسایی ده سه ڵات دارانی ئێران
 

خه ڵکی تێكۆشه ر و ئازادی خوازی كوردستان،

مرۆڤه ئازادی خوازه كانی جیهان،

ڕێكخراوه كانی پارێزه ری مافی مرۆڤ،

ڕژیمی  ئاخوندی حاكم له ‌ئێران له ڕێكه وتی26.04.1386 (17.07.2007) حوكمی ‌ئیعدامی به سه ر دوو ها ونیشتمانماندا سه پاند.

ئه م بڕیاره دژ به یاسا و نائاسایی ده سه ڵات دارانی ئێران سه لمێنه ری ئه وه ن ، كه ئه م ڕژیمه فاشیسته هه رگیز ئاماده نی یه ڕێگا به نووسینی ئازاد و چالاكی بواری پاراستنی مرۆڤ و زۆر لاینی دیكه بدات، كه تێدا ئه ندامانی كۆمڵگا له ڕۆژهه ڵاتی كوردستان له پێناویی دا خه بات بۆ ژیانێكی شیاو  ،ئازاد و  به خته وه ر ده كه ن.

بڕیاری دادگای دوور له دادوه ریی ڕژیمی ئاخوندی له شاری سنه كه  حوكمی ‌ئیعدامی   به سه ر عه دنان حه سه نپوور  و  هیوا بووتیمار(عه بدو الوحد بوتیمار) تێدا ده ركرا، یه كێكی كه له و بڕیارانه یه  كه ‌ئه م ڕژیمه دواكه وتووه له ماوه یی ده سه ڵاتداری دا به سه ر هه زاران مرۆڤی ئازادیی خواز دا داویه تی و حوكمی ‌ئیعدام و له سێداره دان و له ژێر شكه نجه دا كوشتنی  به ئه نجام گه یاندوه. 

هه ر بۆیه داوا له هه موو هاونێشتمانان له هه موو كوردستان و به تایبه ت ڕۆژهه ڵاتی كوردستان ده كه ین، كه دژ به م بڕیاره هه ڵوێستی جیددی بگرن وشێلگیرانه هه وڵ بۆ هه ڵ وه شاندنه وه ی حوكمی ئیعدامی عەدنان حەسەنپوور، ئەندامی دەستەی نووسەرانی هەفتەنامەی داخراوی "ئاسۆ" و هیوا بووتیمار، چالاکوانی مەدەنی    بده ین.  به  ئیعترازی گشتی هه موو لاێک هه وڵ‌ بده ین فشار بخرێته سه ر ڕژیمی ئاخوندی بۆ ئازاد كردنی   عەدنان حەسەنپوور ، هیوا بووتیمار، کاوە جەوانمەرد، محەممەد سەدیق کەبودوەند، ئیجلال قەوامی.

 

 ئه وه ی كه ئا شكرایه كه ئه م دوو مرۆڤه ئازادی خوازه و باقی ئازادی خوازانی ناوبراو پێوه ندیی سیاسی یان به هیچ ڕیكخراو و لایه نێكی سیاسی ئۆپۆزیسیون نی یه، به ڵكو ته نیا له و بوارانه دا چالاكی یان هه بووه، كه له دونیای پێشكه وتوو به سه ره تایی ترین مافی شارۆمه ندان ده زانرێت و  ئه م جۆره چالاکیانه له  هیچ یاساێكی پێشكه وتووی جیهانی به ڕه وتێكی دژه یاسا نازانرێت.

سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران

كۆمیته كانی ناوخۆی كوردستان

29.04.1386

20.07.2007

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه بیست و نهم تیر 1386 و ساعت 18:44 | 
به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌ کوردی و کوردستانییه‌کان

2007-07-18

به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هێزه‌ کوردی و کوردستانییه‌کان له‌ مه‌حکومکردنی په‌لاماره‌ تێرۆریستییه‌کانی سه‌ر که‌‌رکووک

 رۆژی دووشه‌مه‌ 16/7/2007 جارێکی دیکه‌، تێرۆریستان، قینی ڕه‌شی خۆیان به‌ خه‌ڵکی که‌رکووکی هه‌میشه‌ کوردستان ڕشته‌وه‌ و له‌ 3 په‌لاماری تێرۆریستییدا، خۆێنی ده‌یان مرۆڤی سڤیلیان به‌ ناڕه‌وا ڕشت.  ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ که‌ که‌رکووک به‌مشێوه‌‌یه‌ دڕندانه‌ و توندوتیژ ده‌کرێته‌ ئامانجی تاوانه‌ تێرۆریستییه‌کان.هه‌روه‌ک له‌ رابردوودا ئاماژه‌مان پێداوه‌، له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی کاتی دیاری کراوی جێبه‌جێ بوونی ماده‌ی 140 ده‌ستوری هه‌میشیه‌یی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ، تێرۆریستان بۆ له‌مپه‌ر دانان له‌ رێی جێبه‌جێ کرانی ئه‌م ماده‌ ده‌ستوورییه‌، زیاتر که‌وتوونه‌ته‌ خۆ و زیاتر په‌ره‌ به‌  تاوان و جینایه‌ته‌کانیان ده‌ده‌ن.

 دیاره‌ نه ‌ئه‌م سیاسه‌ته‌ و نه‌ ئه‌م تاوانانه‌، ناشێن و ناکرێن، کاری  ده‌سته‌ و تاقمێکی بچووکی تێرۆریستی بن و گومانی تێدانییه‌ که‌ دووژمنانی ماف و ئازادییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌ سه‌روویانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کانی کوردستانیان له‌ پشته‌وه‌یه‌. ئێمه‌ نوێنه‌رانی ئه‌و حیزب و لایه‌نه‌ کوردی و کوردسیانیانه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌مان واژۆ کردووه‌، وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌م تاوانه‌ تێرۆریستیانه‌، له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و که‌سووکاری شه‌هید و بریندارانی ئه‌و کرده‌وه‌ تێرۆریستیانه‌، هاوخه‌می ده‌رده‌بڕین. هه‌ر له‌و کاته‌شدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ ته‌نیا رێگای جێگیربوونی ئاشتی و سه‌قامگیری و ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشی کوردستانییه‌کان له‌ که‌رکووک و باقی ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی هه‌رێم، گه‌ڕانه‌وه‌یانه‌ بۆ چوارچێوه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.

 

 

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پارتی سوسیالیستی کوردستان PSK

رێکه‌ڤتنی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌ -  وفاق

پارتی پێشڤه‌ڕۆی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌

پارتی یه‌کێتی کورد له‌ سوریا‌

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

پارتی ئازادی کورد له‌ سوریا‌

پارتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌ - الپارتی

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان PWD

پارتی دیمۆکراتی کوردستانی باکور – PDK

پارتی یه‌کێتی دیمۆکراتی کورد له‌ سوریا‌

پارتی ئازادیی کوردستان PAK

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه بیست و هشتم تیر 1386 و ساعت 4:55 | 
حمله تروريستی در شهر كركوك را محكوم مي كنيم
حمله تروريستی در شهر كركوك را محكوم مي كنيم
روز دوشنبه 25 تير دو انفجار بزرگ شهر كركوك را لرزاند كه بر اثر آن حمله تروريستی بيش از 70 نفر شهيد و بيش از 150 نفر مجروح گشتند.
عمل تروريستی روز دوشنبه و اعمال تروريستی ديگر در چند روز گـذشته، همچنين حملة تروريستي در مرز شهر پينجوين كة در آن 7 پوليس كشتة شدند، بيانگر اين واقعيت مي باشد كه دشمنان آزادی  با تمام توان می كوشند از استقرار و امنيت و تصويب ماده 140 جلوگیري نمايند.
شكي نيست رژيم آخوندی ايران، يكي از رژيمهای مي باشد كه مستقيماً از گروههای تروريستی پشتيبانی و كمكهای فراوانی به آنها مي رساند و می كوشد اوضاع عراق را آشفته تر كند.
سازمان خه بات كردستان ايران، اين عمل تروريستی در شهر كركوك را قوياً محكوم مي كند و در غم و اندوه خانواده شهدا سهيم مي باشد و از خدای بزرگ می طلبد شفای عاجل مجروحين را عطا فرمايد.


سازمان خه بات كردستان ايران
25 تير 1386

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و هفتم تیر 1386 و ساعت 19:43 | 
کردەوەی ترۆریستی لە شاری کەرکوک
 

کردەوەی ترۆریستی لە شاری کەرکوک بە توندی مەحکوم دەکەین Peyamner


رۆژی دووشەممە 25ی پووشپەڕ دوو تەقینەوەی بە هێز شاری کەرکوکی هەژاند کە لە ئەنجامی ئەو کردەوە ترۆریستیەدا، زیاتر لە 70 کەس شەهید بوون و هەروەها زیاتر لە 150 کەس بریندار بوون.
ئەو کردەوە ترۆریستیانە، رۆژی دوو شەممە و تێکڕای کردەوە ترۆریستیەکانی چەند رۆژی ڕابردوو، لەگەڵ هێرشی ترۆریستان لە سنووری شاری پێنجوین، کە 7 پۆلیسی پاسەوانی سنوور کوژران، دەر خەری ئەو راستیەن دژمنانی ئازادی بە تەواوی توانایان هەوڵ دەدەن، رێگە لە دامەزراوی لە عێراق و جێ بە جێ بوونی مادەی 140 بگرن.
بێ گومان رژیمی ئاخوندی ئێران، یەکێک لەو رژیمانەیە کە راستە و خۆ، پشتیوانی و هاوکاری هەمە لایەنەی ترۆریستان دەکا، و هەوڵ دەدا وەزعی عێراق شێواوتر بکا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، هاوبەشی غەم و پەژارە و ماتەمی کەس و کاری شەهیدانی ئەو کردەوە ترۆریستیە دەکا و لە خودای گەورە داواکارە شفای بریندارەکان بدات، هەروەها بە توندی کردەوەی دڕندانە و ترۆریستی بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی شاری کەرکوک مەحکوم دەکا.


سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
24ی پووشپەڕی 1386

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و هفتم تیر 1386 و ساعت 19:25 | 
 
عه دنان حه سه نپوور له لا یه ن ڕژیمی ئاخوندی حاكم له ئێران حو كمی ئیعدامی بۆ دركرا.
 
ڕۆژنامه نووس  عه دنان  حه سه نپوور له لایه ن دادگای ڕژیم له شاری سنه سزای ‌ ئێعدامی بۆ در كرا. ئه م ڕۆژنامه نووسه  قه ڵه م بوێره ماوه ی نزیک به 6 مانگ له به ندیخانه كانی مه ریوان  و سنه   به ند كراوه. ڕژیمی به ناو ئیسلامی ‌ئێران عه دنان حه سه نپوور به  دژایه تی یاسای كۆماری ئاخوندی حاكم تۆمه ت بار ده كا، و له دادگای ڕژیم چه ند خاڵێك وه ک پرۆپاگاندا و شێواندنی ئاسایشی وه ڵاتی خراوه ته پاڵ و به سه ری دا سه پاوه.
 
كومیته ی ده ره وی سازمانی خه بات ئه م  حو كمه ناڕه وا  و دژه ‌ئینسانی یه دژ به م رۆژنامه نووسه ئازاد ئه ند‌ێشه مه حكوم ده كات و داوا له هه موو مرۆڤێكی ئازادی خواز ده كا دژ به م حوكمه ناڕه وایه هه ڵوێست بگرێ.
 
 
18.07.2007
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در چهارشنبه بیست و هفتم تیر 1386 و ساعت 18:9 | 
چه ند هه واڵ له کوردستانه وه
 

کوژران و بریندار بوونی 4 کەس بە هۆی تەقە کردنی هێزی ئینتزامی
هێزە بە ناو ئینتزامیەکانی رژیم رۆژی 13/4/1386 لە جادەی نێوان سەردەشت ـ مەهاباد کەسێکیان بە ناوی تەیموور باشان، خەڵکی گوندی گەولانی سەردەشت، کە لە مەهابادەوە بەنزین و گازوائیلی بۆ سەردەشت دەبرد، دایە بەر دەستڕێژی چەکەکانیان و برینداریان کرد.
 لە کاتى دەرباز بوونى ماشینەکەی لە ماشینێکی دیکە دەدا و بەداخەوە کەسێک بە ناوی حوسێن، خەڵکی مەهاباد و دوو ژن لە موسافیرەکانى ماشینەکە دەکوژرێن.



تێکهەڵچوونی لاوانی سەقز لەگەڵ هێزی ئینتزامی
رێکەوتی 15/4/1386، ژمارەیێک لە لاوانی شاری سەقز لەگەڵ هێزە بە ناو ئینتزامیەکانی رژیم دەرگیر دەبن.
هێزی ئینتزامی هێرش دەکەنە سەر لاوەکان بە باتون و قۆناغە تفەنگ لێ یان دەدەن. لە ئاکامی ئەم تێک هەڵچوونەدا چەند کەس لە لاوان گیراون.


دەر کردنی هەوارچیەکان لە ماکۆ
شواری دابین کردنی ئاسایش ژمارەیێکی زۆر لە مەڕدار و هەوارچیەکانی کوێستانەکانى ناوچەی ماکۆىده ر کردوە. ئەو هەوارچیانە چەندین ساڵە بۆ بەخێو کردنی مەڕ و ماڵاتەکانیان روویان لەو کوێستانانە کردوە. بەڵام رژیمی ئاخوندی بەو بڕیارەی رێگەی پەیدا کردنی بژێوی ژیان و حەوانەوەی مەڕ وماڵاتى ئەو ژمارە خەڵکە حەستەم کردوە.


بێ هەواڵ بوون لە وەزعى چوار زیندانى مەریوان
کەس و کارى چوار زیندانی بە ناوەکانی سابیر، ئومێد، کاوە و عوبێد زارعی، خەڵکی جانەوەرەی مەریوان کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە گیرابوون، بۆ ئاگادار بوون لە وەزعیان سەردانی ئیتلاعات و دام و دەزگا سەرکوتگەریەکانی رژیم دەکەن. بەڵام وەڵامیان نادرێتەوە و بەرەو رووی هەڕەشە دەبنەوە

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در دوشنبه هجدهم تیر 1386 و ساعت 13:19 | 
ئاشکرا بوونی تۆڕێکی سەر بە هێزی قودسی سوپای پاسداران
 

 

ئاشکرا بوونی تۆڕێکی سەر بە هێزی قودسی سوپای پاسدارانی رژیمی ئێران لە شارۆچکەی سەدری بەغداد.
هێزی ئەمریکا رۆژی 14ی پووشپەڕ رایگەیاند، لە هێرشێکدا بۆ شارۆچکەی سەدر لە بەغداد، شەبەکەیێکی نهێنی کە چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەوە دەهێنایە عێراق  ئاشکرا کردووەو لە ناویان بردوون.
لەو هێرشەدا چوار کەس لە میلیشیاکان کوژراون و 6 کەسی دیکەیان کە پێوەندیان بە هێزی قودسی سوپای پاسدارانەوە بووە و کەل و پەلی بۆمبە بەهێزەکانیان دەهێنایە عێراق گیراون.
لە ڕاگەیندراوی هێزی سەربازی ئەمریکادا هاتووە، ترۆریستەکان لەگەڵ فەرماندەکانی تۆڕە نهێنیەکان پێوەندیان هەبووە. هاوکات لەگەڵ ئاشکرا بوونی ئەو تۆڕە نهێنیە، هەواڵدەری فەرانسە رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە دوو سەربازی ئەمریکایی لە عێراق بە هۆی بۆمبە بەهێزەکانی درووست کراوی ئێران کە تانکیش لەناو دەبەن، کوژراون.
ئەو هەواڵدەریە رایگەیاند، فەرماندەکانی هێزی فرە نەتەوە چەندین جار رایانگەیاندووە کە رژیمی ئێران، بۆمبی بەهێز بۆ چەکدارەکان لە عێراق دەنێرێ، بە ووتەی ئەو سەرچاوانە، پارچەکانی ئەو بۆمبانە بە قاچاخی لە سنوورەکانەوە دێتە عێراق و دەگاتە دەست چەکدارەکان.


سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
16ی پووشپەڕی 1386

07.07.2007

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه هفدهم تیر 1386 و ساعت 1:31 | 
رژیمی ئێران 300 ملوێن دوڵاری داوە بەحیزب اللە لوبنان
 

 

رژیمی ئێران 300 ملوێن دوڵاری داوە بە حیزب اللە ی لوبنان


رۆژنامەی (شرق الاوسط   ) کە لە لەندەن چاپ دەکرێ ئاشکرای کرد رژیمی ئێران لە دوای شەڕی لوبنان 300 ملوێن دوڵاری داوە بە حیزب اللە. ئەو رۆژنامە نووسی، ناوەندە سەربازیەکانی رژیمی ئێران کۆمەگەکانیان بە حیزب اڵە زیاد کردووە. سوپای سپاسداران چاودێری بارهێنان و راهێنانی حیزب اڵە دەکا و گەڵاڵەیێکی داڕشتووە تا حیزب اللە لەو پێوەندەدا پێویستی بە کۆمەگ نەمێنێ. لە پێوەند بە فێر کردن و تیکنۆلۆژی دروست کردنی ئەو نەوعە چەک و تەقەمەنیانە.
رۆژنامەی ( شرق الاوسط  ) باس لە پڕو پاگەندەی ئێران دەکا بۆ حیزب اللە و دەنووسێ لە شەڕی ڕابردووی لوبنان، وێنەکانی حەسەن نەسراڵە لە هەموو شوێنێکی ئێران بڵاو کرابۆوە. لە رێگەی فرۆکەخانە تا  ناوەندی شاری تاران لە هەموو شوێنێک وێنەی حەسەن نەسراڵە هەڵواسرابوو. تەنانەت لە دەفتەری ئەحمەدی نژاد و خانووی خومەینی لە تاران وێنەکانی حەسەن نەسراڵە بە دیوارەکانەوە نرابوون.
علی ئەکبەری موحتەشەمی کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی  حیزب اللە لوبنانە، دەڵێ: حسن نێراللە جێ و شوێنی دیاری لای خامنەیی هەیە و ئەو زەردە خەنەیەی کە خامنەیی لە چاو پێکەوتن لەگەڵ حسن نێراللە لە رووخساری دەنیشێ لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هیچ کەسی دیکە لێی نابیندرێ.
شرق الاوسط ، زیادی کرد ئەو یارمەتیە بە حەسەن نەسراڵە دەدرێ بە ئاڵ و گۆڕ لە دەوڵەتەکانیش گۆڕانی بەسەردا ناێی و تەنیا دوای کۆتایی هاتنی جەنگ لە لوبنان رژیمی ئێران 300 ملوێن دوڵاری داوە بە حیزب اللە چونکە حەسەن نەسراڵە نوێنەری شەرعی خامنەیی لە لوبنانە.

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
16ی پووشپەڕی 1386

07.07.2007

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه هفدهم تیر 1386 و ساعت 1:30 | 
هەوڵی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی بۆ فریودانی لاوان
 

 

هەوڵی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی بۆ فریودانی لاوان


 بە دوای گران بوونی بەنزین و کەم کاری لە ڕادە بە دەر و گرانیی سەرسوور هێنەری کەل و پەل و خواردەمەنى، دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی لە هەوڵ دان بە کەڵک وەرگرتن لە وەزعی خراپی خەڵک و ئەو گشتە گرانی و بێکاریە، بە ناوی جۆراجۆر لاوان لەکوردستاندا فریو بدەن.
بە پێی ئەو ڕاپورتانەی لە ناو خۆی وەڵاتەوە بە سازمانی خەبات گەیشتوون ناوەند و ئیدارە بەد ناوە جاسووسی و بەناو فەرهەنگیی و بەسیجیەکانی رژیم لە کوردستاندا، بە شێوەیێکی بەربڵاو هەڵ دەسووڕێن تا ئەو لاوانەی بێکارن و ئەوانەى خوێندنیان تەواو کردووە و لە هیچ ئیدارەیێک دانەمەزراون، بە ناوی کار پێدان  و کۆمەگی ماڵی فریودەن و لە جاسووسی و خراپەکاریان بگلێنن. ئەوەی جێگەی خۆشیە لاوانی شۆڕشگێڕ و خوین گەرمی کوردستان بە هۆى ناسینی رژیم و ناوەندە دژی گەلیەکانی بەرەورووی ئەو پیلانە وێستاونەوەو دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی نەیان توانیوە ئەو پیلانە جێ بە جێ بکەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لەگەڵ سڵاو بۆ لاوانی نیشتمان پەروەر و شۆڕشگێڕی کوردستان، داوایان لێ دەکا وەک هەمیشە لە بەرانبەر پیلان و سیاسەتە دژمنکاریەکانی ئاخوندان لە کوردستاندا خۆراگری بکەن. هەموو لایێک ئاگادارن ئەوەی بە سەر خەڵکی کوردستان و تێکڕای جەماوەری ئێراندا دێ و ئەو گرانی و بێکاری و دارمانی ئابووری و فەسادەی لە ئێراندا، دەبیندرێ، لە سیاسەتی نەزانکارانە و بێ دەربەستانەی ئاخوندان، بەرانبەر بە خەڵکی ئێران سەرچاوە دەگرێ. هەر بۆیە پێویستە لەگەڵ گەرم داهێنانی خەبات و بەر بەرەکانی لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئاخوندەکان وهەروەها لە بەرانبەر هەل و مەرجی نالەبار دا بوێرانە و شۆرشگێڕانە ڕاوەستن و نابێ رێگەی بدرێ ئاخوندان هیچ کام لە پیلان و سیاسەتەکانیان جێ بە جێ بکەن و ئەو ئامانجەیان کە لاواز کردنی ئیرادەى لاوان بەتایبەت و خەڵکی کوردستان بە گشتیە، بێتە دیی.
گومان لەوەدا نیە، ئەو رژیمە بە سیاسەتی دژمنکارانەی بەرانبەر خەڵکی ئێران و سوور بوونی لە سەر هەڵوێستەکانی دژ بە کۆمەڵگەی جێهانی و پەرە پێدانی چەکی کۆمەڵ کوژ و هەوڵ بۆ دروست کردنی بۆمبی  ئەتۆمی، دۆستی بۆ خۆی نەهێشتووەو، بەو سیاسەتانەی وای کردووە بێزاری جەماوەری ئێران زیاتر پەرە بستێنێ کە سەر ئەنجام ئاوری قینی خەڵک و پشتیوانی ڕای گشتی جیهانی لە جەماوەری وەزاڵە هاتووی ئێران، رووخانی دەسەڵاتی ملهوڕانەی ئاخوندانی بە دوادادێ.
لەم هەل و مەرجەدا پێویستە لاوان وریایی و لە سەر هەستییان لە ڕابردوو زیاتر بێ و جەماوەری کوردستان لە سیاسەتە فریوکاری دژمنکاریەکانی ئاخوندان باشتر ئاگاداربن.
 لەگەڵ هومێد بە سەرکەوتنی خەباتی جەماوەری ستەم لێکراوی کوردستان و ئێران بە سەر دەسەڵاتی رژیمی ملهوڕی ئاخوندی دا .

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
16ی پووشپەڕی 1386

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه هفدهم تیر 1386 و ساعت 1:23 | 
‌به شێك له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی
 
 
‌به شێك له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی
 
دوای ئەوەی گەلانی جیهان هەرکام بە مافی ڕەوای خۆیان گەیشتوون و خۆیان بەڕێوەبەری خۆیان و نیشتمانیانن و چۆنی پێویستە لە کار و سەنعەت و ئاوەدان کردنەوەی وڵاتیان و دابین کردنی ژیان بۆ هەمووان پێشکەوتوون، وە گەلی کورد بەهۆی ستەمی دەسەڵاتدارانی دراوسێوە دابەش کراوە و لەژێر باری ستەم و بێ دادی و دەسەڵاتی نەویستاندا لەژیان و خوێندن و کار و سەنعەت دوا کەوتووە و نیشتمانی وێران و نیوە وێران بووە، موبارەزەی ئەو میللەتە لەمێژینەیە بۆ ڕزگاری لە ستەم و بۆ ئازادبوون و بەخۆوە ژیوی لە نیشتمانی چەند هەزار ساڵەی دا، ئەرکێکی ئینسانی و دینیە و بەجێیە بۆ گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری لەدەست ستەم گیانبازی بکا و بەخوێنی گەشی ڕۆڵەکانی سەنەدی خاوەنیەتی بۆ کوردستان نوێ کاتەوە و بە جیهانیانی نیشان دا. موبارەزەی گەلی کورد بۆ ئازادی، وەک ئەرکێکی نەتەوەییە، وە مەرگ لەڕێی نیشتمان و لەڕێی عیزەت و کەرامەتی ئینسانی دا، شەهادەتە بەپێی فەرموودەی پێغەمبەری پایەبەرز دروودی خودای لەسەربێ کە فەرموویە: " کەسێک لە دیفاع لە گیانی دا بکوژرێ شەهیدە و کەسێک لە دیفاع لە ماڵی بکوژرێ شەهیدە و کەسێک لە دیفاع لە ئابڕوی دا بکوژرێ شەهیدە". خۆ دەبینین کە گەلی کورد لە موبارەزەکەی دا دیفاع لە گیان و لەماڵ و لە ئابڕوو و عیزەتی دەکا.


   سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران موبارەزە دەکا لەڕێی گیان و ماڵ و ئابڕوو و عیزەتی گەلی کورد دا، بۆیە ڕۆڵە بەئیمانە بەشەرەفەکانی سازمانی خەباتی خوێناوی سەرتۆپی گیانبازان بوون لە موبارەزەی کوردستانی ئێران دا. وە ئەگەر خەباتیێک بەدیل گیرابێ لە زیندانەکانی دژمنیش دا بە پایەداری و نەبەزی و ئازایەتی گەورەترین زەربەتی لە ڕوحیەی دژمن داوە و وورەی دژمنانی تێک شکاندوە، هەربۆیە بەباسی سازمانی خەبات و بە دیمەنی شێرانەی ڕۆڵەکانی لەرزە دەکەوێتە دڵی دژمنانی کوردەوە.

   سازمانی خەبات لە ساڵانی سەرەتای موبارەزەوە تا ئێستا لە گیانبازی و قوربانی دان لەپێناو ئازادی و گەیشتن بەمافی ڕەوادا تێکۆشاوە و لەو ڕێگەدا سەدان شەهیدی بەنرخی بەرەو کۆڕی شەهیدان بەڕێ کردوە، کە هەرکام ناوازەی قارەمانی و فیداکاری بوون و ناو و ناوبانگیان لە کوردستان دا داخستووە و بوونە دێڕ کێش و ئاڵا هەڵگری خەباتی ڕزگاریدەر.

 

 
 Die Flagge von Kurdistan

 Die Flagge von Kurdistan
Click on picture to return to previous page

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه شانزدهم تیر 1386 و ساعت 10:10 | 
aram
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه شانزدهم تیر 1386 و ساعت 9:5 | 
محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند زیندانی كرا
 محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بودوه‌ند، به‌رپرسی ریكخراوی پاراستنی مافیimage مرۆڤی كوردستان، له‌ لایه‌ن ده‌زگای  نادادوه ری ڕژ یمی ئاخونده كانی ئێرانه‌وه‌ قۆڵبه‌ست و زیندانی كرا.به‌ پێی راپۆرتی د ه‌بيرخانه‌ى ریكخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی كوردستان له‌ تارانه‌وه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 1/7/2007 هێزه‌كانی ئاسایش و ئیتلاعاتی ئێران، سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانیان له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی قۆڵبه‌ست كرد و پاشان چوونه‌ خانووی كه‌بوودوه‌ند و ده‌ستیان به‌ سه‌ر هه‌موو شته‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌و دا گرتووه‌ و ناوبراویان گواستۆته‌وه‌ بۆ به‌ندی 209ی زیندانی "ئێوین"ی تارانكه‌بودوه‌ند كه‌ پێشتر به‌رپرسی حه‌وته‌نامه‌ی "پیام مردم" (ده‌نگی خه‌ڵك) بوو، ساڵی رابردوو له‌ لایه‌ن دادگایه‌كی شاری سنه‌وه‌ حوكمی یه‌ك ساڵ و نیو زیندانی هه‌ڵپه‌سێراو و نه‌بوونی مافی رۆژنامه‌گه‌ری به‌ ماوه‌ی 5 ساڵ و قه‌ده‌غه‌ كرانی بڵاو بوونه‌وه‌ی "پیام مردم" ی به‌ سه‌ردا سه‌پابوو. به‌ڵام پاشان دادگای پێداچوونه‌وه‌ حوكمی هه‌ڵپه‌سێراوی كردبووه‌ 1 ساڵ زیندانی.

 رێکخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ راگه‌یاندراوێکدا نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌گه‌ری ئه‌شکه‌نجه‌دانی "محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌نده‌"، به‌رپرسی رێکخراوی پاراستنی مافی مرۆڤی کوردستان  ده‌ربڕیوه‌ و داوای ئازادیی ناو براوی کردووه‌.

"نه‌سرین ستووده‌"، پارێزه‌ری ئه‌م چالاکڤانه‌ کورده‌ به‌ ئاژانسی "ئیسنا"ی راگه‌یاندووه‌ که‌ نه‌یتوانیوه‌ تائێستا که‌بوودوه‌ند ببینێ و له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه‌ رێگای لێگیراوه‌. 

سه رچاوه خۆرهه‌ڵات نیوز

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه پانزدهم تیر 1386 و ساعت 20:29 | 
ئه گه ری روودانی شه ڕێكی ناو چه یی
 

 وریایی دانی سه رۆ كی هه رێمی كوردستان له ئه گه ری روودانی  شه ڕێكی ناو چه یی

سه رۆكی  كوردستان  كاك  مه سعود  بارزانی  له  چاو پێکه وتنێكی  ته له ڤیزێونی  دا سه بارت  به  هه ڕشه كانی  تو ركیه  له سه ر  به زاندنی  سنوور  و  ئه نجام دانی  كرده وه ی  سه ربازی  له هه رێمی  كوردستان،  گوتی:  ئه گه ر  هاتوو  توركیه  هێرش  بكاته  سه ر  هه رێمی  كوردستان  ئه وه  له عێراق  به گشتی  و  له  كوردستان   به تایبه تی   به رگری   له خۆ مان  ده كه ین  و  به ره و رووی   ده بینه وه.  بارزانی  له  میانه ی   سه ردانی   بۆ  ژنێڤ  له چاو پێكه وتنێكی   ته له ڤیزیۆ نی ‌ئۆیرۆ نیوز (euronews)د ا،  گووتی:  هێندێک  جار  توركیه  هه ڕشه   له ‌ئێمه  ده كات، به ڵام   ئێمه  باوه ڕمان  به وه هه یه  كه ده كرێ كێشه كان  له ڕێگه ی  گفتو گۆ  چاره سه ر بكه ین. ناو برا و  گووتی:  ئه گه ر   بێتوو  توركیه  هێرش  بكاته  سه ر هه ڕێمی كوردستان  به هه ر  بیانووێک  ئه وه  كاره ساتێكی  گه وره  روو داه دات،  چونكه  زیانێكی گه وره  به ناوچه كه  ده گه ێنێت، به تایبه ت  عێراق و  توركیه و  ئه گه ری  گه وره  بوونه وه ی  شه ر ێكی  ناوچه یی  هه یه.

له وه ڵامی  پرسیارێک  سه باره ت   به وه ی  كه ئایا  ته نیا  كورده كان  له عێراق  سه باره ت  به و هه ڕه شانه ی  تو ركیه  نیگه رانن،  سه رۆکی  كورستان  وه ڵامی  دایه وه ، هه موو عێراقیه كان  له به رانبه ر  پێشێلكردنی  سه روه ری  وه ڵا ته كه یان  نیگه رانن.

به شی ڕاگه یاندنی سازمانی خه بات ی كوردستان

05.07.2007

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه پانزدهم تیر 1386 و ساعت 3:25 | 
مل ملا نه ی چه مه كان
 

 

مل ملا نه ی چه مه كان

ئاما زۆن  درێژ تره  له نیل

04.07.2007

چه می ئا ما زۆن  تا ئێستا وه ك پڕ ئا و ترین چه م  له دونیا ناسراوه. به ڵام له وانه یه له م  ماوه دا وه ک درێژ ترین چه میش له دنیا دا  ده ست نیشان  بكرێ. ئه گه ر ئه و به ڵگه نوێ یانه ی وه ڵا تانی پێرو  و برازیل له بواری زانستی دۆزینه وی شوێنی سه فه ر و جوگرافیا ئه م  دۆزینه وه نۆی یه بسه لمێنێ، درێژایی چه می ئامازۆن ده گاته 6800  كیلۆ مه تر  كه ئه م چه مه ناسراوی جیهان شۆر ئه بێه وه به باشووری ئه مریكا . به ڵام  نیل تا ئێستا به سوپر لا تیف واته درێژ ترین چه م  ناسرا ‌‌‌بوو، ته نیا 6695 كیلۆ مه تر به ناو ئه فریقا دا ده روا و ئه م ڕ‌ێژه ناتوانێت  له گه ل ڕێژه نوێ یه كه ی ئامازۆن ڕقابت بكات .

 

سه رچاوه رۆژنامه ی ئینتر نێتی ئاڵمانی faz.ne

كاتی وه ر گێران  05.07.2007

به شی ڕا گه یاندنی سازمانی خه بات له  ده ره وی  وه ڵات

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه چهاردهم تیر 1386 و ساعت 4:30 | 
حه وتی پووشپه ڕ یادی شیما باران كردنی سه رد ه شتی سه ر سه وزه
 

حه وتی پووشپه ڕ یادی  كاره ستێكی  جه رگبر و برینێكی  به ناسوره یه  كه له مێژووی قوربانیدان و جینو ساید و خنكاندنی خه ڵكی  كوردستان  دا تۆمار كراوه  و  وه ک ده یان  كرداری  قڕ كردنی گه لی سته م  ڵێكراوی  كورد به ده  ست داگیر كه ران  به ژماره ی  بیره وه ریه تاڵه كانی  كورد زیاد بووه. حه وتی  پووشپه ری سا ڵی  1366 به رانبه ر به  28.06.1987  بیر هێنه ری  كاره ستێكی  دڵته زێن  و رووداوێكی فه را مۆش نه كراوه، له و ڕۆژه دا خه ڵكی شاری  سه رده شت كه وتنه  به ر په لا ماری  وه حشیانه ی  شیمیایی بارانی  ڕژیمی به عس، كه تیێدا ده یان كه س  به گا زی  خه ر ده ل خنكان وسه دان كه س په ک  كه و ته  و كۆێر و كو ته ر  بوون و دوای  20 ساڵ  به سه ر  ئه و كاره ساته  مه رگ هێنه ره دا ئه وانه ی  به ر شیمایی كه و توون له سه رد ه شت ،  به و هۆ یه وه  لێیان ده مرێ. خه ڵكی شا ری سه ردشت  كه ئه و كات  ژماره یان  له 25 هه زار كه  تێ نه  ده په ڕی به ڕشتنی  گازی  كوشه نده ی خه رده ل به سه ریان دا زۆربه یان  شارو گوندیان پێ چۆ ل كرا و ئه و كه سانه ی كه ده ر نه  چوو بوون  و به ساغی مابوونه وه  ویستیان كه له شار دووربكه ونه وه  و به یه ک جاری  خۆ له و به ڵایه ڕزگار بكه ن، به ڵام  شا  ڕێگه ی سه ره كی سه رده شت  له گه ڵ شارهكانی دیكه ی كوردستان كه وتبوه به ر هێرشی  فرۆ كه كان و گازی خه رده لیان رشاند  بوو، ئه و گازه كوشه نده یه كاریگه ری  له سه ر خه ڵك دانا و  ژماره یێكی زۆر زامدار بوون، به پێی ئاماره كان  زیاتر  له 8025  كه س له و شاره دا  شه هید و بریندار بوونه.  ئه وه  له كاتێكدایه  كه زۆربه ی  زامداره كان ناویان  له ریزی  لیستی بریندار وكۆژراون تۆمار نه كراوه.

شیمایی باران كردنی شاری سه رده شت  و كوشتن و بریندار كردنی  زیاتر  له 8025  كه س  له خه ڵكی ئه و شاره  په ڵه یێكی ڕه شی  دیكه یه  كه به نێو چاوانی  سه رانی ڕژیمی  ئاخوندیه وه  وئه وان  هۆ یێكی  دیكه ی خنكاندنی ئه و  شاره بوون. ئه گه ر چی  ده سه ڵا تدارانی به عس  وسه دامی  دیكتاتۆر به تاوانی قڕ كردن و كوشتن  و كۆمه ڵكوژی وجینوسا یدی  نه ته وه  ییک حو كمی  له دار درانیان دراوه و سزای خۆیان وه رگرت و كرانه په ندی  زه مانه  و ده رسی  عیبره ت بۆ دیكتاتۆرانی  ئێستا و داهاتوو،  به ڵام  به ته نیا  به دادگای كردن و له داردانی  ئه وان  برینه به ناسوره كانی  خه ڵكی كوردستان  و با قی  خه ڵكانی  دیكه  ساڕێژ نا بێته وه. کا تێک  خه مه كان سووک ده بن  كه  ده سه ڵاتدارانی  ڕژیمی  ئاخوندیش له داد گایێكی  هاو شێوه ی  سه دام و دار و ده سته كه ی  داد گایی بكرین.

په لكێش كردنی  سه رانی  ڕژیمی خۆ مینی  بۆ به رده م دادگا ئه ركێكی زه روریه بۆ هێمنایه تی له ناوچه كه  و دڵنیا بوون به ژیانێكی باشتر  بۆ دواڕۆژ، ئه و قۆناغه  ئه وه ده خوازێت  كه تێكرای  خه ڵكی  ناوچه  وكۆ مه ڵگای  جیهانی  به تێكرا چاو به په روه ندی  نگریسی  ڕژیم و درێژه دان  به شه ڕی  ‌ئێران- عێراق  و كاری  تروریستی  له وه ڵاتان  و پشتیوانی  له تاقمه تێكده ره كان  وپێخوست كردنی مافی مرۆڤ  بخشێننه وه  و گۆ شه  گیرتری بكه ن.  له یادی  بیسته مین  ساڵی  شیمیایی باران  كردنی  شاری  سه ر ده شتدا، جاڕێكی  دیكه  پرسه و  سه ره  خۆشی  خۆ مان به كه س و كاری شه هیدان  ڕاده گه یینینه وه   و هاو كات هو مێد  به چا ک بوونه وه ی نه خۆ شه كانی ئه و كاره ساته له خودای گه وره  داوا كارین.

سازمانی خه بات ی كوردستان 

 


ریکخراو و کو مه له  مه ده نیه کان !

حیزب و ریکخراوه سیاسیه کوردیه کان !

 کوماری تیرور و تاوان له ئیران،  خه ریکه خوی بو روژی 28 .06 ، سالیادی کیمیابارانکردنی سه رده شت و نا وچه کا نی ده ور و به ری ئاماده ده کات .  وا بریاره  چه ند  گرووپیکی وه رزشی  له یابانه وه بگه نه سه رده شت .

داواتان لى ده كه ين ریز له قوربانیانی  ئه و شاره خوراگره بگرن . ریژیمی  ئیسلامی که خولقینه ری هه زاران  تاوانه له روژ هه لاتی کوردستان ، بوی نییه  خوی به دلسوزی کورد له قه له م بدات ، سه رکرده کانی ئه و حکو مه ته نگریسه  ده بی به هوی تاوا نه كانيانه وه له دادگاييه كى نیو نه ته وه یی دا مه حکه مه بکرین .کومیته ی روژهه لاتی چاک  به شداریکردنی  هه رچه شنه  ریکخراوی  کوردستانی  که له لایه ن کوماری تیروریستی ئیرا نه وه  بو مه راسمی  کاره ساتی سه ر ده شت با نگهیش بکرین  ، به تو ندی  مه حکووم ده کات , داوا ده كات به شدارى له مه راسيميك نه كه ن ئه و تاوانبارانه سازى بده ن .ئیمه جاریکی دیکه له ریکخراوه سیاسيیه کانی روژ هه لاتی کوردستان داوا ده که ین  , روژی 28 مانگ , بکه ن به روژی  له قاودانی تاوانه کانی  ریژیمی داگیرکه ر و کو نه په ره ستی  سه پاو به سه ر كوردستان و  ئیراندا .

     ناوه ندی چاک -     کو میته ی روژ هه لات

سه رچاوه:knar.org

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در پنجشنبه چهاردهم تیر 1386 و ساعت 2:46 | 
کوچى دوایی ماموستا محەممەد محەممەدى
 

 

کوچى دوایی ماموستا محەممەد محەممەدى


رۆژى چوارشەممە 6ى پووشپەر مامۆستا محەممەد محەممەدى، کەسایەتى کورد خۆشەویست و ئەدەب دۆستى ناسراو، لە شارى سقز کۆچى دوایی کرد.
  ماموستا محەممەد کورى ماموستا مەلا عەبدوڵلا محەممەدى ئیمام جومعەى شارى سەقز بوو.
ماموستا محەممەد دڵسۆزى گەل و نیشتمان بوو، لەگەڵ رێبەرایەتى سازمانى خەبات پێوەندى گەرمى هەبوو.
  ماموستا مەلا محەممەد چەندین ساڵ بەرێوەبەرى دەزگاى بڵاوکردنەوەى کتێب لەشارى سەقز بوو کە بە ئەدەب و فەرهەنگى کورد خزمەتى بەرچاوى کرد.
  بە بۆنەى کۆچى دوایی ماموستا مەلا محەممەد محەممەدى پرسە و سەرخۆشی خۆمان بە خانەوادەى بەرێزى و تێکڕای دۆستان و ناسیاوانى رادەگەیینین.
سازمانى خەبات ى کوردستانى ئێران
هەینى   ۸ ى  پووشپەرى ۱۳۸۶


 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه دهم تیر 1386 و ساعت 2:55 | 
بانگ کردنی 15 لاوی شاری بانە لەلایەن دادگای رژیم لە شاری سەقز
 

 

بانگ کردنی 15 لاوی شاری بانە لەلایەن دادگای رژیم لە شاری سەقز
رۆژی چواری پووشپەر، دادگای ئینقلابی رژیم لە شاری سەقز، 15 کەس لەو کەسانەی لە نارەزایەتیەکانی ساڵی ڕابردووی شاری بانە بەشداریان کرد بوو، بانگ کرد و دوای بازجۆیی و لێپرسینەوە، ژمارە تەلەفوون و ئادرەس و شوێنی ژیانیان لێ ئەستاندوون.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، بەو کەسانە گوتراوە کە دەبێ سەفەر نەکەن و لە ئێسا بە دواوە ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم بە پەروەندەکانیان و ڕابردوویان ڕادەگا و لەگەڵیان رووبەروو دەبێ.
ئەو مەوزوعە بۆتە هۆی مەترسی لاوەکان، ئەوە بە هەڕەشە لە دژی خۆیان دەزانن.

 


 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه دهم تیر 1386 و ساعت 2:38 | 
کوژرانی کەسێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی بانە
 

 

کوژرانی کەسێک بە هۆی تەقینەوەی مین لە ناوچەی بانە
لە چەند رۆژی ڕابردوو کەسێک بە ناوی سۆران کوڕی رەسوڵ بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا.
ناوچە سنووریەکان بەتایبەت ئەو شوێنانەی مەیدانی جەنگ لە نێوان ئەرتەشی عێراق و ئێران بوو، پڕە لە مین و کە هەر چەند ماوە کەسانی بێ تاوان و کاسبکار لە ناوچەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین دەکوژرێن.

 

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در یکشنبه دهم تیر 1386 و ساعت 2:35 | 
 Die Flagge von Kurdistan Die Flagge von Kurdistan Die Flagge von Kurdistan Die Flagge von Kurdistan

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه نهم تیر 1386 و ساعت 6:6 | 
زیاتر له 70 كه س لاو له ژێر مه تر سی له سێداره دران دان

 

زیاتر له 70   كه س لاو   له ژێر مه تر سی  له سێداره دران  دان

به پێ هه و ا ڵێكی   ڕێكخراوی مافی مرۆڤ  ئه منیستی" Amnesty International"  زیاتر له حه فتا لاو ی  مێ ینه  و  نێرینه  له ئێران  له لایه ن ڕژیمی ئاخونده كان به ند كراون و ده سه ڵاتدارانی  ئێران   له هه وڵی  له  سێ داره  دانیان دان . ئه م  لاوانه  له  ته مه نی  ژێر   18 ساڵ دان كه   هه ندێ   شتیان  كردوه،  كه به    لای  ڕژێمی  ‌ئێران  به دژی  یاسا  ناسراون.

بر لین:

له ڕاپۆرتێكی  ئه منیستی  ژمارێک  شتی  نایاسایی  ده ست نیشان كراوه  سه با ره ت به كوشتنی لاوان له ئێران،  كه له ناو ئه م گه نجا نه  باس له كوژرانی سه عید  قه نبر زاهی 17 ساڵه ده كات كه  له له مانگی 05.2007 ئیعدام كراوه. هه روها كه سێكی دیكه  كه له ته مه نی 16 ساڵ دا حو كم دراوه به ئیعدام و له  مانگی 04.2007  له ته مه نی 19 ساڵ له سێ داره  دراوه.

به پێ ئه م  ڕا پۆرته ی  ڕێكخراوی  مافی مرۆڤ  لا نی كه م زیاتر 71  لاویی كه،  به  كچ و كو ڕ   له به ندیخانه كانی ڕژیم له ژێر مه ترسی كوژران و ئیعدام كردن دان، به هۆ ی ئه و شتانه ی كه له ته مه نی منداڵی دا كردوویانه.

ئۆ لیڤه ر هێندریش له ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ئه منیستی  ده ڵێ:

"‌ئێران له م هه لو مه رجه دا  له پله ی یه كه م دا  یه كه م  وه ڵاته  كه لاوان  له سێداره ده دات، هه رچه نده له نێو په یمان و به ڵگه نامه  نێو نه ته وه ییه كان  به ڵێن نا مه ی  تۆمار  كردووه  كه مناڵان و لاوان له سێ داره نه دات. ڕێكخراوی مافی مرۆڤ داوای كۆتایی هێنان هه رچی زۆتر  و لا بردنی سزای كوشتن بۆ  منداڵان و لاوان ده كات".

ئه وه ی كه بۆ ڕێكخراوی  مافی مرۆڤ ئاشكرا بووه له سا ڵی 1990 له ئێران زیاتر له 24 منداڵ  ئیعدام كراون، ئه م ڕێژه ی كوژرانه ش له هه ر وه ڵاتێكی كه زیاتره. ‌

ڕێكخراوی مافی مرۆڤ سه رنج ده داته  ئه وه ش  كه   ته نانت ئه م حوكمه یاسایی یانه له گه ڵ ستانداری دادگای جیهانی نا یته وه  و  ئه و لاوانه ش له ناو جه ماوه ر دا  ‌له سێ داره ده درێن و  گیانیان لێ ئه سه نرێ. جه ماوه ری ‌‌ئێران  دژ ی حو كمی كوشتن بۆ لاوانن و  ڕێكخراوی مافی مرۆڤ ئاواته خوازی هه وڵ دانی پارلمانه بۆ ئاڵۆگۆڕی ئه م ڕه وته ی سزادانی لاوان به كوشتن!.

سه رچاوه

گۆڤاری هه فتانه ی ئاڵمانی<< دێر شپیگل>>

 ۲۸.۰۶.۲۰۰۷


 هه ر چه ند ئه و لاوانه ی كه له ‌ئێران له سێداره دراون ڕێژه یان ده یان جار زیاتره له وه ی كه له م ڕاپۆرته دا  با  سی  لێ كراوه!

بۆ نموونه له و ڕاپۆرته ی خواره وه سه رنج ده داته كه سانێكی زیاتر له لاوان:

 


 

 

 

Sunday, June 24, 2007

Another child added to the Iran Execution ROW - Now 69 known cases

In an interview with BBC Radio (Persian), Iranian human rights lawyer Mr. Abdolfath Soltani gave a warning about imminent execution of yet another child in Iran who was sentenced to death for an alleged crime (possiblly due to self defense) when he was 16 years old. His name is Mohammad Ahmadi who is now 19 years old.

This brings the total number of children facing execution in Iran to 69.  On June 17, 2007 Stop Child Executions Campaign for the first time published a comprehensive list of 68 children : http://scenews.blog.com/1857468/ 

Stop Child Executions Campaign strongly condemns Iran's violation of International laws. Iran remains to be the only country in the world with such an extensive list of children facing execution. Nazanin Afshin-Jam and Stop Child Executions are extremely concerned about the status of these children as two were already executed in Iran this year.

 

To sign the petition to stop child executions in Iran please visit: www.stopchildexecutions.com . The petition has been signed by many internationally known human rights activists , parliament members in Sweden, Norway, Canada and many people worldwide. For more information visit SCE page on wikipedia. The petition demands the Iranian leaders to :

- Provide a complete list of all individuals under the age of 18 who are sentenced to death.
- Immediately halt executions and prevent any further application of such penalties against child offenders.
- Take immediate measures to permanently abolish the death penalty for all child offenders in accordance with Iran's obligations as a state party to the ICCPR and the CRC.

Petition also urges The United Nations, The United Nations High Commissioner of Human Rights and The UN Committee on the Rights of the Child to:

- Demand that the Iranian government immediately comply with its international obligations as defined by ICCPR and CRC

 On February 27, 2007 more than 34 members of European Parliament also signed a resolution to Stop Child Executions in Iran. 

Children facing execution in Iran as of June 24, 2007 (The number possibly exceeds since 69, since there is no official verified published list  :

  • (Ali Nour-Mohammadi (16
  • (Rasoul Soghra (17)
    Amir Chale-Chale (17)
    Bahador Khaelghi (17)
    Ali Mahin-Torabi (16)
    Naser Ghasemi (15)
    Rasoul Aboutondi (17)
    Reza Ali-Nejad (17)
    Nabovat Babai (17)
    Delara Darabi-Haghihi (17) - Female
    Soghra Najaf-Pour (13) - Female
    Mohammd-Reza Tork
    Rasoul Nooryani
    Iman Nabavi
    Mehdi Ghandali
    Nazbibi Atashbejan (16)  Female
    Siavash Shir-Nejad
    Mahiar Anvari
    Mohammd Mavari
    Abdolkhalegh Rakhshani
    Saiid Arab
    Hani Momeni-Yasaghi
    Salman Akbari
    Mohammad Pejman
    Rahman Shahidi
    Hasan Mozafari
    Sadegh Ahmad-Pour
    Ahmad Jaberi
    Akoo Hoseini
    Feyzollah Soltani
    Gholamnabi Barahooti
    Omroldin Alkoozei
    Mostafa Saiidi
    Zolfali Hamzeh
    Khodamorad Shadmazahi
    Omid Sarani
    Ahmad Norouzehi
    Naim Kabeali
    Habib Afshar
    Alireza Mosali-Roudi
    Ali Moradzadeh-Zagheh
Sina Paymard (16)
Masoud (17)
Shahram PourMansouri (17)
Hedayat Niroumand (15)
Hamid (17)
Abbas Hossein
Rasoul Mohamadi
Hamid-Reza (14)
Nemat
Vahid
Hamed
Beniamin Rasouli (m), 17
Hossein Toranj (m), 17
Hossein Haghi (m), 17
Morteza Feizi (m), 16
Sa’eed Jazee (m), 17
Milad Bakhtiari (m), 16
Farshad Sa’eedi (m), 17
Mahmoud (m), 17
Saber (m)
Sajjad (m), 17
Farzad (m), 15
Hossein Gharabaghloo (m), 16
Asghar (m), 16
Hamzeh S (m), 17
Iman (m), 17
Mostafa (m), 16
 
Mohammad Ahmadi (16)
|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه هشتم تیر 1386 و ساعت 4:32 | 
‌به شێك له هاورێ یانی شه هید له سه قز و ناوچه كه ی
دوای ئەوەی گەلانی جیهان هەرکام بە مافی ڕەوای خۆیان گەیشتوون و خۆیان بەڕێوەبەری خۆیان و نیشتمانیانن و چۆنی پێویستە لە کار و سەنعەت و ئاوەدان کردنەوەی وڵاتیان و دابین کردنی ژیان بۆ هەمووان پێشکەوتوون، وە گەلی کورد بەهۆی ستەمی دەسەڵاتدارانی دراوسێوە دابەش کراوە و لەژێر باری ستەم و بێ دادی و دەسەڵاتی نەویستاندا لەژیان و خوێندن و کار و سەنعەت دوا کەوتووە و نیشتمانی وێران و نیوە وێران بووە، موبارەزەی ئەو میللەتە لەمێژینەیە بۆ ڕزگاری لە ستەم و بۆ ئازادبوون و بەخۆوە ژیوی لە نیشتمانی چەند هەزار ساڵەی دا، ئەرکێکی ئینسانی و دینیە و بەجێیە بۆ گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری لەدەست ستەم گیانبازی بکا و بەخوێنی گەشی ڕۆڵەکانی سەنەدی خاوەنیەتی بۆ کوردستان نوێ کاتەوە و بە جیهانیانی نیشان دا. موبارەزەی گەلی کورد بۆ ئازادی، وەک ئەرکێکی نەتەوەییە، وە مەرگ لەڕێی نیشتمان و لەڕێی عیزەت و کەرامەتی ئینسانی دا، شەهادەتە بەپێی فەرموودەی پێغەمبەری پایەبەرز دروودی خودای لەسەربێ کە فەرموویە: " کەسێک لە دیفاع لە گیانی دا بکوژرێ شەهیدە و کەسێک لە دیفاع لە ماڵی بکوژرێ شەهیدە و کەسێک لە دیفاع لە ئابڕوی دا بکوژرێ شەهیدە". خۆ دەبینین کە گەلی کورد لە موبارەزەکەی دا دیفاع لە گیان و لەماڵ و لە ئابڕوو و عیزەتی دەکا.


   سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران موبارەزە دەکا لەڕێی گیان و ماڵ و ئابڕوو و عیزەتی گەلی کورد دا، بۆیە ڕۆڵە بەئیمانە بەشەرەفەکانی سازمانی خەباتی خوێناوی سەرتۆپی گیانبازان بوون لە موبارەزەی کوردستانی ئێران دا. وە ئەگەر خەباتیێک بەدیل گیرابێ لە زیندانەکانی دژمنیش دا بە پایەداری و نەبەزی و ئازایەتی گەورەترین زەربەتی لە ڕوحیەی دژمن داوە و وورەی دژمنانی تێک شکاندوە، هەربۆیە بەباسی سازمانی خەبات و بە دیمەنی شێرانەی ڕۆڵەکانی لەرزە دەکەوێتە دڵی دژمنانی کوردەوە.

   سازمانی خەبات لە ساڵانی سەرەتای موبارەزەوە تا ئێستا لە گیانبازی و قوربانی دان لەپێناو ئازادی و گەیشتن بەمافی ڕەوادا تێکۆشاوە و لەو ڕێگەدا سەدان شەهیدی بەنرخی بەرەو کۆڕی شەهیدان بەڕێ کردوە، کە هەرکام ناوازەی قارەمانی و فیداکاری بوون و ناو و ناوبانگیان لە کوردستان دا داخستووە و بوونە دێڕ کێش و ئاڵا هەڵگری خەباتی ڕزگاریدەر.

 

 
 Die Flagge von Kurdistan

 Die Flagge von Kurdistan
Click on picture to return to previous page

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در سه شنبه پنجم تیر 1386 و ساعت 0:41 | 
تا كه ی سیا سه تی دژ به كوردی ده سه ڵاتدارانی توركیه
 

تا كه ی سیا سه تی  دژ به  كورد  و دژ به  ئازادی  ده سه ڵاتدارانی توركیه گۆڕانی به سه ردا نایێ؟

به پێش كه وتنی  عیلم و پیشه سازی  و به ره و  سه ر چوونی ووشیاری و ئاگاداری مرۆڤه كان و گۆڕان  به سه ر شێوه ی سیستمی ده سه ڵات  و فه رمانڕه واییه كاندا و هاتنه  مه یدانی ده سه ڵاتی هه ڵبژێردراو، جه ماوه ر په سه  ند  و دیمو كراسی و په یدا بوونی ڕۆژنامه و بڵاو كراوه ی ئازاد، زۆر هۆمێد هه بوو به وه ی  ئه و گه شته گۆڕانانه  له جیهان دا  كار بكاته سه ر ده سه ڵات و بیر و  بۆچوونه هه ڵه كانیان ئه وه ی ڕه وشت  و  ره فتاری  خراپه ئه نجامی ده ده ن.  ئه و مرۆڤانه كه  سوار ده سه ڵاتی وه ڵا تێک ده بن، بۆ جێ به جێ كردنی ئامانجه كانیان،  ئه و كه سانه ی  ڕخنه یان لێ ده گرن و رووبه روویان ده بنه وه، ده ده نه به ر  په لا مار و به دڕندانه ترین شێوه ده یان چه و سێنه وه.

ده وڵه ت و ده سه ڵا تداران  له  له تو ركیه ، له ریزی ئه و ده سه ڵات و كه سانه ن كه ئاڵ و گۆڕه جیها نیه كان، نه یتوا نیوه وه ک پێو یست كار بكاته سه ریان  و له سیاسه تی  سه ر كوتگه رانه و دژمن به ئازادی   وه ریان گێڕێ، ده سه ڵاتداران له توركیه به ناو قسه له ئازادی و دیمو كراسی ده كه ن و له هه مان كاتیشدا دژمن  ترین دژمنی ئازادی و دیمو كراسین.باس له مافی مرۆڤ ده كه ن و له هه مان كات مافی مرۆڤ پێ  شێل ده كه ن.

ئه گه ر مسته فا كه مال ئه تاتورک و باقی ده سه ڵاتداره كانی   دوای ئه و ئازادی و ئازادیخوازان به تایبه ت، كورده كانیان داوه ته به ر ئازار  و به هه زاران ڕۆڵه ی كوردستانیان شه هید و ده ربه ده ر كردووه، ده سه ڵاتی  نوێ توركیه، له سه ده ی  بیست و یه كه م دا و له هه ل و مه رجێكدا، كه  هیچ  رووداوێک نا شاردرێته وه، ئه و هه ڵوێست و سیاسه تانه درێژه پێ ده ده ن و په یره و ده كه ن. ده سه ڵاتی ئێستای تو ركیه  وه ک باقی ده سه ڵاته كانی ڕابردوو ئازاری ئازادیخوازان و گه لی كوردیان كردۆته سیاسه ت  و به رنا ه ی كاریان، هێزی زۆر ڕه وانه ی ناوچه كوردیه كان ده كه ن و هه ڕشه  له خه ڵک ده که ن، ماڵیان پێ چۆڵ ده كه ن. هه ر له درێژ ی سیا سه تی سه ركوت و تۆقاندن هێرشی  هێزی سه ربازی و ئه منیه تی ده و ڵه تی  تور كیه بۆ سه ر هاو وه ڵاتیانی كورد  له چه ند مانگی ڕابردوو به شێوه ی  به ر بڵاو په ره ی سه ندوه و وای كردوه  خه ڵكی ناوچه سنووریه كان ژیانی ئاسایی یان لێ تێک بچێ. له لا یێكی دیكه وه  ده سه ڵاتدارانی توركیه  به كۆ كردنه وه ی هێز له سنووره كانی هه رێمی كوردستان ، هه ڕشه ده كه ن و ڕا ده گه ێنن بۆ شه ڕ له گه ڵ هێزه كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ده چنه خاكی هه ڕێمی كوردستانی عێراق، جیاواز له و  هه ڕشه  و بیانوانه باس له چاره نووسی كه ركوک ده كه ن و  ڕا ده گه ێنن، نابێ که ركوک بگه ڕێته وه سه ر هه ڕێمی كوردستان.

جێگه ی سه ر سووڕمانه ده سه ڵاتداری توركیه ڕێگه ب ه خۆی ده دا، له كار و باری  وه ڵاتانی دیكه ده خاڵه ت  بكاو له گه ڵ  ئه و گشته سه ركوته ی  له ناو  خۆی توركیه دا به رانبه ر به خه ڵک په یره وی  ده كا، هه وڵ  ده دا  له ده ره وه ی  توركیه ش مافه كانی خه ڵک پێ شێل بكا و ده خا له ت  له كارو باری ناو خۆی كوردستان و وه ڵاتان بكا.

ده و ڵه تی تو ركیه ئه و ما فه به خۆ ی ده دا، هه ر توركێک له هه ر كو ێیک بێ دیفاعی لێ بكا و ته نا نه ت  ئه گه ر داوای نا ره واشی  هه بێ  پشتیوانی له داوا ناڕه وا كه ی  بکا. له و پێوه ندیه دا ئه وه نده ی له توانایدایه كار ده كا و پووڵ خه رج ده كا، به ڵام  به و روانینه ی  كه هه یه تی  به و هه سته ڕه گه ز  په ره ستیه ی  بۆ پاراستنی توركه كان له وه ڵاتان، به ڵام ئاماده نی یه  ماف و داوا كانی  گه لێكی  بیست میلیۆنی كه له چوار چێوه ی  كۆماری توركیه دا  ده ژین له به ر چاو بگرێ و دابینی بكا، ته نانه ت  به وه ش  نیگه رانه  كه گه لی كورد له ده ره وه ی  توركیه ش  به ماف  و ویسته كانیان بگه ن ، هه ر بۆ یه  به بیا نووی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان و دیفاع  له مافت تو ركمه نه كان له كوردستان دا كه زۆر ئازادترن  له و توركانهی كه له ژێر ده سه ڵات حكو مه تی توركیه دان، هه ڕشه  ده كا و پیلانی  هێرش كردن داده ڕێژێ.

هه ر چه نده  گرانه ده و له تی تۆ ركیه ئاڵ و ئاڵ و گۆڕ به سه ر سیاسه تیدا بێنێ و بیر له ڕا بردووی خۆی و ئه و هه ل و مه رجه ی  ئێستا جیهانی پێدا تێ ده په ڕێ بكا ته وه، به ڵام  ئه وه  روونه  زه ره ر مه ندی سه ره كی ئه و سیاسه ت  و به رنا مه ی پێش هه ر لایه ن  وگه ل و ده و ڵه تێک،  خو دی ده و ڵه تی  توركیه یه.  گومان نی یه ئه و هه ل و مه رجه ی ‌ئێستا له جیهان دایه  وئه و ئاڵ و گۆڕانه ی له ناوچه كه دا به رچا و ده كه ون، ئه وه ده رده خه ن كه ئه گه ر ده و ڵه تی توركیه  به و سیاسه ته ی  ئێستای دا نه چێته وه ،  زیانبا ری سه ره كی ده بێ، به تا یبه ت  كه ئه و ده سه ڵا ته شه ڕ له گه ڵ گشت  یا سا و عورفه كان له جیهاندا ده كا و وه ڵا می  داوای  ئاشتی  گه لی كورد له كوردستانی توركیه به جه نگ و سه ر كوت ده داته وه. هه روها مه به ستیه تی  سه روه ری  و سه ر به خۆیی وه ڵاتی عێراق بخاته به ر مه ترسی، كرده وه یێک كه پێچه وانه ی بڕیاره جیهانیه كانه و ده بێته هۆی شێواوی و ئاژاوه ی  زیاتر  له ناوچه كه و له توركیه دا.

 سازمانی خه بات ی كوردستان

به شی ڕا گه یاندن

23.06.2007.

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه دوم تیر 1386 و ساعت 19:18 | 
پیرۆز بێ 24 مین سا ڵرۆژی رادیۆ ده نگی خه باتی كوردستان
 

له رۆژی یه كه می  پووشپه ڕی 1363 كۆچی خۆری  و به دوای كارو ماندوو بوونێكی جه ند مانگه ی  به ر پرسان  وكادره كانی  به شی  ڕاگه یاندنی سازمانی خه بات ،  ده نگی خه بات ی كوردستان، به رنامه ی تاقی كردنه وه ی ده ست پێ كرد.

له هه ل و مه رجێكدا كه كوردستان  كه وتبوه به ر شاڵاوی  هێزه به كرێگیراوه كانی ڕژیمی ئاخوندی و ناوچه جیا جیا كانی كوردستان له شومال، تا جنوب كه وتبوه به ر ئاوه ری فرۆكه شه ڕ كه ره كان و تۆپ و تانگ هه ر رۆژه  هه واڵێک له سووتان  و وێران كردنی  دێ و شوێنی ژیان  و شوێنی كاسپی  وكاری خه ڵک ده درا و لاوه كان وچین و تو ێژه كانی  كورده واری ده كه وتنه  به ر ئازار و هه ڕه شه ی  هێزه به كرێگیراوه كانی ڕژیم و شه هید و  بریندار ده كران  و بێ حوورمه تی به نامووس و شه ره فی كوردان ده كرا، له هه ل و مه رجه دا كه ڕژیمی حه ق نه بیست و خۆ سه پێنی  و یلا یه تی فه قێ  ده سه ڵاتی دیكتاتۆرانه و ملهوڕانه  به سه ر ‌ئێراند سه پاند  بوو، هاواری  ئازادیخوازی  خه ڵكی  كوردستانی به هێرشی  دڕندانه و زیندانی كردن و ‌ئیعدام و كوشتنی پیاو  و ژن و لاو و مناڵ  وپیری كوردستان وه ڵام دادیه وه. رادۆی ده نگی خه بات ی كوردستان ده ست به كار بوو.

سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران ، كه  ڕێگه ی پڕ سه روه ری  و شانازی كوردایه تی  له سه ر بیر و بۆ چوونی  تێكڕایی كورد  له كوردستانی، هه ڵبژارد بوو، هه ر له پێناوه شدا له گه ڵ فیداكاری كه م وێنه ی پێشمه رگه دلێره كان و هه ڵسوورانی دڵسۆزانه ی  ڕێبه را یه تی شۆ ڕشگێری سازمان توانیبووی جێگه و شوێنی به ر چاو ی  هه بێ  له  به ره و پێش بردنی  شۆڕشی  ڕزگاریخوازانه و ئه و سیاسه ته  ئوسوولی  و فیداكاریه كه م وێنه ی سازمانی  خه بات وای كرد بوو، له لاییک ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی به بوون و هاتنه میدانی نیگه ران بێ و لا ێیكی دیكه وه، جه ند له یه نێک  به  بێ  هۆ،  به ر به ره كانی سازمانی خه بات یان ده كرد، كه ئه و هه ڵسوو كه وتانه زیانی گه یاند به سازمان و شۆڕشی  ئازادیخوازی كوردستان كه بێ گومان بۆ رووبه روو  بونه وه  له گه ڵ  ئه و  هه لو مه رجه ناله باره سیاسی  وكه ند و كۆسپانه زه روور بوو بۆ سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران بیرو و بۆ چوونی له ڕێگه ی  ڕادوێ،  وه ک ووته بێژ و سیاسه ته دژی گه لیه كانی  ڕژیمی ئاخوندی  بڵاو كاته وه.

 كه به خۆشیه وه له رۆژی یه كی پووشپه ڕدا و یه كه م  سه عاته كانی هاوینی ساڵی 1363 ی كۆچی خۆری، به ( ئێره ده نگی خه بات ی كوردستانی ئێران) به رنامه ی تاقی كردنه وه ی  ده ستی  پێ كرد و له دوای چه ند رۆژ به رنامه ئاسا ییه كانیش دهستی پێ كرد و هه ر زوو له شار و دێ و له هه ر ماڵێک، ده نگی خه بات ی كوردستان بیستراوه، پێشمه رگه  ‌ڵسۆز و نیشتمانپه روه ره كانی سازمانی خه بات ی دڵ خۆش كرد و هو مێدیان به به ره و سه ر  چوونی ڕێبازی پیرۆزی سازمانه كه یان زیاتر بوو.

بێ گومان 24 ساڵ بۆ رادیۆ  ده نگی خه باتی كوردستان ماوه ێكی دوور و درێژه و پڕه له ئه زموونی مێژوویی.  به داخه وه له ماوه ی 24 ساڵدا ده نگی خه بات ی كوردستا نیش، بێ به ش نه بووه  له بێ ڕێزی و هه ڵه و ‌خه یانه تی خا ئینان و هه ل په رستان، وه ک چۆن ، سازمانی  خه بات ی كورستان له گه ڵ نه یاران و ناحه زان  بێ شۆڕش روو به روو بۆته وه، ڕادۆ ی ده نگی خه بات ی كوردستا نیش ههم كه و تۆ ته  به ر په لا مار و پیلانه كان  و له  هه مان كاتیشدا به به رنامه ی به پێز و پڕ ناوه رۆكی، توانی خۆڕاگرانه رووبه رووی پیلان و  به رنامه خراپه كان بێته وه به رده وام بێ له كا ر و هه ڵسووڕانی ته بلیغی و ئه ركی خۆی به جێگه یاندووه.  هه ر چه نده  له ماوه ی 24 ساڵ كار ی رادۆی ده نگی خه باتی كوردستان به هۆی كه ند و كۆ سپانه و هێرشه  به رده وامه كانی هێزه به كرێگیراوه كانی ڕژیمی ئاخوندی، چه ند مانگ له كار كردن وێستاوه، به ڵام  ب هه وڵ و ماندوو بوونی كادره كانی رادۆی ده نگی خه باتی كوردستان و  دڵسۆزی ڕیبه رایه تی سازمان، سه ر له نوێ ده ستی  به كار كردۆته وه  و توانیویه ئه ركه كانی له ڕا گه یاندی شۆڕشگێرانه و كوردانه به جێ بگه ێنێت.

له بیره وه ری 24 مین ساڵرۆژی  ده ست به كار بوونی ڕادیۆ ده نگی خه بات ی كوردستان سڵا و و دروود ده نێرین بۆ ئه و  دڵسۆزانه ی  ڕۆژانێک له گه ڵ رادۆی ده نگی خه بات ی كوردستان كاریان كردوه و ماندوو بوون.  درود ده نێرین بۆ  ڕۆحی  به رزه فڕی  ئه و شه هید ه تێكۆشه رانه ی كه وه ک كادری به شی ڕاگه یاندن و ڕادیۆ ره نجیان داوه، به خوینی سوور و ‌ئاڵیان  ڕه وایی خه باتی ئازادیخوازانه ی گه لی كوردیان مۆر كردو، حه قانیه ت و دڵسۆزی سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێرانیان سه لماند. به و هو مێده ی  له داها توویێكی نزیكدا بتواندرێ رادۆی ده نگی خه بات ی كوردستان به شێوه ێێكی به هێز تر به ره و چوونی  ده نگی  به گوێ گران و هۆ گرانی بگه ێنین تا بتوانێ ده وری كاریگرتر و به ر چاوتر ی  بێ له به رو پێش چوونی شۆڕشی  ڕه وای سازمانی خه بات ی كوردستانی  ‌ئێران و به رانبه ر ڕژیمی داگیر كه ر و دیكتاتۆری ئاخوندی .

برووخێ ڕژیمی ملهوڕی ‌ویلا یه تی فه قیه

سه ر كه وێ خه باتی ئازادیخوازانه ی گه لی كورد و گه لانی بن ده ستی ‌‌ئێران

كۆمیته ی ناوه ند ی

سازمانی خه بات ی كوردستانی ئێران

1ی پووشپه ڕی 1386 كۆچی خۆری

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در شنبه دوم تیر 1386 و ساعت 0:51 | 
كۆتایی هاتنی ساڵی خویندنی 85-86
 

 

 

ڕاگه یندراوی سازمانی خه بات ی كودستانی ئێران له مه ڕ كۆتایی هاتنی ساڵی خویندنی 85-86

خوێندكارانی خۆ شه ویست

مامۆستایانی زانستگه و قوتابخانه كان

ساڵی خوێندنی 85 -86 كۆتایی پێ هات. به ڕه نج و مانددبوون و ده رده سه ری  زۆر و بوونی ده یان  كێشه ی جۆراوجۆر.

کێشه ی سه ره كی بوونی  ده سه ڵاتداری  ئاخوندی  و سیاسه ت و ڕه فتاری دزێو و دژه مرۆڤانه  ودژ به زانست و پێش كه وتنه كانی ، هه ڵوێست و سیاسه ته كانی ده سه ڵاتدارانی ئه و ڕژیمه  له به رانبه ر خوێندكاران و مو ‌عه لیمان و ئوستادانی دانشگاكان  له ماوه ی  وه رزی  خوێندنی 85-86 دیكتا تۆرانه،غه یره ‌ئینسانی و دوور له هه ر  ڕێو شو ێنێكی باو له جیهاندا بوو.

مامۆستایانی مه دره سه كان  وئوستادانی دانشگاكان له گه ڵ  كه می  حقوق و دواكه وتنی واده ی وه رگرتنی ئه و حقوقه كه مه ش به ره وروو بوون كه به شی خه رجیه كانیان ناكات.

جیاواز له پێ ڕانه گه یشتن  وبێ ئیمكاناتی، له گه ڵ  سه ركوتی هێزه ئه منیه تیه كان به ره ورووبوون و كاتێكیش ماموستایان و خوێندكاران له به رانبه ر ئه و گشته كه مته ر خه می و هه روها سه ركوتی ده سه ڵاتداریدا ده ستیان ده دایه ئیعتراز به بێ ڕه حمانه ترین شێوه ده كه ونه به ر ئازار و زیندانی كران كه تا ‌ئێستاش و به دوای كۆتایی هاتنی  وه رزی  خوێندن ژماره ییک له مامۆستایان و خوێندكاران له زیندانه كان ڕژیمی ئاخوندی دان.

دادگایی كردنی مامۆستایان وخوێندكاران له سه رانسه ری ئێران دا دیارده یێكی باوی ده سه ڵاتداری بووه، له كۆن  تا ‌ئێستا كه له وه رزی  خوێندنی ڕابردوو به شێوه ی به ر بڵاو تر به ر چاو ده كه وت.

‌هێزه ئه منیه تیه كان ڕژیمی ئاخوندی و به سیجی دانشجویی و ناوه ندی به ناو پارێزگاری له دانشگا ومه دره سه كان به كه یفی خۆیان به بیانووی جۆراوجۆر كه وتوونه ئازار دانی خوێندكاران و ته نانه ت  زۆریان بۆ ماموستاكان و ئوستادانی دانشگاكان هێنابوو. چه ندین خوێندكاری دانشگا له به ر ئه وه ی ڕه خنه یان له سیاسه ت و هه ڵویستی ڕژیمی ئاخوندی له به رانبه ر خوێندكاران و مامۆستایان و ئوستادان وتێكرای رووناكبیری گرتبوو، یان ئه وه ی كه و توونه  زیندان و حوكمی قورسیان به سه ردا سه پێندراوه یان ئه وه ی له درێژه دان به خوێندن دوور خراوه ته وه.

وه رزه ی  ڕابردووی خوێندن  بۆ ئێوه پڕ له وه رزه، پڕ له ده رده سه ره كان بوو، كه شاهیدی  چه ندین روداوی تاڵ وتا قه ت پرۆكێن هاتن. لێره دا ئه وه ی  جێگه ی خۆشیه ‌ه وه یه  كه ‌ئێوه ی  به ڕێز به ماندوو بوون و خۆڕاگریتان له به رانبه ر سیا سه ته كانی ڕژیم و ده سته  و تاقمه كانیان له مه در سه  و دانشگاكان دا توانیان  به سه ر زۆربه ی  ئه و كه ندو كۆسپانه دا زاڵ بن و له لایێكی تر توانیتان وه رزی  خوێندن به سه ر كه و توویی ته واو بكه ن  و هه روه ها توانی تان  له خه بات  و به ربه  ره كانی  له به رانبه ر  ڕژیمی  ئاخوندی  و سیاسه ت  وبه رنامه دژه زانستیه كانی  درێژه به تێكۆشان بده ن  و له  وه رێ خستنی ناڕه زایه تی و مانگرتن، ئاخوندان و ده سه ڵا ته كه یان بهێنه له رزه.

ماندوو بوون  و هه وڵی  ‌ئێوه  مامۆستایان  و خوێندكاران درێژه دان  به ده رس گووتنه وه  و خوێندن، جێگه ی شانازیه و ناره زا یه تی و ووشیاری و دڵسۆزیتان بۆ نیشتمان و داها تووی  گه ل ده رده خا. به تا یبه ت ئازایه تی  ونه به ردی  مامۆستایان  و خوێندكارانی  كورد له وهرزی ڕابردوو، جێگه ی ته قدیر و پێزانینه، چونكه ماموستایان و خوێندكارانی كوردستان قورسایی سته م  و ئازاریان زیاتر له سه ر بووه  و به شێوه  به ر بڵاوتره  و به رنامه تر چه وسێندراونه وه و سه ركوت كراون.

سازمانی خه بات ی كوردستانی  ‌ئێران ، درود ده نێری بۆئو ستادان و موعه لیمانی ماندوویی نه ناس و دڵسۆز  و خۆڕاگری خوێندكاران و دانشجویان  به گرینگ و چاره نووس ساز ده زانێ، له به ره و پێش چوونی كۆمه ڵگا له خه باتی شۆڕشگێرانه  و ‌ئازادی خوازانه  به رامبه رڕژیمی ملهۆری ویلایه تی فه قیه.

پیرۆز بێ  سه ر كه وتن و چوونه پێشی  خوێندكاران و دانشجویان له قۆناغێكی دیكه.

سڵاو بۆ ئوستادان و موعه لیمانی دڵسۆز و نیشتمان په روه ر و ڕزگاریخواز.

بروخێ ڕژیمی دواكه وتووی ئاخوندی

سازمانی خه بات ی كوردستانی   ئێران

29 جۆزه ردانی 1386

22.06.2007

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه یکم تیر 1386 و ساعت 23:2 | 
دیسان له ڕووسیه ئاوه ر بووه هۆی

 

 دیسان له ڕووسیه  ئاوه ر  بووه  هۆی  كوژرانی  ژمارێک  شارۆ مه ند ی  رووسی.

 

به هۆی ئاوه ر   سه ر له به یانی21.06.2007له ماڵێكی پیران له رووسیه 10 كه س ژیانیان له ده ست دا.به پێی ڕاگه یندراوی كه سێک له به شی پاراستنی سی ڤیلی سیبری  له ناوچه ی ئومساک  ئه و ئاوره  سه ر  له به یانی  رۆژی پێنج شه ممه به كاتی ئه وێ ، له  قاتی سه ره وه ی ماڵێكی  سێ ئیتاژه هه ڵ ئایسا. هه روها به شی هه واڵ نێری  ئینتر فا كس ڕایگه یاند كه له و ما ڵه ی پیران  301 كه سی تێدا ده ژیا و 4 كه س به هۆی برینداری ناردرانه  نه خۆشخانه ێک . كا تێک ئاوره كه ده ستی پێ كرد به شێكی زۆر له  قاتی سێ هه  م و تاقه كه ی سووتا.

له رووسیه به رده وام كاره ساتی ئاوه ر گرتن روو ئه دات  و هۆ ی  زۆری قوربانی و برینداره كانی ئاوه ر تێ به ر بوونیش ده گه رێته وه بۆ نه بوونی سێكیوریتی و مه شوور خواردن بۆ به رگری پێویست له كاره سات. زۆر جار  نیشته جێ بووانی  ماڵی پیران و ماڵی كاتی ‌‌ ‌بێنه وایان و ماڵی نه خۆ شه كانی ده روونی خۆیان له م كاره ساتانه ناتوانن بپارێزن، چوونكه ڕێگای راكردنه   كان گیراوه ن.

له م مانگانه ی ڕابردوو دا  ژومارێكی زۆر به هۆی ئاوه ر ژیانیان له ده ست داوه. به پێ ریپورتاژی سه رژ مێری به شی پاراستنی سی ڤیل هه ر له سێ مانگی یه كه می سا ڵی 2007 به هۆ ی كاره ساتی ئاوه ر 4977 كه س گیانیان له ده ست داوه.  

سه ر چاوه : ڕۆژنا مه ی نێت  ئاڵمانی  و ئینتر فا كس رووسی   

به شی ڕا گه یاندنی سازمانی خه بات له ده ره وه ی وه ڵات

21.06.2007

 

|+| نوشته شده توسط شۆڕش كریمی در جمعه یکم تیر 1386 و ساعت 4:45 | 
Powered By Blogfa - Designing & Supporting Tools By WebGozar